سامان گه‌رمیانى: که‌رکوک بنه‌مایه بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتیدا
ئه‌مریکیه‌کان و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کى سیاسى نێوه‌ندگیریان له‌نێوان پارتى و یه‌کێتیدا کردووه
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى دڵنیایى ده‌دات که به‌هۆى ناکۆکییه‌کانیانه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى هیچ گرژییه‌ک روونادات و حزبه‌که‌ى سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێکه‌وتنى سیاسیان له‌گه‌ڵ پارتى به گفتوگۆى ئارام به‌رێوه‌بچێت.
سامان گه‌رمیانى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌ختده‌کاته‌وه بێجگه له که‌سایه‌تیه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مریکییه‌کان نێوه‌ندگیرى ده‌که‌ن و ده‌شڵێت «خۆشمان ده‌مانه‌وێت وه‌زعه‌که ئارام بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆکان ده‌ستپێبکاته‌وه«.
گه‌رمیانى پێشیوایه، پارتى په‌شیمان بۆته‌وه له رێککه‌وتنى 5ى شوباتداو یه‌کێتیش به به‌رپرس نازانێت که لایه‌نێک واژۆى رێکه‌وتنى کردووه‌و نه‌هاتۆته پێشه‌وه و سازش له پرسی که‌رکوک ناکه‌ن.
هاوڵاتى: یه‌کێتى به‌دیلى چیه پاش ئه‌وه‌ى رێکه‌وتنى 5ى شوبات له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى سه‌رى نه‌گرت؟
سامان گه‌رمیانى: ئێمه به‌شداریمان نه‌کردووه له‌کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان و هه‌موو خه‌ڵک ده‌زانێت، یه‌کێتیش به‌رپرس نییه له‌وه‌ى که لایه‌نێک ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى واژۆ کردووه‌و نه‌هاتۆته پێشه‌وه.
هاوڵاتى: نێوه‌ندگیرى هه‌یه له‌نێوان ئێوه‌و پارتیدا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى دانوستان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه؟
سامان گه‌رمیانى: ئاگادارین نێوه‌ندگیرى هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مریکییه‌کانه‌وه، ئێمه وه‌ک یه‌کێتى هیچ وه‌ڵامێکمان نه‌بووه و ته‌نها وتومانه له 5ى شوباتدا واژۆ له‌سه‌ر رێکه‌وتنێک کراوه حه‌ق نییه که ئیمزات له‌سه‌ر شتێک کرد په‌شیمان ببیته‌وه.
هاوڵاتى:ئایا به‌بێ پارتى ده‌توانن پارێزگارى که‌رکوک یه‌کلایی بکه‌نه‌وه؟
سامان گه‌رمیانى: ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌زعه‌که ئارام بێت و به ئارامى گفتوگۆ بکه‌ین تا بتوانین گوێبیست بین و نامانه‌وێت ته‌شه‌نوج دروست بکه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌وزوعه چاوه‌رێ ده‌که‌ین بزانین وه‌ڵامه‌کان چى ده‌بن.
هاوڵاتى: پارتى ده‌ڵێت که‌رکوک داگیرکراوه تا ئه‌وه چاره‌سه‌رنه‌کرێت پرسى پارێزگار یهکلایناکرێتهوه، ئه‌ى چۆن له پێنجى شوباتدا به‌ڵێنیانداوه به‌ئێوه؟
سامان گه‌رمیانى: ئێمه مه‌وقیفى خۆمان هه‌بووه و روونه و نامانه‌وێت هیچ لایه‌نێک ئیستفزاز بکه‌ین با چاوه‌رێ بین، ده‌مانه‌وێت که رێکه‌وتنى سیاسى کرا به‌و رێکه‌وتنه چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ده‌کرێت، به‌بێ رێکه‌وتنى سیاسى سیقه نابێت له‌کاره‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بین.
هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت هه‌ریه‌ک له عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵ و محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کى دیکه نێوه‌ندگیرى ئێوه‌و پارتى ده‌که‌ن؟
سامان گه‌رمیانى: دیاره خۆت ده‌زانى یه‌کێتى ژماره‌یه‌کى زۆر قورسه‌و ئه‌و که‌سایه‌تیانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گفتوگۆکان به‌رده‌وام بێت ئه‌و وه‌زعه ئارام بکه‌نه‌وه.
ئێمه‌ش خۆمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌زعه‌که ئارام ببێته‌وه‌و به هێمنى بڕوا‌و نامانه‌وێت ته‌شه‌نوج رووبدات تا به‌ئارامى له‌یه‌کتر تێبگه‌ین له‌گه‌ڵ پارتیدا و داواکارییه‌کان پێشکه‌ش بکه‌ین، مه‌به‌ستى یه‌کێتى ئه‌وه‌یه که پرۆسه‌ى دیموکراسى له‌کوردستاندا به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو به‌رێوه‌به‌رین، نه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک که لایه‌نێک خۆى به‌وه بزانێت خاوه‌ن هێزو ده‌نگى زۆره لایه‌نه‌کانى تر ته‌همیش بکات.
ته‌همیش کردن زه‌ره‌رى پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى هه‌م نێو ماڵى کورد هه‌میش وه‌زعى سیاسى له‌هه‌رێم و ناوچه‌که هه‌م له‌به‌غداش رووبه‌رووى شکست ده‌بێته‌وه، ئێمه تا ئێستاش به‌و شێوازه ئیش ده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئارام بین و لایه‌نى به‌رامبه‌ریش تێبگات هیچ شتێکان نه‌کردووه غه‌یرى ئه‌وه‌ى وتومانه له 5ى شوباتدا رێکه‌وتنه‌که جێبه‌جێ بکرێت و وهسیقهیهکه له‌نێوانماندا هه‌بێت، رێکه‌وتنه‌که گونجاوه بۆ پرۆسه‌ى سیاسى له‌هه‌رێمى کوردستان و پێکه‌وه کارکردن.
هاوڵاتى: که‌رکوک به‌لاى یه‌کێتیه‌وه تا چه‌ند گرنگه که به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى نه‌کرد؟
سامان گه‌رمیانى: که‌رکوک ئه‌ساسه بۆ ئیتفاقى سیاسى، روونه بۆ هه‌موو لایه‌ک و به‌کورتى ته‌نازولى لێ ناکه‌ین.
هاوڵاتى: له‌نێو لایه‌نه‌کاندا باس له عوسمان حاجى مه‌حمود ده‌کرێت وه‌ک که‌سێکى بێلایه‌ن بکرێته پارێزگارى که‌رکوک؟ ئایا یه‌کێتى ئه‌مه‌ى قبوڵه؟
سامان گه‌رمیانى: ئێمه له رێکه‌وتنى سیاسیماندا له رۆژى 5ى شوبات هه‌موو شته‌کان باسکراوه‌و روونه لاى پارتى.
کاک عوسمان هاوڕێمه‌و هه‌موو کات به‌براى خۆمى ده‌زانم هه‌موو مێژووى پێشمه‌رگایه‌تیمان پێکه‌وه بووه، به‌ڵام ئه‌مه مه‌وزوعى یه‌کێتى و رێکه‌وتنى سیاسییه.
هاوڵاتى: راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى 18ى شوباتى مه‌کته‌بى سیاسى چۆن ده‌خوێنیته‌وه پاش کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان؟
سامان گه‌رمیانى: راگه‌یه‌ندراوێکى زۆر باش بووه که مه‌کته‌بى سیاسى ده‌ریکردووه‌و هه‌موومان یه‌ک بووین و له‌وه‌تى یه‌کێتى هه‌یه قه‌ت ئه‌وه‌نده یه‌ک نه‌بووین.