دانە گاز و هیلال: ٢٠ ملیار دۆلارمان بۆ هەرێمی کوردستان پاشەکەوت کردوە

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەردوو کۆمپانیای دانە گاز و نەوتی هیلال ئەمڕۆ چوارشەممە رایانگەیاند، كە ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان بەڕێژەی 30% زیادیكردووە.  هەروەها زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلاریان پاشەکەوتکردوە تەنها لە رێگەی وەبەرهێنان لە کەرتی غازدا.

هەردوو کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکەن ئاستی وەبەرەهێنان لە پرۆژەی گازی كوردستان تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار.

ئاماژە بەوەشدەکەن بەمەش كۆی گشتی بەرهەمهێنانی هاوتای نەوت گەیشتە (250) ملیۆن بەرمیل كە بەمەش توانراوە زیاتر لە (20) ملیار دۆلار پاشەكەوت بكرێت بۆ بودجەی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی كە دەبوو لە كڕینی سووتەمەنی سەرفبكرێت.

دانە گاز و کۆمپانیای نەوتی هیلال ئاماژە بەوەش دەکەن، کە وەبەرهێنانی زیاتر بەڕێوەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمی رۆژانە بۆ 900 ملیۆن پێ‌ سێجا لە سێ ساڵی داهاتوو، هاوشان لەگەڵ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی شل.

د. پاتریك ئەڵمان وارد، بەڕێوەبەری جیبەجێكاری كۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند "سەرەڕای بوونی ئاستەنگ و بەربەستی زۆر لە (10) ساڵی رابردوو، مایەی شانازییە بۆ ئێمە كە توانیمان رێژەی بەرهەمهێنان و بەکاربردنمان لە ئاستی خۆیدا بهێڵینەوە و ئێستا دوابەدوای وەرگرتنەوەی گشت شایستە داراییەكانمان لە هاوینی رابردوو، بە پەرۆشین بۆ فراوانكردنی ئاستی بەرهەمهێنان بە رێژەیەكی بەرچاو بۆ دابینكردنی غازی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و عێراق". 

دەقی راگەیەندراوەکە

دانەغاز، كە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی غازی سرووشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ هاوبەشەكەی كە كۆمپانیای (نەوتی هیلال)ـە رایانگەیاند، كە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستانی عێراق بەڕێژەی 30% زیادیكردووە، شایانە باسە ئەم كێڵگەیە لە لایەن هەردوو كۆمپانیای ناوبراوەوە سەرپەرشتی دەكرێت لە بری (پێرڵ پترۆلیۆم). ئەم زیادبوونەش بووە هۆی دابینكردنی سووتەمەنی زیاتر بۆ وێستگەكانی كارەبا لە هەرێم، هەروەها وەرچەرخانێكی سەرەکیان تۆماركرد بەوەی كە هەردوو كۆمپانیاكە لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان یادی (10) ساڵەی بەردەوام بەرهەمهێنانی غازیان لە هەرێمی كوردستان كردەوە.

فراوانبوونی وێستگەی چارەسەری غازی كۆرمۆر زنجیرەیەك کاری زیادکردن و گۆڕینی کارگەکەی لەخۆ گرتبوو لە پێناو نەهێشتنی بەربەست لەبەردەم غاز رۆیشتن، و زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی لە 305 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 400 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێكدا لەگەڵ بەرهەمهێنانی كۆندێنسەیت كە رۆژانە بڕەكەی لە 15 هەزار بەرمیل تێدەپەڕێت.  وێستگەكە كە لە ساڵی 2008 خرایە بەركار بۆ دابینكردنی غازی سرووشتی لە وێستگەی (كۆرمۆر)ـەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر لە ڕێگەی هێڵی بۆریەوە و بەم زووانە غاز بۆ وێستگەی كارەبای (بازیان) یش دابین دەكات. هەروەها وێستگەی كۆرمۆر غازی شل (LPG) و شلەكانی غازی سروشتی  (NGL) یش بەرهەم دەهێنێت كە لە بازاڕی ناوخۆ دەفرۆشرێت

بە پێی ڕێككەوتنێك بۆ فرۆشتنی غاز كە لە كانونی دووەمی 2018 لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان واژوو كرا، پێرڵ پترۆلیۆم هەڵدەستێت بە فرۆشتنی غازی زیاتر بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە تێچوویەكی كەم ، کە لە ڕووی ژینگەیشەوە بە باشترین سەرچاوەی سووتەمەنی هەژمار دەكرێت و بەمەش رەوشی كارەبا باشتردەبێت.

فراوانكردنی وێستگەكە لە كاتێكدا دێت كە (پێرڵ) یادی (10) ساڵەی بەرهەمهێنانی غاز دەكاتەوە لە هەرێمی كوردستانی عێراق. لە رێوڕەسم و ئێوارەخوانێكدا لە هەولێر و بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان و چەندین بەرپرسی باڵای تر و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و بەرپرسانی باڵای هەردوو كۆمپانیاكە یادی شەراكەتی نێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی هەرێمی كوردستانیان کرایەوە كە بووەتە هۆی پێشكەوتن و خزمەتگوزاری زیاتر و باشتر بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی (10) ساڵی رابردوو.    

ئاستی وەبەرەهێنان لە پرۆژەی غازی كوردستان تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار بەمەش كۆی گشتی بەهەمهێنانی هاوتای نەوت گەیشتە (250) ملیۆن بەرمیل كە بەمەش توانرا زیاتر لە (20) ملیار دۆلار پاشەكەوت بكرێت بۆ بودجەی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی كە دەبوو لە كڕینی سووتەمەنی سەرف بكرێت.  هەروەها وەبەرهێنانی زیاتر بەڕێوەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمی رۆژانە بۆ 900 ملیۆن پێ‌ سێجا لە (3) ساڵی داهاتوو هاوشان لەگەڵ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی شل.

 

بەڕێز مجید جعفر (بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی هیلال و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای دانەغاز) ووتی: ئەم زیادبوونە لە بەرهەم وەرچەرخانێكی گرنگە بە تایبەتیش کە ئێمە یادی (10) ساڵەی بەرهەمهێنانی بەردەوامی غاز دەكەینەوە ، و هەروەها دەستپێکی قۆناغێكی نوێی فراوانكردنی پرۆژەكەیە لە کارکردن و بەرهەمهێنان كە لە چەند ساڵی ئایندەدا پتر لە 600 ملیۆن دۆلاری تری تێدا وەبەردەهێنرێت و دەبێتە زیاتر لە دوو ئەوەندە كردنی ئاستی بەرهەمهێنان. ئەو غازەی ئێمە بەرهەممان هێناوە ، بووە هۆی پاشەكەوت كردنێكی زۆری بودجەی تەرخانکراو بۆ سووتەمەنی و بەرزكردنەوەی بەهای ئابوری و كۆمەڵایەتی ، وە هیوادارین كە بتوانین بەردەوام بین لەو بەرەو پێشەوە چوونە لە چەند ساڵی ئایندە لەو كێڵگانە كە لە ئاستی جیهاندا كەم وێنەن لە پێناو بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق.

د. پاتریك ئەڵمان وارد (بەڕێوەبەری جیبەجێكاری كۆمپانیای دانەغاز) ڕایگەیاند:

سەرەڕای بوونی ئاستەنگ و بەربەستی زۆر لە (10) ساڵی ڕابردوو، مایەی شانازیە بۆ ئێمە كە توانیمان ڕێژەی بەرهەمهێنان و بەکاربردنمان لە ئاستی خۆیدا بهێڵینەوە و لە ئێستادا دوابەدوای وەرگرتنەوەی گشت شایستە داراییەكانمان لە هاوینی ڕابردوو بە پەرۆشین بۆ فراوانكردنی ئاستی بەرهەمهێنان بە ڕێژەیەكی بەرچاو بۆ دابینكردنی غازی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و عێراق.  

لە ئابی ساڵی 2017، پێرڵ پترۆلیۆم گشت كێشەكانی پەیوەست بە كەیسی ناوبژیوانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكلاكردەوە لە نێوانیاندا وەرگرتنی (1$ ملیار ) یەك ملیار دۆلار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كاش لەبری شایستە داراییە كەڵەكە بووەكانی كۆمپانیاكە و دواتر پابەندبوونی كۆمپانیاكە بە فراوانكردنی پرۆژەكانیان و زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێم. ئەم پلانی فراوانكردنەش لێدانی چەند بیرێك لەخۆ دەگرێت كە لە ئێستادا كۆمپانیاكە سەرقاڵی ئەنجامدانێتی لە هەردوو كێڵگەی كۆرمۆر و چەمچەماڵ ، هەروەها هەڵبەستنی ژمارەیەك دەزگاگەلی شیكردنەوە و دەرهێنانی شلەی غاز

ستافی هەمیشەیی كاركردنی كۆمپانیاكە كە زیاتر لە 600 كارمەند لەخۆ دەگرێت و پتر لە 80% یان كارمەندی خۆماڵین و پرۆگرامی ڕاهێنان لە ئارادایە بۆ زیادكردنی ئەو  ڕێژەیە. جگە لەوەش، هەردوو كۆمپانیاكە بەشدار بوون لە سوودگەیاندن بە كۆمەڵگا لە ڕێگەی پشتگیری کردنی کەرتەکانی كارەبا و خوێندن و تەندروستی ، هەروەها بەرنامەی پشتگیری بۆ دەربەدەرەكانی ناوخۆی عێراق.

پرۆژەی غازی كوردستان لە ساڵی 2007 دامەزرا كاتێك كۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال گرێبەستێكیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆركرد بۆ بەدەستهێنانی مافی تایبەت بۆ خەمڵاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەبازاڕكردن و فرۆشتنی نەوت و غاز لە كێڵگەکانی (كۆرمۆر) و (چەمچەماڵ) لە هەرێمی كوردستانی عێراق.

بەرهەمهێنان لەو وێستگەیە كە تازە دروستكرابوو ، تەنها لە دوای (15) مانگ لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2018 دەستی پێكرد كە ئەمەش لە كەرتی پیشەسازی بە كاتێكی پێوانەیی هەژمار دەكرێت.  لە ساڵی 2009 كۆنسۆرتیۆمی (پێرڵ پترۆلیۆم)  پێك هێنرا بە هاوبەشی هەردوو كۆمپانیای (دانەغاز )  و (نەوتی هیلال) وەك هاوپشك و دواتریش یەک لە دوای یەک كۆمپانیاكانی OMV و MOL  و RWE بە پشكی (10%)بۆ هەریەکەیان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار