ڤیدیۆ‌که‌ى نەوشیروان مستەفا ٣٠ خولەکەو باسی گۆڕانە
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یه‌کى ڤیديۆیی نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌رى پێشووى گۆڕان مشتومڕى دروستکردووه، به‌تایبه‌ت که له گرته‌كه‌دا باسى هه‌ندێک که‌س ده‌کات که سه‌رقاڵى "موئامه‌ره‌ى ناوخۆیین"، به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى هیچ لایه‌نێک بهێنێت.
له‌گرته ڤیدیۆییه‌که‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رکه‌وێت که له‌سه‌ر کورسییه‌که و گۆچانێکى به‌ده‌سته‌وه‌یه، به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ که‌سێک قسه‌ده‌کات و ده‌ڵێت «هه‌ندێک موئامەرە لەیەکتر ئەکەن وجێگاکەیان خۆش کردووە بۆ پارتی و بۆ حیزبەکانی تر، خەریکن ئەوانە سواری ملمان ئەبن، منیش بێ‌ئومێد بووم نەک هەر خەڵک».
به‌پێى به‌دواداچونى ھاوڵاتی، ئه‌و پارچه ڤیدیۆیه نزیکه‌ى 30 خوله‌ک ده‌بێت و له‌لایه‌ن نما، کوڕه گه‌وره‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا، له به‌ریتانیا پێش چوار مانگ به‌ر له‌کۆچکردنى تۆمار کراوه که له 19ى ئازارى 2017 دا بوو.
به‌شێک له به‌رپرسانى گۆڕان ده‌ڵێن، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و قسانه‌ى مه‌به‌ست له دۆخى ناوخۆى گۆڕانه، به‌شێکى دیکه‌شیان ئه‌وه ره‌تده‌که‌نه‌وه و باس له‌وه‌ده‌که‌ن مه‌به‌ستى له دۆخى یه‌کێتى یه.
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راى جیاوازى تێدایه و خه‌ڵکى تێدایه پابه‌ند نییه به پره‌نسیپى گۆڕانه‌وه و ئه‌وه‌ش له‌ناو هه‌موو بزوتنه‌وه‌و حزبێکى سیاسی‌دا هه‌یه.
خه‌لیل سه‌رکانى، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت «کاک نه‌وشیروان پیاوێکى گه‌وره‌و کاریزمى بووه‌و خزمه‌تى گه‌ل و وڵاتى کردووه‌و له‌ساتى نه‌خۆشکه‌وتنیشیدا خه‌مى ته‌نها خه‌مخواردن بووه له چاکسازى و باشکردنى دۆخى خه‌ڵک».
ناوبراو وتیشى «بۆ خۆم ئه‌و ڤیدیۆیه‌م بینییوه‌و باسى نوێبونه‌وه‌و چاکسازى گۆڕان ده‌کات، ئه‌وه‌ش شتێکى ئاساییه ناکرێت له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى و خه‌ڵکى تر گه‌وره‌ى بکات».
له‌گرته ڤیدیۆییه‌که‌دا که ماوه‌که‌ى 29 چرکه‌یه، نه‌وشیروان مسته‌فا به جه‌سته‌یه‌کى لاوازه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که به ئاسایی له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتووه و به‌ته‌له‌فۆن قسه ده‌کات.
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌و پارچه ڤیدیۆیه‌ى نه‌وشیروان مستەفا باسى دۆخى یه‌کێتى ده‌کات و ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه باسى دۆخى ناوخۆى گۆڕان بکات.
کاروان هاشم، له‌لێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت «ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکراوه‌ته‌وه باسى دۆخى ناوخۆى یه‌کێتى ده‌کات که ناوه‌ندى بڕیار دروستکرابوو نه‌ک باسى دۆخى ناوخۆیى گۆڕان بکات».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌وه‌ى که بڵاوکراوه‌ته‌وه به«مه‌به‌ست» بووه له‌م کاته‌دا ئه‌وه‌شى به شتێکى «نه‌رێنى» وه‌سف کرد.
گرتە ڤیدیۆییەکە مشتومڕیکی زۆری نایەوە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لایەنگرانی گۆڕانی کرد دوو بەشەوە، بەشێکیان پێیانوایە باسی یەکێتی دەکات، بەڵام بەشێکیان کە لە سیاسیەتی ئێستای گۆڕان رازی نین، پێیانوایە باسەکە باسی گۆڕانە.
بەڵام خه‌لیل سه‌رکانى جه‌ختیکرده‌وه، له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا خه‌ڵکى تێدایه پابه‌ند نییه به پره‌نسیپى گۆڕانه‌وه وتی «راى جیاواز هه‌یه و ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵێکیشدا را جیایى هه‌یه نه‌ک حزبێک».
خه‌لیل سه‌رکانى پێشیوابوو له‌دواى کۆچى نه‌وشیروان مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و رێره‌و رێبازى ئه‌و ده‌رۆن، وتی «هه‌موو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین له‌سه‌ر رێباز و سیاسه‌تى خزمه‌تکردنى خه‌ڵک هه‌نگاو ده‌نێین و له‌ناوخۆشماندا چاکسازى ده‌که‌ین».