نه‌جمه‌دین که‌ریم بۆ هاوڵاتی: بۆچوونەکانم بـــــۆ هاوڕێکانم لەسەرکردایەتیی یەکێتی باس دەکەم
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: سەروەر خەلیل
د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری پیشووی کەرکوک رایدەگەینێت لەبارەی پرسی کەرکوکەوە زوو زوو مەسعود بارزانی و سەرۆکی حکومەت و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هەندێ لە هاوڕێکانی له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ده‌بینێت و بۆچوونی خۆیان لەسەر کەرکوک بۆ باس دەکات.
.نەجمەدین کەریم لەم چاوپێکەوتنەدا، باسی کێشەکانی کەرکوک دەکات دوای ریفراندۆم و ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی ئه‌مڕۆ رێکیشبکهون، گره‌نتی ئه‌وه نییه که بتوانن پارێزگارێکی کورد دابنرێت».
نه‌جمه‌دین که‌ریم تا رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر، پارێزگاری که‌رکوک بووه‌و دواتر به فه‌رمانێکی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری ئه‌وکاتی عێراق، له‌پۆسته‌که‌ی دوور خراوه‌ته‌وه، ئێستا له هه‌ولێره‌و له‌وێوه چاودێری دۆخی که‌رکوک و به‌شداری له دانیشتنه سیساییهکاندا ده‌کات، ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی هاوڵاتی دا باس له‌دۆخی ئێستای که‌رکوک و چه‌ند پرسێکی تایبه‌ت به شاره‌که ده‌کات.
هاوڵاتی: بۆچوونت چییه له‌سه‌ر قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی که له‌باره‌ی رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه کردبووی؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: من چاوپێکهوتنهکانیم نه‌بینیوه، بۆیه باشتره ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رنجت له‌سه‌ر به‌شێک له‌وته‌کانی هه‌یه پرسیارم لێبکه.
هاوڵاتی: عه‌بادی رێککه‌وتنی به‌شێک له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق، به‌هه‌وڵێک بۆ رێگرتن لهخوێنڕشتن ناو ده‌بات و پارتیش تۆمه‌تبار ده‌کات به پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و ڕێککه‌وتنه‌ی پێش ئازادکردنی موسڵ به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریکییه‌کان ئیمزا کرا؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: ئه‌و رێککه‌وتنه له‌سه‌ر ئه‌وه بووه که دوای ئازادکردنی موسڵ، هێزه‌کان که چوونه‌ته پێشه‌وه، بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌کانی خۆیان له پێش پڕۆسه‌ی ئازادکردنی موسڵ، نه‌ک بۆ سنووری 2003. ئه‌و به‌جۆرێکی تر ته‌فسیری ده‌کات. ئه‌و قسه‌یه‌شی ده‌رباره‌ی خوێنڕشتن کردوویه‌تی راست نییه. عه‌بادی له‌دانیشتنی تایبه‌تیدا، دان به‌وه‌دا ده‌نێت که بڕیاری هێرشکردنه سه‌ر که‌رکوک به‌ده‌ستی ئه‌و نه‌بووه، به‌ڵکو به‌ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی بووه، زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش که هاتنه ناو که‌رکوکه‌وه هێزی حه‌شدی شه‌عبی بوون. به‌ناو حه‌شدی شه‌عبی له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رۆک وه‌زیرانه، به‌ڵام له‌کرداردا هه‌موو که‌س ده‌زانێت که ئه‌و هێزانه هه‌ر لایه‌کی به‌ستراوه به وڵاتێکه‌وه که فه‌رمانیان پێده‌کات چی بکه‌ن.
هاوڵاتی: به‌ڵام عه‌بادی و به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق باس له‌وه ده‌که‌ن که هیچ هێزێکی نا عێراقی به‌شدار نه‌بووه له هێرشه‌کاندا؟
نه‌جمه‌دین که‌ریم: ئه‌وه ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌گه‌رنا له‌واقیعدا هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به فه‌رمانی عه‌بادی نه‌هاتوون، به‌ڵکو به فه‌رمانی ئه‌و وڵاته هاتوون که مه‌شقی پێیان کردووه‌و چه‌کیان پێده‌دات و فه‌رمانده‌ی ئه‌وانیشیان له‌گه‌ڵدا بووه، ئێمه خۆمان ده‌زانین فه‌رمانده‌ی ئێرانیان له‌گه‌ڵدا بووه.
هاوڵاتی: هۆکاری یه‌کلایینه‌کردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری که‌رکوک و مانه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته به وه‌کاله‌ت چییه، له‌کاتێکدا ساڵ و نیوێک به‌سه‌ر 16ی ئۆکتۆبه‌ر تێپه‌ڕبووه؟ ته‌نها رێکنه‌که‌وتنی پارتی و یه‌کێتی هۆکاره؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: نه‌خێر، هیچ په‌یوه‌ندی به‌ڕێککه‌وتنی پارتی و یه‌کێتییه‌وه نییه. هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که که‌رکوک درایه ده‌ستی به‌غداو هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و دواتریش سوپای عێراق و تا ئه‌وانیش له‌وێ مابن، دۆخه‌که به‌و شێوه‌یه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی ئه‌مڕۆ رێکیشبکهون، گره‌نتی ئه‌وه نییه که ده‌توانن پارێزگارێکی کورد دابنرێت. ئه‌و رێککه‌وتنه‌ش که له‌گه‌ڵ به‌غدا کراوه گروپێکی ناو یه‌کێتی کردوویه‌تی و به‌بێ فه‌رمانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی به‌و کاره هه‌ڵساون، ئێستا ده‌یانه‌وێت له له‌ده‌ستدانی که‌رکوک و راده‌ستکردنی به‌هێزی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و هێزانه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌که‌رکوکه‌وه نییه، هاوبه‌شێک بۆ خۆیان په‌یدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره دابپۆشن که‌کردوویانه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ که‌رکوک له‌ژێر ده‌ست بێت.
هاوڵاتی: له‌م نێوه‌نده‌دا کورد به‌گشتی و پارتی و یه‌کێتی به‌تایبه‌ت چی‌یان پێده‌کرێت؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: به‌نیسبه‌ت یه‌کێتییه‌وه بابه‌ته‌که جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی، راسته چه‌ند که‌سێکی یه‌کێتی بوون که له‌گه‌ڵ به‌غداو ئێران رێککه‌وتن و ئه‌و کاره‌یان کرد، به‌ڵام له‌دواییدا به‌داخه‌وه هه‌موو مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی بێده‌نگ بووه به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی به‌و کاره هه‌ڵساون که راده‌ستکردنی که‌رکوکه. ئه‌مڕۆ بۆی ده‌گرین، به‌ڵام ئه‌م گریانه وه‌کو فرمێسکی تیمساح وایه‌و ده‌یانه‌وێت هاوبه‌شێک په‌یدا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره داپۆشن، که بووه‌ته هۆی ئه‌م دۆخه‌ی که‌رکوک. ئه‌مڕۆ حکومه‌تێکی تازه هه‌یه له‌به‌غدا، سه‌رۆک وه‌زیرانێکی تازه هه‌یه‌و دوای سه‌ردانه‌که‌ی جه‌نابی کاک مه‌سعود بۆ به‌غدا باره‌که گۆڕاوه. ئه‌وه‌ی ئه‌مان لێره ئه‌یانویست که به‌غدا بیکات، ئه‌ویش دانانی هه‌موو هه‌رێمی کوردستان و نه‌هێشتنی بوو، سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. ئه‌مڕۆ هه‌رێم له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کی باشی هه‌یه‌و هه‌موو سه‌رکرده‌کان که دێن بۆ به‌غدا، دێن بۆ کوردستانیش، دێن بۆ هه‌ولێر. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غداو سه‌رۆک وه‌زیران باشتره، سه‌ره‌نجام ئه‌و حکومه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه، به‌هه‌مان نه‌فه‌س مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورددا ناکات که حکومه‌تی پێشوو کردوویه‌تی. ئێستا بارودۆخێکی تازه دروست بووه له‌گه‌ڵ به‌غداو ده‌بێت ئه‌مه بقۆزنه‌وه. باشه بۆچی سوپا له‌ناو شار هه‌یه، با پۆلیس هه‌بێت له‌ناو شاردا که به‌پێی رێژه له‌کوردو تورکمان و عه‌ره‌ب پێک‌بێت و له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کاندا، له‌هه‌مان کاتدا سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی که‌رکوک له‌و شوێنانه‌ی تیرۆریستی لێیه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت. ئه‌مه دۆخی که‌رکوک باش ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌نجومه‌نێکی نوێ بۆ که‌رکوک. له‌دوای شانزه‌ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ژماره‌یه‌کی زۆری به‌رپرسی کورد لابراون، ته‌نها باسی به‌رپرسانی ئه‌منی ناکه‌م، به‌ڵکو به‌رپرسی باشمان هه‌بووه که لابراون، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و زۆر به‌رپرسی تر و فه‌رمان و هه‌ڕه‌شه‌ی لابردنی خه‌ڵکی تریش ده‌کرێت، به‌ڵام فه‌رمانه‌که راگیراوه. جگه له‌وه تۆمه‌ت بۆ خه‌ڵک دروستده‌که‌ن و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر شتێکی زۆر بێ مانا ده‌ستگیرکراوه‌و تۆمه‌ت بۆ کارمه‌ندانی تر دروستده‌که‌ن. بۆ زانیاریی، ئه‌و خزمهتهشی له‌که‌رکوک هه‌بووه له‌هیچ پارێزگایه‌کی تر نه‌بووه و هه‌موو که‌سێکیش شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی که هاتن که‌رکوکیشیان داگیرکرد، ده‌ڵێن ئێه هه‌رگیز نه‌مانده‌زانی که‌رکوک وایه.
هاوڵاتی: تۆ باسی جۆرێک لهچارهسهرت کرد بۆ دۆخی که‌رکوک، به‌بردنه‌وه‌ی سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی و هێشتنه‌وه‌ی پۆلیس له‌ناو شاردا، هیچ نیه‌تێک هه‌یه له‌لایه‌ن به‌غداو کورده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ر بخرێته سه‌ر ئه‌رزی واقیع؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: سه‌باره‌ت به‌حکومه‌تی به‌غدا نازانم، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ به‌غدا جێبه‌جێی بکه‌ن. ئێمه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که به‌غدا زۆر جێگیر نییه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌واڵه‌کان بکه‌یت، سه‌رۆک وه‌زیران زوو زوو هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن به‌وه‌ی سه‌د رۆژه‌که‌ی ته‌واو بووه‌و شه‌ش مانگه‌که‌ی ته‌واو بووه و هیچی نه‌کردووه‌و له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ر رۆژه‌و قسه‌یه‌ک ده‌کرێت و باسی ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کرێت و سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش که باسی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یان کرد، وه‌ڵامی زۆر توندیان درایه‌وه و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی و سائیرون خه‌ڵکی تریش. بۆیه دۆخه‌که ئه‌وه‌نده جێگیر نییه و ده‌بێت ئێمه‌ش زیاتر پرسی ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک بوروژێنین، چونکه ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک ته‌نها سوودی بۆ کورد نییه، به‌ڵکو سوودی بۆ هه‌موو عێراق هه‌یه، چونکه ئه‌م دۆخه وابمێنێته‌وه، ناخۆشی گه‌وره‌و له‌وانه‌یه شه‌ڕیشی له‌سه‌ر دروست بێت. له ساڵی 1975 که‌رکوک بووه هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق ههڵبگیرسێتهوهو دواتریش له‌سه‌رده‌می سه‌ددامدا که ئهنفالکراوهو چه‌کی کیمیایی به‌کارهێنراوه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه بنه‌ماکه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه.
هاوڵاتی: ده‌کرێت ئه‌م قسانه‌ت وابخوێنرێتهوه که له‌ئه‌گه‌ری ئاسایی نه‌کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک، سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر ئه‌گه‌رێکی نزیکه؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک داوای ئه‌وه ناکه‌ین که ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت ئێمه شه‌ڕ ده‌که‌ین، ئێمه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێک بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ین که جارێکی تر شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێته‌وه له‌سه‌ر هه‌ر شوێنێک بێت، که‌رکوکیش ئاسان نییه بۆ کورد که خه‌ڵکه‌که‌ی بچهوسێتهوهو هه‌موو سامانه‌که‌ی لایه‌نێک بیبات و به‌کاری بهێنێت بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی.
هاوڵاتی: له‌ماوه‌ی رابردوودا عادل عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌وه‌کرد که ده‌یانه‌وێت به‌ڕێوه‌بردنی که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت کۆتایی بێت، پێتوایه تاچه‌ند جدییه له‌و قسه‌یه‌دا؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: هیوادارم جددی بێت، به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌دیدارێکدا به‌جۆرێک هه‌ڕه‌شه ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌م حکومه‌ته نابێت که‌رکوک بگه‌ڕێنێته‌وه دۆخی پێشوو. مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه ئه‌م سه‌رۆک وه‌زیرانه فشاری زۆری له‌سه‌ره‌و بۆ بودجه‌که‌ش خه‌رێکه تۆمه‌تباری ئه‌که‌ن، به‌وه‌ی لایه‌نی کوردی گرتووه‌و ته‌نازول بۆ کورد ده‌کات. بۆیه ئێمه ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چ سه‌رۆکی هه‌رێم و چ سه‌رۆکی حکومه‌ت، پشتیوانی عادل عه‌بدولمه‌هدییان کردووه، به‌ڵام هه‌ندێک جار پێویسته پشتیوانییه‌که نیشان نه‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌کانی نه‌که‌ونه گومانه‌وه لێی.
هاوڵاتی: له‌ماوه‌ی رابردوودا، حیزبه تورکمانی و عه‌ره‌بییه‌کان پێکه‌وه کۆبوونه‌وه و دژی لێدوانێکی تۆ به‌یاننامه‌یان ده‌رکرد و داوای ده‌رکردنی پێشمه‌رگه‌یان کرد له‌و ناوچانه‌ی که‌رکوک که تائێستا به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌وه‌ن، تاچه‌ند پێویسته کورد ئه‌و قسانه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت؟.
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: جاری ئه‌وه نه‌قسه‌ی تورکمانه نه‌قسه‌ی عه‌ره‌به، قسه‌ی چه‌ند که‌سێکه که به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوونه‌ته به‌رپرسی حیزبێک یاخود بوونه به‌ئه‌ندامی په‌رله‌مان...
هاوڵاتی: به‌ڵام ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی تورکمان و عه‌ره‌ب ده‌که‌ن؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: بزانه ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه چه‌نده و له‌چ بارودۆخێکدا به‌ده‌ستیان هێناوه، یه‌کێک له‌وانه که سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانییه و چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا باسی له‌وه‌کردووه که پێویسته خانووه زیاده‌ڕۆکانی که‌رکوک بڕوخێنرێن، ئه‌و مه‌به‌ستی خانووی ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌یه که له‌دوای 2003وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه که‌رکوک. ئه‌مانه خه‌ڵکی ره‌گه‌زپه‌رستن و نوێنه‌رایه‌تی تورکمان ناکه‌ن، به‌ڵام بارودۆخی ئێمه وایه‌و هه‌ڵبژاردن به‌جۆرێکه که هه‌ر که‌سێک پاره‌ی هه‌بێت و پشتیوانی هه‌بێت له‌وانه‌یه سه‌ر بکه‌وێت. ئه‌گه‌رنا فه‌رموو سه‌یری ده‌نگه‌کانیان بکه، ناگاته 10% ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تورکمان، به‌هه‌مان شێوه نوێنه‌ری عه‌ره‌ب، تۆ ته‌ماشای رابردوویان بکه. ئێستاش گروپی نه‌قشبه‌ندین که به‌عه‌سی بوون، هه‌ندێکیشیان خه‌رێکی گۆڕه‌پانه‌کانی مانگرتن بوون که رێگه‌یان بۆ داعش خۆشکرد بۆ ئه‌وه‌ی بینه ناو شار. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت کورد وریا بێت له‌و رووه‌وه، چونکه له‌سه‌رده‌می هیتله‌ردا وه‌زیری پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌ڵمانیا که‌ناوی گۆبز بوو ده‌یوت هه‌مان درۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر بیکه‌یت و بیکه‌یته‌وه خه‌ڵک بڕوات پێده‌که‌ن. ئه‌مانیش هه‌مان درۆیه له 2003وه تائێستا دووپاتی ده‌که‌نه‌وه، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش وریا بین، هه‌رچه‌نده گۆبز له‌دواییدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکه‌وت که که‌س بڕوا به‌درۆکانی ناکات بۆیه خۆی و منداڵه‌کانیشی کوشت.
هاوڵاتی: له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ژماره‌یه‌ک سکاڵا دژی تۆ و رێبوار تاڵه‌بانی تۆمارکراون، ئه‌و سکاڵایانه به‌کوێ گه‌یشتن؟ پێتوایه چ لایه‌نێک له‌پشت ئه‌و سکاڵایانه‌وه بێت؟
نه‌جمه‌دین که‌ریم: ئه‌و سکاڵانه هه‌موو درۆن و ئه‌سڵ و ئه‌ساسیان نییه، ئه‌میش بڕوات هیتر ده‌دۆزنه‌وه. من وتووشمه فه‌رموو با هه‌رچی دادوه‌ریان هه‌یه بینێرن بۆ ئێره‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دادی ئێره رێکبکه‌ون و ته‌نانه‌ت ئاماده‌شم بۆ هه‌ر شوێنێکی تر بێت، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی بێ بنه‌مایه‌و ده‌زانین کێی له‌پشته.کوردێکیان داناوه‌و کردوویانه به بهواجیههی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی بڵین کورد کردوویه‌تی. ئێمه ده‌زانین کێی له‌پشته‌و له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێکی کوردیش‌دا ئه‌م شتانه رێکده‌خه‌ن. ئه‌م سکاڵایانه 100% سیاسین، ئێمه شه‌ش ساڵ و نیو پارێزگاری که‌رکوک بووین و رۆژێک له‌ڕۆژان که‌س نه‌هات بڵێت شتێکی هه‌یه. وه‌ک باسیشم کرد ته‌حه‌دای هه‌موو که‌سێک ده‌که‌م بڵێت 20%ی ئه‌وه‌ی له‌که‌رکوک کراوه له‌هه‌ر پارێزگایه‌کی تر کراوه، له‌به‌غداوه بیگره هه‌تا به‌سڕه، هه‌تا موسڵ، هه‌تا رومادی ئه‌وه‌ی لهنێوانیشیانه.
هاوڵاتی: ده‌کرێت ناوی ئه‌و لایه‌نانه بهێنن که باست کردن؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: نه‌خێر، ناوی که‌س ناهێنم، خۆیان ده‌زانن باسی کێ ده‌که‌م.
هاوڵاتی: ئه‌و لایه‌نه کوردییه؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: لایه‌نی کوردی و لایه‌نی تریشه له‌گه‌ڵیان رێکن، سوپا نییه، به‌ڵام لایه‌نی ترن که ئه‌مڕۆ زۆره‌ملێ له‌خه‌ڵک ده‌که‌ن و پاره له‌خه‌ڵک وه‌رده‌گرن به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه.
هاوڵاتی: خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئایندهی که‌رکوک چۆنه؟، پێتوایه جارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه که‌رکوک وه‌ک پارێزگار؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: من که هاتمه‌وه کوردستان، به‌نیازی پارێزگاری که‌رکوک نههاتمهوهو بۆ خزمه‌تی که‌رکوک پێویستم به‌وه نییه من پارێزگار بم. خه‌ڵکی که‌رکوک بڕیار له‌وه ده‌دات کێ پارێزگارییهتی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بهمن و به‌رامبه‌ر کاک رێبوار تاڵه‌بانی و ئه‌وانیتر کراوه که ئه‌مڕۆ ئه‌زیه‌ت ده‌درێن و ده‌گیرێن له‌که‌رکوک هه‌مووی دژی ده‌ستورو یاسایه، ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی راستت هه‌بێ و ته‌ماشای بکات ده‌بینن ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان داویه‌تی پێچه‌وانه‌ی یاسای پارێزگاکانه که که‌رکوک به‌یاسای برێمه‌ر ده‌چێته رێوه تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامده‌درێت.
هاوڵاتی: رێککه‌وتنێک له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک له‌ڕێی بۆرییه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمه‌وه، تاچه‌ند ئاگاداری ئه‌و رێککهوتنهیت؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: دوای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆ خرایه سه‌ر ئێران، که‌رکوک رێگه‌ی تری نییه بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌که‌ی. ته‌نها رێگه‌ی هه‌رێم هه‌یه. تائێستا به‌پێی زانیارییه‌کانی من ته‌نها 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێرن، که‌رکوک توانای زیاتر له 400 هه‌زاری هه‌یه‌و ئه‌ویتر له‌ژێر زه‌وی ده‌مێنیته‌وه‌و به‌شێکی تری ده‌ڕوات بۆ به‌غداو شوێنی تر. به‌ڵام به‌گشتی له‌نێوان 90-100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نیردرێت، له‌کاتێکدا پێویسته زیاتر بنێردرێت.
هاوڵاتی: به‌ڵام به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باس له‌وه ده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێت بۆرییه‌کی تر بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک دروست بکه‌ن و چیتر پشت به بۆرییه‌کانی هه‌رێم نه‌به‌ستن، پێتوانییه ئه‌مه فشار بێت بۆ سه‌ر هه‌رێم؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: ده‌مێکه باس له‌وه ده‌که‌ن، سه‌روه‌ختێک باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که ده‌یانه‌وێت بۆرییه‌ک دروست بکه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکوک بۆ ئێران، ئه‌و کاته ئێمه له‌که‌رکوک بووین و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکیش هاتبوون له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق قسه‌یان ده‌کرد، نازانم تا چ راده‌یه‌ک جددین له‌جێبه‌جێکردنی، به‌ڵام جاری واش هه‌یه، باس له‌نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی بۆرییه کۆنه‌که ده‌که‌ن که له‌که‌رکوکه‌وه ده‌چوو به‌ره‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و له‌وێ بۆ موسڵ. به‌ڵام ئه‌و بۆرییه، هه‌موو رۆژێک تیرۆریسته‌کان ده‌یان ته‌قانده‌وه‌و زۆری له‌کارکه‌وتووه، به‌ڕاستی قسه زۆر ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌که‌ن یان نا نازانم.
هاوڵاتی: قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت که پۆستێکت له‌حکومه‌تی هه‌رێم پێده‌درێت، هیچ قسه‌ت له‌گه‌ڵ کراوه له‌و باره‌یه‌وه؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: هیچ له‌گه‌ڵ من باسنه‌کراوه. به‌ڕاستی من بۆ پۆست نه‌هاتوومه‌ته‌وه. من پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌وه بۆ کوردستان خه‌ڵکی چالاکییه‌کانی من ده‌زانن که بۆ پارچه‌کانی کوردستان کردوومه، له دامه‌زراندنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم، من یه‌که‌م که‌س بوومه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پەیوه‌ندی ئاشکرام کردووه له‌ساڵی 1991، هه‌رچه‌نده پێشتر په‌یوه‌ندی سیخوڕی هه‌بووه له‌ژێره‌وه، ئێمه ئیشمان زۆر کردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی کوردستانی ئێران و کوردستانی تورکیا و ئه‌وانه‌ی له‌په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت به‌ڕێز ئۆجه‌لان که له‌ئیتاڵیا گیرابوو داوای بینینی ئێمه‌ی کردبوو و من چووم بینیم له‌مانگی 12ی ساڵی 1998، بابه‌تی کوردایه‌تی په‌یوه‌ست نییه بهپۆستهوه، جاری وا هه‌یه له‌پۆستدا نه‌بیت ئازادتر ده‌بیت.
هاوڵاتی: پارتی و کاک مه‌سعود بارزانی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرسی که‌رکوک له‌گه‌ڵ به‌غدا، تاچه‌ند ئاگاداری کاره‌کانی ئه‌و لیژنهیهیت؟ ئایا هیچ راوێژێکت پێده‌کرێت له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌وه؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: من له‌حیزبدا نیم، له‌به‌ر ئه‌وه من لهلیژنهدا نابم، به‌ڵام زوو زوو جه‌نابی کاک مه‌سعود ده‌بینم و باسی که‌رکوک یه‌که‌مین شته که‌باسی ده‌یکه‌ین پێکه‌وه. من براده‌رانی تریش له هه‌رێم ده‌بینم، وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و من سه‌رنج و تێبینی خۆمیان پێ ده‌ڵیم و هه‌ندێک له هاوڕێکانم که ئێستاش په‌یوه‌ندیم هه‌یه له‌گه‌ڵیان له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بۆچوونی خۆمیان بۆ باس ده‌که‌م، ئیتر ئه‌وانیش چه‌ندی به هه‌ند وه‌رده‌گرن ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌خۆیانه‌وه هه‌یه.
هاوڵاتی: هه‌ڵبژاردنی پارێزگای که‌رکوک نزیکه، پێتوایه کورد بتوانێت به‌هێزه‌وه بچێته ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که له‌و هه‌لومه‌رجه بێت که هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی لێ‌کرا ئه‌وه هه‌ر شتێکی کارتۆنی هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی شتێکی جددی بێت ده‌بێت ئه‌و هه‌نگاوانه بنرێت که پێشتر باسم کردن، ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک و رۆیشتنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وان هیچ کارێکیان نییه له که‌رکوک، ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن با بچنه حه‌مرین و شوێنه‌کانی تر.
هاوڵاتی: نیازت به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بکه‌یت؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: من تائێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم، نه‌ک من به‌ته‌نها به‌ڵکو هیچ لایه‌نێکی کوردی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکات له‌ژێر سێبه‌ری حوکمی عه‌سکه‌ری له‌که‌رکوک.
هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و حوکمه سه‌ربازییه نه‌مێنێت، به‌شداری ده‌که‌یت؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: ئه‌وه کاته، قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
هاوڵاتی: چیت هه‌یه بۆ خه‌ڵکی که‌رکوک؟
نه‌جمه‌ددین که‌ریم: خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌بێت خۆڕاگربن و هه‌ر خۆڕاگریش بوون، ئه‌م دۆخه وا نامێنێت، کوردیش به‌تایبه‌تی حیزبه سیاسییه‌کان که میژوویه‌کیان هه‌یه وه‌ک یه‌کێتی و پارتی، ئه‌مڕۆ یه‌کێتی کێشه‌یه‌کی زۆری تێدایه، پێش 16ی ئۆکتۆبه‌ریش ئه‌و کێشانه هه‌ر هه‌بوون، به‌ڵام یه‌کێتی پێویسته خۆی پاک بکاته‌وه له هه‌ندێک خه‌ڵک که بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ناوی خراپ به‌سه‌ر حیزبه‌که‌شدا بێت، حیزبه‌که به‌ڕاستی خه‌باتی کردووه‌و شه‌هیدی داوه‌و به‌رگری له‌کوردستان کردووه له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی تردا که پێکه‌وه له‌ناو شۆڕش بوون، بۆیه ده‌بێت خۆی پاک بکاته‌وه، بۆ حیزبێک ئه‌م هه‌موو مێژووه‌ی هه‌بێت، هه‌ڵسێت ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ی به‌رن، خه‌ڵکێکه که که‌رکوک و خانه‌قین و دوز و ئه‌و شوێنانه‌ی راده‌ستی دوژمنان و داگیرکه‌ر کردووه ئه‌وه باش نییه.