خه‌ونه‌ شیرینه‌کانی کچان له‌گه‌ڵ کوڕانی فه‌یسبووکدا ده‌بنه‌ مۆته‌کەیه‌کى تاڵ

ئه‌و کچانه‌ى له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌ونه‌ داوی کوڕانه‌وه تا ماوه‌یه‌کى دوورودرێژ باجه‌که‌ى ده‌ده‌ن

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، سهروهر محهمهد

نازدار مهجید، تهمهن24ساڵ، ماوهى دوو مانگ دهزگیراندار بوهو جیابووهتهوه، دواتر چهند مانگێک لهگهڵ کوڕێکدا له پهیوهندیدا دهبێت، که لهڕێگهى فهیسبوکهوه یهکتریان ناسیوه، بهناوى هاوسهرگیرییهوه داواى وێنهى لێکردووه و دواى ماوهیهک پهیوهندییهکهیان پچڕاوه.

ئهم کچه باس لهوهدهکات که ماوهیهکى زۆر بهسهریدا تێپهڕیوهو رووداوهکهى بیرنهماوه، بهڵام دواجار ئهو پهیوهندیه ببوو بهڵایهک بۆسهر ژیانى.

«ههر بیرم چوبۆوه که ئهو ههڵه گهورهیهم کردوهو وێنهیهکى نیمچه ڕوتم بۆ ئهو کوڕه ناردووه«، نازدار وتى ئێستا ڕابردووى بۆته بار بهسهر شانیهوه و وازى لێناهێنێت».

نازدار  ئهو کوڕهى لهڕێگهى فهیسبوکهوه ناسیوهو بهناوى هاوسهرگیرییهوه، داواى وێنهى جهستهى خۆى لێکردووه، پاشان وازى لێهێناوهو ونبووه و وتى»تهنانهت ڕهنگى کهلوپهلى ناوماڵیشمان ههڵبژارد بوو بۆ هاوسهرگیری، بهڵام ههر که وێنهکهم بۆنارد، وازى لێهێنام و تهنانهت نهشوێنیم دهزانى نه کارى، چونکه ههمووى به درۆ پێوتبوم».

دواى ئهو رووداوه، نازدار لهگهڵ کوڕێکى خزمیدا بڕیاریاندا هاوسهرگیری بکهن و دوو مانگى دهزگیراندارن، بڕیار بوو پێش نهورۆز ئاههنگى گواستنهوه ئهنجامبدهن، بهڵام دوو رۆژ پێش ئهوه، وێنه نیمچه رووتهکهى گهیشت بهدهست دهستگیرانهکهى و ئێستا ئهو پێی دهڵێت، جیادهبنهوه و ناتوانێت هاوسهرگیری لهگهڵ بکات.

ههندێ جار ئهو پهیوهندییانهى که کوڕان و کچان له رێگهى تۆڕه کۆمهڵایهتیهکانهوه دهیبهستن، دووچاری گرفتى گهورهیانى دهکات، ئهوهش به تایبهتى بۆ کچهکه که دهبێته رابردوویهک بۆی و لهلایهن ئهو کوڕانهوه، وهکو چهکی ههڕهشه له دژیان بهکاردههێنرێت که ههتاوهکو دوێنێ دڵخوازی یهکتری بوون.

بهپێى ئهو ئامارهى دهست هاوڵاتی کهوتووه، لهساڵى2017دا 611سکاڵا سهبارهت به خراپ بهکارهێنانى ئامێرهکانى پهیوهندى ههبووه، بهڵام لهساڵى2018دا 452 سکاڵا تۆمار کراوه.

ئاشنا سهروهر، تهمهن 28 ساڵ، یهکێکه لهو قوربانیانه، ئهو کاتێک کوڕێکی له رێگهى فهیسبوکهوه ناسی، وایزانى ئیتر خۆشبهتى دهکات، بهڵام دواجار باجی ئهو پهیوهندییهیدا که ماوهى دووساڵ بهردهوام بوو.  کوڕێک چهندین جار داواى وێنهى لێکردووه و بۆى ناردووه، بهڵام دواتر کوڕهکه، پێی دهڵێت پارهى پێ نییه مادهى هۆشبهر بکرێت، چونکه ئهو کهسێکى ئالودهیهو دهبێت ئاشنا پارهى بۆ پهیدا بکات، ئهگهریش ئهم کاره نهکات وێنهکانى بڵاودهکاتهوه.

ئاشنا  بهگریانهوه گێڕانهوهکهى بهردهوام کردو وتى «لهتاو ژیانى خۆم، ناوه ناوه سهد بۆ دووسهد ههزار دینارم پێدهداو و تاواى لیهات توانام نهما ئهو بڕه پارهیهى بدهمێ، بۆیه پهنام برده بهر چاودێریکردنى و ویستم کهسێکى نزیکى بدۆزمهوه هاوکاریم بکات».

ئهوهى ئاشنای زیاتر حهپهساند ئهوهبوو، کاتێک چاودێرى کوڕهکهی کرد، بینى ئهو یهکهم کچ نیه که کوڕهکه فێڵی لێکردوه، بهڵکو پێنج کچى ترى بهو دهرده بردووه «که زانیم وایه، وازم لێهێناو دڵنیابوم که تهنها بۆ پاره ئهم کاره دهکات و مهبهستى بڵاوکردنهوهى وێنه نیه«.

زۆرجار ئهو کچانهى دهبنه قوربانى، له ترسی ئهوهى ناویان به خراپی نهزڕێت، ناوێرن سکاڵا تۆماربکهن، بهڵام پۆلیس دهڵێت، ئهوان دهتوانن ئهو کهسانه بدۆزنهوهو سزایان بدهن. له رابرودووشدا چهندین کهسیان سزاداوه.

سهرکهوت ئهحمهد، بهڕێوهبهرى ڕاگهیاندن و پهیوهندییهکانى پۆلیسى سلێمانى، به هاوڵاتی وت» لهم ساڵدا سێ حاڵهتى ههڕهشهکردنمان ههبووه، که لهرێگهى تۆڕه کۆمهڵایهتییهکانهوه ئهنجامدراوهو توانیومانه ئهو کهسانه دهستگیر بکهین».

باسیلهوهشکرد که هیچ حاڵهتێک نهبووه که کچ ههڕهشه له کوڕێک بکات و وتیشى»له پێشتردا، چهند کچ و ژنێک ههبوون له مهغریب ههڕهشهیان له پیاوانى سلێمانى دهکرد بهوهى گهر بێت و پاره نهخهنه سهر ههژماره بانکییهکهیان، ئهوه وێنه و ڤیدیۆکانیان بڵاو دهکهنهوه«.

ههروهها هۆگر عهزیز، وتهبێژى پۆلیسى ههولێر، به ‌‌هاوڵاتی وت «ئهو ههڕهشانهى که له ڕێگهى تۆڕه کۆمهڵایهتییهکانهوه ڕوودهدهن، له سێ حاڵهتدا خۆی دهبینێتهوه، بۆ داواکردنى پاره، یاخود سێکس یان لهکهدارکردنى کهسهکه و بنهماڵهکهى».

وتیشى» ئێمه ڕێنمایى هاوڵاتیان دهکهین که زۆر به وریاییهوه تۆڕه کۆمهڵایهتیهکان بهکاربهێنن و بهناوى خۆشهویستى و هاوسهرگیرییهوه، وێنهى تایبهتى خۆیان نهنێرن بۆ هیچ کهسێک».

ههندێجار، هۆبهى لیژنهى ئاشتهوایى له بهڕێوهبهرایهتى توندوتیژى خێزانى، له کاتی ئهو حاڵهتانهدا یارمهتى ئهو کهسانه دهدهن که تووشى ههڕهشهکاریی بونهتهوه، لهڕێگهى پێدانى چارهسهرى (دهروونى، کۆمهڵایهتى، یاسایی)هوه. ههروهها پهیوهندى بهو کهسانهوه دهکهن کهههڕهشهیان کردووه، بۆ ئهوهى کۆتایی به کێشهکه بێت، ئهو وێنهو ڤیدیۆیانهى له لایانه بیسڕنهوه.

پشدهر ڕهشید، لێپرسراوى هۆبهى لیژنهى ئاشتهواى له بهڕێوهبهرایهتى توندوتیژى خێزانى، به هاوڵاتی وت «کهسهکه بیهوێت ڕێنیشاندهرى دهبین له چۆنێتى گرتنهبهری ڕێکارهکانى سکاڵا تۆمارکردن».

وتیشى» گهورهترین کێشهى ئێمه ئهوهیه، ئهو کهسانهى توشى ئهو کێشانه دهبن، نایانهوێت کێشهکه بچێته بهردهم یاساو نایانهوێک کهسوکاریان بیزانن، بۆیه لهوکاتهدا دهستمان دهبهسترێت و پاڵپشتییهکى یاساییمان نییه تا بتوانین لهڕوى کۆمهڵایهتییهوه، ههوڵى چارهسهرى کێشهکان بدهین».

پشدهر ئاماژهى بهوهشدا، ئهگهر کچهکه سکاڵای تۆمار کردو کێشهکهى چووه دادگاو خێزانهکهى پێیانزانى و ههڕهشهیان لێکرد، ئهو کات کچه دهبرێته یهکێک له شوێنهکانى داڵدهدانى ئافرهتان و لهوێدا دهپارێزرێت.

لهههرحاڵهتێکدا ئهگهر قوربانیهکه تووشی ههرگرفتێک بێت، ئهوه سزای ئهو کهسه قورستر دهبێت که بووهته هۆى تووشکردنى بهو کێشهیه.

بهپێی یاسا، ئهو کهسانهى ههڕهشه له کچان دهکهن به بهندکردن سزا دهدرێن که ماوهکهى له شهش مانگ کهمتر نهبێت و له پێنج ساڵ زیاتر نهبێت، ههروهها به غهرامهکردنێک سزا دهدرێت که له ملیۆنێک کهمتر نهبێت و لهپێنج ملیۆن زیاتر نهبێت.

پشتیوان حهمهڕهزا، پارێزهر، لهبارهى یاساى خراپ بهکارهێنانى ئامێرهکانى پهیوهندى کردنهوه به هاوڵاتی وت «ئهگهر بڵاوکردنهوهى وێنهیهک یاخود شتێک، ببێته هۆى کوشتنى ئهو کهسه له لایهن کهسووکارییهوه، ئهوه ئهو کهسهى که وێنهکهى بڵاوکردۆتهوه، ئهبێته هاوبهش له کوشتنى کهسهکهو تاوانهکهى قورستر دهبێت».

ههروهها ئهگهر کهسێک بههۆى پیشهیهکهوه، وێنه یان زانیاری کهسێکى تری دهستبکهوێت، سزاکهى قورستر دهبێت بهو پێیهى پیشهکهى بهکارهێناوه.

پشتیوان حهمهڕهزا وتى «له بڕگهیهکى ترى یاساکهدا ئهوهش باسکراوه که ههر کهسێک ئاسایش، پزیشک، پارێزهر، یان ههر پیشهیهکى تر، بیهوێت ئهو زانیارییانهى دهستى دهکهوێت، به شێوازێک له شێوازهکان بڵاوى بکاتهوه، ئهوا به سزایهکى قورستر سزا دهدرێن، چونکه وهک ئهوه سهیر دهکرێت پیشهکهى بهکارهێناوه«.

ههندێکجار، ئهگهر کچهکه کێشهکهى نهباته دادگاو وێنهکان لای کهسی بهرامبهر بمێنێت، ئهوا دهبێته هۆى سهرئێشه بۆی و وهکو کارتێکى ههڕهشهکردن بهرامبهری بهکاری دێنێت، ههروهکو نازدار که دهزگیرانهکهى بڕیاری داوه لێی جیابێتهوه.

بهڵام هێشتا نازدار کۆڵى نهداوهو بهواى چارهسهردا دهگهڕێت، چونکه دهزگیرانهکهى زۆر گوێ له قسهکانى مهلایهکى ئاینى دهگرێت، ههربۆیه نازداریش بۆیه پهناى بۆ ئهو بردووهو داواى یارمهتى لێکردووه، بهڵام کێشهکهى نازدار زۆر لهوه گهورهتر بووه، چونکه کوڕهکه وێنهى نازدارى بۆ زیاتر له 15 کوڕى تر ناردووه و ههر یهکهیان ههڕهشه له دهزگیرانهکهى دهکهن، بۆ ئهوهى لێی جیاببێتهوه.

ئهگهرچی مهلاکه بهردهوام ئامۆژگارى کوڕهکه دهکات، بهڵام ئهو ههر سووره لهسهرجیابوونهوه، چونکه زۆربهى ئهو کوڕانهی که وێنهکهیان لایه، ههریهکهیان بهشێوهیهکى جیاواز وێنهکهیان گۆڕیوه و بهکاریان هێناوه، بۆیه کوڕهکه کهوتۆته ژێر فشارێکى دهروونییهوه.

نازدار ئهوهى گێڕایهوه که دهزگیرانهکهى زۆر ههوڵى داوه که ئهو وێنانه لاى کوڕهکان بسڕێتهوه و کۆتایى بهو کێشهیه بهێنێت، بهڵام کوڕهکان نهیان سڕیوهتهوه و ههر ڕۆژه و زیاتر ههڕهشهیان لێ کردووه.

دواجار دهزگیرانهکهی نازدار شکست دێنێت له قهناعهت پێکردنى کوڕهکان و بریاری جیابونهوه لهگهڵ نازدار به یهکجاری دهدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار