یه‌که‌م گرژیى خولى نوێی په‌رله‌مان
په‌رله‌مان له‌دانیشتنێکى ئاڵۆزدا پێکهێنانى لیژنه‌کانى یهکلاکردهوەو فراکسیۆنه‌کانیش بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه
6 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وه‌رزى یه‌که‌مى خولى یاسادانانى په‌رله‌مان، یه‌که‌م گرژیى به‌خۆوه بینى، کاتێک په‌رله‌مان له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، هه‌وڵیدا پێکهێنانى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌کانى یه‌کلایی بکاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌کاره‌کانیان بکه‌ن.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا که دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ناوى ئه‌ندامانى چوارده لیژنه‌ى هه‌میشه‌یی خوێنده‌وه، که ناڕه‌زایی فراکسیۆنه‌کانى نه‌وه‌ى نوێ و یه‌کگرتووى لێکه‌وته‌وه که وه‌کو دوو فراکسیۆنى ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مان کارده‌که‌ن.
فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ که خاوه‌نى هه‌شت کورسییه، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانیان به «پێشێلکاریى په‌یڕه‌وى ناوخۆ» تۆمه‌تبارکرد، به‌و پێیه‌ى ئه‌ندامیان بۆ دانه‌نرابوو له لیژنه‌کانى دارایی و سامانه سروشتییه‌کان، دواى دروستبوونى گرژیش ڤالا فه‌رید سه‌رۆکى په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتارانى فراکسیۆنه‌که‌ى کرده ده‌ره‌وه.
مژده مه‌حمود په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ به هاوڵاتی وت «ئێمه وه‌ک گه‌وره‌ترین فراکسیۆنى ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان، ویستمان به‌شداربین له لیژنه سیادییه‌کان وه‌ک لیژنه‌ى دارایى و پێشمه‌رگه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌ندامى ئێمه‌ى تێدا نیه«.
وتیشى «به‌داخه‌وه که به شێوه‌یه‌کى ئاشکرا نوقته‌ى نیزامیمان وه‌رنه‌گیرا، سه‌رۆکى په‌رله‌مان لایه‌ندارى کرد‌و به‌هیچ شیوه‌یه‌ک به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان کارنهکرا».
به وته‌ى مژده مه‌حمود له یاساى هه‌موو وڵاتاندا وایه، که پێویسته هێزى ئۆپۆزسیۆن له لیژنه گرنگه‌کاندا هه‌بێت «دزى و ناعه‌داله‌تى به‌شیوه‌یه‌کى زه‌ق له‌و لیژنانه‌دا هه‌یه، بۆیه ده‌یانه‌وێت له ئێمه‌ى بشارنه‌وه، کێشه‌یان چى ده‌بێت ئێمه له‌و لیژنانه‌دا هه‌بین».
له‌باره‌ى ڕوماڵکردنى ڕاسته‌وخۆى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مانیشه‌وه، مژده مه‌حمود وتى «ئه‌و کاته‌ى ئێمه گوێمان لێنه‌گیرا، شه‌ڕى ئێمه‌یان بڕى و پیشانیان نه‌دا. پێویسته هه‌موو فراکسیۆنه‌کان پشگیرییان بکردینایه، به‌ڵام ته‌نها کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو پشگیرییان کردین».
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان رونیکرده‌وه که دانانى لیژنه‌کان به‌پێی پێوه‌رى زانستى و به‌رکه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردنى فراکسیۆنه‌کان بووه‌و ره‌تیکرده‌وه په‌یڕه‌وى ناوخۆیان پێشێلکردبێت.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان، وتى «نه‌وه‌ى نوێ کێشه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌مان بووه نه‌ک پارتى، خه‌ڵک متمانه‌ى زیاترى به پارتى داوه نه‌ک نه‌وه‌ى نوێ، بۆیه ئه‌ندامى پارتى زیاتره«.
وتیشى»به‌داخه‌وه ئه‌وان مۆدێلێکى نوێیان هێناوه که هاتووهاواره له‌ناو په‌رله‌ماندا، که بڕواناکه‌م ئه‌وانه‌ى که ده‌نگیان به ئه‌وان داوه، هیچیان ئه‌وه‌یان بوێت».
هێڤیدار ئه‌حمه‌د باسیله‌وه‌کرد، دیدگاى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌یه که «ئه‌م کاره‌یان په‌یوه‌ندى به فراکسیۆنى پارتیه‌وه نییه و ئه‌وه به‌رکه‌وته‌ى ئه‌وانه که به‌ریان که‌وتووه له‌ناو په‌رله‌ماندا»..
پارتى دیموکراتى کوردستان که گه‌وره‌ترین فراکسیۆنى په‌رله‌مانه، زۆرترین ئه‌ندامى له لیژنه‌کاندا هه‌یه.
به‌پێی په‌یڕه‌وى ناوخۆ، ده‌بێت لیژنه‌کانى په‌رله‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ى فراکسیۆنه‌کان بێت و به‌پێی ژماره‌ى کورسییه‌کان ئه‌ندامى لیژنه‌کان دابه‌شبکرێن.
لیژنه هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌مان له 15 لیژنه پێکدێن، لیژنه‌ى یاسایی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر یه‌کلایی کرایه‌وه، به‌پێی به‌رکه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن، ئه‌وکات دروستکردنى ئه‌و لیژنه‌یه نیگه‌رانى فراکسیۆنى یه‌کگرتووى لێکه‌وته‌وه که خاوه‌نى پێنج کورسییه و هیچ ئه‌ندامێکى له‌و لیژنه‌یه پێنه‌درا.
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو، پێیوایه «پێشێلى په‌یڕه‌وى ناوخۆ کراوه، به‌داخه‌وه ڕۆڵێکى لاواز درا به پێگه‌ى ئۆپۆزسیۆن».
له‌باره‌ى پشتگیرى فراکسیۆنى یه‌کگرتووه بۆ نه‌وه‌ى نوێ وتى «پشگیرى ئێمه بۆ ئۆپۆزسیۆن بووه، نایفرۆشینه‌وه به نه‌وه‌ى نوێ، وه‌ک ئه‌رکى خۆمان کردومانه«.
فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له هه‌شت لیژنه‌ى په‌رله‌مان ئه‌ندامى هه‌یه، به‌ڵام خۆیان ده‌ڵێن ده‌بوو له 10 لیژنه ئه‌ندامیان هه‌بوایه.
به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامى فراکسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وتى «سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆى هه‌یه به‌پێی پسپۆڕییه‌کان ئه‌ندامه‌کان هه‌ڵبژێرێت و هه‌ر لیژنه‌یه‌ى که ئه‌ندامێکى یاسایى تێدابێت باشتره«.
جگه له لیژنه‌ى ئه‌وقاف، فراکسیۆنى گۆڕان له‌هه‌موو لیژنه‌کانى دیکه ئه‌ندامى هه‌یه و له‌به‌شێک له لیژنه‌کان دوو ئه‌ندامى هه‌یه.
به‌ڵێن ئیسماعیل وتیشى»پسپۆرى له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌پێی ویستى خۆیان ده‌توانن ئه‌ندام دابنێن، عه‌یبه‌یه بۆ په‌رله‌مانتار ئه‌و لیژنانه جیابکاته‌وه، چونکه هه‌موو لیژنه‌کان لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى په‌ڕله‌مانن».
له‌باره‌ى داواى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێوه وتى «هه‌قى خۆیانه و ده‌توانن له ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان داوا بکه‌ن و ئاڵوگۆر به ئه‌ندامه‌کان بکه‌ن».
فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ تێبینى له‌سه‌ر دیاریکردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌کان هه‌یه، به‌ڵام له‌کۆبونه‌وه‌که‌ى په‌رله‌ماندا ناڕه‌زاییان نیشان نه‌دا.
به وته‌ى عوسمان کانى کورده‌یى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌به‌ر زۆرینه‌ى کورسى دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار، فراکسیۆنه‌کانى تر ناتوانن به‌پێى ویستى خۆیان ئه‌ندامیان هه‌بێت، «داواکانیان جێبه‌جێ نه‌کراوه و مافیشیان پێشێل کراوه«.
وتیشى «به‌داخه‌وه به ئاره‌زوى خۆیان ئه‌ندامه‌کان دیاریکراون و لیژنه‌ى وا هه‌یه که ئێمه هه‌ر داوامان نه‌کردووه، به‌ڵام دوو ئه‌نداممان دانراوه وه‌ک لیژنه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى که خۆمان داوامان کردووه ناومان نه‌هاتووەته‌وه، به‌پێى پسپۆڕییه‌که‌م ویستومه له لیژنه‌ى ئه‌وقاف بم، له لیژنه‌ى کشتوکاڵ دانراوم».
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه «په‌رله‌مانتارانى نه‌وه‌ى نوێ هه‌ندێک له په‌یڕه‌و ده‌رچون، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر به ناشرینى وه‌ڵامیان درایه‌وه و که ئه‌وه کارى ئه‌ندام په‌رله‌مانى نییه«.
فراکسیۆنى یه‌کێتى هه‌رچه‌نده به‌شدارى کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مانى نه‌کردووه، به‌ڵام له‌هه‌موو لیژنه‌کان ئه‌ندامیان بۆ دانراوه،
سه‌لمه فاتیح په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى یه‌کێتى به هاوڵاتی راگه‌یاند، به‌پێی به‌رکه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن له هه‌موو لیژنه‌کان، دوو ئه‌ندامیان به‌رده‌که‌وێت بێجگه له لیژنه‌ى پێشمه‌رگه که سێ ئه‌ندامیان هه‌یه و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا له ئه‌وقاف ئه‌ندامیان نییه.
وتیشى «هه‌موو لیژنه‌کان گرنگى و پێویستى خۆى هه‌یه، فراکسیۆنه‌کان ئه‌ندام ده‌نێرن و به‌پێی پسپۆرى و ئه‌زمون و حه‌زى که‌سه‌که، ئیش کردن له‌و بواره‌دا له‌لایه‌ن فراکسیۆنه‌که‌یه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت».
له‌باره‌ى ره‌خنه‌کانى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێوه، سه‌لمه فاتیح باسی له‌وه‌کرد، «ئێمه تائێستا به‌شدارى دانیشتنه‌کان ناکه‌ین، بۆیه پێموایه که ئه‌وانه ڕاهاتون که‌له‌سه‌ر زاریانه و باسى ئێمه بکه‌ن، چ ئیشمان بهوەیه که پلان بۆ نه‌وه‌ى نوێ دانێین، کێشه‌که‌ش ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه«.