قه‌دى شێرپه‌نجه‌کە بڕاوه‌، به‌ڵام ڕه‌گه‌کانى ماون

ئه مریکاو هاوپه‌یمانان سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر ڕێکخراوى داعش ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئایا خه‌لافه‌تى داعش کۆتایى هاتووه‌؟

6 ساڵ لەمەوپێش



CBC News هاوڵاتی

وهرگێڕانى یادقوربانى

لهپاش ڕزگارکردنى باغوز و ڕاگهیاندنى سهکهوتنى ڕیشهیى، له جهنگیان دژ به ڕێکخراوى داعش لهلایهن ئهمریکا و هاوپهیمانان، ڕێکخراوى داعش لهئێستادا بهشێوهیهکى فهرمى کۆتایى پێهاتووه. بهڵام ڕێکخراوهکه لهسهرهتاى سهرههڵدان و ڕهگداکوتانیدا، له ساڵى ٢٠٠٣ و پاش سهرههڵدانى ڕێکخراوى ئهلقاعیده، به چهندهها قۆناغى گهشهکردن و پاشهکشێدا تیپهڕیوه. چهنهها جار توشى شکستبووه، توانیوێتى سهر ههڵبداتهوه و له ئێستادا له زۆر لهو ناوچانهى که تێیدا شکستی هێناوه و دهرپهڕێنراوه، دهستى کردووهتهوه به خۆڕێکخستهوهى نهێنى و کارى تیرۆریستی.

ئهوهى له ئێستادا کۆتایى پێهاتووه، خهلافهتى داعشه وهک بونێکى جیۆپۆلیتیکی، ئهمهش لهپاش شکستهێنانى له کۆتا بارهگاکانى له گوندى باغوز، لهسهر دهستى هێزهکانى حیزبى دیموکراتى سوریا، به هاوکارى هاوپهیمانان. ئهم خهلافهته له ترۆپکى دهسهڵاتیدا، ناوچهیهکى بهرفراوانى لهژێر دهستبوو که خاکى سوریا و عێراقیشى له خۆ گرتبوو و چهندهها شارى گهورهى وهک موسڵى تێدابوو. ئهم خهلافهته له ترۆپکى دهسهڵاتیدا، ناوچهیهکى لهژێر دهستبوو که ڕوبهرى هێند ڕووبهرى بهریتانیا بهرفراوان بوو و دانیشتوانهکهى دهگهیشته ٨ ملیۆن کهس.

ڕێکخراوهکه به شێوازێکى دڕندانه و بهپێى لێکدانهوهیهکى زۆر توندڕهوانهى ئایینى ئیسلام، حکومڕانییان دهکرد. ههر کهس و هێزێک بهرهنگاریان بوبێت، تهفر و تونایان دهکرد. ههزارهها بارمهتهیان سهردهبڕى و چهندهها جاریش ڤیدیۆى ئهم کردهوه قێزهوهنانهیان، له تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان بڵاو دهکردهوه. بهناو زیناکهران، بهبێ گهڕانهوه بۆ دادگا بهردباران دهکران. هاوڕهگهزبازانیش له باڵهخانهکانهوه فڕێ دهدرانه خواره و مناڵانیش دهکرانه تهماشاکهرى گشت ئهم کردهوه دڕندانه، وهک بهشێک له پرۆسهى مێشک شتنهوهیان. به ههزارهها ژنى یهزیدى، لهلایهن ڕێکخراوهکه به بارمهته گیران و کڕین و فرۆشتنیان پێوهدهکرا. بهڵام ڕێکخراوهکه، ههروهها بهرپرسیارێتییه ڕۆژانهکانى دهوڵهتێکیشى جێبهجێدهکرد. له نێو سنورى دهسهڵاتیاندا، باجیان کۆدهکردهوه. کتێبى قوتابخانهکانیان چاپ دهکرد. دراوى خۆیان چاپدهکرد و ژێرخانى شارهکانیشیان بنیات دهنایهوه، بهمهش ڕێکخراوى داعش به شێوهیهک له شێوهکان، دهوڵهتمهدارییان دهکرد. ئاستێک له دهوڵهتمهدارى که تهنانهت ڕێکخراوى ئهلقاعیدهش ههرگیز نهیتوانی بوو پێیبگات. له بارهگاکانیانهوه له سوریا و عێراق، چهندهها هێرشیان بۆ سهر وڵاتانى دى ڕێکدهخست، وهک هێرشهکانى ساڵى ٢٠١٥ى پاریس.

خهلافهتهکه له ڕێیى چالاکییه بهرفراواکانیان له تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان و ئهو ڤیدیۆ قێزهوهنانهى کردهوهکانیان، سهرکهوتوبوو له ڕاکێشانى دهیان ههزار ئهندام له وڵاتانى بیانییهوه، که له ڕێى ئینتهرنێتهوه بڵاویان دهکردنهوه بهسهرانسهرى جیهاندا. ئهم خهلافهته جیۆپۆلیتیکییه، له ئێستادا کۆتایى پێهێنراوه.

باجى ئهم سهرکهوتنه چهند گهوره بوو؟

کهمپینى سهربازى چوار ساڵهى دژى داعش، بووه هۆى کوشتن و برینداربونى دهیان ههزار کهس و بێلانه بونى سهدان ههزارى تر، و کاولبونى بهشێکى بهرچاوى خاکى نێوان دیمهشق بۆ ناوهڕاستى عێراق.

چوار شاره سهرهکییهکهى ژێر دهسهڵاتى ڕێکخراوهکه، موسڵ، ڕهقه، ڕومادى و فهلوجه، ههموو وێرانکارى بهرچاویان به خۆیانهوه دی. ڕێکخراوهکه له گشت ناوچهکان پێش پاشهکشێ به توندى بهرگرییان دهکرد. قهڵغانى مرۆیى و خۆ تهقاندنهوه و ئوتومبێلى بۆمبڕێژکراویان بهشێوهیهکى بهردهوام له بهرگرییان له ناوچهکانیان، بهکاردههێنا.  پاش پاشهکشێشیان، ناوچهکانیان بۆمبڕێژ دهکرد و زۆر لهم ناوچه بۆمبڕێژکراوانه تا ئێستاش پاکنهکراونهتهوه. هێزهکانى هاوپهیمانى، به دهیان ههزار بۆمبیان بهسهر بارهگا و ناوچهکانى ژێر دهسهڵاتى داعش به درێژایى کهمینه باراند. هێزهکانى سوپاى سوریا، با پاڵپشتى ئاسمانى ڕوسیا و میلیشا شیعهکانى عێراقیش، به پاڵپشتى ئێران بهشداربون له کهمپینهکه.

ژمارهى کوژراوانى کهمپینهکه تائێستا به وردى دیارى نهکراوه. ساڵى ڕابردوو و له ڕاپۆرتێکدا، هاوپهیمانان مردنى ١١٣٩ هاوڵاتى مهدهنییان ڕاگهیاند که بههۆى هێرشه ئاسمانییهکانى نێوان مانگى ٨ى ٢٠١٤ و مانگى ١١ى ٢٠١٨ گیانیان له دهستدابوو، بهڵام ڕێکخراوه مهدهنییهکان، دهڵێن ژماره ڕاستهقینهکه زۆر لهمه زیاتره. له ڕاپۆرتێکدا ئهسۆشیهتد پرێس ڕایگهیاند که تهنها له هێرشى گرتنهوهى شارى موسڵدا، زیاد له ٩٠٠٠ هاوڵاتى مهدهنى گیانیان له دهستداوه.

له ئێستادا سوریا هێشتا گیرۆدهى جهنگى ناوخۆیه و بهرپرسانى عێراقیش دهڵێن، ئهوان پێویستیان به زیاد له ١٠٠ ملیار دۆلار دهبێت بۆ بونیاتنانهوه. بهرپرسانى ناوخۆى شارى موسڵ، دهڵێن ئهو بڕه پارهیه بهتهنها بۆ بوونیات نانهوهى شارى موسڵ بهس نییه. تائێستا هیچ لایهنێک ئهم تێچونهى نهگرتووهته و ئهستۆ و زۆر له ناوچه ڕزگارکراوهکان خاڵى ماونهتهوه.

ههنگاوى داهاتو چى دهبێت؟

ڕاگهیاندنى سهرکهوتن لهلایهن هاوپهیمانان تا ڕادهیهک تهنها گرنگییهکى ڕهمزى ههیه. به ههزارهها چهکدارى داعش له ئێستادا، له عێراق و سوریا له چنگى هێزهکانى هاوپهیمانان دهرباز بون و خۆیان حهشار داوه. بهرپرسانى ئهمنى ئهمریکا هۆشدارى دهدهن که ئهگهر بونى سهربازى له ناوچهکهدا کهمبکات، ڕێکخراوهکه به ئهگهرێکى زۆر له ماوهى ساڵێکدا ههوڵى دوباره خۆڕێکخستنهوه و هێرش کردن دهدات. هیشام ئهلهاشیمی، لێکۆڵهر له بوارى بیرى توندڕهو و پسپۆڕ له ڕێکخراوى داعشدا، له پۆستێکى تویتهر دواى ڕاگهیاندراوهکه ئهمهى نوسی بوو،» قهدى ئهم شێرپهنجهیه له ئێستادا بڕدراوه، بهڵام ڕهگهکانى ماون و تواناى دوباره گهشهکردنهوهیان ههیه.» چالاکوانان له ناوچهکه، له ئێستاوه هۆشدارى دهدهن که چهندهها خانهى نهێنى دامهزراون و دهستیان کردووه به ئانجامدانى کوشتن و تهقینهوه و ڕێگرى له ههندێک له ناوچه ڕزگارکراوهکان.

رێکخراوهکه تواناى ئهوهى ههیه له داهاتویهکى نزیکدا، خۆى ڕێکبخاتهوه و دهست بکاتهوه به چالاکییهکانى له ناوچهکهدا، بهتایبهت ئهگهر سهرۆکى ویلایهته یهکگرتووهکانى ئهمهریکا، دۆناڵد ترهمپ، پلانهکانى بۆ کشاندنهوهى گشت هێزهکانى له سوریا بخاته بارى جێبهجێکردن. بهرپرسى کهمپینى سهربازى ئهمهریکا دژ به ڕێکخراوى داعش، لیوا جۆزف ڤۆتێل مانگى ڕابردوو له دیمانهیکدا ڕایگهیاندبوو،»ئهوهى ئێمه ئێستا دهیبینین، خۆبهدهستهوهدانێکى ڕیشهیى ڕێکخراوهکه نییه، بهڵکو پاشهکشێیهکى نهخشه بۆ دانراوه بۆ پارێزگارى کردن له خێزان و دار و دهستهیان. ئهوان تهنها چاوهڕێى دۆخێکى لهبارن بۆ دووباره سهرههڵدانهوه

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار