بە وێنە: ئاو دەچێتە ماڵەکانی گەڕەکی شەهیدانی هەولێر

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی باران بارینی بەخوڕ کە ماوەی چەند کاتژمێرێکە شاری هەولێری گرتووەتەوە لافاو دروستبوو و نهۆمی یەکەمی شوقەکانی گەڕەکی شەهیدان کە دەکەوێتە تەنیشت بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ژێرئاو کەوت.

بەگوتەی شاهێدحاڵەکان لە شوێنی رووداوەکە، لافاوەکە بەهۆی رووخانی پردێکەوە روویداوە کە لە ناحیەی دارەتوو سەر بە قەزای دەشتی هەولێر بۆ گلدانەوەی ئاو دروستکراوە.

شاهێدحاڵەکان دەڵێن رووخانی ئەو پردە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە گەڕەکی شەهیدان.  دەشڵێن نهۆمی یەکەمی شوقەکانی ئەو گەڕەکە ژێرئاو کەوتوون و هاوکات ئاوەکە پەڕیوەتەوە بۆ بەشێک لە خانووەکانی هەمان گەڕەک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار