کورد له‌ خورماتوو به‌سه‌ر به‌ره‌ى مالیکی و عه‌بادی دابه‌شبوون

کەمپی ئاوەرەکانی خورماتوو لە سورداش

7 ساڵ لەمەوپێش



لایهنه سیاسیهکان پێشبینی دهکهن دوو کورسی پارێزگاى سهڵاحهدین بهدهستبێنێت ئهگهر دهنگهکانیان پهرتهوازه نهکهن.

ڕاپۆرتی: پشتیوان جهلال

بۆ بهشداریکردنى له ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق، کورد لهخورماتوو شهش کاندیدی ههیه، بهڵام ململانێ لهنێوان دوو کاندیدیاندایه که دابهشبوون بهسهر بهرهى مالکی و عهبادیدا، که یهکێتى نیشتیمانى پشتگیریی یهکێکان دهکات و چوارلایهنى تریش بهشداری ئهوی تریان دهکهن.

ململانێ توندهکه له نێوان کاندیدێکى کورد نێو هاوپهیمانێتى (نهسر)ى حهیدهر عهبادیه، که ههریهک له (گۆڕان، یهکگرتوو، کۆمهڵ، هاوپهیمانى) پشتیوانى لێدهکهن. کاندیدى یهکێتیش (شهلال عهبدوله که پێشتر قایمقامى شارهکه بووه، ئێستا لهسهر (هاوپهیمانى قهڵاى جهماوهری تیشتیمانى) پارێزگاى سهڵاحهدینهو به هاوپهیمانیێکى نزیکى مالکی ههژماردهکرێت لهم پارێزگا سوننهیهدا.

فهرمان عهبدوڵا بهرپرسى لقى یهکگرتوو له دووزخورماتوو لهمباریهوه به هاوڵاتى وت»ململانێ له نێوان دوو کاندیدا ههیه که ئهگهری زۆره ههردوکیان دهربچن، له ههوڵى ئهوهداین وا له کوردانى شارهک بکهین دهنگ بدهنو نوێنهریان ههبێت له ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق، چونکه خهڵک تاڕادهیهک بێئومێد بووه، ناحهقیشیان نیه ئهوهى بهسهریان هات زۆربوو».

بههۆى زۆرى کاندیدهکان باس له پهرتهوازه بوونى دهنگى کورد لهو شاره دهکرێت، چونکه شهش کاندیدى کورد له سنورى پارێزگاى سهڵاحهدین ههن، دهنگى کورد له چاو ههڵبژاردنهکانى پێشوو کهمى کردووه، ئهمهش بههۆى ئاوارهبوونى کوردانى دووزخورماتوو له دواى 16 ئۆکتۆبهرهوه.

ههر لهوباریهوه، مهلا کهریم بهرپرسى مهڵبهندى یهکێتى له دووزخورماتوو به هاوڵاتى وت «کاندیدى ئێمه شهلال عهبدوله وهک یهکێتى، له لیستێکى عهرهبى کاندیده بۆیه ئهمهلمان زۆره که دهنگ بێنێت، بهڵام بهداخهوه کورد شهش کاندیدى ههیه که ئێمه ههوڵماندا کهمی بکهینهوه بهڵام نهماتوانى».

ههروهها وتى»ههوڵى زۆرماندا له گهڵ حیزبهکانى تردا، چهندین کۆبوونهوهمان کرد له ئاستى باڵاشدا بۆ ئهوهى کاندیدى زۆرمان نهبێت، بهڵام ئهوان وایان دهزانى یهکێتى قاعیدهى جهماوهرى شکاوه، ئامادهییان نهبوو لهگهڵ ئێمهدا ڕێکبکهون».

بهدهر له کاندیدى هاوبهشى چوار لایهنهکهو کاندیدهکهى یهکێـتى، دوو کاندیدى کوردى ههن که وهک سهربهخۆ خۆیان کاندید کردووه، ههروهها ههریهک له نهوهى نوێ و حیزبى شیوعیش کاندیدیان ههیه، بهڵام بهرپرسى مهڵبهندى یهکێـتى بۆ هاولاتى ئهوهى ڕاگهیاند که تاکه کاندیدى بههێز کاندیدهکهى ئهوانه، که به وتهى ئهو «ئهگهرى دهرچوونى زۆره«.

له یهکهمین خولى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقدا کوردانى دووزخورماتوو یهک ئهندامیان لهو ئهنحومهنه ههبووه، بهڵام دوو خولى دواتر نهیانتوانیووه جارێکى تر تهنها یهک کاندیدى تر بۆ ئهو ئهنجومهنه بنێرن، بۆیه له خولى چوارهمدا دهیانهوێت هیچ نهبێت یهک کاندیدى کوردى شارهکه لهو ئهنجومهنه ههبێت بۆ ئهوهى وهک خۆیان دهڵێن مافى کوردانى دووزخورماتوو بهدهستبێنێت.

ئهمهش لهکاتیێکدایه که له نێو ئهنجومهنى پارێزگاى سهڵاحهدینیش کورد یهک ئهندامى ههیه، بهڵام بههۆى ههموارکردنهوهى یاساى ههڵبژاردنهکانى ئهنجومهنى پارێزگاکانى عێراق ئهگهرى ههیه له ههڵبژاردنى داهاتووى ئهنجومهنهکهدا، که بڕیاره ههر لهمساڵدا ئهنجام بدرێت کورد ئهو کورسیهش بهدهستنههێنێتهوه.

له دواىنهمانى زۆرێک له هێزهکانى حهشدى شهعبى لهو شارهوجێگرتنهوهیاتن له لایهن ( هێزهکانى بهرپهرچدانهوهى خێرا)، بهشێک له ماڵه کوردهکان لهمانگى ڕابردوودا گهڕانهوه شارهکهى خۆیان، بهڵام هێشتا بهشێکیان نهگهڕاونهتهوه، بۆ دهنگدانیش ئهو ئاوارانه هاوشێوهى ئاوارهکانى دیکهى عێراق که له سنورى ههرێمى کوردستان نیشتهجێبوون دهنگدهدهن.

دکتۆر فهخرهدین عهباس وتارخوێنى مزگهوتى کۆماری له خورماتوو که هێشتا ماڵهکهى نهگهڕاندۆتهوه بۆ شارهکه،به هاوڵاتى وت «دهنگدان به زهروور دهزانین، هانى خهڵکى دهدهین بۆ ئهوهى دهنگ بدهن، بهڵام خهڵکى بههۆى ئهو باروودۆخهى بهسهریاندا هاتووه زۆر نائومێده، بۆیه پێویسته ئێمه له میمبهرهکان و لایهنهکان و کهسایهتیهکان به کورد بڵێن دهنگبدات، چونکه ئهمجارهیان دهبێت کورد ههوڵبدات نوێنهرێکى ههبێت، چونکه له ڕابردوودا نهمانتوانیووه نوێنهرێکمان ههبێت».

فه‌خره‌دین عه‌باس وتیشی «به‌هۆى زۆرى کاندیده‌کان ده‌نگى کورد په‌رته‌وازه‌ بووه‌، به‌ڵام هه‌ر ئومێدمان هه‌یه‌، که‌ کاندیدێک یان دووان ده‌نگ بێنن، چونکه‌ له‌ نێو ئه‌و لیسته‌عه‌ره‌بیانه‌دا ڕه‌نگه‌ به‌ پێنج هه‌زار ده‌نگ ده‌ربچن، که‌ به‌ پێشبینى ئێمه‌ نزیکه‌ى 20هه‌زار ده‌نگى کورد له‌ دووزخورماتوو هه‌یه‌«.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار