لایەک لە سەگە بەڕەڵاکان دەکرێتەوە
دوای نانەوەی هەرایەکی زۆر لە بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانیدا فریادڕەسێک بۆ سەگە بەڕەڵاکان دەردەکەوێت
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی، سەروەر محەمەد
رێکخراوێک سەگە بەڕەڵاکانی دەوروبەری کامپی زانکۆی سلێمانی و بەشی ناوخۆیی کچان چارەسەر دەکات و دواتر دەیانخاتەوە سەر شەقامەکان. یان ئەگەر کەسێک بیەوێت بەخیویان بکات پێی دەدەن، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو سەگانە مانگی رابردوو کێشەیەکی گەورەیام دروست کرد لە نێو بەشە ناوخۆیی کچان زانکۆ‌دا.
رێکخراوی پاک رێکخراوێکی تایبەت بە ئاژەڵانە لە سلێمانی ده‌ستی کردوه به هه‌ڵمه‌تێکی "ئاژه‌ڵ دۆستی" بۆ ئه‌و سه‌گه بەڕەڵاکانی به‌شه ناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی، ئەوەش لە رێگەی ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌رو کوتان و پاککردنه‌وه و نەشتەرگەریکردنی ئەوانەیان کە پێوسیتیانە، پاش چاره‌سه‌رکردنیان هه‌ر سه‌گێک ژماره‌یه‌ک ده‌درێت لهگوێچهکهکانی و ده‌خرێته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان، ئەوەش بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا رێکخراوەکە بیانناسێتەوە.
د.بورهان سابیر، سه‌رۆکی ڕێکخراوی پاک بە هاوڵاتی وت " ئێمه ئامانجمان هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه له بابه‌تێکی له‌م شێوه‌یه‌دا پێویستمان به یارمه‌تی ئه‌وان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵانه نه‌بنه هۆکاری بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و به‌و شێوه دڕندانه نه‌کوژرێن ".
رێکخراوەکە لە چەند هەفتەی رابردوودا هه‌ڵمه‌تێکی له‌زانکۆی سلێمانی و به‌شه‌ناوخۆیی کچان راگەیاند و دەیان سەگی گرت له دایکانه و بێچوه‌کانیان چاره‌سه‌ری پزیشکییان بۆ ئه‌نجام دان.
مانگی رابردوو ئەو سەگانە کێشەیەکی گەوریەنا دروست کرد بۆ بەشە ناوخۆییەکە، کە بەهۆیەوە سەرپەرشتیاری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی لەکارەکەی دورخرایەوە دوای ئەوەی خوێندکارە کچەکانی بەشە ناوخۆییەکان خۆپیشاندانیان بۆ ئاو و کارەباو پیداویستیەکانیان کرد، دواتر سەرپەرشتیارەکە هەڕەشەی لێکردن کە سەگی زیاتریان بۆ دەبات و دەوروبەری بەشە ناوخۆییەکە پڕدەکات لە سەگ.
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوویەوە تیایدا دەردەکەوێت دەمەقاڵێ لەنێوان خوێندکارە کچەکان و سەرپەرشتیاری بەشە ناوخۆییەکاندا دروستبووە، نەژاد حسێن دەڵێت "بەخوا ٥٠ سەگی تر دەهێنم و دەبێت ئەمناوە هەمووی بکەم بە سەگ".
ئەوەش لەکاتێکدابوو کە بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە بەشە ناوخۆی قلیاسانی کچانی زانکۆی سلێمانی خوێندکاران خۆپیشاندان ئەنجامدا و ئاماژەیان بەوە کرد، ھیچ خزمەتگوزاییەک لە بەشە ناوخۆییەکان نیە و ئەو سەگانەی لەو ناوچەیەدان و بەرەڵان پەلاماریان دەدەن شەوێکێش دوو خوێندکاری کچ سەگ پەلاماری داوبوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوون.
هاوکات لە گرتە ڤیدیۆییەکی دیکەدا دەردەکەوت کە سەگێک پەلاماری کچە خوێندکارێک دەدات و راویدەنێت.
هێڤی جه‌مال خوێندکاری زانکۆ یەکێکە لەوانەی کە سەگەکان پەلاماریان دابوو، بە هاوڵاتی وت"من یه‌کێکم له‌به‌رکه‌وتووانی ئه‌م واقعه، زیانی ده‌روونی و جه‌سته‌یم به‌رکه‌وتووه . دوای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵی خوێندنمان تا ئێستا نه‌مانتوانیوه به‌بێ ترس به‌ناو حه‌وشه‌ی داخلیهکانمان پیاسه بکه‌ین".
وتیشی "ئه‌م ئاژه‌ڵانه ژیانی خوێندکارانی ئه‌م که‌مپه‌ی تا ڕاده‌یه‌ک قورس کردوه‌و خوێندکاران به‌ته‌واوی هه‌راسانن".
تار ڕزگار کچە خویندکارێکی تری ئەو کامپەیە بە هاوڵاتی وت "یه‌کێکم له‌و کۆمه‌ڵه خوێندکاره‌ی که‌قوربانی ئه‌و ئاژه‌ڵه به‌ره‌ڵایانه‌ی ناو کهمپهکهمانین ناڕه‌حه‌ت و ههراسانکراوین، کاتێک داوای لابردنی سەگەکان ده‌که‌ین و خۆپیشاندان دەکەین، هه‌ڕه‌شه‌ی دورخستنه‌وه‌و ده‌رکردنمان لێده‌که‌ن لهکهمپهکهمان" .
وتیشی" ڕه‌وشی خوێندکارانی داخلی به‌ڕاده‌یه‌ک زۆر خراپه و هیچ لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیداریش ئاوڕ له‌بابه‌ته‌که ناداته‌وه".
پیش‌تر چەند سەگێک لە دەورەبەری ئەو کامپەدا بە فیشەک کوژرابوون و دەرمان خوارد کرابوون، بەڵام سەگەکان کۆتای‌یان پێ نەهاتووە.
به‌پێی یاسای ژماره 48ی ساڵی 1986ی عێراقی (یاسای لەناوبردنی سەگی بەڕەڵا) سه‌گ ده‌بێت بکوژرێت و له‌ناو ببرێت.
بەڵام رێکخراوی پاک بۆ ریگریکردن لە کوشتنیان هەستاوە بە کۆکردنەوەیان و چارسەرکردنیان. هەر سەگ و ئاژەڵێکی بەرەڵاو نەخۆش ئەگەر بە دەست نەگیرێت رێکخراوەکە بۆ گرتنی پەنا دەبات بۆ چەکی بێهۆشکەر. لەرێکخراوەکەدا چەندین پزیشکی ڤێتەنەرری و خۆبەخش هەن کە سەگەکان چارسەردەکەن و ئەگەر کەسێک بیەوێت بەخیوی بکات پێی دەبەخشنەوە.
د.لاڤین عەبدولوەهاب ، پزیشکی ڤێتێنه‌ری بە هاوڵاتی وت "هه‌ر که‌سێک ویستی ئاژه‌ڵێک به‌خێو بکات ده‌بێت ڕه‌چاوی چه‌ند شتێک بکات پێش ئه‌وه‌ی بیکڕێت یاخود له که‌سێکی وه‌ربگرێت، ئه‌ویش ده‌بێت بزانین ئه‌م ئاژه‌ڵه یاریکردن نیه و دوای دوو مانگ بیزار ببن و به‌ره‌ڵای سه‌رشه‌قامه‌کانی بکه‌ن، به‌ڵکو به‌رپرسیارێتیه".
هه‌روه‌ها وتی" پێش وه‌رگرتنی ئاژه‌ڵێک یاخود کڕینی ده‌بێت وای دابنێین که‌چه‌ند ساڵێک لامان ده‌مێنێته‌وه بزانین که ئایا ئه‌م ئاژه‌ڵه پێویستی به‌خواردن و پاکردنه‌وه و خزمه‌تکردن و مه‌سره‌فکردنی و سه‌ردانی کردنی پزیشکی ڤێتێنه‌رییه، له‌پاش ئه‌مانه ده‌بێـت خۆمان وه‌کو خاوه‌ن ئاژه‌ڵێک له به‌رامبه‌ر بهرپرسیارێتیهکدا ببینین ، ئاگامان له ته‌ندروستیان بێت له کاتی خۆیدا ، کوتانیان بۆ بکرێت و حه‌بی کرمیان بدرێتێ لەگەڵ به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه مشه‌خۆری ده‌ره‌کی، ناشبێت له ژوورێکدا بیانبه‌ستینه‌وه چونکه پێویستیان به گه‌ڕان و سه‌رفرکردنی ئه‌و وزه‌یه کهتێیاندایه" .
د.لاڤین وتیشی "هه‌رجۆره ئاژه‌ڵێک چ سه‌گ بێت یاخود پشیله کاتێک خۆى نه‌خۆش نه‌بێت نه‌خۆشی لێوه ناگوازرێته‌وه، به‌ڵام هۆکاری نه‌خۆشکه‌وتنی ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خزمه‌ت نه‌کردن و چاره‌سه‌ر نه‌کردنیان.
ئاماژەی بەوەشکرد ئه‌و جۆره لیکه‌ی که‌له ده‌می سهگدایه زۆرجار به "ڤایرۆسێکی خراپ" ناوده‌برێت وتی" به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نیه به‌ڵکو ئه‌و جۆره لیکه هه‌ڵگری جۆرێکه له به‌کتریا که ئه‌گه‌ر بێت و قهپیش له‌مرۆڤ بگرێت ئه‌وا نابێته هۆی زه‌ره‌ر و زیان" .
هاولاتی پەیوەندی کرد بە بەرپرسانی ڤیتەرنەری سلیمانی و زانکۆی سلیمانیەوە ئامادە نەبوون لەم بارەیەوە لیدوان بدەن.
سەگی بەرەلا بە تەنها لە سلێمانیدا نیەو لە زۆربەی شارەکاندا هەن و هەندێک جار دەکوژرێن.
مامه‌ند محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ڤێته‌نه‌ری هه‌ولێر سەبارە بە کوشتنی سەگی بەرەلا بە هاوڵاتی وت "به‌پێی یاسای ژماره 48ی ساڵی 1986ی عێراقی سه‌گ ده‌بێت بکوژرێت وله‌ناو ببرێت".
وتیشی "به‌هۆی ئه‌وقه‌یرانه داراییه‌ی هه‌یه حکومه‌ت ناتوانێت جێگه‌یه‌کیان بۆ دابین بکات و به‌خێویان بکات و پارێزگاری‌یان لێ بکات، به‌ڵام قایمقامی هه‌ولێر پێشوازی له ڕێکخراوه‌کانى ئاژه‌ڵ دۆستان ده‌کات بۆ گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌رکی ئه‌و ئاژه‌ڵانه وه ده‌ڵێت ڕه‌نگه حکومه‌ت جێگه‌شیان پێ بدات بۆ به‌خێوکردن له پاش پێشکه‌شکردنی پلان و پرۆژه و گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌و ئه‌رکه".
بەخیوکردنی سەگ و گیاندار کە کوردستاندا بەشیک نیە لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی، ئەوانی کە ئاژەڵی ماڵی بەخیودەکەن زۆر کەمن ئەگەر کارێکی پیوسیتیان پێی نەبی وەکو ۆەکو پاسەوانی.
د.لاڤین وتی"کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ڕقی له‌سه‌گه و هیچ به‌ها و نرخێکی ئه‌وتۆی بۆ دانانێت، ته‌نها بۆ پاسه‌وانیکردن نه‌بێت به‌کاری ناهێنێت و خزمه‌تی ناکات، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بهرچاوبونی ئه‌و سه‌گه بێ لانه و جێگایانه‌ی کۆڵان و شه‌قامه‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌و خووه ته‌قلیدیه‌ی کۆمه‌ڵگه که هه‌میشه چاویان له وڵاتانی ئه‌وروپیه و به‌رهه‌م و کاڵا و شتومه‌کی ئه‌وانیان له پێشتره وه‌ک له‌وڵاتی خۆمان" .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌دا سه‌گی کوردی ئه‌گه‌ر بێت و که‌سێک یاخود لایه‌نێک هه‌بێت گرنگی پێبدات یاخود خزمه‌تی بکات "ئه‌وا زۆر زۆر لهسهگهکانی وڵاتانی ده‌ره‌وه باشتر و پاکتر و زیره‌کتر ده‌رده‌چێت".
وتیشی" سه‌گی کوردی که‌پێی ده‌وترێت سه‌گی پاس (پارێزگاریکردن) یه‌کێکه له‌و جۆره سه‌گه گرنگانه‌ی که توانای له ڕاده‌به‌ده‌ر و باشیان هه‌یه له ڕووی توانای پارێزگاری کردن و زۆر زوو ماڵی بونیان هه‌روه‌ها توانای بیستن و فێربوون و هه‌ستکردنیان زۆر زۆر به‌رزه به به‌راورد به سه‌گێکی له‌جۆری (جێرمه‌ن شیپ یاخود هه‌سکی) که دوو جۆری زیره‌ک و به‌توانان" .