پـارتـى لــهبــهردهم دهرگــــا داخـراوهکهى سـلێمانیدا
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
گۆڕانکاریه‌کانى ئهمدواییانهى پارتى دیموکراتى کوردستان به ده‌ستنیشانکردنى نێچیرڤان بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆکى حکومه‌ت، هه‌ژموونى پارتى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن له کوردستان زیاتر تۆخکردوه، سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌و له ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانیشدا زۆرینه‌یه‌و 45 کورسی په‌رله‌مانی هه‌یه‌و زۆرینه‌ى کورسیه کۆتاکانیش که 11 کورسیه له ئه‌وه‌وه نزیکن.
دواى یه‌کگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئیداره‌ى سلێمانى و هه‌ولێر له ساڵى 2005، پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌گه‌رچی زۆرترین پۆسته سیادیه‌کانى حکومه‌تى به‌ده‌سته‌وه بووه، به‌ڵام له سلێمانیدا ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى مانه‌وه‌ى سێبه‌ری دابه‌شکردنى پشکه‌کان به‌رێژه‌ى په‌نجا به په‌نجا له نێوان یه‌کێتى و پارتیدا که لەدواى یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان که له ساڵى 1992 ئه‌و دوو حزبه له‌سه‌ری رێکه‌وتن.
دواى به‌شداریکردنى هێزه‌کانى ئۆپۆزسیۆن له کابینه‌ى هه‌شته‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى نێچیرڤان بارزانى له ساڵى 2013، سێبه‌ری دوو ئیداره‌یی نهڕهوییهو هه‌ریه‌که له پارتى و یه‌کێتى له سنوری ده‌سه‌ڵاتى خۆیاندا بڕیاریان به‌ده‌ست بووه، له پرسه هه‌ستیاره‌کاندا بڕیاری ئه‌و دوو حزبه کاریگه‌ری له بڕیاره‌کانى حکومه‌ت زیاتر بوه له ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌لاتى خۆیاندا.
له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و کوردستان، پارتى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌کرد که «ئیرهابی فیکری» به‌رامبه‌ر ده‌کرێت له سلێمانى.
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى له بانگه‌شه‌ى حزبه‌که‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ى ئه‌یلولی په‌رله‌مانى کوردستان له شاری سلێمانى وتى «مه‌حاڵه جارێکى دیکه ته‌عه‌دا کردن له پارتى له سلێمانى قبووڵبکرێت».
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا پارتى دیموکرانى کوردستان بڕیاریدا نێچیرڤان بارزانى بکاته کاندیدی پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانیش بۆ پۆستى سه‌رۆکى حکومه‌ت، ئه‌مه‌ش وه‌ک پێشهاتێکى نوێی سیاسی دێته ئه‌ژمارکردن به‌تایبه‌تى له سنووری سلێمانى، که حزبه خاوه‌ن جهماوەرهکانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌ردوام پارتیان به‌وه تۆمه‌تبار کردوه سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانى له ده‌ستى خۆیدا «قۆرخ» کردوه.
رۆژنامه‌ى هاوڵاتی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه رای سهرنووسەرهکانى پێشووى رۆژنامه‌که بڵاوده‌کاته‌وه.
ئاسۆس هه‌ردى: ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یه‌وێت دهستهمۆبوونه، سلێمانیش شارێکى زیندووه و ته‌سلیم نابێت
نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکى سلێمانى و خه‌ڵکى کوردستان به گشتى له هه‌رکه‌سێک بێته سه‌رۆکى حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست چاوه‌رێى ئه‌وه ده‌که‌ن که ریفۆرمى سیاسى بکات که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى بکات ئه‌و هه‌موو داهاته زۆره‌ى که ده‌ست ئه‌م هدسهڵاته ده‌که‌وێت له خزمه‌ت گه‌شه‌پێدانى ئه‌و وڵاته خه‌رج بکرێت، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا به‌م تهشکیلهیهى داهاتوو حکومه‌ت وه‌کو باس کراوه ده‌توانێت ئه‌مه بکات، بۆ خۆم گومانى گه‌وره‌م هه‌یه ئه‌وانه‌ى تائێستا له‌ده‌سه‌ڵاتى سیاسی‌دا بوون به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى به‌شى زۆر به‌ر پارتى ده‌که‌وێت که ده‌سه‌ڵاتى زیاترى هه‌بووه، خۆیان به‌رپرسیارن له‌و وه‌زعه‌ى که دروست بووه له‌قازانجى خۆیانه، ئومێدى وام نییه به هه‌ر تهشکیلهیهکهوه بێت ئه‌و خه‌ونانه جێبه‌جێ بکات و بیهێنێته دى که خه‌ڵکى کوردستان و خه‌ڵکى سلێمانى خه‌وى پێوه ده‌بینن.
پێموایه خه‌ڵک نائومێده له‌سه‌ره‌تاى دروستبونى ئۆپۆزسیۆندا ئومێدى هه‌بوو که هێزێک یان چه‌ند هێزێک هه‌ن که سازش ناکه‌ن له‌پێناوى به‌ده‌ستهێنانى وه‌زاره‌تێک و به‌رێوه‌به‌رێکى گشتیدا له‌پێناو مهبادیئهکانیان سازش ناکه‌ن و داکۆکى له‌خه‌ڵک ده‌که‌ن ئه‌گه‌رچى پارتى هێزیان ئه‌وه‌نده نه‌بوو که بتوانن ئه‌و داوایانه بسه‌پێنن و ئه‌و شه‌ڕه ببەنه‌وه.
به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنى پێشوو باشترین ته‌فسیره‌و خه‌ڵک نا‌ئومێد بووه له‌هه‌موو هێزه‌کان، نا‌ئومێد بووه له‌و هێزانه‌ى که ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه که ویستى ئه‌وه‌یان هه‌بێت که چاکسازى بکه‌ن، نا‌ئومێد بوون له‌هێزه‌کانى ئۆپۆزسیۆن که تاسه‌ر به‌رگرى له داخوازییه‌کانیان بکه‌ن، ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌وه‌ى بینیمان مهوقیفهکانى له‌رزۆکانه و ئازایانه نییه، ئه‌وانیش خه‌و به‌وه ده‌بینن به‌شێک له کێکهکهى ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ست بکه‌وێت، هه‌موو ئه‌م وه‌زعه نائومێدى دروست کردووه له هه‌رێمى کوردستاندا که له‌خوار له‌سه‌دا په‌نجاى هاوڵاتیان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستانیان کردووه.
سلێمانى شارێکى زیندووه به‌ئاسانى ته‌سلیم نابێت ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یه‌وێت خه‌ڵکى ته‌سلیم بوو ده‌سته‌مۆیه له‌سلێمانى ئه‌وه‌ى ده‌ست ناکه‌وێت، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى ئازادییه‌کان له چ کاره‌ساتێکدا ده‌ژین که‌س ناتوانێت قسه‌یه‌ک بکات، ئه‌مه مهنتقى هێزێکه و ته‌سلیم بوون به‌سه‌ر هه‌موو کوردستاندا بسه‌پێنێت و غه‌یرى ئه‌وه هیچ شتێکى دیکه نییه.
سروشتى ده‌سه‌ڵات بهنهوعێکه پارتى ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانیدا نییه، له‌به‌رئه‌وه ته‌سه‌ور ناکه‌م ئه‌مه بچێته سه‌ر که رازى نه‌بوون و ته‌سلیم نه‌بوون و نارهزاییهتیهکان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ده‌شێت یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کان ئه‌وه‌یه کاردانه‌وه‌ى توندتر‌و به‌رابه‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌بێت، ئه‌مەش په‌یوه‌ندى به‌وه هه‌یه که پارتى 45 کورسى و زۆرترین ده‌نگى هێناوه‌و ره‌نگه پێى وابێت که له‌به‌رئه‌وه‌ى جیاوازى زۆرى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى تردا هه‌یه له ژماره‌ى کورسیه‌کاندا حه‌قى خۆمه هه‌موو شتێک بکه‌م، له‌حاڵێکدا حوکمى دیموکراسى و زۆرینه پاراستنى ماف و پاراستنى که‌مینه‌کانه.
له‌ناوخۆى پارتیدا بنه‌ماڵه حوکمڕانه، هێنانه پێشه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێ کردن په‌یوه‌ندى به‌و هاوکێشه‌ى سیاسى و هاوسه‌نگیه‌ى له‌ناو خودى پارتیدا هه‌یه، مه‌سرور بارزانى که وه‌ک که‌سێکى ئه‌منى ده‌بێته سه‌رۆکى حکومه‌ت خه‌ڵکێکى زۆر ره‌نگه ترسیان له‌وه هه‌بێت که تهعامولى له‌گەڵ روداوه رۆژانه‌کانى وڵاته‌که‌شدا تهعامولێکى ئه‌منى بێت وه‌ک له‌وه‌ى تهعمولى سیاسى و مه‌ده‌نیانه بێت.
که‌مال ره‌ئوف: پارتى به‌م ریتمهى ئێستاى ناتوانێت پێگه‌ى به‌هێز بکات له سلێمانیدا
ئه‌و بێمتمانهییهى که ئێستا له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا هه‌یه ده‌رئه‌نجامى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى حکومرانى پارتى و یه‌کێتى، که به‌ڵێنێکى زۆر دراوه به خه‌ڵک که به‌ڵێنه‌کان جێبه‌جێ نه‌کراوه یا لانى که‌م به‌ڵێنه ئه‌ساسیه‌کان که په‌یوه‌ندى به سه‌روه‌رى یاسا و ئازادى راده‌ربڕین و شه‌فافیه‌ت و ئه‌مانه بووه کهبههرهمهند بوون له‌ده‌سه‌ڵاتێک که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یه‌کگرتوو بێت و هێزى به‌رگرى خۆى هه‌بێت ئه‌مانه هیچى جێبه‌جێ نه‌کراون ئه‌وانه‌ى ستراتیژى نه‌گه‌رانه‌وه‌ى مادده‌ى 140ى ده‌ستورى عێراق که تایبه‌ته به که‌رکوک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان ئه‌مانه جێبه‌جێ نه‌کراون بۆیه خه‌ڵک ئاسایى بۆته‌وه کێ ده‌بێته سه‌رۆکى حکومه‌ت و کێ ده‌چێته حکومه‌ته‌وه، چونکه خه‌ڵک پێى وایه قه‌وان لێ ده‌درێته‌وه‌و له ئه‌نجامدا جێبه‌جێ ناکرێت.
ئه‌وه‌ى که جۆرێک گرنگى هه‌یه‌و جیاوازى هه‌یه له‌دواى 17 ساڵ حکومرانى، له‌جێگه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت، مه‌سرور بارزانى ببێت به سه‌رۆکى حکومه‌ت، ئایا به‌رنامه‌که‌ى جیاوازه بۆ حکومڕانى و روئیاى جیاوازه له نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ى که جیاوازه دواى چه‌ند ساڵ له ململانێ و شه‌ڕ که ده‌بێت پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵکدا هه‌ڵبژێردرێت و سیستم سه‌رۆکایه‌تى بێت و ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى هه‌بێت ئه‌مه نه‌ما، له‌به‌رئه‌وه‌ى کاندیده‌که‌یان گۆڕى له کاک مه‌سعود بۆ نێچیرڤان بارزانى ئه‌مه گۆڕا، که‌واته شتێک له سیستمى حکومرانى ئه‌م وڵاته گۆرانکارى به‌سه‌ردا هاتووه، جا گۆڕانکارییه‌کان مه‌رج نییه باش بێت.
جیاوازى زۆر له‌نێوان نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بازرانیدا هه‌یه، نێچیرڤان بارزانى پیاوێکى نه‌رمتر و مه‌ده‌نى تر بوو له سیاسه‌تکردندا تهفههومى زیاترى هه‌بووه و تێکه‌ڵبونى زیاترى هه‌بووه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس و که‌سانى تر، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانى له سه‌رده‌مى حکومڕانیدا گه‌لێک شکستى خواردووه له‌وه‌ى که نه‌یتوانیوه هێزى پێشمه‌رگه یهکبخاتهوهو شاره‌کان به‌ته‌واوى رێکبخاته‌وه‌و رازى بووه به‌و دوو ئیداریی و به‌و شکڵهى که هه‌بووه و به‌رده‌وام بووه، پارتى به‌م ریتمهى ئێستاى ناتوانێت پێگه‌ى به‌هێز بکات له سلێمانیدا، ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ن پارتى ده‌نگه‌کانى له سه‌د هه‌زار که‌س که هاوشانى هێزێکى وه‌کو کۆمه‌ڵى ئیسلامیه له سنورى پارێزگاى سلێمانیدا هه‌بوه‌و حکومرانیهکهى له‌ق بووه له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتدا به‌ده‌نگى ناوچه‌ى دهۆک و هه‌ولێر حکومڕانى سلێمانى کردووه بۆیه نه‌یتوانیوه ئه‌م حکومڕانیه له‌ژێر ده‌ستى یه‌کێتى ده‌ریبکات و رێکیبخات به‌و شێوه‌یه‌ى سیستمێکى حکومڕانى ته‌ندروست هه‌بێت.
پارتى ده‌ستبه‌ردارى سلێمانى بووه‌و ده‌یه‌وێت له‌سلێمانى شه‌ریکێکى باشى هه‌بێت، به‌دواى شه‌ریکێکى باش‌دا ده‌گه‌ڕێت، قۆناغێک به‌دواى ئه‌وه‌دا ده‌گه‌را که بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان شه‌ریکێکى باشى بێت نه‌یتوانى، ئه‌وه‌ى که له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا کردویه‌تى تا ئێستا به‌رده‌وامه ئه‌مه سیاسه‌تى نه شه‌ڕه نه ئاشتى، پارتى دیموکراتى کوردستان نه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئاشتى و ته‌بایه و شه‌ریکى تهواویهتى نه دوژمن و نهیارێتى تا شه‌ڕى ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵ بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ى پارتى هه‌میشه پێویستى به شه‌ریکێک بووه له پارێزگاى سلێمانى، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێگه‌ى پارتى بێهێز بووه له سلێمانیدا.
بۆ قۆناغى مه‌سرور بارزانى هه‌مان قۆناغه و هیچ شتێک نه‌گۆڕاوه، ده‌بێت پارتى کۆمه‌ڵێک شت بکات که ئه‌م پێگه‌یه‌ى له سلێمانى گۆرانکارى به‌سه‌ردا بێت، ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵێن و قسه نابێت، چونکه به‌ڵێن زۆر وتراوه‌و قسه‌ى له‌سه‌ر کراوه، به‌ڵام که‌م جێبه‌جێ کراوه.
پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌م شه‌راکه‌ته ته‌سویق بکات و پێگه‌ى فراوانتر بکات که له بادینان هه‌یه‌تى ده‌بێت مامه‌ڵه‌ى جیاواز بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى سلێمانى، له‌به‌رئه‌وه‌ى سلێمانى هێزى سیاسى دیکه‌ى تیایه‌و وه‌کو خه‌ڵکى بادینان نییه، هه‌م جۆرێک داواکارى ناوچه‌ى خۆیان هه‌یه ناکرێت سه‌رۆکى هه‌رێم و حکومه‌ت به ساڵى جارێک نه‌یه‌ته سلێمانى وه‌کو میوان بێته سلێمانى، ناکرێت هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان له‌هه‌ولێر بێت، هاوڵاتیه‌کى سلێمانى ئه‌گه‌ر پێویستى به شتێک بێت مه‌رکه‌زیه‌تى ئه‌مه‌نه به‌هێز بێت ئه‌م هه‌موو رێگه‌یه ببڕێت بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌که‌ى واژۆ بکرێت، ناکرێت هیچ بانکێک و پرۆژه‌یه‌کى ئه‌م حکومه‌ته له‌سلێمانیدا نه‌بێت و ته‌همیش بکرێت.
ئه‌گه‌ر پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌یه‌وێت پێگه‌ى له سلێمانى به‌هێز بێت ده‌بێت گۆڕانکارى بکات ته‌عامول کردنى پارتى کار رایکردن نه‌بێت، رۆژێک په‌لامارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بدات و وه‌زیره‌کانى ده‌ربکات و رۆژێک بیکات به گژ یه‌کێتیدا رۆژێک بیکاته دوژمن، رۆژێک یه‌کێتى بکاته دوژمن و رۆژێک بیکاته شه‌ریک.
پارتى پێگه‌ى به‌قه‌ده‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نییه له‌سلێمانیدا ناتوانێت به ته‌همیش کردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بیه‌وێت ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ببات، پارتى پێگه‌ى به‌قه‌ده‌ر یه‌کێتى نییه‌و ناتوانێت بهقوهتى مه‌نتیقه نفوسى له بادینان کۆنترۆڵى مه‌نتیقه نفوسى سلێمانى بکات که مهنتیقهیهکى فراوانه و لایه‌نى سیاسى دیکه‌ى تێدایه.
پارتى ئه‌گەر ئیمتیاز‌و ده‌سه‌ڵات و حکومرانى و جهبهلوتهى که هه‌یه‌تى لێى بسه‌نیته‌وه به‌قه‌ده‌ر کۆمه‌ڵی ئیسلامیشى نابێت له پارێزگاى سلێمانیدا.
ئه‌وه‌ى که گرنگه ئێستا پارتى هه‌نگاوى بۆ ده‌نێت ئه‌وه‌یه که ده‌ستبه‌ردارى سیستمى سه‌رۆکایه‌تى بووه به‌شێک له‌وه، له‌به‌رئه‌وه نییه که سیستمى په‌رله‌مانى پێ باشتره، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و کۆدهنگیهى هه‌بوو له‌ناو پارتى بۆ کاک مه‌سعود ئه‌و کۆده‌نگیه کۆنابێته‌وه له‌ناو پارتى بۆ نێچیرڤان بارزانى.
پارتى دیموکراتى کوردستان به‌حوکمى ئه‌وه‌ى کێبڕکێى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستاندا کردووه له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار ئه‌سڵه‌ن ئه‌گه‌ر یه‌کێتى رازى نه‌کات ده‌بێت چاوه‌رێى ئه‌وه بکات کاندیدى ده‌بێت بۆ سه‌رۆکى هه‌رێم، خۆ مه‌رج نییه کاندیدى یه‌کێتى ده‌ربچێت نێچیرڤان بارزانى ده‌نگى زۆرینه ناهێنێت، نێچیرڤان بارزانى ده‌یه‌وێت به ده‌نگى ره‌ها ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، چونکه حه‌زى به‌وه نییه به‌ده‌نگى که‌مینه بیباته‌وه، بۆیه پێش ئه‌وه‌ى خاوه‌ن بڕیار بن جۆرێک رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر کاندیدکردنى نێچیرڤان بارزانى کراوە، کراوه‌و گڵۆپى سه‌وزیان بۆ داگیرساندووه که بوونى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ناو هه‌ڵبژاردن له‌نێو 111 په‌رله‌مانتار، پارتى ئه‌گه‌ر به 45 کورسیه‌که‌یه‌وه هاوپه‌یمانه‌کانى 56 کورسیشى هه‌بێت هێشتا ناکاته زۆرینه‌ى ره‌ها، پارتى خۆى رازییه جۆرێک رازییه که باڵانس رابگرێت له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم و حکومه‌ت هه‌م بۆ راگرتنى کێشه نێو خۆییه‌کانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى.
بۆیه پێموایه پارتى مسۆگه‌رى کردووه بۆیه پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێمى هێنایه‌وه نێو په‌رله‌مانى کوردستان.
توانا عوسمان: پارتى وه‌لائى ئه‌وێت، ناشکرێت داواى وه‌لائ بکه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ى ماف و خزمه‌تگوزارى و ئازادى بده‌یت
سلێمانى چى لهپارتى ده‌وێت؟
که ده‌ڵێین سلێمانى مه‌به‌ستمان شاره‌که نیه وه‌ک میعمار، به‌ڵکو مه‌به‌ستمان خه‌ڵکى سلێمانیه، خه‌ڵکیش جه‌معى مرۆڤه لهجوگرافیایهکى دیاریکراودا.. مرۆڤ پێویستى به‌مافه، پێویستى به‌ئازادى و خزمه‌تگوزاریه.
وه‌ختێک خه‌ڵکى شوێنێک هه‌ست بهنادادپهروهى ده‌که‌ن له‌دابه‌شکردنى ماف و خزمه‌تگوزاریدا، هه‌ڵوێست وه‌رئه‌گرێت و توڕه ئه‌بێت.
سلێمانى پێویستى بهئهتێنشنه، پێویستى بهلالێکردنهوه هه‌یه، ئه‌م دۆخه‌ش ئه‌م هه‌سته دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى داموده‌زگاکانى هه‌رێم بۆ هه‌ولێر دروست بوو له‌دواى که‌وتنى حزبى به‌عس، تاڵه‌بانى له2004 به‌دواوه قبوڵى کرد که‌کۆى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت به‌په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه له‌سلێمانیه‌وه بچێته هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش له‌ژێر تایتڵى یه‌کگرتنه‌وه‌ى دوو ئیداره‌یی، ئه‌مه‌ش به‌خۆیه‌وه قونسوڵخانه و کۆمپانیاو سه‌دان به‌رژه‌وه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ولێر کێش کرد و سلێمانى فه‌رامۆشکرد.
ئه‌وه له‌کاتێکدا که خه‌سڵه‌ت و ڕوخساره‌کانى دووئیدارهى له‌واقعدا ماوه‌و وه‌ک خۆیه‌تی.
خه‌ڵکى سلێمانى ده‌یه‌وێت پارتى دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بکا، هه‌ڵبه‌ت پارتى وه‌ک ڕه‌مزى ده‌سته‌ڵات.
خاڵێکى تر‌ى بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندى به‌سروشتى ناوچه‌ی پارتیه‌وه‌یه، پارتى واده‌رده‌که‌وێت که پڕۆژه‌ى بارزانیه‌کان بێت بۆ کورد، سه‌رکرده باڵاکانى پارتى خه‌ڵکى ناوچه‌ى سلێمانى نین، کاربه‌ده‌سته به‌هێزه‌کانى ئه‌م حزبه قوڵایى کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌ناوچه‌ى سلێمانیدا نیه، بۆیه خه‌ڵکى ناوچه‌که به‌گشتى هه‌ست بهوهلائى کۆمه‌ڵایه‌تى و ناوچه‌یى ناکه‌ن بۆ حزبه‌که.
پارتى چى ده‌وێت له‌سلێمانی؟
ویستى پارتى له‌خه‌ڵکى سلێمانى و ویستى خه‌ڵکى سلێمانى لهپارتى گرێدراوى یه‌کترن.. پارتى وه‌لائى ئه‌وێت، پشتیوانى و ده‌نگى ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌م ویسته ده‌بێت پرۆسه بێت، بازنه‌ى به‌خشین و وه‌رگرتن بێت، ناکرێت داواى وه‌لائ بکه‌ى بێ ئه‌وه‌ى ماف و خزمه‌تگوزارى و ئازادى بده‌یت، بێ ئه‌وه‌ى قوڵایى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ناو پڕۆسه‌ى بڕیاردا بۆ ته‌ئمین نه‌که‌یت، بێ ئه‌وه‌ى رۆڵه‌کانى ئه‌وشاره نه‌خه‌یته پۆستى حه‌قیقیه‌وه... من ناڵێم حزبه‌کانى تر ماف و ئازادى و خزمه‌تگوزارى لهپارتى باشتر ده‌ده‌ن، نه‌خێر.. ڕه‌نگه پارتى خزمه‌تگوزار تربێت له‌زۆربه‌ى حزبه‌کان.. به‌ڵام دوورکه‌وتنه‌وه‌ى قیاده‌ى پارتى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى شارى سلێمانى پرۆسه‌یه‌کى دورودرێژه و بههێمن هه‌ورامى کۆتایى نایه‌ت.
عەدنان عوسمان: نەخشەی ئەم چوار ساڵە لەلایەن پارتیەوە دەکێشرێت
ئەوەی ئەگوزەرێت هەمان ئەوەیە کە لە 2005ەوە بە موبارەکەی رەحمەتی جەلال تاڵەبانی لە کوردستاندا چەسپێنراوە. لەو ساڵەوەو لە پێناو بون بە سەرۆک کۆماری عێراق، تاڵەبانی دەسەڵاتی هەرێمی تەسلیم بە بنەماڵەی بارزانی کرد. پارتی بە کەڵک وەرگرتن لەو پێگانە بەردەوام هەیمەنەو رێژەی کورسی خۆی زیادکردوە. ئەوەی ئێستاش چنینەوەی ئەوەیە کە خودی سەرکردایەتی یەکێتی چاندیان. گۆڕانێکی گەورە روی نەداوە، تەنها جۆرێکە لە خۆرێکخستنەوەی بنەماڵە بۆ قۆناغی دوای بارزانی باوک، دەنا دەسەڵاتە فعلیەکان هەر وەک خۆی و لە ٢٠٠٥ تا ئێستا وەک خۆی ماوە.
زۆر بەزەحمەتی ئەزانم هێزەکانی سلێمانی تازە بتوانن هاوسەنگی هێز بگێڕنەوە، یەکێتی ئەوەندە لە خەمی کڕینی ئەم کادر و ئەو هەڵسوڕاوی گۆڕانە ئەوەندە لە خەمی پێگەی خۆی نیە لە پایتەختدا.
نەخشەی ئەم چوار ساڵە لەلایەن پارتیەوە دەکێشرێت، پێشتریش و هەر لە 2005ەوە هەر واهاتوە. بەڵام ئەوە کۆتایی یاریەکە نیە، پێم وابێت سەرەتای قۆناغ و شێوازی تری بەرەنگاریە. هێزەکان، چ ئەوانەی ئێستا گەر ئیرادەیان هەبێت، یا ئەوانەی دروست ئەبن، ئەتوانن کار لەسەر پرسی ریفۆرم و دامەزراوەو لامەرکەزیەت بکەن و قۆناغی ململانێی جەلالی و مەلایی تێپەڕێنن و بە روئیایەکی ترەوە دەست بکەن بە خەباتێکی بەرفراوان. هەلبژاردنەکانی ئەم دواییە حەجمی هەمو حزبەکانی دەرخست و دەرکەوت نارەزایەتی لە سیستەمی حزبی و حوکمڕانی لە هەرێمدا لە نیوە بەرەو سەرەوە هەڵئەکشێت. ئەمەش سەرەتای هیواو ئاسۆی قۆناغێکی نوێیە..سلێمانی و ناوچەکانی تریش ئەتوانن ئەو خەباتە بەرەو دامەزراوەیی و لامەرکەزی و کۆتایی هێنانی قۆرخکاری حزبی تەقلیدی، برەو پێبدەن.
کاژاو جەمال: پێموانیه گۆڕینی بارزانی باوک بۆ کوڕ، شتێک بگۆڕێت
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه زیاتر به‌و کوده‌تا ئارام و نێوخویی و خێزانیانه ده‌کات که پێشتر مه‌لیک حسێنی هاشمی له ئه‌رده‌ن و شا سه‌لمان له سعودیه له پێناو کوڕه‌کانیان
ئه‌نجامیاندا، ئه‌م ئاڵوگۆره نێوخۆیانه‌ی نێو پارتیش ده‌بێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چاوی لێبکرێت و سه‌یر بکرێت. چونکه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م هه‌نگاوه په‌راوێزخستنی نێچیرڤان بارزانی و هێنانه پێشه‌وه‌ی بارزانی کوڕه. هه‌رچه‌نده بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌میشه ده‌یانه‌وێت وا خۆیان نیشان بده‌ن که ئه‌مان جیاوازن له بنه‌ماڵه‌کان و دهسهڵاتمهدارانی ناوچه‌که، به‌ڵام مێژوو و پێکهاته‌ی بنه‌ماڵه‌که ( که خودی حزبه‌که‌شه) ناتوانێت ده‌رئه‌نجامێکی ئارامترو جیاوازتری هه‌بێت له‌وه‌ی که ئێستا ڕوده‌دات.
هه‌ڵبه‌ته هیچ چاوه‌ڕوانیه‌ک له حزبه‌کان نییه ( مه‌به‌ست زیاتر له یه‌کیتی و گۆڕانه) که هه‌ڵوێستێکی جدیان له به‌رانبه‌ر ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌دا هه‌بێت، چونکه زۆر ده‌مێکه ئه‌م حزبانه ئه‌م دۆخه‌یان قبوڵکردوه‌و شانیان خستۆته ژێری، پێشموانیه بۆ ئه‌وان گۆڕینی بارزانی باوک بۆ کوڕ، شتێک له هه‌لومه‌رجه‌که ئاڵوگۆڕ بکات بگره بۆ هه‌ندێکیان ڕه‌نگه مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ بارزانی کوڕدا ئاسانتر بێت!
بۆیه پێویسته خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆیان جیا ڕابگرن له‌م حزبانه، که ئه‌ویش بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی ناشه‌رعی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ڕیگه نه‌دان به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پۆسته له په‌رله‌مانێکی نا شه‌رعی و بانگه‌وازکردن بۆ هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خته و خۆ ئاماده‌کردن بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له ڕێگای به‌ره‌یه‌کی نوێی ئازادیخوازه‌وه.
شۆڕش خالید: واده‌رناکه‌وێت پارتى بتوانێت هیچ بۆ سلێمانى بکات، یان بیه‌وێت بیکات
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگى پارتى بکه‌یت له پارێزگاى سلێمانی، تێئه‌گه‌یت له‌وه‌ى سلێمانى بڕواى به رێباز و به‌رنامه‌ى پارتى نییه تاوه‌کو بڵێین چى له پارتى ده‌وێت! له‌دواى ساڵى 1992ه‌وه ده‌یان هه‌ڵبژاردنى جۆراوجۆر کراوه، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌ندیکاو رێکخراوه‌کان، به‌رده‌وام له سلێمانى پارتى ده‌نگى چواره‌م و پێنجه‌مى هه‌بووه، ده‌نگده‌رى سلێمانى چه‌ندین حزبیان تاقیکردۆته‌وه، رهدفعلى جۆراوجۆریان به‌رامبه‌ر ئه‌و حزبانه هه‌بووه که له‌سلێمانى خاوه‌نى جه‌ماوه‌رێکى زۆربون، به‌ڵام هه‌ر پارتییان تاقینه‌کرده‌وه، ئه‌مه پێمان ئه‌ڵێ سلێمانى پارتى نه‌ویستوه، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌ک رێبازى بارزانیى و پارتى ره‌تکراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى وتارى توندتربێت دژى ئه‌و حزبه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک رهفزى بکات، ئه‌وه ده‌نگى باش ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش وازحه سروشتى سلێمانى ئازادى بیروڕاو راده‌ربڕینى فراوانى ده‌وێت، ده‌یه‌وێت به‌ئازادى بێته سه‌رشه‌قام و داواى مافه‌کانى بکات، نایه‌وێت تۆ هاى لایڤ بژیت و ئه‌ویش موچه‌ى نه‌بێت، که ئه‌مه لاى پارتى و به‌رنامه‌که‌یدا بونى نییه.
بۆیه به‌بینینى من پرسیاره‌که رێک ده‌بێت ئه‌وه بێت پارتى چى بۆ سلێمانى ده‌کات؟ ئایا له بنه‌ڕه‌تدا سلێمانى لاى گرنگه و چۆن؟ ئایا سلێمانى ده‌وێت به‌و سروشته‌ى که هه‌یه‌تی؟ ئه‌مه پرسیارێکه 27 ساڵه وه‌ڵامه‌که‌ى نه‌خێره؟ ئه‌ى ئاینده؟ ئه‌وه پرسیارێکه مه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ى هه‌ر لاى پارتى بێت.
بۆ مه‌سرور بارزانى ئه‌و گۆڕانکارییه له‌به‌ر دوو شت زۆر گرنگه، که ئه‌و چانسه به‌و شێوه‌یه یاوه‌رى نێچیرڤان بارزانى نه‌بووه، یه‌که‌م: دواى ئه‌وه دێت رۆڵى مه‌سعود بارزانى دواى ریفراندۆم به‌ره‌و کۆتاییهاتن ده‌ڕوا، بۆیه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ئێستا کاتى راده‌ستکردنى «ئه‌مانه‌ته‌که‌یه»، بۆ ئه‌وه‌ش مه‌سرور بارزانى ئاماده‌ده‌کرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م چانسه بۆ نێچیرڤان بارزانیش هاته پێشه‌وه له دواى 16ى ئۆکتۆبه‌رو پێشوازى نێوده‌وڵه‌تیشى لێ‌کرا، به‌ڵام له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا به‌ربه‌ست هه‌بون و به‌مه گه‌یشت که ده‌یبینین.
دووه‌م: له‌کاتێکدایه که ئێستا هه‌موو ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌چن دۆخى ئابوری باش بێت به‌تایبه‌ت نزیکبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئه‌گه‌رى هه‌یه باشتربێت به‌هۆى به‌غداوه، مه‌سعود بارزانی، مه‌سرورى کوڕى ده‌هێنێته پێشه‌وه و به‌خه‌ڵک ده‌ڵێت «ئه‌مه چاکیدهکات؟» ئه‌مانه هه‌موى ده‌چێته به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى مه‌سرور بارزانییه‌وه.
ئه‌و دوو ئامۆزایه، هه‌رچه‌نده نێچیرڤان بارزانى به‌هۆى پۆسته‌که‌یه‌وه کراوه‌یى زیاترى هه‌یه، هه‌روه‌ها لێکتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ حزبه کوردییه‌کانى تردا زیاتر هه‌یه‌و توانراوه تاڕاده‌یه‌ک هه‌ندێک ئه‌حزاب بتوانن له‌گه‌ڵیدا ئیشبکه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ى مه‌سرور که وه‌کو که‌سێکى ئه‌منى ره‌ق و وشک ده‌رده‌که‌وێت و ته‌فاهومى که‌متره، به‌ڵام دواجار هه‌ردوکیان ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێده‌که‌ن که بنه‌ماڵه دایده‌نێت و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى چه‌ند ده‌یه‌یه‌که مه‌سعود بارزانى بڕیارده‌رى کۆتاییهتى و ره‌نگه له‌مه‌ودوا ئاڵاکه‌ى بکه‌وێته ده‌ست کوڕه‌که‌ی.
واده‌رناکه‌وێت پارتى بتوانێت هیچ بۆ سلێمانى بکات، یان بیه‌وێت بیکات، مه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانى بۆ گۆڕینى ئه‌و وێنه‌یه‌ى له‌سه‌ریه‌تى هه‌وڵ بدات.
رکابه‌ره‌کانى مه‌سرور بارزانى له سلێمانى که‌م نین، زۆر زیاترن له‌وانه‌ى روبه‌ڕوى نێچیرڤان بارزانیدا ده‌وه‌ستانه‌وه، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه مه‌سرور بارزانى تاچه‌ند خۆڕاگره به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو فشاره‌ى که له‌به‌رده‌م ده‌رگایه‌تی، به‌تایبه‌ت فشارى شه‌قامى سلێمانى و حزبه رکابه‌ره‌کانی.