تورکمانێک لەحکومەت ده‌کرێته‌ هاوشانى قوباد تاڵه‌بانى

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

پارتى وهک لایهنى براوهى ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان دهیهوێت هاوشانێکی تورکمان بۆ قوباد تاڵهبانى له حکومهتدا دروست بکات کە تا ئێستا وەکو تاکە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی جیگری سەرۆکی حکومەت ناوی دەهێنرێت.

دواى سێ ههفته لهسوێند خواردنى ئهندامانى پهرلهمانى کوردستان بۆ خولى پێنجهمى پهرلهمانى کوردستان هێشتا لایهنهکان رێکنهکهوتوون لهسهر دابهشکردنى پۆستهکانى دهستهى سهرۆکایهتى پهرلهمان و راسپاردنى لیستى براوهى ههڵبژاردن بۆ پێکهێنانى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم.

بهپێى ئهو بهدواداچونانهى هاوڵاتی لهگهڵ لایهنه سیاسییهکاندا کردویهتى پێکهێنانى حکومهت و ههڵبژاردنى دهستهى سهرۆکایهتى پهرلهمان له دوو سیناریۆدا کۆدهبێتهوه، کە یەکێکیان دانانی تورکمانێکە بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت، لەکاتێکدا بزووتنەوەی گۆڕان بەتەمای ئەو پۆستەیە، بەڵام بەلێنی ئەوە بە گۆڕان دراوە کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی پێ بدرێت.

سیناریۆى یهکهم

پارتى دوو پاکێجى ئاماده کردووه یهکێکیان سهرۆکى حکومهت دوو جێگرى ههبێت، جێگرى یهکهم بۆ یهکێتى نیشتمانى کوردستان و جێگرى دووهم بۆ تورکمان و لهبهرانبهردا سهرۆکى پهرلهمان بۆ بزوتنهوهى گۆڕان تا ئهو کارانهى یوسف محهمهد وهک سهرۆکى پێشووى پهرلهمان بووه لهمپهر لهبهردهمیدا سهرۆکى نوێ لهسهر پشکى گۆڕان تهواوى بکات.

پارتى له پاکێجهکهیدا دیارى کردووه سهرۆکى حکومهت بۆ پارتى و جێگرى یهکهم بۆ یهکێتى(قوباد تاڵهبانى) جێگرى دووهم بۆ تورکمانێکى کهرکوکى، ئامانجى پارتیش لهم ههنگاوهدا بۆ ئهوهیه که تورکیا رازى بکات لهرووى سیاسییهوه که گرنگى به تورکمانهکان دهدات. هەروەها پارتى دەیەوێت له رێگهى تورکمانهکانى کهرکوکهوه پێگهى لە شارەکە بههێز بکات بهرانبهر به نفوزى یهکێتی.

بەپێی ئەو سیناریۆیە سهرۆکى پهرلهمان بۆ بزوتنهوهى گۆڕان (عهلى حهمه ساڵح) جێگرى یهکهم بۆ پارتى و جێگرى دووهم بۆ یهکێتى دهبێت.

مونا قههوهچى، جێگرى سهرۆکى حزبى چاکسازى تورکمان و ئهندامى پهرلهمانى کوردستان به‌‌هاوڵاتی وت «وهک تورکمانهکان پاکێجمان حازر کردووه بۆ گفتوگۆکردن بۆ بهشدارى کردن لهحکومهتدا، یان جێگرى دووهمى سهرۆکى حکومهت یا جێگرى دووهمى سهرۆکى پهرلهمان لهگهڵ وهزارهتێکى خزمهتگوزاریی».

ئهندامێکى سهرکردایهتى یهکێتى جهختلهوه دهکاتهوه که حزبهکهى رێکهوتنى سیاسى لهگهڵ پارتى دهکات ئنجا رێکهوتن لهسهر پێکهێنانى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم.

لهلایهکى ترهوه، سامان گهرمیانى ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى نیشتمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت» دوێنێ مهکتهبى سیاسى یهکێتى گفتوگۆى کردووه لهسهر پێکهێنانى حکومهت و رۆژى شهممهى داهاتوو ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى کۆدهبێتهوه ههر شتێک ههبێت لهوێدا گفتوگۆى لهسهر دهکهین».

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه هێشتا مهسهلهى دوو جێگرى بۆ سهرۆکى حکومهت یهکلایى نهبۆتهوهو وهک یهکێتیش مهرجى خۆیان بۆ بهشدارى کردن له حکومهت ههیه.

ههروهها وتیشى»دهبێت پێش پێکهێنانى حکومهت یهکێتى و پارتى رێکهوتنى سیاسى ئهنجام بدهن، دواتر لهسهر پێکهێنانى حکومهت بگهنه رێکهوتن».

بهپێى بهدواداچونى هاوڵاتی، له سیناریۆى یهکهمدا که لهپاکێجى پارتیدا بوونى ههیه، دهستهى سهرۆکایهتى پهرلهمان بهم شێوهیه دابهشکراوه که سهرۆکى پهرلهمان بۆ بزوتنهوهى گۆڕان و (عهلى حهمهساڵح) جێگرى یهکهم بۆ پارتى و جێگرى دووهم بۆ یهکێتى.

سیناریۆى دووهم

له پاکێجى دووهمى پارتیدا وهک براوهى یهکهمى ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان، پێکهاتهى سهرۆکایهتى حکومهت و سهرۆکایهتى پهرلهمان بهم شێوهیه دابهشکراوه.

سهرۆکى حکومهت بۆ پارتى و جێگرى سهرۆکى حکومهت بۆ یهکێتى(قوباد تاڵهبانى)، سهرۆکى پهرلهمان بۆبزوتنهوهى گۆڕان و جێگرى یهکهم بۆ پارتى و جێگرى دووهم بۆ تورکمان.

عهتا شێخ حهسهن، وتهبێژى ئهنجومهنى سهرکردایهتى پارتى له پارێزگاى سلێمانى و ههڵهبجه لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» هێشتا پرسى دابهشکردنى رۆڵ(ئهدوار)ى حکومهت و سهرۆکایهتى پهرلهمان یهکلاینهبۆتهوه، و بوونى جێگرى دووهمى سهرۆکى پهرلهمان نهبووهته شتێکى جێگرى لاى پارتى، بهڵام باسمان کردووه وهک چۆن سهرۆکى پهرلهمان دوو جێگرى ههیه سهرۆکى حکومهتیش دوو جێگرى ههبێت».

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه که لیژنهى دانوسانکارى پارتى تهنها وتوێژو راگۆرینهوهیان کردووه لهسهر بهشدارى کردنى حکومهت لهگهڵ لایهنه سیاسیهکانداو نهچونهته ناو وردهکاریهکانهوه، بهڵام لهئایندهیهکى نزیکدا گفتوگۆکان دهستپێدهکاتهوه.

وتهبێژهکهى پارتى ئهوهشى رونکردهوه که هێشتا وهفدى دانوسانکارى حزبهکهى سهردانى تورکمانهکانى نهکردووه، بهڵام ئهوانیش ئیستحقاقى خۆیان ههیه بۆ بهشدارى کردن له حکومهتداو فراکسیۆنى پهرلهمانیان ههیه.

هاوکات، ریفینگ هرورى، سهرۆکى کاتى پهرلهمانى کوردستان ئاماژهى بهوهکرد بهرهوپێشچوون له گفتوگۆکاندا بۆ ههڵبژاردنى دهستهى سهرۆکایهتى پهرلهمان ههیه.

ریفینگ هرورى، سهرۆکى کاتى پهرلهمان وتیشى» لهنێوان پارتى و یهکێتى و گۆڕان وهک سێ هێز بۆ پێکهێنانى حکومهت گفتوگۆکان چونهته پێشهوهو له ههفتهى ئایندهوه ههنگاوهکان بهدیار دهکهون».

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه هێشتا هیچ کاتێکیان دیارى نهکردووه بۆ ههڵبژاردنى دهستهى سهرۆکایهتى پهرلهمان تا کۆبوونهوه ئهنجام بدهن.

بهپێى بهدواداچونهکانى هاوڵاتی، یهکێتى نیشتمانى کوردستان ههوڵهکانى چڕ کردۆتهوه بۆ ئهوهى تهنها قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆکى حکومهت بێت و هیچ کهسێک نهکرێت نهبێته هاوشانى وهک جێگرى دووهمى سهرۆکى حکومهت، بهڵام ئهوهش له گفتوگۆکانى نێوان پارتى و یهکێتى و گۆڕاندا یهکلادهکرێتهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار