مادەی ١٤٠ بۆ دواوە دەگەڕێنرێتەوە

کوردانی کەرکوک جارێکی تر رووبەڕووی هەڕەشەکانی سەردەمی سەدام حسێن دەبنەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، سەروەر خەلیل

سەدان خیزانی کوردی بێ پشت و پەنای پارێزگاری کەرکوک لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە رووبەڕووی هەڕەشەی نوێ دەبنەوە، ئەوەش دوای بریارە یەکلەدوای یەکەکانی بەرپرسانی ئیدارەی کەرکوک بە هێنانی عەرەب هاوشێوەی ساڵانی سەردەمی حوکمی سەدام حوسێن.

ماوەی چەند هەفتەیەکە داوا لە سەدان خیزانی کوردو تورکمان دەکرێت زەویە کشتوکاڵیەکانیان جۆڵ بکەن بۆ خێزانی عەرەبی دووبارە هاوردە کراو. بەڵام بەلای ئەوانەوە جێگەی سەرسوڕمانە عەرەبە هاوردەکراوەکانیش تۆمارێکی تری موڵکداریی ئەو زەویانەیان هەیە کە لەسەردەمی سەدام حسێندایە.

بەڵام عەرەبە هاوردەکانی سەردەمی سەدام لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ەوە گەڕێنرانەوە ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگاکانی تری عێراق و زەوی و زارەکانیش درانەوەوە بەو کوردو تورکمانانەی کە پیشتر لییان زەوت کرابوون. ئەوەش لە چوارچێوەی مادەی 140ی دەستوری هەمیشەیی عیراق کە تایبەتە بەناوچە جێناکۆکەکان بریارە بەسێ قۆناغ جێبەجێبکرێت.

قۆناغەکانی مادەکە بریتین لە (ئاساییکردنەوە، سەرژمێریی، راپرسی لەسەر ئایندەی شارەکە)، بەڵام لە رابردوودا تەنها پرۆسەی قۆناغی ئاساییکردنەوە ئەنجامدراو دوو قۆناغەکەی تر راوەستێنران، بەڵام ئەو هەوڵانەی کە پاریزگاری کەرکوک لە ئیستادا دەیاندات گەڕاندەوەی قۆناغی یەکەمی مادەکەیە بۆ پێش پەسەندکردنی دەستووری عێراق لە ٢٠٠٥.

بههۆی ئهو ههوڵانهی بۆ تهعریبکردنهوهی ناوچهکانیان و لێسهندنهوهی زهوی و زارهکانیان دهدرێت، رۆژی 4ی ئهم مانگه جوتیارانی کورد و تورکمان لهبهردهم بینای پارێزگای کهرکوک خۆپیشاندانێکی ناڕهزایهتییان ئهنجامدا، بهڵام خۆپیشاندانهکه ئهنجامێکی ئهوتۆی نهبوو و نهتوانرا لهگهڵ ئیدارهی پارێزگاکه بگهنه رێککهوتن.

نهجات کوردێکی دانیشتووی قهزای داقوقی سهر به کهرکوکه، به هۆی بڕیارهکانی ئیدارهی کهرکوکهوه ترسی کە دەستدانی زەویە کشتوکانیەکانی هەیە لە بدرێت بە عەرەبی هاوردە، ئەوانەی کە دوای ساڵی ٢٠٠٣ گەڕینرانەوە شوێنی خۆیان لە پارێزگاکانی تری عێراق کە پێشتر سەدام لە کەرکوک نیشتەجێی کردبوون بۆ کەمکردنەوەی کورد لە شارەکە. ئەوەش لە چوارچیوەی سیاسەتی راگواستن و بە عەرەبکردنی شارەکە.

نهجات وتی «رۆژانه رووبهڕووی ههڕهشهو هێرشی عهرهبی هاورده دهبینهوه، ئێمهی جوتیارانی کوردی گوندهکانی داقوق خهڵکی رهسهنی ناوچهکهو خاوهنی زهوییه کشتوکاڵییهکانین، بهڵام ئێستا عهرهبهکان دهستیان دهڕوات و دهیانهوێت زهوییهکانمان لێ بستێننهوه«.

وتیشی «پارێزگارو بهرپرسانی کشتوکاڵی لهکهرکوک و هێزه ئهمنییهکانیش پاڵپشتی ئهو عهرهبانه دهکهن، تهنانهت زۆر جاریش بهبڕیاری دادگاوه ههڵدهکوتنه سهرمان».

لهساڵانی حهفتاو و ههشتاکانی سهدهی رابردوو رژێمی بهعس گونده کوردنشین و تورکماننشینهکانی سنووری کهرکوکی خاپوورکرد و دانیشتووانهکهی دهربهدهرکرد و دهستی بهسهر زهوی و زاری هاوڵاتیانی کوردو تورکماندا گرت و دواتر بهسهر ئهو خێزانه عهرهبانهدا دابهشی کرد که لهناوچهکانی باشوورو ناوهڕاستی عێراقهوه لهچوارچێوهی پڕۆسهی تهعریبدا هاوردهی شارهکهی کردبوون.

کاکه رهش سدیق، ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک و بهرپرسی ئۆفیسی کهرکوکی لیژنهی جێبهجێکردنی ماددهی 140، ئهو جهخت لهوه دهکاتهوه زۆرینهی خێزانه عهرهبه هاوردهکانی پێشتر هاتبوونه کهرکوک قهرهبوویان وهرگرت و گهڕانهوه شوێنی خۆیان.

کاکه رهش بە هاوڵاتی وت «حزبه کوردییهکان و لیستی برایهتی کهرکوک ههوڵێکی ئهوتۆیان نهداوه بۆ چارهسهرکردنی ئهو پرسه، ئهو ههوڵانهشی  که دهدرێن لهلایهن ئۆفیسی کهرکوکی لیژنهی جێبهجێکردنی ماددهی 140 بهئهنجام گهیهنراون».

بهڵام ئازاد رهشید، بهرپرسی کۆمیتهی یهکێتییه لهقهزای داقوق دهڵێت «ئێمه بهردهوام لهههوڵداین، بهڵام ئهوان بهشیعهو سوننهو تورکمانهوه هاوڕان که عهرهب بگهڕێتهوه ناوچهکه، ئهمه شتێکه لهدهسهڵاتی یهکێتی نییهو بابهتێکی ههرێمایهتییه«.

وتیشی» من لهگهڵ فهرماندهی لیوای پۆلیسی ئیتیحادی پهیوهندییهکی بههێزم ههیه، چهندجار پێمانوتوون که ئهو ههنگاوه ئاژاوهو پشێوی دروست دهکهن بهڵام ئهوان بهڵێنت پێدهدهن که رێگه بههاتنهوهی عهرهب نادهن، بهڵام دواتر خۆیان دهیانبهن، ئهوان بهرنامهی خۆیان جێبهجێدهکهن و گوێ لهکهس ناگرن»

ئهگهرچی ئامارێکی وردی لهبهردهستدا نییه سهبارهت بهژمارهی ئهو خێزانه عهرهبانهی لهدوای 16ی ئۆکتۆبهرهوه گهڕێندراونهتهوه کهرکوک، بهڵام ئاماژه بهوه دهدات که «لهگوندی یارمجه 50 خێزان و لهناوچهکانی دهوروبهری قهزای دووبز 80 بۆ 90 خێزان بههاوکاری ئیدارهی پارێزگا و هێزه ئهمنییهکان گهڕێندراونهتهوه کهرکوک»

ئهمه لهکاتێکدایه کە 13ی ئەم مانگە ئیدارهی کهرکوک نزیکهی 100 خێزانی تری گهڕاندهوه گوندهکانی سنووری قهزای داقوق، ئەوەش ناڕەزایەتی لیکەوتەوەو جوتیارانی کورد و تورکمان سەرەتای ئەم مانگە لهبهردهم بینای پارێزگای کهرکوک خۆپیشاندانێکی ناڕهزایهتییان ئهنجامدا.

مهردان رەحمان سهرۆکی لقی کهرکوکی یهکێتی جوتیاران، جهخت لهوه دهکاتهوه ئهوان دوای خۆپیشاندانهکهیان لهگهڵ پارێزگاری کهرکوک کۆبوونهتهوهو پێیان ڕاگهیاندووه که ئهو کارانهی که دهیکات بۆ گهڕاندنهوهی عهرهبی هاورده «قبوڵکراو نین و ئاژاوهو پشێوی کۆمهڵایهتی لێدهکهوێتهوه«.

دوای نارەزایەتیەکان، ئهنجومهنی باڵای دادوهریی عێراق له 9/12/2018 لهبهرژهوهندی کوردو تورکمان بڕیاڕێکى دهرکردوهو ئاڕاستهی سهرۆکایهتی دادگای تێههڵچوونهوهی کهرکوکی کردووهو جهخت لهسهر جێبهجێکردنی بڕیارهکانی لیژنهی ماددهی 140 کردووهتهوه تایبهت بهههڵوهشاندنهوهی گرێبهستی عهرهبە هاوردهکان.

ههوڵهکان بهوه نهوهستاون، لەچەند رۆژی رابردووشدا بڕیاردرا بهدروستکردنی لیژنهیهکی هاوبهش بۆ تاوتوێکردنی پرسی نوێکردنهوهی گرێبهسته کشتوکاڵییهکانی عهرهبی هاوردهکراو. ئهوهش لهئهنجامی کۆبوونهوهیهک هات که ئهنجامدرا له نێوان ئهمیر کینانی راوێژکاری سهرۆک کۆمارو تۆرهان موفتی راوێژکاری سهرۆک وهزیران بۆ کاروباری پارێزگاکان و راکان جبوری پارێزگاری کهرکوک و کاکهڕهش سدیق بهرپرسی نوسینگهی کهرکوکی ماددهی 140 و محهمهد وهیس بهڕێوهبهری ناحیهی لهیلان.

بهڕێوهبهری ناحیهی لهیلان، بهڕهگهز تورکمانهو لهماوهی رابردوودا لهسهر سکاڵایهکی عهرهبه هاوردهکان لهلایهن دادگای کهرکوکهوه دهستگیرکرا و دواتر بهکهفالهت ئازادکرا، ئهو جهخت لهوه دهکاتهوه که تائێستا چهندین ههوڵدراوه عهرهبه هاوردهکان بگهڕێندرێنهوه سنووری ناحیهکه بهڵام ئهو رێگر بووه.

محهمهد وەیس، به هاوڵاتى وت «تائێستا چهندین ههوڵدراون بۆ نوێکردنهوهی گرێبهستی کشتوکاڵیی عهرهبه هاوردهکان بهڵام ئێمه دژی ئهو ههوڵانه وهستاوینهتهوه و رێگر بووین و ئێمهش بهیاسا مامهڵه لهگهڵ ئهو بابهتە دهکهین و ئهوانیش سکاڵامان لهسهر تۆمار دهکهن، بهڵام تائێستا تهنها دۆنمێک زهویش نەدراوە بە عهرهبی هاورده«.

ئەوەی کیشەکەی قوڵتر کردۆتەوە ئەوەیە کە خیزانە کورد و عهرهبەکانیش تۆماری موڵکداریی زهوییه کشتوکاڵییهکانیان ههیه.

لویس فهندی، بهڕهگهز عهرهبهو بهڕێوهبهری ناحیهی رهشاده، لهدوای 16ی ئۆکتۆبهرهوه بهوهکالهت پۆستی قائیمقامی قهزای داقوقیش بهڕێوه دهبات، بۆچونیشی وایه که ئهو خێزانانهی تائێستا گهڕاونهتهوه خهڵکی ناوچهکهن و لهدوای رووداوهکانی داعشهوه لهشوێنهکانی خۆیان دهرکراون و کێشهکه به «سیاسی» دهزانێت.

لویس بە هاوڵاتی وت «لهڕووی کۆمهڵایهتییهوه کێشه لهنێوان ئهو خێزانه عهرهبانهو هاووڵاتیانی کورد نییه، چونکه پێشتر پێکهوه ژیاون، بهڵام لهڕووی سیاسییهوه کێشه دروست دهبێت».

  کورد مادهى 140 وهکو نهخشهڕێگا سهیردهکات بۆ چارهسهرکردنى کێشهى ئهو ناوچانه.

 جهمال شکور، پهرلهمانتاری یهکێتی لهپهرلهمانی بهغدا به‌‌هاوڵاتی وت «بهپێی ئهو ماددهیە ئهو خێزانه عهرهبانه نابێت بگهڕێنهوه ئهو شوێنانه«.

نیگهڕانیشی دهربڕی له کارهکانى راکان سهعید پارێزگاری کهرکوک به وهکالهت، وتى «ئهوهی پارێزگاری کهرکوک دهیکات کۆمهڵێک کاری نایاسایی و نادهستوورین، ئێمه گهیاندوومانهته ههر سێ سهرۆکایهتییهکهی عێراق و وهزارهتهکانی داد و کشتوکاڵ و ههموو لایهنه پهیوهندیدارهکان».

وتیشی «بههۆیهشهوه لهههفتهی رابردوودا پارێزگاری کهرکوک بانگ کراوهو پێی راگهیهندراوه که ئهو کارانه رابگرێت ئهگهرنا سکاڵای یاسایی لهدژی تۆمار دهکهین».

راکان سهعید، پارێزگارى کهرکوک بهوهکالهت کە دوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە لایەن بەغداوە بە پارێزگار دانراوە، کۆتایی مانگی رابردوو بڕیاردهدا به گهڕانهوهى 81 خێزانى عهرهب بۆ گوندى شهناغه له قهزاى دوبز، ئهوهش ناکۆکى له نێوان خهڵکى گوندهکه و ئهو خێزانه عهرهبه هاوردانە دروستکرد.

گونده‌کانى سنورى پاریزگای که‌رکوک له‌ ساڵانی حه‌فتاکانی سەدەی رابردوو به‌ر شاڵاوى راگواستن که‌وتن، حکومه‌تى عێراق به‌پێى بڕیاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆڕش و لیژنه‌ى کاروبارى باکور زه‌وییه‌کانى به‌سه‌ر خێزانه‌ عه‌ره‌به‌کاندا دابه‌شکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار