داعش خۆى ده‌خزێنێته ناو قوربانییه‌کانى که‌ڵه‌کەکەی موسڵەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارهى ئهو کهسانهى بههۆى رووداوى ژێر ئاوکهوتنى کهڵهکهکهى موسڵهوه بێ سهروشوێن بوون، ڕووى له زیادبونێکى خێرا کردووه، ئهوهش گومانى لهلاى پۆلیس و ئهنجومهنى پارێزگاى شارهکه دروستکردووهو باسلهوهدهکهن، کهسانێک که کهسوکاریان داعش بوون و دیارنهماون، دهیانهوێت وهکو قوربانى رووداوهکه بیانناسێنن.

رۆژى پێنج شهممهى رابردوو کهڵهکێک گواستنهوهى گهشتیار له دورگهیهکى گهشتیارى موسڵ لهسهر روبارى دیجله ژێر ئاو کهوت و بههۆیهوه نزیکهى 100 کهس خنکان و زیاتر له 100 کهسى دیکهش بێ سهروشوێن بوون.

دواى رووداوهکه، حکومهتى عێراق لیژنهیهکى لێکۆڵینهوهى پێکهێنا و تیمهکانى فریاگوزاریش بهردهوامن لهگهڕان بهدواى تهرمى ئهو کهسانهدا که لهرووداوهکهدا بێسهروشوێن بوون.

بهپێی دوایین ئامار، بههۆى روداوهکهوه 97 کهس گیانیان لهدهستداوه و 130 کهسیش بێ سهروشوێن بوون، لهکاتێکدا لهکاتى رووداوهکهدا باس له بێ سهرشوێن بونى کهمتر له 100 کهس دهکرا.

گهلاوێژ عهلى ئهندامى ئهنجومهنى پارێزگاى موسڵ به هاوڵاتی راگهیاند، به وتهى پۆلیس لهئێستادا کێشهیهک دروستبووه، خهڵکانێک ههیه کوڕى داعش بووه، یان تهرمهکهى دیار نییه یان بێ سهروشوێن بووه، پۆلیسیان ئاگادارکردووهتهوه که کوڕهکهیان لهناو کهڵهکهکهدا بووهو بێسهروشوێنه.

وتیشی «کهڵهکهکه 207 کهسى تێدا بوو، بههۆى زۆرى ژمارهى ئهو کهسانهى پۆلیس ئاگاداردهکهنهوه، ئهگهر ههیه ژمارهیهکى زۆر لهوه زیاتر پهیدا ببێت».

دواى ڕووداوى ژێرئاوکهوتنى کهڵهکهکهى موسڵ، ئهنجومهنى پارێزگاى شارهکه و پهرلهمانى عێراق بڕیاریاندا ئهو کهسانهى لهرووداوهکهدا گیانیان لهدهستداوه به شههید لهقهڵهم بدرێن.

گهلاوێژ عهلى وتى «ئهو کهسانهى که کهسوکاریان لهناو داعش بێسهروشوێن بووه، دهیانهوێت لهو رێگهیهوه ههم سودمهندبن و ئیمتیازات وهربگرن، ههم تۆمهتى داعش لهسهر ئهو کهسانهیان نههێڵن».

وتیشى «له ئێستادا پۆلیس میکانیزمى تایبهتى گرتووهته بهر بۆ تهئکیدکردنهوه له قوربانییهکان و ئهو کهسانهى له رووداوهکهدا بێسهروشوێن بوون».

له حوزهیرانى 2014 و بۆ ماوهى زیاتر له سێ ساڵ، موسڵ لهژێر دهستى ئهو رێکخراوهدا بوو، ئهو رێکخراوه ههندێک له خهڵکى ئهو شارهى ناچارکرد بچنه ریزهکانییهوه، یان بهشێوازى جۆراوجۆر لهگهڵیاندا کاربکهن.

ئهو کهسانهى لهرووى ژێرئاوکهوتنى کهڵهکهکهى موسڵدا گیانیان لهدهستدا زیاتر له 60 کهسیان ژن بوون و 19 کهسى دیکهشیان منداڵ بوون.

دواى رووداوهکهش عادل عهبدولمههدى سهرۆک وهزیرانى عێراق چووه شارهکه و لیژنهیهکى لێکۆڵینهوهى پێکهێنا، بهجۆرێک لهماوهى 24 کاتژمێردا ئهنجامى لێکۆڵینهوهکه ئاشکرابکرێت، بهڵام تائێستا لێکۆڵینهوهکان بهردهوامن و ئهنجامى کۆتایی بڵاونهکراوهتهوه.

ئهندامهکهى ئهنجومهنى پارێزگاى موسڵ باسى لهوهکرد، 16 کهس فهرمانى دهستگیرکردنیان بۆ دهرچووه، تا ئێستا نۆ کهس دهستگیرکراون که بهرپرسى سهرهکین له رووداوهکه و لهبهرپرسانى دورگه گهشتیارییهکه و بهرپرسانى کهڵهکهکه پێکهاتوون، گهڕان بهدواى ئهوانهى دیکهشدا بهردهوامه بۆ دهستگیرکردنیان.

دورگه گهشتیارییهکه دهکهوێته دارستانهکانى موسڵ، کهڵهکهکه ژمارهیهک خێزانى زۆرى ههڵگرتبوو که بهڕێوهبوون بهرهو کۆمهڵگهیهکى گهشتیارى لهسهر روبارى دیجله له ناوهڕاستى موسڵ، بهمهبهستى ئاههنگ گێڕان بهبۆنهى هاتنى نهورۆز و سهرى ساڵى کوردییهوه، که پشووى فهرمى بوو لهسهرتاسهرى عێراق.

پێش ڕووداوهکه، بهڕێوهبهرایهتى سهرچاوه ئاوییهکان و بهنداوهکان، دورگه گهشتیارییهکهى ئاگادارکردبووهوه که له رۆژانى یادى نهورۆزدا ئهو دورگهیه نهکرێتهوه بهرووى گهشتیاریاندا بههۆى بهردانهوهى ئاوى زیاترهوه له بهنداوى موسڵ.

گهلاوێژ عهلى باسى لهوهکرد، ئیدارهى ئهو دورگه گهشتیارییه پابهندنهبوون بهو بڕیارهوه و لهو رۆژهدا دورگهکهیان کردووهتهوه، جگه لهوهش پابهندى مهرجهکانى سهلامهتى نهبوون.

ئهو دورگه گهشتیارییه لهسهردهمى پێشووى دهسهڵاتى سهدام حوسهینهوه لهموسڵ بوونی ههیه و  دواى روخانى رژێمیش لهساڵى 2003 مۆڵهتى وهبهرهێنانى وهرگرتووه، دواى ڕووداوهکهش مۆڵهتهکهى لێ وهرگیرایهوه.

به وتهى گهلاوێژ عهلى، دواى هاتنى داعش لهحوزهیرانى 2014، ئهو دورگهیه لهکارکردن بهردهوام بووهو لهو کاتهشدا که داعش لهو شاره بووه کاریکردووه، پێدهچێت لهبهرانبهر ئهوهشدا پاره درابێت بهو رێکخراوه.

ژێر ئاوکهوتنى بهلهمهکه خراپترین رووداوى لهو شێوهیهیه لهماوهى چهند ساڵێکدا له عێراق، دواى ئهو شهڕ و کوشتار و توندوتیژییانهى سهدان ههزار قوربانیان لهو وڵاته لێکهوتووهتهوه.

رووداوى ژێر ئاوکهوتن، رووداوێکى دهگمهنن له عێراق، که دوایینیان له ساڵى 2013دا بوو، کاتێک بهلهمێکى گهشتیارى لوبنانى له بهغدا ژێر ئاوکهوت و بههۆیهوه پێنج کهس گیانیان لهدهستدا. پێشتریش لهساڵى 2005دا 965 کهس گیانیان لهدهستدا بههۆى دروستبوونى پاڵهپهستۆوه لهکاتى گردبوونهوهى زیارهتارانى ئیمام کازم له باکورى بهغدا، که بههۆى دهنگۆى بوونى خۆکوژێکهوه لهو شوێنه روویدا.

رووداوى ژێرئاوکهوتنى بهلهمهکهى موسڵ لهکاتێکدایه، هێشتا دوو ساڵ بهسهر کۆنتڕۆڵکردنهوهى ئهو شاره لهدهستى داعش تێنهپهڕیوه، که بۆ ماوهى سێ ساڵ لهژێر دانیشتوانهکهى لهژێر دهستى ئهو رێکخراوهدا ژیانێکى سهختیان بهسهردهبرد.

تائێستا ئاسهوارى کارهسات به موسڵهوه دیاره، بهتایبهتى به شوێنى بازرگانییهکانهوه، که بهدرێژایی چهند سهدهیهک سهنتهرێکى بازرگانى دیاربوون لهسهر ئاستى رۆژههڵاتى ناوهڕاست.

گهلاوێژ عهلى وتى «تائێستا ئاسهوارى شهڕ بهسهر موسڵهوه دیاره، لهکۆى پێنج پرد که پارهى بۆ تهرخانکراوه، تائێستا یهک پرد چاککراوهتهوه، کهمتهرخهمى ههیه ههم لهلایهن دهسهڵاتى ناوهندییهوه لهبهغدا، ههم لهلایهن حکومهتى خۆجێییهوه«.

بههۆى ئاوهداننهکردنهوهى شارهکهوه، تائێستا بهشى زۆرى ئهو کهسانهى لهناوچه جیاجیاکانى موسڵ ئاوارهبوون، نهگهڕاونهتهوه شوێنهکانیان و شوێنهکانیان به خاپورکراوى ماونهتهوه.

ئهندامهکهى ئهنجومهنى پارێزگاى موسڵ وتى «ئهوهى کراوه تائێستا به ههوڵى خهڵکهکه خۆى بووه، که دهچیته موسڵ ئاسهوارى وێرانکارى دهبینیت، بهرى چهپ باشتره، شوێنهکان و فهرمانگه حکومییهکان ئاوهدان کراونهتهوه، بهڵام بهرى راست وێرانه و لهسهدا 80ى بهوشێوهیه ماوهتهوه«.

باسى لهوهشکرد، تائێستا زیاتر له 100 ههزار ئاوارهى موسڵ نهگهڕاونهتهوه ناوچهکانى خۆیان، که بهشى زۆریان خهڵکى شنگالن و چاوهڕوانن ناوچهکانیان ئاوهدان بکرێتهوه و ئارامى بۆ بگهڕێتهوه تا بچنهوه سهر ماڵ و حاڵى خۆیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار