راپۆرتێک: ٤٠ ملیۆن کەس "کۆیلەی ھاوچەرخ"ن

6 ساڵ لەمەوپێش



وێرای قەدەغەکردنی کۆیلایەتی لەسەرانسەری جیھان، بەڵام ھێشتا کۆیلایەتی لە گرنگترین ئەو کێشانەیە کە بە ناوی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' رووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە، بە جۆرێک لەئێستادا، ٤٠ ملیۆن کەس کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن لە سەرانسەری جیھان کۆیلەن.

تا ئێستا ھیچ وڵاتێک دەستەواژەی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ'ی بە شێوەیەکی فەرمی نەخستووەتە چوارچێوەی یاساوە، بۆیە لەئێستادا، کۆیلایەتی بە شێوازێکی نوێ بە گرنگترین ئەو کێشانە ھەژمار دەکرێت کە رووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.

'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' بە شێوەیەکی بەرچاو لە وڵاتە ھەژارەکان، ھەروەھا ئەو ناوچانەی کە شەڕو پێکدادان تیایدا روودەدات بڵاوبووەتەوە و بەدی دەکرێت.

'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' بەو کەسانە دەگوترێت کە توانای رووبەڕووبوونەوەی ھۆکارەکانی وەک ھەڕەشە، توندوتیژی، زۆرەملێ، فریودان و دەستدرێژیکردن-یان نییە.

'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' زیاتر لە کەرتەکانی وەک؛ پیشەسازی جلوبەرگ، کانزاکاری، کشتوکاڵ و راوە ماسی بەدی دەکرێت.

بۆ نموونە، 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' لە بواری راوە ماسیدا لە تایلاند و لە کەرتی کانزاکاری لە کۆریای باکوور و لە بەرھەمھێنانی کاکاو لە کۆتدیڤوار و لە کەرتی کشتوکاڵ لە بەڕازیل بەدی دەکرێت، ئەمە وێرای کارکردن ماڵی دیپلۆماتکاران لە ئوستڕالیا و لە بواری شووشتنی ئۆتۆمبێل لە بەریتانیا بەدی دەکرێت.

لە راپۆرتێکدا کە بە ھاوبەشی لە لایەن رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و رێکخراوی بەئازادی رێبکە (Walk Free Foundation) و رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە بارەی کۆیلایەتی بۆ ساڵی ٢٠١٨دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەئێستادا، ٤٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیھان بەدەست 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ'ەوە دەناڵێنن.

لە راپۆرتەکەدا ھاتووە کە لەو ژمارەیە لەسەدا ٧١یان ئافرەت و کچن، ئەوانەی دیکە لە رەگەزی نێرینەن، ھەروەھا ژمارەی ئەو کچانەی کە بەزۆرەملێ بە شوودراون گەیشتووەتە ١٥ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس، ژمارەی ئەو کەسانەش کە بەزۆرملێ کاریان پێ دەکرێت گەیشتووەتە ٢٤ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار کەس.

بەپێی راپۆرتەکە لەهەر ھەزار کەس لە سەرانسەری جیھاندا، پێنج-یان قوربانی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ'ن.

ــ ناوچەی ئاسیا و زەریای ھێمن

ناوچەی ئاسیا و زەریای ھێمن کە وڵاتە ھەژارەکان لە جیھان لەخۆ دەگرێت، 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' زیاتر لەو وڵاتانە بەدی دەکرێت، بەجۆرێک کە ژمارەی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' لەو وڵاتانە گەیشتووەتە ٢٥ ملیۆن کەس کە ئەمەش لەسەدا ٦٢ی کۆی گشتی ژمارەی کۆیلەکانە لەسەرانسەری جیھان.

رێژەی ئەو کەسانەی کە بە زۆر لەو ناوچەیە کاریان پێ دەکرێت گەیشتووەتە لەسەدا ٦٦ی ئەو ژمارەیە و رێژەی ئەو کچانەی بەزۆرملێ بەشوودراون گەیشتووەتە لەسەدا ٣٤، ھەروەھا ھەریەکە لە کۆریای باکوور، ئەفغانستان و پاکستان لە پێشەوەی ئەو وڵاتانە دێن کە 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ تیایدا بەدی دەکرێن، بەڵام لە رووی زۆری ژمارەی کۆیلایەتییەوە ھەریەکە لە ھیندستان، چین و پاکستان دێن.

ــ ئەفریقا

بەپێی ئەوەی مەزەندەکراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەفریقا 'کۆیلەی ھاوچەرخ'ن گەیشتووەتە نۆ ملیۆن و دوو ھەزارو ٤٠ کەس کە ئەمەش لەسەدا ٢٣ی کۆی گشتی ژمارەی کۆیلەکانە لە جیھان.

رێژەی ئەو کەسانەی کە لەو کیشوەرە بەزۆرەملێ کاریان پێ دەکرێت گەیشتووەتە لەسەدا ٣٧ی ئەو ژمارەیە و رێژەی ئەو کچانەش کە بەزۆرەملێ بەشوودراون گەیشتووەتە لەسەدا ٦٧، ھەرچی ژمارەی ئەو کەسانەیە کە رووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە گەیشتووەتە ٤٠٠ ھەزار کەس.

'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' بە شێوەیەکی بەرچاو لە ھەریەکە لە ئێریتریا، بوروندی و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست بڵاوبووەتەوە.

ــ ئەمریکا

وەک ئەوەی مەزەندە کراوە ٥٠٠ ھەزار کەس لە ھەردوو کیشوەری ئەمریکا باکوور و باشوور رووبەڕووی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' بوونەتەوە کە ئەوەش لەسەدا پێنجی کۆی گشتی ژمارەی کۆیلەکان لە جیھان پێکدەھێنێت.

رێژەی ئەو کەسانەی بە زۆر لەو دوو کیشوەرە کاریان پێ دەکرێت گەیشتووەتە لەسەدا ٦٦ی ئەو ژمارەیە و رێژەی ئەو کچانەش بەزۆرملێ بەشوودراون گەیشتووەتە لەسەدا ٣٤ کە زۆرترینان لە ھەردوو وڵاتی ڤێنیزوێلا و کۆماری دۆمینیکانە، بەڵام لە رووی زۆری ژمارەی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' ھەریەکە لە ئەمریکا، بەڕازیل و مەکسیک دێن.

ــ ئەورووپا و ئاسیای ناوەڕاست

ژمارەی کۆیلایەتی ھاوچەرخ لە ئەورووپا و ئاسیای ناوەڕاست گەیشتووەتە سێ میلۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس کە لەسەدا نۆی کۆی گشتی کۆیلەکانە لە جیھان.

لە کاتێکدا رێژەی ئەو کچانەی کە بەزۆرەملێ لەو وڵاتانە بەشوودراون بۆ لەسەدا نۆ ئەو ژمارەیە کەمبوونەتەوە، بەڵام رێژەی ئەو کەسانەی کە بەزۆرەملێ لەو وڵاتانە کاریان پێ دەکرێت بەرزبووتەوە و گەیشتووەتە لەسەدا ٩١، ھەروەھا رێژەی دەستدرێژکردن لەو وڵاتە گەیشتووەتە لەسەدا ١٤.

لە رووی رێژەی بڵاوبوونەوەی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ'، ھەریەکە لە بیلاڕووسیا، تورکمانستان و کۆماری مەقدونیا لە پێشەوە دێن.

ــ وڵاتانی عەرەبی

ژمارەی 'کۆلایەتی ھاوچەرخ' لە وڵاتانی عەرەبی گەیشتووەتە، ٥٢٩ ھەزار کەس کە ئەمەش لەسەدا یەکی کۆی گشتی ژمارەی کۆیلەکانە لە جیھان.

'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' لە ١١ وڵاتی عەرەبی بڵاوبوونەتەوە لەوانە، عومان، سووریا، یەمەن و ئیمارات کە بەڕێژەی لەسەدا ٦٧ی و ژمارەیە لەو وڵاتانە بەزۆرەملێ کاریان پێ دەکرێت و رێژەی ئەو کچانەش کە لەو وڵاتانە بەزۆرەملێ بەشوودراون گەیشتووەتە، لەسەدا ٣٣ی ئەو ژمارەیە.

لە لایەکی دیکەوە رێژەی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' تەنھا لە سووریا، عێراق و یەمەن کە دانیشتوانیان بەدەست شەڕو پێکدادانەوە دەناڵێنن گەیشتووەتە، لەسەدا ٧٦.

ــ رۆژی جیھانی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی

نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤، رەشنووسی پڕۆژە بڕیارێکی پەسەندکرد کە بنبڕکردنی کردە کە دەچنە خانەی کۆیلایەتییەو وەک؛ بازرگانیکردن بە مرۆڤ، دەستدرێژکردن، بەزۆرەملێ کارپێکردنی منداڵان، بەزۆرەملێ بەشوودانی کچان.

ھەر بەپێی بڕیارەکە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو رۆژەی بە رۆژی جیھانی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی لە جیھان ناساند.

AA

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار