داعش هێلانەیەک لەخانەقین دروست دەکات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، شەعبان ڕەئوف
دیلان جه‌لیل، ته‌مه‌ن 25 ساڵ دانیشتوى گوندى (ره‌مه‌زان)ى سه‌ر به‌خانه‌قین، شەوان چەکە پڕ لە فیشەکەکەی لەباوەش دەگرێت و تا بەیانی ناخەوێت.
دیلان ئەگەرچی دوژمندار نیە بەڵام ماوەیەکە لە چەکەکەی دورناکەوێتەوە بۆ ئەوەی ئامادەبیت بۆ ئەو مەترسیەی ماوەی چەند مانگێکە رووی لە گوندەکەیان کردوە.
دیلان دانیشتووی گوندێکی قەزای خانەقینە لە پارێزگای دیالە لەگەڵ هاوگوندیەکانی تری‌دا ماوەیەکە خەو لەچاویان تۆراوە نەوەک شەوێک چەکدارانی داعش بدەن بەسەریانداو خۆیان ببن بە یەکێک لەو چیرۆکە خوێناویانەی کە پێشتر دەیانبینی بەسەر خەڵکانێکی تردا دەهاتن کاتێک کەسێک نەبوو بیانپارێزێت لەو هێرشانەی داعش.
ترسی دیلان و گوندنشینەکانی تر زیاتر بووە بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە داعش دزەی کردە ناو گەڕەکێکی خانەقینەوەو چەند پۆلیس و ئاسایشێکیان بریندار کرد‌و هەڵهاتن.
دیلان وتى «ئه‌و شه‌وه‌ى که داعش په‌لامارى خانه‌قینى دا تاوه‌کو ئه‌م کاته خۆمان پاسه‌وانى خۆمان ده‌که‌ین و خۆمان ده‌پارێزین».
بەڵام ئەو ترسە بۆ دیلان دوو هێنده‌ى ترسى هاوڵاتیانى ناوچه‌که‌یه، بەهۆی ئەوەی دانیشتوانى گونده‌که‌ى ئه‌وان لە پەیڕەوانی ئاینی کاکه‌یین، ئەوەش بەسە بۆ ئەوەی داعش خوێنیان حەڵال بکات، هاوشێوەی ئێزیدیەکانی شەنگال.
له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا، هێزه چه‌کداره‌کانى داعش، جموجۆڵه‌کانیان له‌سنورى خانه‌قین ده‌ستپێکردوه‌ته‌وه‌و ناوه ناوه هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر گه‌ڕه‌که‌کانى خانه‌قین و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى، به‌رپرسانى ئه‌منى ناوچه‌که‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، بۆشایی ئه‌منى هۆکارى ئه‌و هێرشانه‌ى چه‌کدارانى داعشه.
به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى ناوچه‌که، به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌ى چه‌کدارانى داعش له‌و ماوه‌یه‌دا هێرشه‌کانی ئه‌نجامداوه، نزیکه‌ى 31 گوندى خانه‌قین چۆڵکراوه‌و هه‌روه‌ها سەدان خێزانى کورد، خانه‌قینیان چوڵکردوه‌و 68 پۆلیسى عێراقیش کوژراون.
نوێترین هێرشى چه‌کدارانى داعش بۆ سه‌ر خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى، له‌شه‌وى 26ى ئه‌م مانگه بوو بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌کى به‌ختیارى له خانه‌قین، که به‌هۆیه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کى زۆرى له‌لاى دانیشتوانى خانه‌قین دروستکرد.
ئومێد ره‌شید، ته‌مه‌ن 24ساڵ، دانیشتوى قه‌زاى خانه‌قین، باسى چیرۆکى ئه‌و شه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى گێڕایه‌وه کاتێک له‌ده‌وروبه‌رى کاتژمیر 10ی شه‌ودا له ماڵه‌وە بووەو لەپڕ گوێی لێبووە کە چۆن دەنگی فیشەک تێکەڵ بەهاواری خەڵک بووە لەگەڕەکێکی شارەکە.
هێرشى چه‌کدارانى داعش بۆ سه‌ر خانه‌قین وا له‌خێزانه‌که‌ى ئومێد ده‌کات که خانه‌قین چۆڵبکه‌ن و باربکه‌ن بۆ که‌لار، وتى «چیتر خانه‌قین شوێنیک نییه بۆ ژیان، هیچ گرەنتیەک نیه که گیانمان پارێزراو بێت».
ئومێد خەڵکی ناحیەی جەلەولایە بەڵام کاتێک لە ٢٠١٤ ئەو شارە کەوتە دەست داعش، خێزانەکەی بڕیاری دا نەگەڕێنەوە بۆ جەلەولا لەخانەقین بمێننەوە کە ئەوکات ئارامتر بوو، بەڵام ئەوە بۆ دووەم جارە کە لەترسی داعش ماڵ دەپێچێتەوە.
به‌رپرسانى ناوچه‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، بۆشایی ئه‌منى ناوچه‌که بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش هێرش ئه‌نجامبده‌ن و گرفت له‌ناوچه‌که‌دا دروستبکه‌ن. دەشڵێن به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌وه ژماره‌یه‌کى زۆر له‌خێزانى کورد له‌ناوچه‌که، خانه‌قینیان چۆڵکردووه.
مه‌حمود سه‌نگاوى، به‌رپرسى میحوه‌رى پێشمه‌رگه‌یه له‌گه‌رمه‌سێر رایگه‌یاند «به‌هۆى هێرشه‌کانى ئه‌و ماوه‌یه‌ى چه‌کدارانى داعشه‌وه، 31 گوندى خانه‌قین چوڵکراوه هه‌روه‌ها 200 هه‌زار خیزانى کورد خانه‌قینیان چوڵکردوه«
وتیشى «ده‌کرێ ساڵى 2018 به‌ساڵێکى پڕ له جوڵه‌ى داعش و خوێناوی‌ترین ساڵ بۆ خانه‌قین و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى ئه‌ژمار بکرێت، چونکه له‌و ساڵه‌دا داعش و گروپه توندڕه‌وه‌کان 46 هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر هێزه عیراقیه‌کان به‌و هۆیه‌شه‌وه 68 سه‌ربازو پۆلیس کوژراو‌و برینداربون»
به‌پى ئامارى پولیسى خانه‌قین له‌مانگى 11و12ى ساڵى رابردوو له‌گه‌ڵ چوار هەفتەی سەرەتای ئەمساڵدا ١٧ که‌س له‌هێزه عێراقیه کان به ده‌ستى چه‌کدارانى داعش کوژراون، 23ى تریش بریندارکراون. له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌ک چه‌کدارى داعش کوژراوه‌و ته‌رمه‌که‌ى کەوتۆتە دەست هێزه عێراقیه‌کان .
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم وتی «هۆکارى هێرشکردنى داعش بۆ سه‌ر ناوچه کانى خانه‌قین و دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، مه‌خمور نه‌بونى پیشمه‌رگه‌یه له‌و شوێنانه«.
وتیشی «نه‌بونى هه‌ماهه‌نگییه له نێوان سوپاى عیراق و پیشمه‌رگه‌دا ئه‌مه‌ش واى کردوه بۆشایى ئه‌منى دروست ببێت و داعش دزه بکات و هێرش بکاته‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه«.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌هه‌ڵمه‌تێکى هێزه‌کانى پۆلیسى خانه‌قیندا، چه‌کدارێک کوژراو یه‌کێکى دیکه‌ش ده‌ستگیرکراوه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قینیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى درووست بووه له‌ناوچه‌که‌دا، داواى هێزى سه‌ربازییان کردووه.
دیار شه‌وکه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قین وتى «کێشه‌ى ئه‌منى له قه‌زاکه‌دا هه‌یه‌و ناڵێین نییه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌وه هه‌یه و داوامان کردووه فه‌وجێکى سه‌ربازى بنێردرێت».
ناوبراو ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که هه‌واڵگرى عێراق به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پۆلیسدا داعشێکیان کوشتووه‌و سیانى دیکه‌ش ده‌ستگیرکراون.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژى هێزه ئه‌منییه‌کانى دیاله رایگه‌یاندوه «له‌هه‌ڵمه‌تێکى هێزه‌کانى پۆلیسى خانه‌قیندا، تیرۆرستێک له‌ناو یه‌کێک له‌باخه‌کانى شاره‌که که چه‌کێکى کڵاشینکۆفى پێبووه، کوژراوه«.
رونیشکردوه‌ته‌وه «هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشکنینانه‌دا تیرۆریستێک به‌ناوى ئه‌بو عه‌بدوڵا که ناسنامه‌یه‌کى ساخته‌و چه‌ند کارتێکى تر‌ى زانیارى پێبووه، دستگیرکراوه«.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه دوو چه‌کداری تر له‌ناوچه‌کانى عباره‌و قه‌ره‌ته‌په ده‌ستگیرکراون له‌سنووری خانه‌قین.ئەوەش ئەو ناوچانەن کە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ پێشمەرگە تێیاندا کشایەوە.
«ئه‌م بۆشاییه ئه‌منییه یه‌ک چاره‌سه‌رى هه‌یه ئه‌وه‌ش ئەوەیە هێزەکانی پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق پێکەوە کاربکەن». شێرکۆ میروه‌یس، ئه‌ندامى فراکسۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق وتی.
هەروەها وتی «ئەوان وه‌ک دوو هێزى نیزامى ده‌توانن ئارامى بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناوچه‌که بۆ ئه‌وه‌ى گروپى تیرۆریستى داعش و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش ده‌ستگیر بکرێن کە له‌سێبه‌رى هێزه‌کانى عێراقدا به‌رۆژ له‌ناو باره‌گا فه‌رمییه‌کان ده‌وام ده‌که‌ن و به‌شه‌ویش جلى جیاواز له‌به‌رده‌که‌ن و هه‌ڕەشه‌ن بۆ سه‌ر دانیشتوانه‌که‌ى «.
بەپێی قسەی بەرپرسان ئەو بۆشاییە ئەمنیە وای کردوە ژیانی هەزاران گوندنیشنی هاوشێوەی دیلان بکەونە مەترسیەوە کە بەردەوام لەدڵەڕاوکێدان.
دیلان وتی «له‌شه‌ودا که‌سمان ناخه‌وین، ئێمه زیاتر له‌هه‌ر شوێنێکى تر‌ى خانه‌قین ترسمان له‌سه‌ره له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م گونده‌ى ئێمه دانیشتوانه‌که‌ى هه‌مووى (کاکه‌ییه) و ترسى ئه‌وه‌مان هه‌یه به‌ده‌ردى ئێزیدییه‌کانى شه‌نگال بڕۆین، ناشتوانین ماڵ و حاڵمان به‌جێبهێڵین».
ئەم راپۆرتە لەلایەن سامان مەجید، راهێنەرو بەڕێوەبەری نووسینی رۆژنامەی هاوڵاتى تەحریر کراوە.