شەوێک بەدوای دزەکاندا

ڕێوشوێنی توندتر بۆ دابەشکردنی مووچە دەگیرێتەبەر

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مهریوان ساڵح تهمهن 45 ساڵ، کاتێک لهگهڵ منداڵهکانى ویستیان بۆ کاروبارى تایبهت بهخۆیان بچنه شهقامى 30 مهترى سلێمانى، گوێبیستى ههرا و هۆسهیهکى گهوره بوون، سهرهتا وایزانى رووداوى هاتوچۆیه، بهڵام کاتێک چووه شوێنهکه دیمهنێکى ترى بینى، کۆمهڵێک چهکدارى دهمامکدار دهورى ئۆتۆمبیلێکى فریاکهوتنیان داوه و دهیانهوێت بیڕفێنن.

چهکدارهکان به دهنگێکى بهرزو سامناک بانگى شۆفێر و سهرنشینهکانى ئۆتۆمبیلهکهیان دهکرد «دابهزن.. دابهزن» .

ئهو ئۆتۆمبیله سهر به وهزارهتى تهندروستى بوو، زیاتر له ملیارێک دینارى موچهى کارمهندانى نهخۆشخانهى شارى تێدا بوو، که موچهى بێ پاشهکهوتى ئهو کارمهندانه بوو، دواى ئهوهى حکومهت پاشهکهوتى موچهى فهرمانبهرانى ههڵگرت.

رووداوهکه کاتژمێر کاتژمێر 11:50 خولهکى پێش نیوهڕۆى سێ شهممه رویدا، چهکدارهکان به زهبرى هێز ژنه فهرمانبهرێکیان له ئۆتۆمبیلهکه فڕێداوهته خوارهوه و به خێراییهکى زۆر ئۆتۆمبیلهکهیان به پارهکهوه ڕفاند.

دوای رووداوەکە، نیگەرانی لای مووچەخۆرانی نەخۆشخانەکە درووستبوو، بەڵام وهزیرى تهندروستى حکومهتى ههرێم دڵنیایى دهداته کارمهندانى تهندرووستى و پزیشکانى نهخۆشخانهى شار که موچهکانیان نافهوتێت.

رێکهوت حهمه رهشید، وهزیرى تهندروستى حکومهتى ههرێمى کوردستان به هاوڵاتی وت «کارمهندانى تهندروستى  و پزیشکانى شار، متمانهمان به هێزه ئهمنییهکان ههیه و ئهو پارهیه دهدۆزرێنهوه«.

 هەروەها وتی «نهخۆشخانهى شار دهیانتوانى چهند پۆلیسێک لهگهڵ ئهو لیژنهى موچهیهدا بنێرن، چونکه نهخۆشخانهکه پۆلیسى ههیه«.

رێکهوت حهمه رهشید، جهختى لهوهشکردهوه، بۆ وهرگرتنى موچه رێوشێوینى توندتر دهگیرێتهبهر بۆ ئهوهى ئهو جۆره رووداوانە دووباره نهبێتهوه.

هەرلەوبارەیەوە سهرکهوت ئهحمهد وتهبێژى پۆلیسى سلێمانى رایگهیاند که لێکۆڵینهوهکانیان پاش رووداوهکه دهستپێکردووه و دڵنیاییدا لە رێوشوێنە ئەمنییەکان.

بهپێى بهدواداچونى هاوڵاتی که له هێزه ئهمنییهکان دهستى کهوتووه، ئهرکى دۆزینهوهى ئهو پاره دزراوه، به ههماههنگى ئاسایش و پۆلیس ئهنجام دهدرێت و لهئێستادا خهریکى کۆکردنهوهى کامێرا چاودێرییهکانن له شوێنى رووداوهکهوه.

دوێنێ تا درهنگانێکى شهو مهفهرهزهکانى پۆلیس و ئاسایش و هێزه ئهمنییهکان له زۆربهى شهقامه سهرهکى و لاوهکییهکانى شاری سلێمانی دا پشکنینیان بۆ ئۆتۆمبێلهکان کردووه کە زیاترن لە ئۆتۆمبێلێک ئەوەش بە وتەی شایەتحاڵەکان.

به وتهى مهریوان که مامۆستاى خوێندنگهیهکى بنهڕهتیه و خۆى رووداوهکهى بینیوه، ئۆتۆمبیلهکه پاتڕۆڵى جام رهشى ژمارە بهغدا بووه و چوار چهکدارى گهنجى تێدا بووه، که سیانیان کڵاشینکۆف و ئهوهى دیکهشیان دهمانچهى پێ بووه.

وتیشى «چهکدارهکان کورد بوون به کوردى بانگیانکردوون و دایان بهزاندوون، بهڵام بهشێوهیهکى ناشرین و هاوارکردن له ماوهى دوو خولهکدا و زۆر بهخێرایى دهستیان کرد به شکاندنى جامى ئۆتۆمبێلهکه و ئافرهتهکهیان فڕێدایه سهر شهقامهکه«.

 پاش چونه ناوهوهیان بۆ ناو ئۆتۆمبێلهکه، یهکێک له چهکدارهکان که دهمانچهى پێبوو ئۆتۆمبیله پڕ له پارهکهى نهخۆشخانهى شارى  لێخوڕى و پاتڕۆڵهکهش له پێشهوه بهخێرایى شوێنهکهیان جێهێشت.

رووداوهکه له شوێنێکى قهرهباڵغى سلێمانیدا روویداوه، لهسهروى شهقامى ئۆرزدییهوه. ئۆتۆمبێله مینى پاسهکه له بانکى رهشیدهوه پارهکهى ههڵگرتبوو، لهرێگهدا بوو تا لهو شهقامهوه پارهکه بگهیهنێته نهخۆشخانهى شار، بۆ ئهوهى یهکهم موچهى بێ پاشهکهوت دواى سێ ساڵ چاوهڕوانى بهسهر کارمهندانى نهخۆشخانهکهدا دابهش بکات.

دواى رفاندنى ئۆتۆمبێلهکه، چهکدارهکان له نزیک گۆڕستانى سهیوان ئۆتۆمبێلهکهیان بهجێهێشت و به وتهى شایهتحاڵهکان ئۆتۆمبێلێکى دیکهش لهو شوێنه چاوهڕوانى چهکدارهکانى کردووه بۆ گواستنهوهى پارهکه.

شایهتحاڵێکى دیکهى رووداوهکه که لهبهرانبهر شوێنى رفاندنى ئۆتۆمبیلهکه نوسینگهى خانوبهرهى ههیه وتى «چهکدارهکان دهمامکدار بوون که ههڵیانکوتایه سهر ئۆتۆمبیلهکه، ئێمه وامانزانى چهکدارى داعش بوون».

وتشى «چهکدارهکان له ئۆتۆمبێلێکى جام رهشى پاتڕۆڵهوه دابهزین و هێرشیان کرده سهر ئهو ئۆتۆمبێلهى پارهى کارمهندانى تهندروستى نهخۆشخانهى شارى پێبوو، که له جۆرى مینى پاس بوو، سێ سهرنشینى تێدا بوو، دوو پیاوى ڕیشدار و ئافرهتێکى موحاجهبه لهبهر بوون».

لهکاتى بهدواداچوونى پهیامنێرى هاوڵاتی دا، چهند کارمهندێکى ئاسایش وێنهى ئۆتۆمبێلێکى پاتڕۆڵیان پیشانى ئهو دوکاندارهدا که له شوێنێک راگیرابوو، دوکاندارهکهش پێی وتن که ئهو ئۆتۆمبێله ئهوهیه که چهکدارهکان پێیان بووه.

دواى رووداوهکه پۆلیس و دهزگا ئهمنییهکانى سلێمانى لێکۆڵینهوهیان دهستپێکرد بۆ دۆزینهوهى چهکدارهکان و گهڕاندنهوهى پارهکه، بۆ ئهو مهبهستهش دوێنێ لهچهندین شهقامى سهرهکى سلێمانى مهفرهزهیان دانا.

پەیامنێری هاوڵاتی بهچاوی خۆی بینى که پۆلیس و ئاسایش کامێراى چاودێرى دوکان و ماڵهکانى شوێنى رووداوهکهیان کۆدهکردهوهو چاودێرى وردى شوێنهکهیان دهکرد.

تا ئێستا چارهنووسى موچهى کارمهندانى نهخۆشخانهى شار نادیاره، بهڵام وهزارهتى تهندروستى جهختدهکاتهوه که موچهکانیان نافهوتێت.

رێکهوت حهمهڕهشید، وهزیرى تهندروستیى حکومهتى ههرێمى کوردستان به رۆژنامهنوسانى ڕاگهیاند «پزیشک و کارمهندانى نهخۆشخانهى شار دڵنیادهکهمهوه که موچهکانیان نافهوتێت و ئهوانیش وهک فهرمانبهرانى دیکه دڵخۆش دهبن به بڕیارى پێدانى موچه بهبێ پاشهکهوت».

نەخۆشخانەی شار نەخۆشخانەیەکی فێرکاری گشتیە، لە ساڵی 2003 دا بەردی بناغەی دانراوە دوای ١٠ ساڵ، لە 28ی 5ی 2013 دا کرایەوە .

ژمارەی قەرەوێڵەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 461 تەخت و خزمەتگوزارییەکانی بۆ هەموو دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەرێتی .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار