له‌که‌رکوک زیاتر له‌ 20 پۆست له‌کورد وه‌رده‌گیرێته‌وه‌

یه‌کێتى ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ کوردیه‌کانى تر له‌گه‌ڵیدا نه‌بن بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ى پرسی که‌رکوک شه‌قام ده‌جوڵێنێت

6 ساڵ لەمەوپێش



سه‌روه‌ر خه‌لیل

لهسەنتهری شاری کهرکوک زیاتر له 20 پۆست لهکورد وهرگیراونهتهوه، سەرەڕای وەرگرتنەوەی دەیان پۆست لەناوچە جیناکۆکەکان، ئهوهش لهکاتێکدایه هێشتا یهکێتى و پارتى ناکۆکن لهسهر شێوازی ئاساییکردنهوهى شارهکهو دانانى پارێزگارێکى نوێ دواى رووداوهکانى 16ی ئۆکتۆبهر کهساڵێک و چوار مانگه بهوهکالهت بهڕێوهدهبرێت.

ئهو پۆستانهى له کورد وهرگیراونهتهوه بریتین له پارێزگار، سهرۆکی ئهنجومهنی پارێزگا، بهڕێوهبهری تهندروستی و کشتوکاڵ، قایمقام و خانوبهره، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک، دهستهی دهستپاکی، وهبهرهێنان، بەڕێوەبەرایەتی ئاو، چالاکی وهرزشی، پۆلیسی فریاکهوتن، پۆلیسی نههێشتنی تاوان،  پۆلیسی ئاماده، پۆلیسی نەهیشتی مادهی هۆشبهر، شوێنهوار،  پۆلیسی زیادهڕۆییهکان، قهزاو ناحییهکان و لیژنهی کۆمپانیا ئههلییهکان.

لهقهزای داقوقیش حهوت پۆست لهکورد وهرگیراونهتهوه که بریتین لهقایمقام و بهڕێوهبهری پۆلیسی نههێشتنی تاوان و کشتوکاڵ و سهرچاوه ئاوییهکان و گهیاندن و بهشی دارایی قایمقامییهت.

ههروهها لهسنوری قهزای دوبزو ناحیهکانی پردێ و سهرگهڕان ههشت پۆست وهرگیراونهتهوه که بریتین لهقایمقام و بهڕێوهبهری نههێشتنی تاوان و دادنوس و کشتوکاڵ و پۆلیس و رهگهزنامه لهناحیهی سهرگهڕان و دابهشکردنی کارهبا لهپردێ.

جگه لهبهڕێوهبهرهکان، 10 ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای کهرکوکیش که سهر بهپارتین و بهبڕیارێکی سیاسی شارهکهیان بهرهو ههولێر بهجێهێشتووه ئامادهنین بگهڕێنهوه شارهکه.

عهدنان کهرکوکی ئهندامی ئهنجومهنی سهرکردایهتی کهرکوک گهرمیانی پارتی جهخت لهوه دهکاتهوه که پرسی کهرکوک پرسێک نییه بهدانیشتنی نێوان حزبهکان چارهسهر بکرێت، ئهو دهڵێت «کێشهی کهرکوک کێشهیهکی نهتهوایهتی و نیشتیمانییه لهنێوان دوو حکومهت، کێشهیهک نییه لهنێوان دوو حزب، بۆ ئهم مهبهستهش حکومهتی ههرێم گفتوگۆ لهگهڵ حکومهتی فیدڕاڵی دهکات بۆ ئاساییکردنهوهی دۆخی کهرکوک و تهواوی ناوچه جێناکۆکەکانی تر».

دهشڵێت «با خهڵکی کوردستان ئهو راستییه بزانن که گفتوگۆ لهنێوان پارتی و یهکێتی بۆ ئاساییکردنهوهی دۆخی کهرکوک نییه چونکه ئهو هێزانهی هاتوونهته کهرکوک لهسهر بڕیاری حکومهتی عێراق هاتوون، بۆیه دهبێت لهگهڵ ئهو حکومهته دابنیشیت، شتێکیش نییه بهناوی گفتوگۆ لهنێوان پارتی و یهکێتی، برادهرانی یهکێتی خهمی ئهوهیانه پۆستیان دهستبکهوێت، ئێمه وهک پارتی ئاساییکردنهوهی دۆخی ناوچه کوردستانییهکانی دهرهوهی ههرێم بهلامانهوه گرنگه بهتایبهتیش کهرکوک».

ئهمه لهکاتێکدایه لهدهوهی 16ی ئۆکتۆبهرهوه کورد لهشارهکه پهراوێزخراوهو حزبه کوردییهکانیش وهک میوان لهشارهکه ماونهتهوه، لهو نێوانهشدا دهیان پۆست لهکورد سهندراونهتهوهو دراون بهپێکهاتهکانی تر بهتایبهتی عهرهب.

لهگرنگترین ئهو پۆستانهشی که کورد لهشارهکه لهدهستی داوه، پارێزگار، بهڕێوهبهری پۆلیسی قهزاو ناحیهکان، بهڕێوهبهری کشتوکاڵ، قائیمقامی قهزای ناوهندی کهرکوک و چهندین پۆستی تر، ئهنجومهنی پارێزگاش که زۆرینهی ئهندامهکانی کوردن پهکی کهوتووه.

عهدنان دهڵێت «ئهو پۆستانه بهبڕیاری سیاسی لهکورد سهندراونهتهوه، بهبڕیاری سیاسیش دهگهڕێتهوه، بهڵام کهی؟، تا ئهو کاتهی دهسهڵاتی سهربازی لهکهرکوک نهماو هێزی پۆلیسی خۆجێی کهرکوک دۆسیهی ئهمنی لهبهردهست بێت و پارێزگاریش سهرۆکایهتی لیژنهی ئهمنی بکات و دهسهڵاتی ههبێت نهک حاکمێکی سهربازی و هێزی پێشمهرگهو سوپای عێراقیش سنوورهکان بپارێزن».

دهشڵێت «ئهم دۆخه زاڵ بێت بهسهر شارهکهدا ههر کهسێک ببێته پارێزگار هیچ دهسهڵاتێکی نابێت، ئهنجومهنی پارێزگاش کهدۆخهکه ئاسایی بووهوه و وهک پێش 16ی ئۆکتۆبهری لێهاتهوهو توانی دهسهڵاتهکانی خۆی پراکتیزه بکات ئهو کاته دهتوانرێت ههموو شتێک لهئهنجومهن یهکلابکرێتهوه«.

تائێستاش جگه لهبهڕێوهبهری خوێندنی کوردی هیچ بهرپرسێکی پارتی نهگهڕاوهتهوه کهرکوک، ئهندامهکهی سهرکردایهتی پارتی گهڕانهوهی ئهو بهرپرسهیان بۆ رێگهگرتن لهپهککهوتنی خوێندنی کوردی دهگهڕێنێتهوه، ئهو دهڵێت «تا دۆخی کهرکوک ئاسایی نهبێتهوه بهمشێوهیه بمێنێتهوه هیچ دهسهڵاتێکی دیکه لهکهرکوک ههبێت و نهبێت وهک یهک وایه«.

ئهمه لهکاتێکدایه له کۆبوونهوهکانی یهکێتی و پارتی لهسهر ئهوه رێککهوتوون ئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک کۆببێتهوهو پۆستی پارێزگاری کهرکوک یهکلایی بکاتهوه، بەڵام بەهۆی ناکۆکی هەریەکەیان لەسەر کۆبوونەوەکەی دووشەممی پەرلەمان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک نەکرا.

غهفور ساڵح، جێگری لێپرسراوی مهڵبهندی کهرکوکی یهکێتی بههاوڵاتی وت «یهکێتی و پارتی رێککهوتبوون لهسهر ئهوهی کهپرسی کهرکوک لهگهڵ پرسی پێکهێنانی حکومهتی ههرێم بهیهک پاکێج یهکلایی بکرێتهوه«.

بەڵام دووشەممەی رابردوو مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتبوو تێبینی «زۆر»یان هەیە لەسەر کۆبوونەوەکەی پهرلهمان کە بە ڕێکەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان بەڕێوەچوو لەکاتێکدا یەکێتی داوای ٢٤ کاتژمێر دواخستنی کردبوو، بەڵام دوانەخرا.

یهکێتى سووربوو لهسهر ئهوهى که کۆبونوهى ئهنجومهنى پارێزگاى کهرکوک و پهرلهمان و حکومهتى ههرێمى کوردستان یهک پاکێج بیت، بهڵام پارتى رهتیکردهوه. یهکێتى دهڵێت ئهگهر هاوبهشهکانى لهگهڵ رێکنهکهون شهقام دوجوڵێنن.

غهفور ساڵح، جێگری لێپرسراوی مهڵبهندی کهرکوکی یهکێتی وتى «ئێمه وهک لایهنه کوردییهکان لهکهرکوک میوان نین و خاوهن ماڵین، بهڵام دۆخی کهرکوک ئێستا تایبهته و ئهم دۆخهش تێدهپهڕێت، ئێمه ئهگهر دهسهڵاتیشمان بهدهستهوه نهبێت شهقاممان بهدهستهوهیهو نیوهی ئهم شاره بهدهستی ئێمهوهیهو دهتوانین بیجوڵێنین، ئهگهر بژاردهکانی ترمان سهریاننهگرت ئێمه بژاردهی جوڵاندنی شهقام بهکاربهێنین».

وتیشی «ئهو کاتهی دهسهڵاتداربووین 80%ی پۆستهکانمان بردبوو، ئێستا ئهوانیش پۆستهکان لهئێمه ئهسێننهوه، بهڵام ئێمهش دهستهو ئهژنۆ دانانیشین و ئهوهش قبوڵناکهین».

لای خۆیهوه عهلی موفتی ئهندامی مهکتهبی سیاسی و وتهبێژی حزبی تورکمهن ئێللی که یهکێکه لهحزبه تورکمانییه دیارهکان جهخت لهوه دهکاتهوه که «ئیدارهی کهرکوک لهدوای رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهرهوه بهقودرهتی قادر بهڕێوهدهچێت، پۆستی پارێزگار بهوهکالهت بهڕێوهدهچێت، جێگرهکانی پارێزگارو سهرۆکی ئهنجومهنی پارێزگا و جێگرهکانی و سهرۆکی ئهنجومهنی قهزا بوونیان نییهو قائیمقامیهتیش بهوهکالهت بهڕێوهدهچێت، بۆیه ئیدارهی پارێزگای کهرکوک وهکو ئفلیج وایه«.

بهوتهی ئهو، پێکهاتهی تورکمان لهئهدای خزمهتگوزاری و ئیداری و دابهشکردنی پۆستهکان ناڕازین، وهک خۆشی دهڵێت «ههڕهمی حکومهتی خۆجێیی کهرکوک کهوتووهته ژێر رکێفی چهند لایهنێکی سیاسی و کهسایهتی و تهنانهت چهند خێزانێکهوه لهسهر حیسابی پێکهاتهی کوردو تورکمان لهدابهشکردنی پۆسته ئیدارییهکان».

ئهو ئیداره هاوبهشەی پێکهاتهکان لهژێر سهرپهرشتی نهتهوهیهکگرتووهکان بهگونجاوترین چارهسهر دهزانێت، ئهو دهشڵێت «ئێمه وهک تورکمان هیواخوازین که رێککهوتنێکی دووقۆڵی لهنێوان کورد و تورکمان ههبێت و دوابهدوای ئهویش رێککهوتنی سێ قۆڵی لهنێوان ههرسێ پێکهاته سهرهکییهکه ههبێت».

بهوتهی ئهو، لایهنه کوردییهکان خۆیان لهڕێککهوتن لهگهڵ پێکهاتهی تورکمان دهدزنهوه، ههر ئهوهش بهوتهی ئهو بووهته هۆی «ئهو تهسعیده زۆرهی ههیه، ههروهها ئهو قۆرخکارییهی لهبهکارهێنانی پۆسته حکومییهکان بۆ بهرژهوهندی حزبی و بهرژهوهندی خێڵهکی و بهرژهوهندی چهند خێزانێک».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار