پزیشکێکى ددان: نرخی چاندنی یەک ددان لەنێوان 350 بۆ 1000 دۆلاردایە
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: دیاری ئەبوبەکر
ئێستا چاندنی ددان له جیهاندا، به یه‌کێک له ڕێگه هه‌ره باشه‌کان داده‌نرێت بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ددانێک یاخود چه‌ند ددانێکی له‌ده‌ستچوو. چاندنی ددان، ئێستا له‌لایه‌ن دکتۆره‌کانی کوردستانیشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
بۆ زانیاری زیاتر و ده‌ستکه‌وتنی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێک، سه‌ردانی دکتۆر (بێستون عومه‌ر حوسێن)مان کرد که پێنج ساڵه کاری چاندنی ددان ده‌کات و تاوه‌کو ئێستا نزیکه‌ی 1000 بۆ 1500 چاندنی ئه‌نجامداوه.
هاوڵاتی: چاندنی ددان (dental implant) چیه؟
د. بێستون: به ساده‌یی پڕۆسه‌ی چاندنی ددان دانانی (ڕه‌گی ددانێکی) ده‌ستکرده له‌نێو ئێسکی شه‌ویلگه‌دا و پاشان ددانێکی ده‌ستکرد ده‌خرێته سه‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌گه ده‌ستکرده‌که. ده‌کرێت ددانێک یاخود زیاد له یه‌ک ددان بچێنرێت بۆ نه‌خۆش. به‌پێی توێژینه‌وه ئه‌مریکییه‌کان، ته‌نیا له‌نێو دانیشتووانی ئه‌مریکادا که ژماره‌یان زیاد له 300 ملیۆن که‌سه، 178 ملیۆن به لایه‌نی که‌مه‌وه ددانێکیان له‌ده‌ستداوه. وه له ئێستادا باشترین جێگره‌وه بۆ ئه‌و ددانه له‌ده‌ستچووانه بریتیه له چاندنی ددان.
هاوڵاتی: مێژووی چاندنی ددان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌ی؟
د. بێستون: مێژووی چاندنی ددان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ده‌ستی دکتۆری سویدی (پێرئینگڤار برهینمارک) که به باوکی چاندنی ددان داده‌نرێت. د. برهینمارک له ساڵی 1965ه‌وه و له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی ماده‌ی تیتانیۆمه‌وه سه‌ره‌تا و بناغه‌ی زانستی چاندنی ددانی دامه‌زراند. سه‌ره‌تا ته‌نها ماده‌ی تیتانیۆم له چاندنی دداندا به‌کارهاتووه و به سه‌ره‌تاترین جۆری ده‌وترێ تیتانیۆمی پله یه‌ک. دواتر بوو به تیتانیۆمی پله دوو و سێ و ئێستاش له نێوان چوار و پێنجدایه. تیتانیۆم به‌ته‌نها له چاندنی دداندا به‌کارنایه‌ت، به‌ڵکو کاربۆن و ئاسنیشی له‌گه‌ڵدا به‌کاردێت. تا ڕێژه‌ی مادده‌ی تیتانیۆمهکه زیاتر بێت، ئه‌وه پله‌که‌شی به‌رزتر ده‌بێت له چاندنی دداندا. ئێستادا له جیهاندا به‌زۆری تیتانیۆمی پله پێنج به‌کارده‌هێنرێت.
هاوڵاتی: چه‌ند جۆر چاندنی ددانمان هه‌یه؟
د. بێستون: به‌گشتی جۆره‌کانی چاندنی ددان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ک پۆلێن ده‌کرێن. بۆ نمونه جۆرێک چاندنمان هه‌یه که دوو پارچه‌ی تێدا به‌کارده‌هێنرێت. پارچهیەکیان ده‌خرێته نێو ئێسکی شهویلگهکهوه و ئه‌وه‌ی دیش له ده‌ره‌وه به پارچه‌که‌ی ناوه‌وه ده‌به‌سترێت. به‌ڵام جۆره‌که‌ی دی ته‌نیا یه‌ک پارچه‌یه و به‌شێکی ده‌خرێته نێو ئێسکی شه‌ویلگه و به‌شه‌که‌ی تریشی له ده‌ره‌وه ده‌بێت. ده‌رباره‌ی جۆری ددانه‌که‌ش دوو جۆرمان هه‌یه. جۆرێکیان مادده‌ی تیتانیۆمه و ئاسایی زۆربه‌ی چاندنه‌کان به‌م شێوه‌یه ده‌کرێن. جۆره‌که‌ی دی مادده‌ی زیرگۆنیا (Zirconia) ده‌کرێت به‌ده‌وری مادده‌ی تیتانیۆمهکه. جۆری زیرگۆنیاکه شێوه‌یه‌کی جوانتری هه‌یه و زیاتر بۆ چاندنی ددانه‌کانی پێشه‌وه به‌کارده‌هێنرێت.
هاوڵاتی: چ که‌سێک ده‌توانرێت ددانی بۆ بچێنرێت؟
د. بێستون: هه‌رکه‌سێک که ددانێک یاخود چه‌ند ددانێکی به‌هۆی ڕووداوێکه‌وه یاخود نه‌خۆشییه‌کی ددانه‌وه له‌ده‌ست چووبێت، ده‌توانرێت ددانی بۆ بچێنرێت. به‌ڵام کۆمه‌ڵێک مه‌رج هه‌ن که ده‌بێت له نه‌خۆشه‌که‌دا هه‌بن، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی بۆ ئه‌نجامبدرێت. له‌وانه، ته‌ندرووستییه‌کی باشی جه‌سته به گشتی و ده‌م و ددان به تایبه‌تی. بوونی ئێسکی شه‌ویلگه‌یه‌کی ته‌ندرووست تا بتوانرێت ددانه‌که‌ی له‌سه‌ر دابنرێت. نه‌بوونی هیچ نه‌خۆشییه‌کی درێژخایه‌نی وه‌کو شه‌کره و نه‌بوونی دانه‌جیڕه له نه‌خۆشه‌که‌دا. وه بوونی بۆشاییه‌کی گونجاو تا بتوانرێت به‌ڕێکی ددانه‌که دابنرێت. زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی سه‌ردانمان ده‌که‌ن، هه‌موو مه‌رجه‌کانیان تێدایه. وه به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م هه‌ن که نه‌توانرێت چاندنی ددانیان بۆ ئه‌نجام بدرێت. وه ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه، جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه بریتیه له پاک و خاوێنیه‌کی باشی ده‌م و ددان. چوون له کاتی نه‌بوونی ئه‌م پاک و خاوێنییهدا ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی پڕۆسه‌که زۆر زیاد ده‌بێت.
هاوڵاتی: ئه‌و پشکنینانه چین که بۆ که‌سێک ده‌کرێن ،پێش ئه‌وه‌ی چاندنی ددانی بۆ ئه‌نجام بدرێت؟
د. بێستون: سه‌ره‌تا پێویسته پشکنینی گشتی خوێن بۆ نه‌خۆشه‌که ئه‌نجام بدرێت، تا دڵنیابین که‌وا هیچ نه‌خۆشییه‌کی گواستراوه‌ی نیه. دواتر پشکنینێکی بینگه‌یی بۆ ئێسکی شه‌ویلگه ده‌کرێت تا بزانرێت ئێسک و ددانه‌کانی ته‌نیشت ڕێگه به چاندنه‌که ده‌دات یاخود نا. دواتر پشکنینی تیشکی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌کو opg، که پشکنینێکی خێرایه و دووری ده‌ماره‌کان له ئێسکه‌که‌وه ده‌رده‌خات. به‌ڵام بۆ زانینی پانتایی ئێسکه‌که تیشکی CBCT به‌کارده‌هێنرێت.
هاوڵاتی: نرخی چاندنی ددان چه‌نده له کوردستان؟
د. بێستون: به گشتی نرخی چاندنی یه‌ک ددانی جۆری تیتانیۆم له نێوان 350 بۆ 550 دۆلاره. وه ددانێکی زڕگۆن له نێوان 800 بۆ 1000 دۆلاره.
هاوڵاتی: ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی چاندنی ددان له کوردستان چۆنه؟
د. بێستون: ڕێژه‌ی چاندنی ددان ئێستا له کوردستاندا به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت، چوونکە ئێستا باشترین ڕێگه‌یه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ددانێکی له‌ده‌ستچوو. به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ترس و هه‌واڵی ناڕاست له‌نێو خه‌ڵکیدا بڵاوبوونه‌ته‌وه که بووه به هۆکاری سڵکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له ئه‌نجامدانی چاندنی ددان. له‌و ترسه بڵاوانه بریتیه له‌وه‌ی که گوایه چاندنی ددان ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه. که ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕاست نیه و په‌یوه‌ندیه‌ک نییه له نێوان شێرپه‌نجه و چاندنی ددان به‌پێی هه‌موو توێژینه‌وه‌کان.
هاوڵاتی: مه‌ترسییه‌کانی چاندنی ددان چیه؟
د. بێستون: به به‌راورد به ده‌رکردنی ددان، چاندنی ددان مه‌ترسییه‌کانی زۆر که‌مترن. یه‌کێک له‌و مه‌ترسییانه‌ی که ده‌کرێت ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆش ببێته‌وه له‌کاتی چاندنی دداندا به‌رکه‌وتنی ده‌ماره که ئه‌مه‌ش له‌ڕێی پشکنینی پێشوه‌خت و لێهاتوویی دکتۆره‌که که‌م ده‌بێته‌وه. یه‌کێکی تر له مه‌ترسییه‌کان، خوێنبه‌ربوونێکی زۆره، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رکه‌وتنی یه‌کێک له خوێنبه‌ره‌کان، که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له مه‌ترسییه ده‌گمه‌نه‌کان. بوونی ته‌ندرووستیه‌کی باشی ده‌م و ددان ڕێژه‌ی مه‌ترسییه‌کان زۆر که‌م ده‌کاته‌وه.
هاوڵاتی: له کۆتاییدا چ ئامۆژگارییه‌کت بۆ ئه‌و که‌سانه هه‌یه که ده‌یانه‌وێت چاندنی ددان ئه‌نجام بده‌ن؟
د. بێستون: هه‌رکه‌سێک ددانێک یاخود چه‌ند ددانێکی له‌ده‌ستچووی هه‌یه و ده‌یه‌وێت چاندن ئه‌نجام بدات تا زووتر بیکات باشتره. چوون له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کات، ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتووی کاره‌که که‌متر ده‌بێته‌وه. وه باشترین کات بریتیه له دوای هه‌ڵکه‌ندنی ددانه‌که بۆ شه‌ش مانگ دوای ئه‌وه، خراپترینیش دوای 5 ساڵ له‌ده‌ستدانی ددانه‌که‌یه. پێویسته نه‌خۆشه‌که سه‌ردانی دکتۆره‌که‌ی بکات و کاتێک دیاری بکه‌ن بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌که که ته‌نیا 20 خوله‌ک ده‌خایه‌نێت. له هه‌مووی گرنگتر، پاکوخاوێن ڕاگرتنی ده‌م و ددانه چوون یه‌کێکه له مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌که.