بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ "مه‌حاڵه‌"

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

بڕینى موچهى فهرمانبهرانى ههرێم لهلایهن بهغداوه، بههۆى رادهستنهکردنى نهوتهوه لهلایهن ههرێمهوه به «ئهگهرێکى لاواز و مهحاڵ» دادهنرێت، لهکاتێکدا بهشێک له پهرلهمانتاران دهڵێن، ئهگهر ههرێم نهوت رادهستنهکات، ئهگهرێکى لهو شێوهیه ههیه.

بهپێی یاساى بودجهى عێراق که سهرهتاى ئهمساڵ لهلایهن پهرلهمانهوه پهسهندکرا، دهبێت بهغدا مانگانه موچهى فهرمانبهران و پێشمهرگه بنێرێت، ئهگهریش ههرێم رۆژانه 250 ههزار بهرمیل نهوتى رادهست بکات، دهبێت کۆى پشکى ههرێم رهوانه بکات.

مشومڕى بڕینى مووچهى فهرمانبهران لهلایهن بهغداوه، جارێکى تر سهرى ههڵدا دواى ئهوهى دوێنێ بڵێسه جهبار فهرمان ئهندامى ئهنجومهنى نوێنهرانى عیێراق وتى «ماوهى سێ مانگه حکومهتى عێراق موچه و بوجهى ههرێمى کوردستان دهنێرێت، بێ ئهوهى له بهرانبهردا ههرێم نهوت رادهستى سۆمۆ کرابێت».

وتیشى «له بوجهى 2019 دا هاتووه که ههرێم دهبێت رۆژانه دووسهدو پهنجا ههزار بهرمیل نهوت رادهستى سۆمۆ بکات و ههرێم نیازى پابهندبوونى نیه«.

ئهوهش لهکاتێکدایه که بهپێى بڕگهیهک له بودجهى عێراقدا، مووچهى فهرمانبهرانى ههرێم پهیوهست نهکراوه به رادهستکردنى نهوت به بهغداوه.

دوابهدواى ئهوه، بهرپرسانى پارتى وایان لێکدایهوه که قسهکانى ئهو پهرلهمانتاره فشارى یهکیتى بێت بۆ دهستکهوتنى پشکى زیاتر له کابینهى حکومهتى ههرێم.

له ساڵى ٢٠١٤دا کاتێک کابینهى نورى مالیکى بودجەى ههرێمى کوردستانى بڕی، بهرپرسانى پارتى، راستهوخۆ یهکیتى نیشتیمانى کوردستانیان تۆمهتبار کرد بهوهى که پیشنیارى ئهوان بووه.

هاوڵاتی پهیوهندیکرد به چهند بهرپرسێکى پارتى دیموکراتى کوردستانهوه بهڵام ئامادهنهبوون لهسهر ئهو پرسه قسه بکهن، بهوپێیهى ئهمڕۆ ههردوولایان لەسەر پشکهکانى پێکهێنانى حکومهت کۆدهبنهوهو نایهنهویت لێدوانهکانیان کار بکاته سهر کۆبوونهوهکه.

بهڵام شیروان میرزا پهرلهمانتارى یهکێتى له بهغدا به هاوڵاتی وت «بڕینى مووچهى فهرمانبهران ئهگهرێکى زۆر لاوازه«.

ئاماژهى بهوهکرد، له سێ رۆژى رابردوودا بهرپرسى گومرگى عێراق، بانگێشتى لیژنهى دارایى ئهنجومهنى نوێنهران کراوهو گفتوگۆ کرا لهسهر پێناسهى گومرگى و داهاتهکانى و باس لهوهکراوه که ههرێم داهاتى خاڵه گومرگییهکان نانێرێتهوه بۆ بهغدا، ئهوهش مشتومڕى لهسهر برینى موچهو بودجه دروستکردووه.

شیروان میرزا وتی «ههندێ له پهرلهمانتارهکانى عێراق، داوایان کرد پارهى موچه لهههرێم ببردرێت، بهڵام ئێمه ئهوهمان رهتکردهوه و وتمان ناکرێت داواى ههر شتێک له ههرێم بکهن باسى بڕینى موچه بکهن».

ئهو پهرلهمانتارهى فراکسیۆنى یهکێتى لهلیژنهى دارایى، باسى لهوهشکرد رێکهوتوون راپۆرتێک ئاماده بکهن و سبهینێ پێنجشهممه له پهرلهمان بخوێندرێتهوه که بهپێى یاسا مامهڵه لهگهڵ ههرێم بکرێت»بهڵام ئهمه ماناى ئهوه نییه که له موچه پاره دهبڕدرێت ئهوه ئهگهرێکى زۆر لاوازهو مهحاڵه، بهڵکو له پشکى ههرێم لهبودجهکهدا که 12.67 دهبڕدرێت نهک موچه«.

ئهو پهرلهمانتاره جهختى لهوهشکردهوه بێجگه فراکسیۆنى پارتى، سهرجهم فراکسیۆنه کوردییهکان لهگهڵ ئهوهدان ههرێم رۆژانه 250 ههزار بهرمیل نهوت رادهست بکات، وتى «بهڵام دهزانین پارتى ئهمساڵ نهوت رادهستى بهغدا ناکات و داوامان کردووه لهئاستى بڕیار بهدهستانى ههرێم بێنه بهغداو چارهسهرى دۆسیهى نهوت بکهن لهنێوان ههردوولادا».

بهپێى یاساى بودجه، ئهگهر ههرێمى کوردستان نهوتیش رادهستى بهغدا نهکات، دهبێت حکومهتى عێراق مانگانه 454 ملیار دینار بۆ موچهى فهرمانبهران و 68 ملیار دینار بۆ هێزهکانى پێشمهرگه بنێرێت.

پشکى تهواوى بودجهى ههرێمى کوردستان لهبودجهى گشتى عێراق 10 تریلۆن و 800 ملیار دیناره، ئهگهر رۆژانه 250 ههزار بهرمیل نهوت ههناردهى عێراق بکات، بهڵام تا ئێستا ههرێم هیچ بڕه نهوتێکى رادهست نهکردووه.

تائێستا عێراق موچهى سێ مانگى فهرمانبهرانى ههرێمى ناردووه بۆ ههرێم، بهو پێیهى که له یاساى بودجهدا جیاکراوهتهوه له پرسى نهوت که ئهویش بڕهکهى ٤٥٤ ملیار دیناره، بهڵام هێشتا ٦٨ ملیار دینارهکهى پێشمهرگهى نهناردووه.

رێبوار کهریم مهحمود، ئهندامى پهرلهمانى عێراق(سهربهخۆ) لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «رێکهوتن لهنێوان ههرێم و بهغدا کراوه که ئهمساڵ نهوت رادهستى بهغدا نهکرێت تا سهرجهم قهرزهکانى بداتهوه، هیچ مهترسییهک لهسهر بڕینى موچهى فهرمانبهران نییه«.

جهختى لهوهشکردهوهکه بڕیاره لهمانگى 12ى ئهمساڵدا گفتوگۆى پرۆژه یاساى بودجهى 2020 بکرێت، تا بتوانرێت لهسهرهتاى مانگدا جێبهجێ بکرێت، ئیتر ئهوکات دیارى دهکرێت بهپێى یاساکه ههرێم چهند ههزار بهرمیل نهوت رادهست دهکات و دهبێت تهسلیمى بکات.

رێبوار کهریم وتیشى فراکسیۆنه کوردییهکان لهگهڵ رادهستکردنى 250 ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهن بهبهغدا، چونکه ئهوکات مانگانه نزیکهى تریلۆنێک دینار بۆ ههرێمى کوردستان دهنێردرێت که دوو ئهوهندهى پارهکهى ئێستایه که له چوارچێوهى «موچه« بۆ بهغدا بۆ ههرێمى دهنێرێت.

له‌سه‌ر مشتومڕى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى عێراق که‌ کورده‌ هاتنه‌ ده‌نگ و وتى «ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ ئه‌ستۆى منه‌، چۆن من به‌رپرسم له‌ پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ر شارێکى عێراق، ئاواش به‌رپرسم له‌ ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان و پرۆسه‌که‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار