پارتى، بزووتنه‌وه یان کۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌بژێرێت؟
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ئاستى باڵا نێوه‌ندگیریى نێوان کۆمه‌ڵ و پارتى ده‌کات
.jpg)
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، ئارا ئیبراهیم
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئاستى باڵادا، نێوه‌ندگیرى له‌نێوان کۆمه‌ڵ و پارتیدا ده‌کات تا به‌شدارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بکه‌ن، تا ئێستاش دیار نییه پارتى بزوتنه‌وه یان کۆمه‌ڵ، له حکومه‌تدا به‌شدارده‌کات.
دانوسانه‌کانى پێکهێنانى حکومه‌ت به‌رده‌وامه‌و پارتى له 18ى شوبات رێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا کرد و له‌گه‌ڵ یه‌کێتى گه‌شتونه‌ته رێکه‌وتن و هێشتا به فه‌رمى له‌نێوانیاندا واژۆ نه‌کراوه.
کۆمه‌ڵى ئیسلامى که خاوه‌نى حه‌وت کورسى په‌رله‌مانى کوردستانه، هێشتا یه‌کلانه‌بۆته‌وه بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌ت یا بوون به ئۆپۆزسیۆن، چاوەڕێى پارتى ده‌که‌ن تا قسه‌ى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له دووه‌م کۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ پارتى، نێوه‌ندگیرییان ده‌ستپێکردووه تا کۆمه‌ڵ له حکومه‌ت به‌شدار بێت.
کوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له دووه‌م کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى دانوستانکارى گۆڕان و پارتى «کاک عومه‌ر سه‌ید عه‌لى به کاک نێچیرڤان بارزانى وت که گرنگه کۆمه‌ڵ به‌شدارى حکومه‌ت بکات و کاک نێچیرڤانیش لارى نه‌بووه و ئه‌وه‌بوو دووجار پارتى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ گفتوگۆیان کردووه و له‌ئێستادا چاوه‌ڕێى سه‌ردانى پارتى ده‌که‌ن».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که تا یه‌کلابونه‌وه‌ى ئه‌و پرسه له ئاستى باڵادا «نێوه‌ندگیرى» نێوان کۆمه‌ڵ و پارتى ده‌که‌ن.
وتیشى» کۆمه‌ڵ وه‌زیرى کشت‌وکاڵیان له کابینه‌ى هه‌شته‌م هه‌بووه، هه‌موو که‌س ده‌زانێت که وه‌زیرێکى لێهاتوو بوو بۆ چاکسازیى و کارى کردووه‌و هاوهه‌ڵوێستمان بوون له‌پرسه سیاسییه‌کاندا و به‌ته‌نها کۆمه‌ڵ، گۆڕ‌انى جێنه‌هێشت».
کۆمه‌ڵى ئیسلامى تائێستا یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه بۆ به‌شدارى له حکومه‌تدا یاخود نا، به‌ڵام به‌رپرسه‌کانى خواستى به‌شداریکردنیان له‌و کابینه‌یه نه‌شاردووه‌ته‌وه.
فاروق عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» تا ئێستا پرسى به‌شداریکردن و نه‌کردنى کۆمه‌ڵ وه‌ک خۆى ماوه‌و هیچ به‌ره‌وپێشچوونێک نه‌بووه‌و ئاگادارى ئه‌وه نیم گفتوگۆى ناڕاسته‌وخۆ له‌نێوان کۆمه‌ڵ و پارتى هه‌بێت».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که حزبه‌که‌ى یارمه‌تیده‌رێکى باش ده‌بێت بۆ چاکسازى و خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان.
فاروق عه‌لى وتیشى» هه‌رکات وه‌فدى پارتى گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کردین، ئه‌وکات پرس و را به کادیره‌کانمان ده‌که‌ین و بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین».
خواستى کۆمه‌ڵ بۆ به‌شدارى له حکومه‌تدا له‌کاتێکدایه، پارتى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌شدارى پێ‌بکات له حکومه‌تدا،
له‌ماوه‌ى رابردووش‌دا عیرفان عه‌لى، رابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى سه‌ردانى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى و مه‌سرور بارزانى کاندیدى پارتى بۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت کۆبۆته‌وه.
به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى، پارتى ده‌یانه‌وێت بزوتنه‌وه به‌شدارى حکومه‌ت بکه‌ن و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وه‌ربگرن، له‌و روه‌وه پارتى له‌نێوان کۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه یه‌کێکیان ده‌باته حکومه‌ته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان به‌لیستى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوو به‌شدارى کرد، به‌ڵام نه‌یتوانى کورسى به‌ده‌ستبهێنێت و ئێستاش ده‌یانه‌وێت به‌شدارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌ت بکه‌ن، له‌کاتێکدا یه‌کگرتوو بۆته ئۆپۆزسیۆن.
عه‌بدوڵا وه‌رتێ، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه به‌رنامه‌و پلانى خۆمان هه‌یه وه‌ک بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، هه‌ر کاتێک کاک مه‌سرور بارزانى به‌فه‌رمى راسپێردرا بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت، ئه‌وکات گفتوگۆ ده‌که‌ین».
ئه‌وه‌شى ره‌تکرده‌وه داواى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینییان کردبێت و وتى»سه‌ردانه‌که‌مان بۆ لاى کاک مه‌سرور بارزانى حزبیى بووه، به‌و پێیه‌ى ناوبراو راده‌سپێردرێت بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى حکومه‌ت گفتوگۆیان کردووه«.
