دره‌نگ خه‌وتن کارکردنى مێشک له رۆژدا لاواز ده‌کات
6 ساڵ لەمەوپێش
وه‌رگێڕانى: شایى یاسین
توێژینه‌وه‌یه‌کى زانستى که له‌زانکۆى بێرمه‌نگه‌هام ئه‌نجامدراوه ئه‌وانه‌ى شه‌وانه دره‌نگ ده‌خه‌ون مێشکیان له‌کاتى رۆژدا په‌یوه‌ندى که‌متر دروست ده‌کات و لاوازیان ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانى کاره‌کانیان.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک پێشنیارى ئه‌وه ده‌کات که ئه‌وانه‌ى دره‌نگ هه‌ڵده‌ستن له خه‌و (کونه په‌پوو) و ئه‌وانه‌ى که زوو هه‌ڵده‌ستن به‌یانیان (کڵاوکوره) یان پێ ده‌وترێت و مێشکیان جیاواز کار ده‌کات.
به‌پێى توێژینه‌وه‌که مێشکى ئه‌وانه‌ى دره‌نگ هه‌ڵده‌ستن له خه‌و له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى که زوو هه‌ڵده‌ستن له کاته‌کانى ڕۆژدا جیاواز کار ده‌کات.
توێژینه‌وه‌ران پشکنینیان بۆ مێشکى ئه‌وانه کردووه دره‌نگ هه‌ڵده‌ستن و شه‌وانه 2:30 شه‌و ده‌خه‌ون و به‌یانیانیش 10:15 هه‌ڵده‌ستن له‌گه‌ڵ مێشکى ئه‌وانه‌ى زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن جیاوازه.
پشکنینه‌که سه‌رنجى داوه‌ته کاته‌کانى نێوان 8:00ى به‌یانى بۆ 8:00 ئێواره (12 کاتژمێر) ئه‌وه‌ى دۆزیه‌وه که ئه‌وانه‌ى دره‌نگ ده‌خه‌ون مێشکیان په‌یوه‌ندى که‌متر دروستده‌کات له کاتى ڕۆژدا له ئه‌و به‌شه‌ى که په‌یوه‌ندى به هه‌ستیارى و به ئاگابوونه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رنجیان لاوازتر بوو، کاردانه‌وه‌یان خاوتر بوو و خه‌ویشیان زیاتر ده‌هات وه‌ک له ئه‌وانه‌ى که زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن.
توێژه‌ره‌وان پێشنیارى ئه‌وه‌یان کرد ئه‌وانه‌ى دره‌نگ ده‌خه‌ون و هه‌ڵده‌ستن لاوازترن به‌رامبه‌ر "ئه‌رکه‌کانى ڕۆژانه"یان له کاتى کاره‌کانیاندا.
ئه‌و که‌سانه‌ى دره‌نگ ده‌خه‌ون و هه‌ڵده‌ستن و کاریگه‌ریه ته‌ندروستیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه به تایبه‌ت کاتێک کاتى کاره‌کانیان یاخود خوه‌ندنیان ناگونجێت له‌گه‌ل خه‌وتنیاندا.
'شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ڕاهاتنی(کێشی) - خۆیی"
زانایان 38 که‌سیان له ئه‌وانه‌ى دره‌نگ ده‌خه‌ون و هه‌ڵ ده‌ستن (کونه‌په‌پووه‌کان) و ئه‌وانه‌ى زوو ده‌خه‌ون و هه‌ڵده‌ست ( کڵاوکوره) که نزیکه‌ى کاتژمێر 11:00 شه‌و ده‌خه‌وتن و 6:30 سه‌ر له بایان هه‌ڵده‌ستان و به به‌کار هێنانى ئامێرى (ئێم واى ئای) له کاتى پشوودا سه‌یرى چۆنیه‌تى کارکردنى مێشکیان کردن.
که‌سه خۆبه‌خشه‌کان چه‌ند چالاکیه‌کیان له کاته جیاوازه‌کاندا جێبه‌جێ کرد، له کاتژمێر 8:00ى به‌یانى بۆ 8:00 ئێواره، هه‌روه‌ها داوایان لێکردن که پێیان بڵێن که چه‌ندێک خه‌ویان دێت.
کڵاوکوره‌کان (ئه‌وانه‌ى زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن) که‌مترین خه‌ویان ده‌هات و هه‌روه‌ها خێراترین کاردانه‌وه‌شیان هه‌بوو له ڕاهێنانه‌کانى به‌شى به‌یانیدا و کارکردنیان زۆر باشتر بووه له‌و کاته‌دا وه‌ک له کونه‌په‌پووه‌کان (ئه‌وانه‌ى که دره‌نگ له خه‌و هه‌ڵده‌ستن).
توێژه‌ره‌وان ووتیان په‌یوه‌ندیه‌کانى نێو میشک و ئه‌و به‌شه‌ى که پێشبینى که‌م خه‌وى ده‌کات و خێراتر کاردانه‌وه بۆ شته‌کانى چوارده‌ور ده‌کات له کڵاکوره‌کاندا ( ئه‌وانه‌ى زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن) له به‌رزترین ئاستدا بووه له هه‌موو کاته‌کانى کارکردن‌دا، وه پێشنیارى ئه‌وه‌شیان کرد که په‌یوه‌ندیه‌کانى مێشکى کونه‌په‌پووه‌کان به ته‌واوى ڕۆژه‌که به ڕێک و پێکى کارى نه‌کردووه.
دکتۆر ئێلیسه فه‌یسه‌ر-چایڵدس، که له سه‌نته‌رى زانکۆى بێرمینهام بۆ خانه‌ى مێشکى مرۆڤ، کارده‌کات وتى" ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌که ڕه‌نگه به‌شێکى هۆکارى ئه‌وه‌بێت که کونه‌پوپووه‌کان به درێژایى ژیانیان چاودێرى ئه‌وه ده‌که‌ن که بسازێن".
هه‌روه‌ها فه‌یسه‌ر-چایلده‌ر ده‌ڵێت: " (ئه‌و که‌سانه‌ى که دره‌نگ له خه‌و هه‌ڵده‌ستن) له کاتى خوێندندا به‌رده‌وام ده‌بێت زووتر هه‌ستن له خه‌و، دواتریش له کاتى کاردا هه‌ر ده‌بێت زوو هه‌ستن بۆ سه‌ر کاره‌کانیان، بۆیه به به‌رده‌وامى ده‌بێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودى خۆیاندا بکه‌ن." به‌پێویستیشى ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر تێبگه‌ین له‌وه‌ى که خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ کاتى خوێندن و کاردا له کاتێکدا کاته‌کانى ئه‌و خوێندن و کاره له‌گه‌ڵ خودى خۆییاندا ئه‌و کونه‌په‌پووانه‌دا نه‌گوجێت چۆن کاریگه‌رى ده‌کاته سه‌ر ته‌ندروستى و به‌رهه‌مهێنانیان.
توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌شیان خستۆته ڕوو که له‌سه‌دا 40% بۆ 50% هاوڵاتیان له ئه‌و که‌سانه‌ن که حه‌زیان له دره‌نگ خه‌وتنه و ده‌یانه‌وێت له دواى 8:20 به‌یانى له خه‌و هه‌ستن.
دکتۆر فایسه‌ر-چایڵد پێیوابوو ڕۆژى ئاسایى له نێوان 9:00 بۆ 5:00 ئێواره‌یه و ئه‌مه‌ش بۆ کونه‌په‌ووه‌کان ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى له کاتى به‌یانیدا تواناى به‌رهه‌مهێنانیان زۆر که‌م بێت و خه‌واڵووییه‌کى زۆریان له کاتى ڕۆژدا هه‌یه.
"ئه‌گه‌ر، وه‌ک کۆمه‌ڵگا بتوانین خۆمان زیاتر بگونجێنین له کاته‌کانى کارکردن‌دا، ده‌توانین زۆر پێش بکه‌وین و ڕێژه‌ى وه‌به‌رهێنان به‌رز بکه‌ینه‌وه و کێشه ته‌ندروستیه‌کانیش که‌م بکه‌ینه‌وه". دکتۆر چایڵد وا ده‌ڵێت.
فایسه‌ر-چایلدس جه‌ختیشى له‌وه کرده‌وه که جیاوازى په‌یوه‌ندیه‌کانى مێشک له نێوان کونه‌په‌پووه‌کان و کڵاوکوره‌کان جۆرێک نییه له زیانى ته‌ندروستى به‌رده‌وام و ده‌توانرێت پێچه‌وانه بکرێته‌وه.
توێژینه‌وه‌که سه‌یرى کارى مێشکى نه‌کرد له به‌شه‌کانى تر‌ى ڕۆژدا.
دکتۆر ئه‌لێکس نێسبیتى، ڕاوێژکارى نه‌خۆشیه‌کانى ده‌مار له کۆلێژى (کینگ) له له‌نده‌ن، که له توێژینه‌وه‌که‌دا نه‌بوو، پاڵپشتى توێژینه‌وه‌که‌ى کرد و وتى:" ئه‌مه ده‌ریده‌خات که توانا و چالاکى مێشکى مرۆڤ نه‌ک ته‌نها کاتى کارکردن کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌رى، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت کاتژمێرى جه‌سته‌ى ئه‌و تاکه که‌سه‌ش کاریگه‌رى ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه که ئه‌و هۆکارانه گرنگن له کاتێکدا رۆژانه 5 بۆ 9 ڕۆتین ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
نوسه‌رى توێژینه‌وه‌که داواى لێکۆڵینه‌وه‌ى زیاترى کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ئایا کاریگه‌رى دیکه هه‌یه له‌سه‌ر به‌شه‌کانى میشکى که‌سانى کونه‌په‌پوو (ئه‌و که‌سانه‌ى دره‌نگ ده‌خه‌ون و دره‌نگ هاڵده‌ستن) و که‌سانى کڵاوکوره (ئه‌و که‌سانه‌ى زوو ده‌خه‌ون و زوو هه‌ڵده‌ستن).