په‌رله‌مان پڕۆژه باران ده‌کرێت
گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مووچه‌ى پاشه‌که‌وتکراو پڕۆژه‌ى سه‌ره‌کى زۆربه‌ى فراکسیۆنه‌کانه
6 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌یان پڕۆژه یاساییان پێشکه‌شى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بخرێنه به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌کانه‌وه و په‌سه‌ندبکرێن، زۆربه‌ى فراکسیۆنه‌کانیش پڕۆژه‌یان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌ران ئاماده کردووه.
دواى چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کى خولى پێنجه‌مى په‌ڕله‌مانى کوردستان و هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌کان و دابه‌شکردنى ئه‌ندامانى هه‌ریه‌ک له لیژنه‌کان به‌پێی به‌رکه‌وته‌ى فراکسیۆنه‌کان، له‌ئێستادا هه‌ر یه‌ک له فراکسیۆنه‌کان پڕۆژه یاساى خۆیان راده‌ستى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه.
فراکسیۆنى گۆڕان که چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کى ئاماده کردووه، چاوى له‌وه‌یه له‌م وه‌رزه‌ى یاساداناندا چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک تێپه‌ڕێنرێت که دیارترینیان پڕۆژه‌ى چاکسازى و پاشه‌که‌وتى موچه و هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمه.
به‌ڵێن ئیسماعیل، په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به هاوڵاتى وت «بۆ جێبه‌جێکردنى ڕێککه‌وتنى سیاسى نێوان گۆڕان و پارتى، یاساى هه‌موارکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له ئه‌وله‌یه‌تى یه‌که‌مه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و پاشه‌که‌وته‌ى که لاى حکومه‌ت ماوه، به‌شێوه‌یه‌کى به‌رنامه و خانه‌نشینى و یاساى چاکسازى «.
وتیشى «له مانگى یه‌که‌مى په‌رله‌ماندا، یاساى چاکسازیى خانه‌نشینى تێده‌په‌ڕێنین و دواى ئه‌وه ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ژیانى خه‌ڵکه‌وه هه‌یه کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین».
له‌خولى پێشووى په‌رله‌ماندا، یاساى چاکسازى خانه‌نشینى تێپه‌ڕێندرا، به‌ڵام دواتر له‌ژێر فشارى چه‌ند خۆپیشاندانێکدا له دژى چه‌ند ماده‌یه‌کى یاساکه به‌ڕێوه‌چوون، یاساکه گه‌ڕێنرایه‌وه په‌رله‌مان و تا ئێستاش هه‌موارنه‌کراوه‌ته‌وه.
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»پێنج پڕۆژه یاسامان پێشکه‌ش په‌ڕله‌مان کردووه، که به‌شێکیان خۆیان ده‌بیننه‌وه له پرۆژه‌کانی هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و حسابى بانکى بۆ موچه پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌ران و بیمه‌ى کشتوکاڵى و خانه‌نشینى».
ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ى پێشکه‌شى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌کرێن، ره‌وانه‌ى لیژنه‌کان ده‌کرێن، پاشان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌رۆکایه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى بخرێنه به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌کانه‌وه.
نه‌وه‌ى نوێ و یه‌کگرتوو وه‌ک دوو فراکسیۆنى ئۆپۆزسیۆن له خولى پێنجه‌مى په‌ڕله‌مانى کوردستاندا به‌شدارن، چه‌ند پرۆژه یاسایه‌کیان پێشکه‌شى سه‌رۆکایه‌تى به په‌رله‌مان کردووه.
کازم فاروق سه‌رۆکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ وتى «پڕۆژه‌یه‌کمان پێشکه‌شکردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌شێوازێک پاره‌ى ئاو کاره‌با و پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى و خانووبه‌ره‌ى لێبدرێت و له سه‌دا شه‌ستى ئه‌و پاشه‌که‌وته له‌ماوه‌ى 12 مانگدا بدرێته‌وه و ئه‌و له سه‌دا 40ى که‌ده‌مێنێته‌وه، له‌ساڵى دووه‌مدا به‌شێوه‌ى قیست له‌گه‌ڵ موچه‌که‌ى مانگانه بدرێته‌وه به فه‌رمانبه‌ران».
وتیشى «پرۆژه‌ى دووه‌م خانه‌نشینى و که ئه‌ویش ورده‌کارى زۆرى هه‌یه که هه‌ر خانه‌نیشینێک موچه‌که‌ى که‌متر نه‌بێت له 500 هه‌زار و له دوو ملیۆن زیاتر نه‌بێت و ده‌رماڵه‌ى خوێندکاران».
له‌باره‌ى پرسى هه‌موارکردنى پرسی سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمه‌وه، کازم فاروق وتى «بێگومان پرس و کێشه‌ى خه‌ڵک گرنگه به‌لامانه‌وه و له‌سه‌ر پرسى هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دید و بۆچونمان ده‌بێت».
تا ئێستا سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هیچ پڕۆژه‌یه‌کى نه‌خستووه‌ته به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌کانه‌وه، له‌کاتێکدا وه‌رزى یاسادانانى په‌رله‌مان ده‌ستیپێکردووه، فراکسیۆنه‌کانیش سه‌رقاڵى کارکردنن له‌سه‌ر پڕۆژه‌کانیان.
شێرکۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوى ئیسلامى، باسله‌وه ده‌کات، له‌ئێستادا پێنج پڕۆژه‌یان هه‌یه و پێشکه‌شى په‌رله‌مانیان کردووه «له18ى دووه‌وه پرۆژه یاسامان پێشکه‌ش په‌ڕله‌مان کردووه و یه‌که‌م فراکسیۆن بوین و ئه‌وله‌ویه‌تى یه‌که‌ممان پاشه‌که‌وتى موچه بوو که پێشکه‌شمان کرد‌و و کارى له‌سه‌ر کرا».
وتیشى «پڕۆژه‌کانمان بریتین له پرۆژه‌ى چاکسازى و هه‌موارکردنى یاساى وه‌به‌رهێنان و یاساى مرۆیى و پرۆژه بڕیارى سلفه‌کان و بودجه که ده‌رماڵه‌ى خوێندکاران و دامه‌زراندنى یه‌که‌مه‌کان، خه‌مى خه‌ڵک له پرۆژه‌ى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆکایه‌تى پێویستتره«.
فراکسیۆنى پارتى وه‌ک گه‌وره‌ترین فراکسیۆنى په‌رله‌مان، ده‌یه‌وێت هه‌رچى زووه یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم هه‌مواربکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌که کارابکرێته‌وه که له‌دواى ریفراندۆمه‌وه هه‌ڵپه‌سێردراوه.
پێشه‌وا هه‌ورامى، فراکسیۆنى پارتى به هاوڵاتى وت « ئه‌وله‌ویاتى کارى ئێمه ئه‌وه‌یه که پرسى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کلابکرێته‌وه و له‌ئیستادا ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه قسه‌مان کردووه«.
باسى له‌وه‌شکرد که گفتوگۆى لایه‌نه‌کان و کۆبونه‌وه‌کان کارى په‌ڕله‌مانى دواى خستوه و «به‌پێی پێویستى ئیش له‌سه‌ر پرۆژه‌ى تریش ده‌که‌ین».
به‌پێى بڕیارى په‌رله‌مان 30ى ئه‌م مانگه کۆتا ڕۆژى وه‌رگرتنى پرۆژه‌کان ده‌بێت و پێویسته له پێش ئه‌و به‌رواره‌وه هه‌موو فراکسیۆنه‌کان پڕۆژه یاساى خۆیان پێشکه‌ش په‌رله‌مان بکه‌ن.
فراکسیۆنى یه‌کێتى که له‌سه‌ره‌تاوه بایکۆتى دانیشتنه‌کانى په‌ڕله‌مانى کردبوو، له‌ئێستادا زۆرترین پڕۆژه‌ى هه‌یه.
زیاد جه‌بار په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى یه‌کێتى، به هاوڵاتى وت» 17 پرۆژه‌مان ئاماده‌یه که پێشکه‌شى په‌رله‌مانى بکه‌ین و دوو سێ پرۆژه‌ى ترمان هه‌یه که ئه‌وانیش ئاماده‌ده‌که‌ین و تا30ى مانگ پێشکه‌شى ده‌که‌ین».
وتیشى»پرۆژه‌ى یه‌که‌م و گرنگ لاى ئێمه وه‌ک یه‌کێتى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موچه‌ى پاشه‌که‌وت کراوه، له‌گه‌ڵ میکانیزمى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌کان و یاساى چاکسازى و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و دامه‌زراندنى یه‌که‌مه‌کان و به هه‌میشه‌یى کردنى فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست و به‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ى کارگه‌کانە».