مێردی پێشووی ئاڤان نەجمەدین لەبەریتانیا  سزای زیندانی ھەتاھەتایی بۆ  دەرچوو

6 ساڵ لەمەوپێش



‎بەریتانیا: کاوە ڕەش

‎دانا عەبدوڵا،  مێردی پێشوی  ئاڤان نەجمەدین،  ددانی ناوە  بەکوشتنی ھاوسەری پێشووی کە دایکی چوار منداڵی خوار تەمەن ھەشت ساڵان بوو.

‎بەپێی گێڕانەوەکانی بۆ دادگا دانا عبدوڵا، ھۆکاری کوشتنی ھاوسەرەکەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، کەئاڤان ئاینی خۆی گۆڕیوەو بۆتە کریستان و دواتریش پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی  دیکە  بەستوە.

ڕۆژنامەکانی  بەریتانیا  دانا عەبدوڵا،  بەپەنابەرێکی نایاسای ووڵای ئێران لەقەڵەم  دەدەن، کەپێشتر تاوانی  سێکسی لەسەر ساغ بۆتەوە بەسەر کچی خوار شازدە ساڵ، بەو ھۆیەشەوە پێشتر لەبەریتانیا سزا دراوەو دیپۆرت کراوەتەوە.

لەناو دادگای باڵای شاری ستافۆردشێر،  دادوەر گوێ بیستی دانا عەبدوڵا ی تەمەن٣٥ ساڵ بوو، کە ئەو چۆن بەچۆقەیەکی چێشخانە ٣٣ جار مل و جەستەی ئاڤانی بەرچەقۆ داوە، تا گیانی دەرچوە.

ھەروەھا دانا عەبدوڵا،  پێشتریش  چەندجارێک ھەڕەشەی کوشتنی لەدایکی چوارمنداڵەکەی کردوە، بەو ھۆیەوە  دانا لەژێر چاودێری پۆلیس دابوەو ئاڵقەی ئەلیکترۆنی لەپێدا بوە، بەڵام لەوکاتەدا ئاڵقەکەی قرتاندوە تا پۆلیس جێ پێی ھەڵنەگرێ.  سەرباری ئەوەش ئاڤان و چوار منداڵەکەی لەناو نیشانێکی نھێنی لەشاری ستۆکنترێت ژیاون،

بەڵام دانا ھەرچۆنێک بێت ئەوانی دۆزیوەتەوەو بەتۆمەتی  پەیوەندی بەستن لەگەڵ پیاوێکی دیکەو بوون بە مەسیحی، ئاڤانی کوشتوە.

 دانا عەبدوڵا  کە ھیچ ئەدرەسێکی دیاری کراوی نەبوە لەبەریتانیا، دوای ئەوەی دادگا تاوانی کوشتنکەی بەسەردا ساغ کردەوە، دەبێ لانی کەم ١٩ساڵ ٦٠ ڕۆژ لەپشت شیشی زیندانەکانەوە بەسەر بەرێت.

دادگا گوێبیستی  ئەوە بوو کە دانا بەتاکسی کاتژمێر ١١.٥ دەقیقەی سەرلەبەیانی گەیشتۆتە شەقامی ماڵی ئاڤان، ھەر بەو شوفێرەشی ڕاگەیاندوە کە کاتژمێرێک دواتر بێتەوە ھەڵی بگرێتەوە، پاشان تاکسیەکە کاتژمێر ١٢.١٥ پاش نیوەڕۆ ، گەڕاوەتەوە ئەوی ھەڵگرتۆتەوە.

داواکاری گشتی  ئاندرو سمیس، دەڵێ، دانا کاتێک سواری تاکسیەکە بوە شڵەژاوەو گوتیەتی،  دەبێ لێبوخڕیت بۆ شاری لیڤەرپوڵ

ھەر لەناو تاکسیەکەدا، دانا  بینراوە کە سیم کارتێکی نوێی خستۆتە سەر مۆبایلەکەیی و چەند پەیوەندیەکی ئەنجامداوەو دواتر ژمارەکانی سڕیوەتەوە،  دوای لەشوفێرەکەش کردوە، دەستەسڕی بداتی بۆ ئەوە دەستی پێ خاوێن بکاتەوە.

زەنگی مەترسی دیارنەمانی ئاڤان ئەو کاتە دەرکەوت، کەئەو نەچوە بەدوای ھێنانەوەی منداڵەکانی لەقوتابخانە کاتژمێر٤.

بۆیە کارمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی، پۆلیس ئاگادار دەکەنەوەو ئاڤان لە ژووری چێشتخانەی ماڵەکەیداو لەناو خەڵتانی خوێندا، بەسەر دەم و چاودا کەوتوەو دەدۆزرێتەوە.

ڕۆژی داھاتوو  تۆمەتباری  داواکراو دانا عەبدوڵا،  دەچێت بۆ سەنتەری شاری گڵاسگۆ، لەبنکەیەکی پۆلیس داوادەکات کە ئەو خۆویستانە دەیەوێت بەریتانیا  بەجێ بھێڵێت و ھاوکاری بکەن بۆ گەڕانەوە،  بەھۆی ئەوەی ڕەوشی بەنابەری ڕەتکراوەتەوە، بەڵام  لەبەرامبەردا کارمەندانی پۆلیس ئەو قۆڵبەست دەکەن.

خوشکی قوربانیەکە دەڵێ: کوشتنی ئاڤان کاریگەری قوڵی لەسەر  خێزانەکەمان ھەبووە،  کوشتنی ئەو وەک ئەوەیە کە ھەموو  خێزانەکەمانی کوشتبێ.

دادگا گوێبیستی  شکات لێ کراو بوو، کەئەو پێشتر دوو  پەلاماری  جنسی  کردۆتە سەر کچێکی تەمەن خوار تەمەن سێزدە ساڵ، لەساڵی ٢٠١٣ بەو ھۆیەشەوە ١٥ مانگ سزا دراوە،  دواتر دیپۆرتکراوەتەوە.

دادوەر مایکڵ جیمبەز دەڵێ "ئەوە تاوانێکی دڕندانەو  کارێکی پلان بۆ داڕێژراو بووە، بەکار ھێنانی چەقۆیەک بۆ کوشتنی دایکی ئەو چوار منداڵە، کەلەسۆزی دایکایەتی بێ بەش بوون، لەخوار تەمەنی ھەشت ساڵان".

وتیشی "تۆ پاڵەپەستۆت خستۆتە سەری تاھاوکاریت بکات لە دژی دیپۆرتکردنەوەت، دوای ئەوەی کەیسەکەت شکستی ھێناوە. ھەرەھا  بەھۆی گوڕینی ئاینەکەی بۆ مەسیحی و پەیوەندی  لەگەڵ  پیاوێکی  دیکە، لەگەڵ تۆ نەگونجاوە، تۆش ئەو تاوانەت ئەنجامداوە.  دواتر ویستوتە لەسزاکەی دەرباز بێت، بەوھۆیەوە   ویستوتە  خۆت دیپۆرت  بکەیتەوە بەشێوەیەکی ئارەزوو مەندانە."

"تۆ کەسایەتیەکی باش نیت، چونکە پێشتریش تاوانی جنسیت ئەنجامداوەو دیپۆرت  کراویتەوە، بەڵام جارێکی دیکە بەنایاسایی  گەڕاویتەوەو تاوانێکی  دڕندانەو  ترسناکت ئەنجام داوە".

دادوەر  دەڵێ،  "ڕستەیەک کەتاوانی کوشتنە سزاکەی لە پازدە ساڵەوە دەست پێ دەکات، بەڵام بڕیاری دادوەرانەی من لەو ڕوانگەیەوەی تۆ پلانی زۆرو وردو ترسناکت ھەبووە، کە تاوانی سێکسی و دیپۆرتکردنەوەت و گەڕانەوەی  نایاسای و پاشان کوشتن  بەچەقۆو خۆ دەربازکردن لەتاوانەکەی، بڕیارمدا سزای لانی کەم  ١٩ ساڵ و ٦٠ ڕۆژ  زیندانیت بۆ دەردەکەم. تۆ کە ئێستا ١٨٠ ڕۆژت لەزیندان بەڕێ کردوە، واتا ١٨ساڵ و ٢٤٥ ی دیکە، دەبێ لەناو قەفەزی زیندان بەڕێ بکەیت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار