داعش لەئەنبار تەشەنە دەکات

کەسایەتییەکی فەللوجە: هەندێک لە سەرۆک هۆزەکان هاوکاری داعش دەکەن و حکومەتیش پێیان ناوێرێت

6 ساڵ لەمەوپێش



رەفعەت محەمەد

سەرۆک هۆزیکی عەرەب لە فەللوجە رایگەیاند کە هەندیک لە کەسایەتیە سونەکان و سەرۆک هۆزەکانی ئەنبار هێشتا پاڵپشتی داعش دەکەن و چالاکیهکانیان له ئهنبار و فهللوجه له پهرهسهندندایه و هێزە ئەمنیەکانیش ناوێرن روبەروویان ببنەوە.

ئهبو محهمهد، کهسایهتیهکى ناسراوى نیشتهجێى شارى فهللوجهیه به هاوڵاتی وت  «رێکخراوى داعش و فیکرى داعش له شارى فهللوجه و پارێزگاى ئهلئهنبار کۆتایی نههاتووه و کۆتایشی نایهت چونکه کۆمهڵێک له سهرۆک هۆزو کهسایهتى ناڕاستهوخۆ پالپشتى داعش دهکهن».

وتیشی «داعش شانهى نوستووی له فهللوجه هەیەو چالاکیان ههیه و خهڵکى بهئاسانى ههستیان پێدهکهن. دانیشتووانى شارهکهو ئهندامانى هێزه ئهمنیهکانیش جورئهتی ئهوه ناکهن بهئاشکرا رووبهرووى داعش ببنهوه، چونکه ترسیان لهتۆڵه سهندنهوهى داعش هەیە».

ماوهى مانگێکه چالاکیی سهربازیی رێکخراوى داعش له سنورى شار و گوندهکانى پارێزگاى ئهلئهنبار له پهرهسهندنێکى بهرچاودایه و چهندین چالاکى سهربازى له دژى سوپاى عێراق و حهشدى نیشتمانى ئهنجامدراون و رێژهى قوربانیانیشى لهبهرزبوونهوهدایه لهکوژراوو برینداربوون .

لەگەڵ فراوانبوونی چالاکیەکانی داعش لە سنوورەکەدا، هیزە ئەمنیە محەلیەکان دەستەوەستانن لە روبەرووبوونەوەیان، هەروەها حکومەتی عێراقیش هیچ هێزێکی سەربازیی لەناوچەکە جێگیر نەکردوە بۆ رووبەڕووبونەوەیان.

 سهبارهت به ڕۆڵى حکومهتى عێراق لە به هاناوەچوونى سهربازى بۆ پارێزگاریکردن لە شارهکانى ئهلئهنبار، ئهبو محهمهد وتى «ئێمه ئهزموونێکى تاڵمان له گهڵ حکومهتى عێراقى ههیه چونکه به چاوێکى تایفى و مهزههبى سهیرى فهللوجه و شارهکانى پارێزگاى ئهنبار دهکهن».

وتیشی «تا ئێستا به سهدان گهنجمان بێسهروشوێن کراون به تۆمهتى داعشبوون، ئهو گهنجانهمان ههموو هاوڵاتى سڤیل بوون ، لهم پارێزگایه خهڵکانێک ههن وهک چهند سهرۆک هۆزێک بههۆى ململانێى عهشایهرى و خێڵایهتى له سهر پۆست و پاره له دژى یهکتر رهفتار دهکهن، بۆیه حکومهتى عێراق ئهوهنده بایهخ نادات و دهڵێت ئهوە کێشهى خۆتانه ههر لهبهر ئهو ناکۆکى و ململانێیانهیه داعش سوودیان لێ وهردهگرێت دهبینى لهپهرهسهندنێکى بهرچاودایه« . 

سهبارهت به پهرهسهندنی جموجۆڵى داعش له ناوچهکانیان، لە چەند رۆژی رابردوودا محهمهد حهلبوسى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق هوشدارى دا به لایهنه حکومى و ئهمنیهکان کە لهئهنجامى ئهو چالاکیانه ژمارهیهکى زۆر له ئهفسهر و سهرباز و ئهندامانى حهشدى نیشتمانى کوژراوو برینداربوون و دیارهدى رفاندن و تیرۆریش سهریههڵداوهتهوه.

 حهلبوسى وتیشی ‹ئهگهر بەربەستێک بۆ ئهو چالاکیانه دانهنرێت ئهوا بارودۆخى پارێزگاى ئهنبار رووبهرووى مهترسیهکى گهوره دهبێتهوه دواى ئهوهى به سهدان چهکدارى داعش له بهشى وڵاتى سوریاوه دزهیان کردووەتە نێو خاکى عێراق بۆ شارو گونده سنورییهکانى پارێزگاى ئهلئهنبار» .

دوای دەستبەکاربوونی عادل عەبدولمەهدی بەسەرۆکی حکومەتی عێراق، فەرمانی دەرکرد بە ناردنی هێز بۆ سنوورکانی نێوان عێراق و سوریا کەشوێنی جموجوڵی چەکدارانی داعشە لەسوریاوە بۆ ناو خاکی عێراق لەهەردوو پارێزگای ئەنبارو نەینەوا.

هەفتەی رابردووش موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر هۆشداری دا لەخراپیی بارودۆخی موسڵ و لەپەیامێکدا کە لەتویتەر بڵاویکردەوە، سەدر دۆخی موسڵ بە «مەترسیدار» ناوبردو وتی «شانەکانی تیرۆر لەو شارە چالاک بوون و دەستە گەندەڵەکانیش درێژدەبن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار