کورد له‌هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کان له‌تورکیا ده‌نگى یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت

6 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی، واشنتن پۆست
چاودێران پێشبینی ده‌که‌ن که کوردانى تورکیا ده‌نگى یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بن له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ٣١ى مانگى ٣ى تورکیا، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا دێت که گه‌وره‌ترین پارتى کوردى به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌کان، به‌پێى بڕیارێکى ستراتیژى، ده‌نگه‌کانى خۆى له شاره‌کانى ئیستانبول و ئه‌نقه‌ره و چه‌ند ناوچه‌یه‌ى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى دیکه، ده‌ده‌نه پارتێکى سێکیولارى دژ به پارتى ده‌سه‌ڵاتدار.
پارتى هه‌ده‌په له ژینگه‌یه‌کى بارگاوى سیاسی‌دا، به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوى شاره‌وانییه‌کان له تورکیا ده‌کات، له‌کاتێکد حکومه‌تى تورکیا چه‌ند سزایه‌کى قورسى پارته‌که‌ى داوه له‌م ماوه‌یه‌دا، به بیانوى په‌یوه‌ندیدارییان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێکى چه‌کدارى، که حکومه‌تى تورکیا به نایاسایى له قه‌ڵه‌میان ده‌دات. چه‌نده‌ها قایمقام و ئه‌ندامى سه‌ر به‌م حیزبه، له نێویاندا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشى هاوسه‌رۆکى پارته‌که، له‌ئێستادا له به‌ندینخانه‌کانى تورکیادان.
پارتى هه‌ده‌په، دووه‌م گه‌وره‌ترین پارتى ئۆپۆزسیۆنى په‌رله‌مانى تورکیایه و زۆربه‌ى لایه‌نگرانى کوردانى دانیشتوى ڕۆژهه‌ڵاتى باشورى تورکیا و کوردانى نێو شاره سه‌ره‌کییه‌کانى تورکیان. هه‌روه‌ها به‌هۆى داکۆکیکردنى حیزبه‌که، له مافى که‌مینه‌کان له تورکیادا، لایه‌نگریان له‌نێو چه‌ند گروپێکى که‌مینه‌ى تر‌ى تورکیا هه‌یه.
پارتى هه‌ده‌په، له‌گه‌ڵ ٧ پارتى سیاسى بچووکتر ، بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کانى تورکیا له کۆتایى ئه‌م مانگه، هاوپه‌یمانییه‌کى کوردى سیاسى پێکهێناوه. پارته‌که چه‌نده‌ها کاندیدى له شار و شارۆچکه‌کانى باکورى کوردستان، به‌شدارپێکردووه. به‌ڵام بڕیاریداوه داوه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هیچ کاندیدێکى له شاره‌کانى ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره و چه‌ند شارێکى گه‌وره‌ى تر‌ى تورکیا نه‌بێت. ئامانجى ئه‌م ستراتیژییه، تۆکمه‌کردنى ده‌نگه‌کانى پارتى کۆمارى جه‌هه‌په‌یه،تاکو ئۆپۆزسیۆنى تورکیا، باشتر بتوانێت ململانێى پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌که‌په بکات.
ڕاپرسییه‌کان له ئێستادا، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که به ئه‌گه‌رێکى زۆر، کاندیدى ئۆپۆزسیۆن مه‌نسور یاڤاس له شارى ئه‌نقه‌ره زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له کاتێکدا شاره‌وانى ئه‌و شاره، نزیکه‌ى چاره‌که سه‌ده‌یه‌که له ده‌ستى پارتى ئه‌که‌په‌دا بووه. ڕاپرسییه‌کان ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خه‌ن که ده‌نگه‌کانى کاندیدى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌که‌په، که سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوى تورکیا بینالى یه‌ڵدریمه، زۆر نزیک ده‌بن له ده‌نگه‌کانى کاندیدى ئۆپۆزسیۆن ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغلۆ، ئه‌مه‌ش له ململانێ له‌سه‌ر پۆستى قایمقامى ئیستانبوڵ.
په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په، ڕۆژى یه‌کشه‌مه به لایه‌نگرانى پارته‌که‌ى له ئیستانبوڵ ڕاگه‌یاند که هه‌ده‌په له ئێستادا پارتێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه له تورکیادا،»ئێمه ئه‌و پارته‌ین که ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو دیارى ده‌که‌ین.»
به ده‌یان هه‌زار لایه‌نگرى هه‌ده‌په، ڕۆژى یه‌کشه‌ممه له شارى ئیستانبوڵ له گردبونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى پارته‌که‌دا به‌شداربون، ئاڵاى هه‌ده‌په‌یان به‌رزکرده‌وه و به دروشم ناوى ده‌میرتاش و سه‌رۆکى به‌ندکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان ده‌وته‌وه. رێدوان ته‌ین، ئه‌ندامى ٣٥ ساڵه‌ى پارتى هه‌ده‌په به واشینتن پۆستى ڕاگه‌یاند،»له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا، ده‌نگ ده‌ده‌م به پارتى جه‌هه‌په، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و پارته‌م خۆش ده‌وێت، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م ڕژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌ى ئێستا ده‌بێت بگۆڕدرێت.»
که‌ناڵه ناوخۆییه حکومییه‌کانى تورکیا، له ئێستادا وه‌ک به‌شێک له که‌مپینکردنیان بۆ پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌ردۆغان، ڕۆژانه گردبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانى ئه‌و پارته نیشان ده‌ده‌ن و وتاره‌کانى ئه‌ردۆغان بڵاو ده‌که‌نه‌وه. ئه‌ردۆغان له‌م وتارانه‌دا به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که نه‌ته‌وه‌که‌یان له جه‌نگى مان و نه‌ماندایه و پارتى هه‌ده‌په به تیرۆریست و خائین ناوده‌بات.
پارتى هه‌ده‌په، هیچ که‌ناڵ و لایه‌نێکى میدیایى ناوخۆیى تورکیا، له که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان، هاوکاریان نه‌بووه. ئه‌ردۆگان و پارته‌که‌شى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، که ئه‌وان به پشتبه‌ستن به دروشمى نه‌ته‌وه په‌رست هه‌وڵده‌ده‌ن پێکهاته جیاوازه‌کانى تورکیا دژ به‌یه‌ک هان بده‌ن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هه‌ده‌په هه‌وڵده‌دات دوباره کۆنتڕۆڵى شاره‌وانى شار و شارۆچکه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى توکیا بگرێته‌وه ده‌ست، پاش ئه‌وه‌ى حکومه‌تى تورکیا دواى ڕاگه‌یاندنى بارى نائاسایى له سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا، پاش کوده‌تا شکستخواردووه‌که‌ى ساڵى ٢٠١٦ ، زیاد له ١٠٠ قایمقامى له پۆسته‌کانیان لابرد و شوێنگره‌وه‌ى سه‌ر به پارتى ده‌سه‌ڵاتى خسته شوێنیان. له نێویانیشدا دیارترین پۆست که هه‌ده‌په هه‌وڵى دووباره ده‌ستخستنه‌وه‌ى ده‌دات، پۆستى قایمقامى شارى دیاربه‌کره، که پایته‌ختى ڕه‌مزى کوردانى ڕۆژهه‌ڵاتى باشورى تورکیایه.
ئه‌ردۆغان له مانگى ده‌ى ڕابردوودا ڕایگه‌یاند، که ئه‌وان ئاماده‌نین له هه‌ڵبژاردنه‌کان، کاندیدى هه‌ده‌په له ڕۆژهه‌ڵاتى باشورى تورکیا پۆست بگرنه ده‌ست،» ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، که‌سانێک پۆست بگرنه ده‌ست که په‌یوه‌ندییان هه‌بێت له‌گه‌ڵ تیرۆرستاندا، ئه‌وه ئێمه ئه‌وه‌ى پێویست بێت و له ده‌ستمان بێت ده‌یکه‌ین، وه‌ک جارانى پێش‌و به‌رپرسانى جێگره‌وه ده‌خه‌ینه شوێنه‌کانیان.» حکومه‌تى تورکیا هه‌ده‌په به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوى په‌که‌که، که حکومه‌تى تورکیا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌کانیشى به ڕێکخراوێکى تیرۆرستى له قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن. ئه‌ردۆغان خۆشى به‌رده‌وام سه‌ران و ئه‌ندامانى هه‌ده‌په به تیرۆرست و خائین ناوده‌بات. هه‌رچه‌نده هه‌ده‌په هه‌بوونى په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌که‌که به ڕاسته‌وخۆ ڕه‌تناکاته‌وه، ئه‌وان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن که ئامانجیان ته‌نها داکۆکى کردنه له دیموکراسییه‌ت و مافه‌کانى کورد، به شێوه‌یه‌کى یاسایى سیاسی.
گردبونه‌وه‌که‌ى ڕۆژى یه‌کشه‌ممه له ئیستانبوڵ هاوکات یادى نه‌ورۆز بوو، که سه‌رى ساڵى کوردییه و یاده‌که به کردنه‌وه‌ى ئاگر و ئاهه‌نگ گێڕان یادکرایه‌وه. ئۆزله‌م کایا، که لایه‌نگرى هه‌ده‌په‌یه و بۆ یه‌که‌م جار له هه‌ڵبژاردنى داهاتودا ده‌نگ ده‌دات، به واشنتن پۆستى ڕاگه‌یاند،» ئه‌مڕۆ ڕۆژى نه‌ورۆزه، که لاى ئێمه ئاشتی، ئازادی و پێکه‌وه‌ژیانى نه‌ته‌وه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت. ئێمه هه‌مو لایه‌نێک و پێکهاته‌یه‌کمان قبوڵه، بۆیه ده‌نگمان بۆ هه‌ده‌په ده‌بێت.»
