لابردنى پاشه‌که‌وتى موچه جوڵه ده‌خاته‌وه بازار
فه‌رمانبه‌رێک: هیوامان بۆ گه‌راوه‌ته‌وه که بتوانین به‌قیست که‌لو په‌لى ناوماڵ بکرین

6 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
شیلان و هیوا هه‌ردووکیان پیشه‌یان مامۆستایه، بۆ کڕینى شتومه‌کى ماڵه‌که‌یان به قیست، ڕویان کردۆته یه‌کێک له مۆبیلیاته‌کان و شیلان وتى" هیوایه‌کمان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئێستا ده‌وێرین شت بکڕین که پاشه‌که‌وتى موچه لابراوه".
باسى له‌وه‌کرد که خۆى و مێرده‌که‌ى موچه‌خۆرن و ماوه‌ى دوو ساڵه له خانویهکدان نه‌یانتوانیوه یه‌ک پارچه که‌لوپه‌لى ناوماڵ بکڕن و وتیشى" موچه به سیستمى پاشه‌که‌وت ته‌نها به‌شى پێداویستى رۆژانهمانى کردووه".
شیلان هیواداره جارێکى تر پاشه‌که‌وت نه‌گه‌رێته‌وه و خه‌ڵک که‌مێک بوژاوه‌ته‌وه و ژیانى خۆى ڕێک ده‌خاته‌وه.
له شوباتى 2016 سیستمى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه جێبه‌جێکراو به‌و هۆیه‌وه بازاره‌کانى هه‌رێم وه‌ستاون.
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆک و جێگرى حکومه‌تى هه‌رێم له 8ى ئازارى 2019 دواى گه‌شتنى 453 ملیار دینار له به‌غداوه بریاریاندا سیستمى پاشه‌که‌وتى موچه هه‌ڵبگرن و موچه‌ى ته‌واو بدرێت به فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌نشینان و کۆتایى به قه‌یرانى دارایى هێندرا.
به‌شێک له خاوه‌ن مۆبیلیاته‌کان ده‌ڵێن دواى لابردنى پاشه‌که‌وتى موچه، بازار جوڵه‌یه‌کى که‌مى تێکه‌وتووه‌و به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌شتۆته ئاستى پێش قه‌یرانى دارایى.
ئه‌کره‌م ڕه‌شید، خاوه‌نى مۆبیلیاتى دلال هۆم له‌سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" جوڵه‌یه‌کى که‌م به‌دى ده‌کرێت، چونکه خه‌ڵک هه‌مووى قه‌رزاره ماوه‌یه‌کى ده‌وێت تا ئه‌و قه‌رزانه‌ى ده‌داته‌وه".
ئه‌کره‌م هه‌شت ساڵه کارى مۆبێلیات ده‌کات پێیوابوو توانایان نه‌ماوه قیستێکى زۆریان له‌سه‌ر خه‌ڵکه و بۆیه ناتوانن په‌ره به ئیشه‌که‌یان بده‌ن ئه‌گه‌ر بازاڕ به‌ره‌و باشتر نه‌ڕوات.
پێدانى که‌لوپه‌ل به قیست، پێویستى به پشگیرى فه‌رمانبه‌رێک وه‌ک که‌فیل بۆئه‌وه‌ى ئه‌و کهلوپهلهى که پێویستیه‌تى به شێوازى قیست بیکڕێت.
به‌کر عه‌بدوڵڵا، خاوه‌نى پێشانگاى لیره (ده‌رگا) پێداویستى بیناسازى که ماوه‌ى 7ساڵه ئه‌مه کاریهتى پێى وابوو که بازاڕ جیاوازیه‌کى زۆرى پێوه دیارنیه، متمانه‌ى خه‌ڵک که‌مه به لابردنى پاشهکهوتهکهو به‌رده‌وام بونى و وتى"تا دوو سێ مانگ نه‌ڕوات ئێمه و کڕیاران ناتوانین پاره زۆر خه‌رج بکه‌ین".
هه‌روه‌ها وتیشى"پێشتر قیستمان هه‌بوه، به‌هۆى پاشه‌که‌وتى موچه‌وه وهستاندومانه،چونکه مامۆستایه‌کى زۆر قیستى کردبو، که نه‌شیان ده‌توانى بیده‌نه‌وه بۆیه ڕامان گرت".
لاى هه‌ندێک له خاوه‌ن کاره‌کان بازاڕ جوڵه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌ڕاى خۆیان هۆکاره‌که‌ى ده‌گێرنه‌وه بۆ شێوازى کارکردن یان و پێدانى قیستى درێژ خایه‌ن به‌بێ پشگیرى فه‌رمانبه‌ر و گرێبه‌ست.
هاوڕێ محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى فرۆشى کۆمپانیاى ئه‌ژى که مۆبیلیاتیان هه‌یه و ده‌ڵێت شێوازى قیسته‌که‌یان زۆر گونجاوه بۆ خه‌ڵک و له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى لقیان هه‌یه و به قیست ده‌یفرۆشن و بۆیه کریاریان زۆره.
وتیشى" بێگومان به‌هۆى هه‌ڵگرتنى پاشه‌که‌وته‌وه به‌ڕێژه‌ى له سه‌دا چل بۆ په‌نجا جوڵه له بازاڕدا ده‌بینرێت و خه‌ڵک متمانه‌ى زیاترى به وه‌زعه‌که هه‌یه".
پسپۆرێکى ئابوورى پێیوایه هاوڵاتیان وانه‌یان له قه‌یرانى دارایى وه‌رگرتووه‌و تا چه‌ند مانگێکى دیکه پاره زۆر خه‌رج ناکه‌ن و چاوه‌رێى سه‌قامگیرى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن.
خالید حه‌یده‌ر، مامۆستاى زانکۆ و شاره‌زاى بوارى ئابورى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"موچه‌خۆران ته‌نها مانگێکه بێ پاشه‌که‌وت موچهوهردهگرن، بۆیه هه‌مووى خه‌رج ناکه‌ن و چاوه‌ڕێن تا بزانن که ئه‌م سیسته‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌موو مانگێک بێ پاشه‌که‌وت و له‌کاتى خۆیدا موچه وه‌رده‌گرن".
ناوبراو ئه‌وه‌ى خسته‌روو به‌هۆى لابردنى پاشه‌که‌وتى موچه‌وه جوڵه به‌دى ده‌کرێت، به‌ڵام له هه‌موو بۆنه‌کاندا خه‌ڵک هه‌ر وایه خۆى هه‌ر خه‌رجى ده‌کات و شت ده‌کڕێت.
خالید حه‌یده‌ر ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که پێویسته حکومه‌ت پلانى هه‌بێت بۆ بازاڕ و فرۆشیاران، بۆئه‌وه‌ى نرخه‌کان به‌رز نه‌که‌نه‌وه لیژنه‌یه‌ک چاودێرى بازاڕه‌کان بکات بۆ ڕێگری‌کردن له به‌رزبونه‌وه‌ى نرخه‌کان تا دیسانه‌وه نه‌بێته‌وه بارگرانى بۆ سه‌ر شانى خه‌ڵک و له‌ناویشیاندا موچه‌خۆران به‌تایبه‌تى دروست نه‌بێت.
