پاره کێشه ده‌خاته نێوان ره‌وتی حیکمه‌و کاندیده‌کانیان له‌سلێمانى
6 ساڵ لەمەوپێش
سه‌روه‌ر محه‌مه‌د
به‌شێک لەکاندیدهکانى ره‌وتى حیکمه‌ى عه‌مار حه‌کیم له‌پارێزگاى سلێمانى ره‌خنه‌ى ئه‌وه له ڕه‌وته‌که ده‌گرن، تائێستا پاره‌ى چاودێرى سه‌ر سندوقه‌کانى رۆژى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى 12ى ئایارى ئه‌مساڵى په‌رله‌مانى عێراقیان بۆ خه‌رجنه‌کراوه.
ئه‌و کاندیدانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، که له‌سه‌ر ئه‌رکى خۆیان چاودێریان بۆ سه‌ر سندوقه‌کان دابینکردووه، به‌ڵام ره‌وتى حیکمه پاره‌که‌یان بۆ خهرجنهکردوونهتهوهو رایده‌گه‌یه‌نن دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان پشتگوێخراون.
ئهوکاندیانه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن کاتى هه‌ڵبژاردن پێیان وتوون، هه‌ر کاندیدێک ده‌توانێت، 30 چاو‌دێر بۆ سه‌ر سندوقه‌کانى هه‌ڵبژاردن دابنێت و پاره‌که‌یان بۆ خه‌رجده‌کرێت، به‌ڵام له ئێستا ئه‌و پاره‌یه خه‌رجنه‌کراوه.
رێگه‌پێدراوى ره‌وتى حیکمه‌ش له پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پاره‌یه‌ى له به‌غداوه له‌لایه‌ن ره‌وته‌که‌وه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستى بۆ چاودێری سه‌ر سندوقه‌کان، خه‌رجیانکردووه.
شۆڕش ئه‌حمه‌د، کاندیدى ره‌وتى حیکمه له کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له 12ى ئایارى ئه‌مساڵ، که له‌ئێستادا ده‌ستى له کار کێشاوه‌ته‌وه، به هاوڵاتیوت «له کۆی 38 چاو‌دێر پاره‌ی 18 چاودێریان پێداوم ، ده‌بوو بۆ هه‌ر چاودێرێک 50 هه‌زار دینار بدرێت ، به‌ڵام 40 هه‌زار دیناریان پێدام ئه‌و 40 ههزارهشم له‌ناچاری وه‌رگرتوه«
وتیشى « ئه‌وه‌ی سه‌ر به خۆیان بووبێت و نزیک بێت لێیانه‌وه پاره‌یان وه‌رگرتوه «
ئه‌و کاندیده ده‌ستله‌کارکێشاوه‌یه وتیشى « قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌میندارى گشتى ره‌وتى حیکمه‌دا کردوه بۆ ئه‌م گرفته، له‌وەڵامدا ده‌ڵێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌مان نیه و نایده‌ین، به‌هۆى پێنه‌دانى ئه‌و پاره‌یه‌ش به چاودێره‌کان من تووشى لۆمه‌و گله‌یى بومه‌ته‌وه و ناوم زڕێنراوه«
یه‌کێکى تر له کاندیده‌کان دواى ئه‌وه‌ى لێدوانى بۆ هاوڵاتیدا به‌ناوى خۆیه‌وه، دواتر په‌یوه‌ندی به هاوڵاتیه‌وه کرده‌وه‌و وتى که ئه‌وه رای سه‌رجه‌م کاندیده‌کانى ره‌وتى حیکمه‌یه له سلێمانى.
هه‌روه‌ها وتى «ئه‌وان ته‌نها بۆ کاتی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگه‌کان له‌گه‌ڵمان بوون و دواتر پشت گوێ خراین ، چه‌ند که‌سێکیان هه‌ڵبژارد له‌گه‌ڵیان بمێننه‌وه و موچه‌یان بۆ بڕینه‌وه«
سه‌باره‌ت به‌چاودێرى سه‌ر سندوقه‌کانى رۆژى ده‌نگدان ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ره‌وتى حیکمه پێیانوتووه خۆیان پاره‌ی چاودێره‌کان دابین ده‌که‌ن و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پاره دابین ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه وا نه‌بوه. وتیشى « به‌هۆی پێنه‌دانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌وه، خۆم له‌سه‌ر گیرفانی خۆم پاره‌م به‌چه‌ند چاودێرێک داوه«.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ى چاودێره‌کانیش بۆ هه‌ر کاندیدێک وتى «کاندید هه‌یه 500 چاودێری هه‌یه و وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه کاندید هه‌یه هیچ چاودێرێکی نیه«.
ڕه‌وتی حیکمه، حزبێکی عێراقیه و عه‌مار حه‌کیم که‌سایه‌تی دیاری شیعه‌کانی عێراق ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات، ئه‌و ڕه‌وته بۆ یه‌که‌مجار له‌هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له 12ى ئایارى ئه‌مساڵ له‌شاری سلێمانی به 13 کاندیده‌وه به‌شداری کرد و له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان هیچ کورسییه‌کى به‌ده‌ستنه‌هێنا.
له مانگى یه‌کى ئه‌مساڵ، بۆ یه‌که‌مجار نوسینگه‌ى تایبه‌تى خۆى له شارى سلێمانى کرده‌وه، د.سەڵاح ئەلعەرباوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە، ئه‌وکات رایگه‌یاند «ئامانجمان لە کردنەوەی نووسینگە لە کوردستان خزمەتکردنی گەلی کوردستان و کەمکردنەوەی مەوداکان و پڕکردنەوەی بۆشاییەکانە لەنێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستاندا». جەختیشی کردەوە کە دەبێت پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئاسایی بکرێنەوە و کێشەکان چارەسەربکرێن.
له‌باره‌ى گله‌یى و ره‌خنه‌کانى کاندیده کورده‌کانى ره‌وتى حیکه له‌باره‌ى خه‌رجنه‌کردنى پاره‌ی چاوێرهکانى سه‌رسندوقه‌کانى ده‌نگدانى 12ى ئایارى ئه‌مساڵى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مینداری گشتی ڕه‌وتی حکمه ره‌تیده‌کاته‌وه پاره‌که‌یان خهرجنهکردبێت.
سه‌ید حه‌سه‌ن عه‌مار ئه‌مینداری گشتی ڕه‌وتی حیکمه له‌لێدوانێکى تایبه‌تدا به هاوڵاتیراگه‌یاند «ئێمه پاره‌ی ته‌واوی ئه‌و چاودێرانهمان داوه که له ڕێکخستنهکانماندا هه‌بوون که‌ده‌کاته نزیکی 250 چاو‌دێر، ئه‌و چاودێرانه‌ی تاوه‌کو ئێستا پاره‌یان وه‌رنه‌گرتوه سه‌ر بهکاندیدهکانن و له‌سه‌ر حسابی خۆیان هێناویانه«.
سه‌باره‌ت به‌وەی که جیاوازییه‌کی زۆر کراوه له‌نێوان کاندیده‌کان له‌ڕووی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ته‌رخان ده‌کرێت بۆ بانگه‌شه‌کردنی کاندیده‌کان، وتى « به‌شێک له‌کاندیده‌کان ئه‌رکی هه‌ڵواسینی پۆسته‌ره‌کانیان خستۆته ئه‌ستۆی خۆیان، ئێمه‌ش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌مان له‌کۆمپانیای دابه‌شکاری پۆسته‌ره‌کانه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ کاندیده‌کان خۆیان».
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ندێک له کاندیده‌کان گله‌یی ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌ڵێن پیشه‌ی دووه‌ممان له‌ده‌ست داوه و پشتیان لێکردوین، پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ڕیزه‌کانى ره‌وتى حیکمه له کاره‌که‌ى دووخراوه‌ته‌وه. ئه‌مینداری گشتی ڕه‌وتی حیکمه وتى « ئێمه پشتمان له‌کاندیده‌کانی خۆمان نه‌کردووه، پێشتر پێمان گوتون ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێکتان سه‌ر به‌هه‌ر حزب و لایه‌نێکن به‌شدار مه‌بن له‌گه‌ڵماندا».
زانا محه‌مه‌د زاهیر، رێگه پێدراوى ره‌وتى حیکمه له‌کۆمسیۆنی سلێمانی به هاوڵاتیوت «به‌وه تاوانبار کراوم ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌درێـت به‌چاودێرانی سه‌ر سندوقه‌کان لای من بێت و من نه‌یده‌م ، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه«.
وتیشى « به منیان وتووه به‌پێی ڕێژه‌ی ئه‌و سندوقانه‌ى له سلێمانیدا هه‌ن ئه‌وه‌نده چاو‌دێر دابنێن، منیش 503 چاودێرم داناوه بۆ هه‌ر چاودێرێک بڕی 50 هه‌زاریان بۆ دابینکرا».
سه‌باره‌ت به که‌مى بڕى پاره‌ى چاودێره‌کان وتیشى «ده‌بوو له به‌غداوه 23 ملیۆن دینار بنێردرێت ، به‌ڵام 12 ملیۆن و نیو نێردرا، له‌به‌رئه‌وه پاره‌که که مبوو».