به دوو پڕۆژه کارى ته‌کسى رێکده‌خرێته‌وه
ناوخۆ به‌ڵێننامه به کارمه‌ندانى پڕده‌کاته‌وه، وێستگه‌ى ته‌کسیش دروستدەکرێت
6 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
چێنه‌ر نه‌جمه‌دین، کارمه‌ندى مه‌شق و شیاندن له وه‌زاره‌تى ناوخۆ که به ئۆتۆمبێله‌که‌ى کارى ته‌کسى ده‌کات، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یه‌وه دوو به‌ڵێننامه‌ى زاره‌کى و نوسراوى پێ پڕکراوه‌ته‌وه تا چیتر کارى شۆفێرى نه‌کات.
چێنه‌ر که به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه ده‌ستیدایه کارى شۆفێرى ته‌کسى، تا یه‌کى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ مۆڵه‌تى پێدراوه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌کاره‌که‌ى، ئه‌گینا روبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یه‌وه.
«هه‌ویه و کارتى زانیارى و هه‌موو به‌ڵگه‌کانمان لێسه‌نراوه و پێیان وتوین هه‌رچى ڕوبدات له ئه‌ستۆى خۆتانه، له‌دواى یه‌کى حوزه‌یرانه‌وه چیتر ناتوانین کارى ته‌کسى بکه‌ین»، چێنه‌ر وای وت.
ته‌نها چێنه‌ر نییه که ئه‌و بهڵێننامانهى پێ پڕکراوه‌ته‌وه، به‌ڵکو سه‌رجه‌م کارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى دیکه‌ى حکومه‌ت که موچه‌یان به‌رزه، به‌ڵێننامه‌ى له‌و شێوه‌یه‌یان پێ پڕکراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى چیتر کارى شۆفێرى ته‌کسى نه‌که‌ن.
ئامانج له بڕیاره‌که‌ى حکومه‌ت، رێکخستنه‌وه‌ى کارى ته‌کسییه له هه‌رێمى کوردستان، دواى باشبوونى دۆخى دارایی و لابردنى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه.
سامى جه‌لال، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت» ماوه‌ى پێشوو وه‌ک به‌یان بڵاومان کردۆته‌وه و ئه‌م فۆرمه وه‌ک به‌ڵێننامه به‌و که‌سانه پڕ ده‌کرێته‌وه که بڕیاره‌که ده‌یان گرێته‌وه«.
فۆڕمه‌که هه‌موو ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانى میلاکى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ، ئاسایش، پۆلیس، زێره‌ڤانى، به‌رگرى و فریاکه‌وتن، ڕه‌گه‌زنامه، هاتوچۆ، پاسه‌وانى سنور و پۆلیسى گومرگ، ده‌گرێته‌وه.
سامى جه‌لال وتى «ئه‌مه به‌س نیه بۆ ئێمه، سیسته‌مى بایۆمه‌تریمان داناوه که ئه‌و که‌سه په‌نجه‌مۆر ده‌کات، ده‌رده‌که‌وێت که موچه‌خۆره و ناتوانرێت فێڵبکرێت».
ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که له‌مه‌ودا به‌هانه نه‌ما بۆ کارى ته‌کسى که بوترێت موچه که‌مه «پاشه‌که‌وت لابرا، بۆیه ئه‌و به‌هانه‌یه نه‌ما و له یه‌کى مانگى شه‌شه‌وه بڕیاره‌که جێبه‌جێ ده‌کرێت «.
به‌پێی ئاماره‌کان، له‌هه‌رێمى کوردستان زیاتر له ملیۆنێک و 570 هه‌زار ئۆتۆمبیل بوونیان هه‌یه، که ژماره‌یه‌کى زۆریان ئۆتۆمبیلى ته‌کسین، به‌شێکى زۆر له‌وانه‌ش کارى ته‌کسى ده‌که‌ن فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تن.
جگه له‌و بڕیاره‌ى حکومه‌ت بۆ رێکخستنه‌وه‌ى کارى ته‌کسى، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى به هاوکارى له‌گه‌ڵ گروپى کۆمپانیاکانى شێنێ پڕۆژه‌ى دروستکردنى وێستگه‌ى ته‌کسى یان گه‌ڵاڵه‌کردووه.
له‌ئێستادا پڕۆژه‌که له لایه‌ن ئاسایش و پۆلیس و سه‌ندیکا و قایمقام ه‌وه په‌سه‌ندکراوه و ته‌نها پارێزگارى سلێمانى ماوه.
سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوەبه‌رى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى، به هاوڵاتی وت «که پڕۆژه‌که له پارێزگا په‌سه‌ند کرا ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ کردنه‌وه و ده‌ستبه‌کار ده‌بین، له دواى دیراسه‌یه‌کى وردى شه‌ش مانگى بۆ کارى ته‌کسى، شه‌و و ڕۆژ نمونه وه‌رگیراوه به‌شێوازێکى زاستى وه‌رگیراوه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ که‌رتى تایبه‌تدا و بڕیارى ڕێکخستنى دراوه«.
به‌پێی ئامارى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى، ڕۆژانه له 15 هه‌زار زیاتر ته‌کسى له‌ناو شارى سلێمانى هاتوچۆ ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا که شارى سلێمانى ڕۆژانه پێویستى به سێ هه‌زار ته‌کسى هه‌یه که به شێوه‌یه‌ى به‌رده‌وام بسوڕێنه‌وه.
سدیق محه‌مه‌د باسى له‌وه‌کرد، ساڵانى پێشوو به‌بێ به‌رنامه تهکسییهکى زۆر هێنراوه‌ته‌وه ناو شارى سلێمانیه‌وه، که فشارێکى زۆرى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دروستکردووه بووه‌ته هۆى پیسبوونى ژینگه‌ى شاره‌که.
به‌پێی پڕۆژه‌که‌ى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى، له قۆناغى یه‌که‌مدا له‌زگه‌ى شین له ته‌کسى گه‌ڕۆکى ناو شار ده‌درێت و له‌زگه‌ى قاوه‌یى له ته‌کسى ده‌ره‌وه‌ى شار ده‌درێت.
هه‌روه‌ها له قۆناغى دووه‌مدا هه‌موو ته‌کسى یه‌ک کارتى کارکردنى بۆ ده‌رده‌کرێت، که کۆمه‌ڵێک مه‌رجى هه‌یه و نابێت ئه‌و که‌سانه موچه‌خۆرى حکومى بن و پێویسته دانیشتوى ناو شارى سلێمانى بن و مۆڵه‌تى لیخوڕینى گشتییان هه‌بێت.
سدیق محه‌مه‌د وتیشى «به پێی ئه‌م قۆناغانه داتایه‌کى وردمان بۆ ده‌رده‌چێت و به‌و پێیه 10 هه‌زار ته‌کسى ده‌مێنێته‌وه و دابه‌شى سه‌د وێسگه‌ى ده‌که‌ین له‌ناو شارى سلێمانیدا».
باسى له‌وه‌شکرد، پڕۆژه‌که له ڕووى ئابورییه‌وه، سودى بۆ خاوه‌ن ته‌کسییه‌کان ده‌بێت که هاتووچۆى زۆر ناکه‌ن و به به‌نزینێکى که‌متر پاره‌یه‌کى زۆرتریان ده‌ستده‌که‌وێت و ده‌بێته خاوه‌نى خه‌تى خۆى که ده‌توانێت بیفرۆشێته‌وه.
سدیق محه‌مه‌د وتیشى «ئه‌م پرۆژه‌یه خزمه‌تگوزارییه نه‌ک بازرگانى، بۆیه له به‌رامبه‌ردا بڕێک پاره‌ى ڕه‌مزى وه‌رده‌گیرێت له شۆفێره ته‌کسییه‌کان».
له‌باره‌ى لایه‌نى ئه‌منییه‌وه، سدیق محه‌مه‌د باسى له‌وه‌کرد، پڕۆژه‌که بۆ شۆفێره ته‌کسییه‌کان سودى ده‌بێت، له کاتى بونى هه‌ر حاڵه‌تێکدا ده‌توانێت په‌یوه‌ندى بکات به لایه‌نى ئه‌منى یه‌وه، «سودى بۆ هاوڵاتیانیش ده‌بێت، ئێستا هه‌ندێک که‌س ناهێڵێت کچ و ژنى بچنه ته‌کسى یه‌وه، له‌و کاته‌دا شۆفیرى ته‌کسى ناتوانێت ته‌نها له ئاوێنهکهشهوه سه‌یربکات و خه‌ڵک ئه‌و ترسه‌ى نامێنێت».
پارێزگارى سلێمانى چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌ى دروستکردنى وێستگه‌ى ته‌کسى راده‌ستیان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى بکه‌ن و بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له لێدوانێکیدا به هاوڵاتی وت «پڕۆژه‌ى دروستکردنى وێستگه‌ى ته‌کسى تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته ئێمه و هه‌ر کات گه‌یشته ده‌ستمان، دیراسه‌ى ده‌که‌ین و ئاڕاسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى ده‌که‌ین، دواى ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین».