تێچووى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ
6 ساڵ لەمەوپێش
یوسف عومه‌ر ره‌شید
روداوه‌کانى هاتوچۆ سه‌ره‌ڕاى کاره‌ساتى مرۆیی، کاره‌سات‌و تێچوویه‌کى ئابوریشى هه‌یه‌و به‌پێى راپۆرته جیهانییه‌کان به‌تایبه‌ت رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى‌و بانکى نێوده‌وڵه‌تى، مردن به روداوه‌کانى هاتوچۆ خه‌ریکه ده‌بێته باوترین جۆرى مردنى مرۆڤ‌و ساڵانه 1.25 ملیۆن که‌س به رووداوه‌کانى هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن که بۆ هه‌ر رۆژێک 3472 که‌س‌و له هه‌ر سه‌عاتێکدا 145 که‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى نزیکه‌ى 50 ملیۆن که‌س بریندار‌و ئیفلیج ده‌بن. به‌پێى داتا‌کان تا ساڵى 2020 مردن به رووداوه‌کانى هاتوچۆ ده‌گاته 1.9 ملیۆن که‌س له جیهاندا، به‌پێى ئه‌و داتایه بێت رێژه‌ى مردن به رووداوه‌کانى هاتوچۆ به‌رێژه‌ى 65% به‌رزده‌بێته‌وه به تایبه‌تیش له وڵاتانى تازه‌گه‌شه‌کردوو (پێگه‌یشتوو).
له پارێزگایه‌کى وه‌کو سلێمانیش، به‌پێى داتاکانى چوار ساڵى رابردوو، له کۆى 100 که‌سى ناو رووداوه‌کانى هاتوچۆ، 7 که‌سیان مردوون، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌دا رۆژانه 8 که‌س له رووداوى هاتوچۆدا، مردون یاخود بریندار.
ئه‌م وتاره، ئه‌ژمارکردنى تێچووى ئابووریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆیه به‌ته‌نها له پارێزگاى سلێمانى‌و لایه‌نى هۆکارى رووداوه‌کان‌و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌رو که‌مکردنه‌وه‌یان‌و سه‌لامه‌تى هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان له خۆ ناگرێت.
له کوردستان، سه‌لامه‌تى هاتوچۆ ، به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، روداوه سیاسیه‌کان‌و سه‌رقاڵى هاوڵاتیان به دابینکردنى ژیانى رۆژانه وایکردوه که‌متر گرنگى به‌سه‌لامه‌تى هاتوچۆ‌و که‌مکردنه‌وه‌ى زیانى روداوه‌کانى هاتوچۆ بدرێت، هیچ کاتیش لایه‌نه سیاسیه‌کان وه‌کو بابه‌تى په‌ره‌پێدانى مرۆیی کاریان له‌سه‌ر ئه‌م ره‌هه‌نده نه‌کردووه، ته‌نانه‌ت له به‌رنامه‌ى سیاسی حزبه‌کانیش بۆ هه‌ڵبژاردن جێگه‌ى بۆنه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ى کراوه ته‌نها کارێکى رۆتینى ژماردنى روداوه‌کان‌و قوربانیه‌کان بووه. هه‌رچه‌نده له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا چه‌ند رێکخراوێک له‌بوارى هۆشیارى هاتوچۆ دامه‌زراوه به‌ڵام ئه‌رکه‌که له‌وان گه‌وره‌تره‌و به‌ته‌نیاش ناتوانن چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه بکه‌ن.
ئه‌م وتاره سه‌رنجێکى ئابوریانه‌یه‌و تێچوى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ ده‌خاته روو به پشت به‌ستن به کۆمه‌ڵێک داتاى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى‌و داتاکانى (2014و 2015و 2016و 2017) وه‌رگیراون، نه‌ک خستنه‌ڕووى هۆکاره‌کانى رووداوه‌کانى هاتوچۆ‌و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌رکردنى.
ساڵ کۆى روداوى هاتوچۆ قوربانیه‌کان (مردوو) بریندار مردوو+ بریندار
2014 1389 140 2396 3925
2015 974 215 2725 3914
2016 1225 206 2808 4239
2017 1220 218 3193 4631
کۆى گشتى 4808 779 11122 16709
له زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى خاوه‌نى کۆمپانیاى دڵنیایی ئوتومبیل‌و بیمه‌ى ته‌ندروستین به دوو رێگه تێچووى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ ئه‌ژمار ده‌که‌ن، یه‌که‌م له رێگه‌ى تێچووى چاره‌سه‌رى پزیشکى ئه‌و که‌سه‌ى تووشى روداوه‌که بووه‌و دووه‌میش ئه‌و پارانه‌ى کۆمپانیاکانى دڵنیایی خه‌رجى ده‌که‌ن بۆ خاوه‌ن ئوتومبیله‌کان یاخود چاککردنه‌ى ئوتومبیله‌کان، به‌ڵام له وڵاتانى جیهانى سێیه‌م، که عیراقیش به‌شێکه له‌و وڵاتانه به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌و جۆره کۆمپانیایانه ئه‌ژمارێکى ئه‌وتۆ نه‌کراوه بۆ زیانه مادییه‌کان. له رووى مرۆییشه‌وه داتایه‌کى دروست ده‌ست ناکه‌وێت که به هۆى رووداوه‌کانى هاتوچۆوه چه‌ند که‌س کاره‌که‌ى له‌ده‌ستداوه، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر بنه‌مایی گریمانیه‌ى خه‌مڵاندن بۆ تێچووى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ ده‌که‌ین.
رووداوى هاتوچۆ بریتییه له‌به‌ریه‌ککه‌وتنى دوو ئوتومبیل، یاخود پیاکێشانى ئوتومبیل به راگر یاخود مرۆڤ یان به‌ربونه‌وه، هه‌ربۆیه له ئه‌ژمارى زیانى ئوتومبیل که کۆى گشتى له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌دا (4080) رووداو بووه واته زیاتر له‌یه‌ک ئوتومبیل به‌شداربووه له رووداوه‌کاندا، هه‌ربۆیه به گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى نیوه‌ى ئه‌و روداوانه به‌ریه‌ککه‌وتنى ئوتومبیل بێت ئه‌وا نزیکه‌ى 6000 هه‌زار ئوتومبیل زیانیان به‌رکه‌وتووه ئه‌گه‌ر تێکراى زیانى هه‌ر ئوتومبیلێک به 1000 دۆلار ئه‌ژماربکرێت ئه‌وا له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا 6 ملیۆن دۆلار زیانى بۆ ئوتومبیله‌کانى هه‌بووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که نرخى فرۆشتنى ئوتومبیه‌له‌کانیش که‌م ده‌کات.
له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌دا، 779 که‌س به روداوه‌کانى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه، واته له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌دا 779 که‌س خاوه‌ن کاربون مردون ئه‌مه‌ش جگه له زیانه رۆحییه‌که زیانێکى گه‌وره بووه له هێزى کار که‌وتووه.
تێچووى پرسه، بابه‌تێکى دیکه‌ى تێچووى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆیه‌و لێره‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى هه‌ر پرسه‌یه‌ک به تێکرا 1000 دۆلارى تێبچێت ئه‌وا 779 هه‌زار دۆلار تێچووى پرسه‌ى ئه‌و که‌سانه بووه. به‌شێک له‌و که‌سانه‌ى به‌رووداوه‌کانى هاتوچۆ مردون به‌رپرسى دابینکردنى بژێوى خێزانیش بوون بۆیه ئه‌مه‌ش جۆرێکى دیکه‌ى زیانى ئابوریانه‌یه.
به‌پێى ئامارى ئه‌و چوار ساڵه‌ى که وه‌رگیراون 11122 که‌س برینداربوون، که پێده‌چێت به‌شێکیش له‌و ژماره‌یه توشى ئیفلیجى‌و که‌وتنه سه‌ر جێگابون، تێچووى نه‌خۆشخانه‌و له‌ده‌ستدانى ئه‌ندامى جه‌سته‌و مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌و سه‌ردانى ناوبه‌ناو بۆ لاى پزیشک کۆمه‌ڵێک تێچوون که ده‌که‌ونه سه‌ر بریندارى روداوه‌کانى هاتوچۆ، ئه‌گه‌ر تێچووى هه‌ر که‌سێک به 500 دۆلار دابنرێت زیاتر له 5.6 ملیۆن دۆلاره له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌ى وه‌کو بنه‌ما وه‌رگیراوه بۆ ئه‌ژمارکردنى تێچووى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ.
به‌شێوه‌یه‌کى گشتى‌و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و داتایانه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى، له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا ده‌کرێت تێچووى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ له پارێزگاى سلێمانى 12.379.000 دۆلاربووه.
هه‌ندێک تێچووى دیکه هه‌یه لێره‌دا هه‌ژمارنه‌کراون، وه‌کو که‌مبونه‌وه‌ى نرخى ئوتومبیله‌کان، تێچووى ئیدارى‌و وه‌زیفى له به‌رێوه‌بردنى کارى ئه‌و روداوانه که جگه‌له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى هاتوچۆ به‌ڵکو دادگا‌و پۆلیس دوو دیارترین ده‌زگان که تێچووى ئابوریان هه‌بووه بۆ ئه‌و روداوانه.
ره‌نگه‌ى ئه‌مه به‌ته‌نها وه‌کو زیانێکى ماددى ته‌ماشا نه‌کرێت، به‌ڵکو ده‌بێت به‌و جۆره پێناسه بکرێت که ئه‌مه‌ى له کوردستاندا له رووداوه‌کانى هاتوچۆدا ده‌بینرێت وه‌کو تاوانێکى ئابوریش ته‌ماشا بکرێت.
له‌ده‌ستدانى ده‌رامه‌تى مرۆیی دیارترین خه‌سڵه‌ت‌و مه‌ترسیدارترین بابه‌ته له رووداوه‌کانى هاتوچۆدا‌و هاوشێوه‌ى ره‌گه‌زه‌کانى دیکه‌ى به‌شدار نییه له رووداوه‌که‌داو جێگه‌ى پڕناکرێته‌وه له‌کاتێکدا ره‌گه‌زه‌کانى دیکه، ئوتومبیل، رێگاوبان، پرد‌و...هتد سه‌رله‌نوێ دروست ده‌کرێنه‌وه‌و چاک ده‌کرێنه‌وه. به‌پێى ئاماره‌کانى په‌یوه‌ست به رووداوه‌کانى هاتوچۆ، ره‌گه‌زى مرۆیی هۆکارى سه‌ره‌کى روواوه‌کانى هاتوچۆیه‌و له کۆى هه‌ر رووداوێکدا نزیکه‌ى 80%ى هۆکاره‌که‌ى به‌ر مرۆڤ ده‌که‌وێت.
له به‌شێکى زۆرى ئاماره‌کان، به‌تایبه‌ت ئاماره‌کانى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى‌و بانکى نێوده‌وڵه‌تى، وڵاتانى جیهانى سێیه‌م یاخود وڵاتانى تازه‌گه‌شه‌کردوو، ئه‌و زۆنه‌ن که زۆرترین رووداوه‌کانى هاتوچۆیان تێدا تۆمار ده‌کرێت، له هه‌مانکاتیشدا، وڵاتانى جیهانى سێیه‌م به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى خاوه‌نى کۆمپانیاى دڵنیایی ئوتومبیل‌و ته‌نانه‌ت دڵنیایی ته‌ندروستیش نین، که له‌کاتى رووداوێکى هاتوچۆدا چ چاره‌سه‌رى پزیشکى بکه‌وێته ئه‌ستۆى لایه‌نێک، یاخود بژاردن‌و چاککردنه‌وه‌ى ئوتومبیله‌که‌ى له ئه‌ستۆى کۆمپانیایه‌ک بێت، بۆیه به بونى ئه‌و کۆمپانیایانه پێده‌چوو که تێچووى ئابوورى یاخود زیانه مادییه‌کانى ئه‌و روداوانه که‌متربوایه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نه‌بونى ئه‌و کۆمپانیایانه واینه‌کردووه رووداوه‌کانى هاتوچۆ که‌م بن به‌ڵکو ساڵ به ساڵ قوربانیه‌کان زیاد ده‌که‌ن.
له ساڵى 2014دا له پارێزگاى سلێمانى 1389 رووداوى هاتوچۆ تۆمارکراوه‌و 140 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له ساڵى 2017 هه‌رچه‌نده رووداوه‌کان بۆ 1220 رووداو که‌میکردووه به‌ڵام ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به رووداوه‌کان گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 218 که‌س زیادیکردووه، واته مردن به‌رێژه‌ى 65% به‌رزبۆته‌وه.
تێبینى: داتاکانى ئه‌م وتاره له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى وه‌رگیراوه.