رێڤینگ هرورى بۆ هاوڵاتی: پارتى ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم دەدات
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
رێڤینگ هرورى سه‌رۆکى کاتى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتى ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان پاشان ڕاسپاردنى کاندیدى سه‌رۆکى حکومه‌ت و تا ئێستاش هیچ فراکسیۆنێک نه‌یوتووه به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانکراوى په‌رله‌مان له 18ى مانگدا ناکات.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، رێڤینگ هرورى ده‌ڵێت ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت، چونکه کاتى زۆرى ناوێت و به هه‌فته‌یه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌ڵبژاردنى بۆ ده‌کرێت و جێگره‌که‌ى خۆى ده‌ستنیشانده‌کات.
باس له‌وه‌شده‌کات، ئه‌گه‌ر هه‌یه پێکهێنانى حکومه‌ت بکه‌وێته دواى جه‌ژنى نه‌ورۆز، چونکه ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان 18ى شوبات هه‌ڵده‌بژێردرێت و پاشان لیژنه‌ى یاسایی ده‌ستبه‌کارده‌بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یاساى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم.
هاوڵاتی: سه‌رجه‌م فراکسۆنه‌کان به‌شدارى دانیشتنى 18ى شوبات ده‌که‌ن؟
رێڤینگ هرورى: تا ئێستا هیچ لایه‌ن و فراکسیۆنێک نه‌یانوتووه به‌شدارى دانیشتنى 18ى شوبات ناکه‌ین، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کان دێنه په‌رله‌مان کۆبونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ین و هیچ به‌هانه‌یه‌ک نییه بۆ به‌شدارینه‌کردن.
پێکه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ین له‌نێوان فراکسیۆنه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ى ئالیه‌تى کارى به‌رنامه‌ى کار بۆ رۆژى دووشه‌ممه 18ى شوبات به‌هه‌موولایه‌ک بڵێین.
هاوڵاتى: ئایا دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان یه‌کسه‌ر فراکسیۆنى زۆرینه راده‌سپێردرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت؟ یا ده‌که‌وێته رۆژێکى دیکه؟
رێڤینگ هرورى: تا ئێستا کۆبونه‌وه‌که کراوه بووه‌و کۆبونه‌وه‌ى یه‌که‌م ته‌واو ده‌بێت و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، کۆبونه‌وه‌ى دووه‌م ده‌بێت لیژنه‌ى یاسایى پێکبهێندرێت لیژنه‌ى یاسایى به‌رنامه‌ى کار داده‌نێت.
هاوڵاتی: به‌ڵام مانگێک له‌به‌رده‌م پێکهێنانى حکومه‌تدایه؟ ئه‌گه‌ر 18ى شوبات یه‌کلانه‌کرێته‌وه پێکهێنانى حکومه‌ت دواده‌که‌وێت؟
رێڤینگ هرورى: ئیحتماله بکه‌وێته دواى جه‌ژنى نه‌ورۆز، چونکه ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان 18ى شوبات هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواى ئه‌وه لیژنه‌ى یاسایى دروست ده‌کرێت که ده‌توانرێت رۆژێک دواى ئه‌وه پێکبهێندرێت، ئیتر ئه‌و لیژنه‌یه ده‌کرێت یاساى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم که ده‌سه‌ڵاته‌کانى بۆ حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى دابه‌شکراوه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کارا بکرێت و سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت، پاشان سه‌رۆکى هه‌رێم کاندیدى راسپێردراو بۆ حکومه‌ت راده‌سپێردرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت.
هاوڵاتی: واتا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم پێشده‌خرێت یان پێکهێنانى حکومه‌ت؟
رێڤینگ هرورى: حه‌تمه‌ن ده‌بێت سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت دواتر کاندیدى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت راده‌سپێردرێت و سه‌دا سه‌د به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.
هاوڵاتی: ئایا دیارى کراوه ناوى کاندیدانى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان پێش رۆژى دووشه‌ممه بگاته په‌رله‌مان؟
رێڤینگ هرورى: ته‌مه‌نا ده‌که‌ین زوو بهێندرێت، مه‌رجیش نییه پێش 18ى شوبات بگاته په‌رله‌مان، به‌ڵکو ده‌کرێت هه‌مان رۆژ ناوى کاندیده‌کان بهێننه په‌رله‌مان، هه‌موو ئه‌ندامانى په‌رله‌مان مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگرى یه‌که‌م و دووه‌مى په‌رله‌مان.
شتێکى دیار و ئاشکرایه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا رێکه‌وتن کراوه‌و پۆسته‌کانى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان دابه‌شکراوه.
هاوڵاتی: سێ ئه‌ندامى په‌رله‌مان تا ئێستا سوێندى یاساییان نه‌خواردووه و باس له جێگره‌وه‌یان ده‌کرێت، که‌ى ئه‌و سێ که‌سه سوێندى یاسایى ده‌خۆن؟ که‌سى تر له‌شوێنیان سوێند ده‌خۆن؟
رێڤینگ هرورى: پێش هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ئه‌و سێ که‌سه‌ى که له فراکسیۆنى پارتى و یه‌کێتى و نه‌وه‌ى نوێدان سوێندى یاسایى ده‌خۆن ئنجا ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنى بۆ ده‌کرێت.
هاوڵاتی: پارتى ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم یا راسپاردنى کاندیدى سه‌رۆکى حکومه‌ت؟
رێڤینگ هرورى: ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت، چونکه کاتى زۆرى ناوێت و به هه‌فته‌یه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌ڵبژاردنى بۆ ده‌کرێت و جێگره‌که‌ى خۆى ده‌ستنیشانده‌کات.