ھاوڵاتی ورده‌کاریی سه‌رجه‌م پۆسته‌کانى گۆڕان لەحکومەت بڵاوده‌کاته‌وه
٤٢٠ کەس «سی ڤی»یان پێشکەشی گۆڕان کردوە بۆ وەرگرتنی پۆست چەند کەسێکیش کێبڕکێ لەسەر پۆستە دیارەکان دەکەن
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
بزووتنەوەی گۆڕان جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم و یاریده‌ه‌درێکی سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ چاکسازى، لەگەڵ سێ وەزارەت و چوار بریکارو دەستەیەک وەردەگرێت لەکابینەی نۆیەمی حکومەتدا.
به‌پێى رێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێ، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وەزارەتەکانی دارایى و ئابوورى، بازرگانى و پیشه‌سازى، کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى، ده‌سته‌ى سندوقى داهاته نه‌وتیه‌کان وەردەگریت له‌گه‌ڵ چوار بریکارى هەریەکە لە وه‌زاره‌ته‌کانى ( ناوخۆ، کاره‌با، په‌روه‌رده، شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه)، هەروەها له‌گه‌ڵ له‌سه‌دا دوانزه‌ى راوێژکارو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییەکان.
هه‌روه‌ها گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى په‌رله‌مانی به‌رکه‌وتووه.
ئەو پۆستانەی دوای ڕێکەوتنێکی 18 خاڵیی نیوان گۆڕان و پارتی هات که لە 18ى شوباتدا واژۆکرا، تایبه‌ت به به‌رنامه‌ى حکومه‌ت و پۆسته‌کانیان به پێى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردن.
جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌کاتى واژۆکردنى رێکه‌وتنه‌که‌دا به‌میدیاکانى راگه‌یاند که هیوادارن ئه‌م رێکه‌وتنه به‌ته‌واوى جێبه‌جێبکرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌شدارى حکومه‌ت بکه‌ن له‌ده‌ورى کابینه‌ى نۆیه‌م کۆببنه‌وه تا پێکه‌وه چاکسازى و سه‌قامگیرى دروستبکه‌ن.
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌که نه‌یویست ناوى بهێنرێت، ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که زیاتر له 430 که‌س C.V یان پێشکه‌ش به بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کردووه بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌کان که به‌رکه‌وته‌ى بزوتنه‌وه‌که‌یه.
ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که له‌لایه‌ن جڤاتى نیشتمانى و گشتییه‌وه که ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندن سه‌رپه‌رشتى ده‌کات C.V له‌مانگى ئازاردا تاوتوێ ده‌کرێت و که‌سى شیاو‌و شایسته و لێهاتوو دیاریده‌کرێن بۆ پۆسته‌کان.
به‌پێى زانیارییه‌کانى ھاوڵاتی که له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى جیاوازى بزوتنه‌وه‌که‌وه ده‌ستى که‌وتووه، ناوى به‌شێک له کانیده پێشنیارکراوه‌کان تاوتوێ ده‌کرێت به‌تایبه‌ت پۆسته هه‌ستیاره‌کان.
مسته‌فا سه‌ید قادر، بۆ جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم، جه‌لال جه‌وهه‌ر یان شۆڕش حاجى بۆ یاریده‌ه‌درى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ سه‌رۆکى کۆمیته‌ى چاکسازیی که له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێکده‌هێندرێت.
هەروەها ئاوات شێخ جه‌ناب ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى و به‌رپرسى دارایى گۆڕان له‌گه‌ڵ سه‌ردار قادر بۆ وه‌زیرى دارایى. دانا عه‌بدولکه‌ریم بۆ وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن، کوێستان محه‌مه‌د بۆ بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده یان وه‌زیرى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى که گۆران مه‌به‌ستێتى ژنێک بباته نێو ئه‌نجومەنى وه‌زیرانه‌وه.
هاوکات، بایه‌زید حه‌سه‌ن که ماوه‌ى هه‌شت ساڵ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه له لیژنه‌ى وزه بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سندوقى داهاته نه‌وتى و گازییه‌کان یان بۆ بریکارى وه‌زیرى کاره‌با.
به‌پێى به‌دواداچونى ھاوڵاتی، له‌نێو جڤاتى نیشتمانى و جڤاتى گشتى داوایان لێکراوه خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ پۆسته‌کانى حکومه‌ت.
هه‌ریه‌ک له‌وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ‌و شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارو کاره‌با و په‌روه‌رده بۆ پارتى یه‌کلایبونه‌ته‌وه‌و پارتى ده‌یه‌وێت گۆڕان بریکارى ئه‌و وه‌زاره‌تانه وه‌ربگرێت که لاى خۆیه‌تى نه‌ک لاى یه‌کێتى.
جڤاتى نیشتمانى ئه‌و رۆژه‌ى ده‌نگى دا به‌ڕێکه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ پارتیدا که‌متر له‌په‌نجا ئه‌ندامى جڤات ئاماده‌بوونه‌و پێنج ئه‌ندام ئاماده‌نه‌بوون ده‌نگى پێ بده‌ن ئه‌وانه‌ش هه‌ریه‌ک له(مه‌لا فه‌رمان، عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف، عه‌بدولره‌حمان موهه‌ندیس، ئه‌حمه‌د عه‌زیز، جه‌بار عه‌لى خورماتوو).
له‌لایه‌کى دیکه‌وه، ئه‌ندامێکى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو لاى پارتى مه‌له‌فى نه‌وت و پێشمه‌رگه‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه خه‌تى سوره ئه‌وه‌شى به‌شدارى حکومه‌ت ده‌کات ده‌بێت «شوێنکه‌وتووى سیاسه‌تى پارتى بێت».
پێشی وابوو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان «ناتوانێت سه‌رکه‌وتوو بێت له‌چاکسازى ئیدارى و داراییدا به‌تایبه‌ت له‌پرسى شه‌فافیه‌ت و به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیدا».