هه‌رێم و به‌غدا رێکه‌وتنه‌که‌ى سه‌رده‌مى عه‌بادی له‌سه‌ر بودجه درێژه پێده‌ده‌ن
6 ساڵ لەمەوپێش
کوردستان هیچ بڕه نه‌وتێک راده‌ستى به‌غدا ناکات‌و عێراقیش ته‌نها به‌شێک له‌پشکی هه‌رێم ده‌نێرێت
ئارا ئیبراهیم
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق سێ سیناریۆى بۆ تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019، ڕاده‌ستى عادل عهبولمههدى کردووه و هه‌رێم مه‌یلی زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه که هیچ بڕه نه‌وتێک نه‌دات به به‌غداو به‌شێک له‌بودجه‌ى هه‌رێمیش وه‌رگرێ.
بودجه‌ى گشتى عێراق بڕه‌که‌ى 133 ترلیۆن دیناره‌و 28 ترلیۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه‌و هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت به 56 دۆلار خه‌مڵێندراوه.
یه‌کێک له سیناریۆکان ئه‌وه‌یه که هه‌رێمى کوردستان هیچ بڕه نه‌وتێک راده‌ستى به‌غدا ناکات و حکومه‌تى عێراق موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و تۆڕى پاراستنى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ هه‌رێم بنێرێت. هاوشێوه‌ى ئه‌و 317 ملیار دیناره‌که‌ى که حه‌یده‌ر عه‌بادی له ساڵی 2018 بۆ هه‌رێمى ده‌نارد. به‌رپرسانی حکومه‌تى هه‌رێم زیاتر مه‌یلیان له‌سه‌ر ئه‌م سیناریۆیه‌یه.
یه‌کێکی تر له‌و سێ سیناریۆیه‌ى که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه‌وه راده‌ستى عادل عه‌بدولمه‌هدى کراوه، تایبه‌ت به‌وه‌ى پشکى هه‌رێم له‌سه‌دا 12.67 ده‌بێت که ده‌کاته 9 ترلیۆن و 700 ملیار دینار، له‌به‌رانبه‌ردا هه‌رێم پابه‌ند ده‌کرێت به راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه.
هه‌روه‌ها به‌پێی سیناریۆى سێیه‌م پشکى هه‌رێم له‌سه‌دا 12.67 ده‌بێت به که‌مکردنه‌وه‌ى بودجه‌ى سیادی که ده‌کاته بڕى 11 ترلیۆن و 545 ملیار دینار‌و هه‌رێم پابه‌ند ده‌کرێت به راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى وت «وه‌ک کورد سێ داواکارییان ئاراسته‌ى وه‌زیرى دارایى کردووه‌و هیچى جێبه‌جێ نه‌کردووه که‌بریتی بوون له‌پشکى هه‌رێم له له‌سه‌دا 12.67 بکرێته له‌سه‌دا 13.9و پشکى پێشمه‌رگه به‌ده‌ر له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى دیارى بکرێت، ئه‌و بڕگانه‌ى له‌ناو بودجه‌ى سیادین و سیادى نین ده‌ربکرێن، وتیشى»بێهیوابووین و تووشى شۆک بووین که پرۆژه‌ى بودجه به‌و شێوه‌یه هاتۆته‌وه په‌رله‌مان».
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختیکرده‌وه، هه‌رێمى کوردستان ئاماده نییه نه‌وت راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات، «هه‌رێمى کوردستان نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ناکات و ته‌نها ده‌یه‌وێت عێراق موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پاراستنى چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ بنێرێت که ده‌گاته 450 ملیار دینارى مانگانه«.
موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق مانگانه بڕى 5 ترلیۆن و 448 ملیار دینارى بۆ ته‌رخان کراوه که پێشتر ته‌نها 3 ترلیۆن و 700 ملیار دینار بووه‌و به‌و هۆیه‌وه پشکى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش زیادى کردووه.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تى به‌غدا پابه‌ندکراوه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پاراستنى چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ هه‌رێم بنێرێت ئه‌گه‌ر نه‌وتیش راده‌ست نه‌کات.
ڤیان سه‌برى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «تا ئێستا وه‌ک پارتى و فراکسیۆنه کوردیه‌کان داخوازى زیادکردنى پشکى هه‌رێمین که بکرێته له‌سه‌دا 13.9، به‌ڵام جارێ له‌لیژنه‌ى دارایى گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت».
وتیشى «حکومه‌تى عێراق ئیلزام کراوه که موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى بنێرێت بۆ هه‌رێمى کوردستان، چونکه ئێمه به‌پشکى له‌سه‌دا 12.67 رازى نین».
ڤیان سه‌برى باسى له‌وه‌شکرد، عادل عه‌بدولمه‌هدى سیناریۆى یه‌که‌مى په‌سه‌ند کردووه‌و ناردویه‌تى بۆ په‌رله‌مان که پشکى کورد له‌سه‌دا 12.67 ئه‌وه‌ش کورد پێى رازى نییه.
له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوودا په‌رله‌مانى عێراق خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ پڕۆژه‌ى بودجه ئه‌نجامدا و ده‌ستیکرد به‌ئه‌نجامدانى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ى بودجه که تا ئێستا واده‌ى په‌سه‌ندکردنى نادیاره.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه له په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى وت «پارتى پێى خۆشه نه‌وت ته‌سلیم نه‌کات و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و تۆڕى پاراستنى چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تیشى بۆ بێت که 115 ملیار دیناره له‌گه‌ڵ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن».
وتیشى «ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى په‌یوه‌ندى به رێکه‌وتنى هه‌رێم و به‌غداوه هه‌یه له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکوک له رێگه‌ى بۆری هه‌رێمه‌وه بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان، بانکى نێوده‌وڵه‌تیش فشار له‌عێراق ده‌کات که بڕه پاره‌یه‌ک بده‌نه هه‌رێم بۆ موچه و به‌غداش به‌مه رازى ده‌بێت».
حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ره‌تاى مانگى رابردووه‌وه رێکه‌وتن بۆ هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکوک له‌ڕێگه‌ى بۆری نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانه‌وه که له‌ئێستادا رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کرێت و داهاته‌که‌ى ڕاده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى ده‌کرێت.
غالب محه‌مه‌د وتیشى «پارتى به‌هۆى راده‌ستنه‌کردنى نه‌وته‌وه پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران لاده‌بات و ده‌رماڵه‌کان که‌مده‌کاته‌وه‌و ته‌سفیه‌ى قه‌رزه‌کانى ده‌کات و پرۆژه‌ى بودجه‌ش نانێرێته په‌رله‌مانى کوردستان».