سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى پۆلیسى سلێمانى بۆ ‌هاوڵاتی: داوامان کردووه‌ سه‌رانسه‌رى سلێمانى بکرێت بە کامێرای چاودێريی

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

سهرکهوت ئهحمهد بهرپرسى پهیوهندییهکانى پۆلیسى سلێمانى رایدهگهیهنێت، ههندێک کهس و لایهن دهیانهوێت ئارامى سلێمانى تێکبدهن و داوامان کردووه سهرتاسهرى سلێمانى بکرێت به کامێرا.

سهرکهوت ئهحمهد لهم چاوپێکهوتنهدا لهگهڵ هاوڵاتی باس لهوهدهکات، تۆڕهکانى کۆمهڵایهتى کێشه کۆمهڵایهتییهکانى زیاد کردووه و کوڕێکیان دهستگیرکردووه 2 ههزارو 780 وێنهى ئافرهتى پێبووهو دهستکارییانى کردووهو داواى پارهى له یهکێک له ئافرهتهکان کردووه.

ئاماژه بهوهشدهکات، چاودێرییهکان زۆر چڕ و پڕن، بهڵام پێویستیان بهدامهزراندنى پۆلیسى تر ههیه، داوایان کردووه که 300 پۆلیسیان بۆ دابمهزرێنرێت، بۆ ناو قهزاى مهرکهزى سلێمانى.

هاوڵاتی: لهماوهى چهند ڕۆژى ڕابردوو چهند ڕوداوێک ڕویدا وەک کوشتنى مهریوان و تارقى بهقاڵ، تۆمهتبارێک بتوانێت تاوانێک ئهنجام بدات و پاش سێ مانگ دهستگیر نهکرێت و تاوانى تر ئهنجام بدات، هۆکارهکهى چیه، ئایا بۆشایى ئهمنی نییه؟

سهرکهوت ئهحمهد: له ههموو دنیادا وایه که روداوێک دهبێت، لێکۆڵینهوهى تێدا دهکهیت، بهڵام مهرج نییه که دهستگیرى بکهین، زانیارى کۆدهکهیتهوه لهسهر حاڵهتهکه و له شوێنهکه، لهسهرهتاى حاڵهتهکهى (تاریق) ى بهقاڵهوه خهریکین لهگهڵ ئاسایش تا به تاوانێکى ترهوه  تۆمهتبارهکان دهستگیر کران.

تۆمهتبار ههیه زۆر لهوه زیرهکتره، ئهم بانده کاریان لهسهر ئهوه کردووه که خاوهنى ئهو ئوتۆمبێلانهیان لهژێر دهستى خۆیان هێشتۆتهوه تا له خاڵى پشکنین ئوتۆمبێلهکه بهڕێدهکهن، دواتر کهسهکه یان دهیکوژن یان بهری دهدهن. بۆیه نهوهک زوو پهیوهندى به پۆلیسهوه بکات و له بازگهکان بگیرێن، بهڵام له جیهاندا نیه تاوانێک بکهن و نهگیرێن، ههر ئاسهوارێک بهجێدههێڵن و دهگیرێن تهنها کاتى دهوێت.

هاوڵاتی: تاریقى بهقاڵ کوشتنهکهى نوێ بووه یان ئهم بانده که گرتویانه یهکسهر کوشتویانه؟

سهرکهوت ئهحمهد: ئهوهى ئێمه له خهڵکهکهمان بیست، وتیان لهو کاتهدا شهڕێک بووه لهو شوێنهدا، دوکاندارێک پێی وتین، شهڕهکه دوو سێ دهقهیى بووه و فیشهکێک تهقیوه و دواى ههموو کهسهکان بهو ئوتۆمبێله ڕۆیشتون، بۆیه دواى دهردهکهوێت که بهرگرى کردووه فیشهکێکیان ناوه به ڕانیهوه و دواى ههر بهرگرى کردووه تا فیشهکێکى تریان پێوه ناوه و ئیتر پهکى کهوتووه و سوارى ئوتۆمبێلهکهى بون و بردویانه.

هاوڵاتی: کاتێک فیشهکێک له شوێنێک بتهقێت، پۆلیس ناچێت؟

سهرکهوت ئهحمهد: بیست دهقیقه دواى ڕوداوهکه پهیوهندیمان پێوه کراوه چووین بۆ شوێنى کوشتنى تاریق، که پۆلیس چووه، وتراوه لێره شهڕهکه بووه و دواى ئهوه بهدواداچونمان دهستپێکردووه. ئێستا گهڕهکهکان زۆرن، له بهختى ئهوانیشدا له کامێراى چاودێرییهوه هیچ دهرنهکهوتبوو.

هاوڵاتی: پێتانوانیه پێویسته کامێراى چاودێرى زیاتر دابنرێت و رێوشوێنهکان توندتر بکهنهوه؟

سهرکهوت ئهحمهد: پێشتر پرۆژهیهک ههبوو، پێش قهیرانهکه، بۆیه له بهختى سلێمانى بههۆى قهیرانهوه دانهنرا، کامێرهمان ههیه له شوێنى چاک، بهڵام پێویستمان به زیاتره.

هاوڵاتی: ئایا بریکارى وهزیرى ناوخۆ، ناتوانێت پرسى دانانى کامێراکان یهکلایبکاتهوه تا دوانهخرێت؟

سهرکهوت ئهحمهد: دهتوانێت، بهڵام کاتێک دهچێته سهر ئهوهى پارهى بۆ خهرج بکرێت، دهڵێن بودجه نییه، ئهوه به کۆمپانیا دهکرێت، پارهکهش نهبێت کارهکه ناکرێت.

داوامان کردووه سهرتاسهرى سلێمانى بکرێت به کامێرا، لیژنهیهک دادهنێین ئهو شوێنانهى که پێویستن دادهنرێت، ئێستا لهسهر حسابى خۆمان و هاوکارى خهڵک، چهند شوێنێک ههیه که چهند کامێرایهکمان تیا داناوه و وهک بازاڕى لهنگهى ژنان. بۆ حاڵهتى دزین و ئاسایش له شهقامه گشتییهکان کامێرهیان ههیه و مروریش کامێرهیان ههیه، بهڵام ئهمانه بهس نین، ئێمه دهمانهوێت کۆنتڕۆڵى گهڕهکهکانیش بکهین.

 هاوڵاتی: سهبارهت بهو دوو کوڕهى باوکى خۆیان کوشت له گهڕهکى چوارباخ، ئایا دایکیان گیراوه؟

سهرکهوت ئهحمهد: دایکى کوڕهکهمان گرت به بڕیارى دادوهر که بانگمان کرده بنکه دانى پێداناو دادوهر ڕایگرت، چونکه لهو کاتهدا تاوانبارهکان رایان کردبوو، بۆیه که خۆیان ڕادهستى ئاسایش کرد، دانپێدانانى کوڕهکه خۆى دهڵێت که دایکم گیرا من خۆم ڕادهست کردووه.

هاوڵاتی: که دایکى نهگیرایه لهوانهیه نهگیرایه تاوانبارهکه؟

سهرکهوت ئهحمهد: ڕهنگه وابوایه خۆى رادهست نهکردایه، نیازى نهبوو خۆى رادهست کات.

هاوڵاتی: هۆکارهکه چى بوو پهیوهندى بهوهوه ههبوو که باوکى ژنى ترى هێناوه؟

سهرکهوت ئهحمهد: ئهو کێشهیهى که باس دهکرێت ههر ئهوهیه که بهنیاز بووه ژن بهێنێت و نهیهێناوه، ماڵهکهیمان پشکنیوه، نۆ ملیۆن دینارمان دۆزییهوه کهس ئاگاى لهو پارهیە نهبووه و لهلایهن پۆلیسهوه رادهستى کهسوکارى پیاوهکه کراوهتهوه.

هاوڵاتی: شۆفێرى تهکسیهک که پارهى ئاڵوگۆڕ کردووه و لێیان سهندووه له نزیک تاسوڵجه، پێتوایه ئهوه دڵهڕاوکێ دهکاته دڵى هاوڵاتییانهوه؟

سهرکهوت ئهحمهد: ئهمه تهنیا بۆ تێکدانى دۆخى سلێمانییه، ئهمه یهکهم حاڵهته، بۆ ئهم شوفێره خێرا پهیوهندى نهکرد به هێزى ئهمنیهوه؟  بۆ سکاڵاى تۆمار نهکردووه؟ چونکه بۆ کارى یاسایى پێویستى به بڕیارى دادگا ههیه.

هاوڵاتی: پێتوایه دهستێکى سیاسى ههبێت له پشتى یهوه؟

سهرکهوت ئهحمهد: ڕهنگه به مهبهستى ئهوه بێت و بڵێن سلێمانى.

هاوڵاتی: ئهو تاوانانهى که دهکرێن بهشێکیان به چهکى بێ مۆڵهته، بۆ ئیجرائاتهکان توندتر ناکهن؟

سهرکهوت ئهحمهد: ئێمه پێشنیارمان کردووه که بابهته یاساییهکه تونتر بکرێتهوه، ههڵگرتنى چهکى بێ مۆڵهت و به مۆڵهتیشهوه قورس بکرێت، بۆیه کهسێک دوکانێکى ههیه و هیچ کێشهیهکى نیه، پێویست ناکات که چهکى ههبێت و مۆڵهتى پێبدرێت.

مۆڵهتى چهک لهلایهن پارێزگاوه دهکرێت، پێویستى به کۆمهڵێک مهرج ههیه، با ئهو کهسانه مهرجهکانیش یان تێدا بێت، بهڵام که پێویستى نهبێت پێى نهدرێت، دهمانچه بۆ کهسانێک پێویسته که کۆمپانیایهکیان ههبێت، پێویستیانه، ئهویش لهوکاتهدا دهماچهیهک و کڵانشیکۆفێکى دهدهیت بۆ حهرهسهکان و دهورات دهکات، دهدرێت به کهسێک که لهماڵهوه دایدهنێت کێشهى لێدهکهوێتهوه و رهنگه مناڵێکى بهکاریبهێنێت بۆ کارێکى خراپ.

ئێستا  رێوشوێنهکان توند کراونهتهوه، زۆر شوێنى پێ دهکهن، ئاسایش، لیژنهى پزیشکى، بهڵگهى تاوان، کهسهکه فیشهکى پێدهتهقێنن و بۆیه که حاڵهتێک ڕوى دا دیراسهى بکهن، بۆیه ههندێک خهڵک ههیه که لهوه دهترسێت و ناچێت نایکات، تا ئیجرائاتهکه توند بێت خهڵک کهمتر دهیهوێت.

ههندێک خهڵک ههیه که ئاستى رۆشنبیرییان بهرزه، نایهوێت خۆى توشى کێشه کات و چهکى بێ مۆڵهت ههڵگرێت و پۆلیس بیگرێت و لێپرسینهوه بکات لهسهرى، خهڵکیش ههیه که خولیاى کڕینى چهکه، کهسى وا ههیه که سێ دهمانچهى ههیه، تائێستا فیشهکێکى پێ نهتهقاندووه.

هاوڵاتی: ئهو چهکانه له وڵاتانى ئیقلیمیهوه دێنه ههرێم؟

سهرکهوت ئهحمهد: ههندێک دهچن له دهرهوه دهیکڕن و رێگریمان لێکردووه، له مانگێکدا 50کهسمان گرتووه که 50 چهکیان پێ بووه. ئهو سنورانه کراوهن، له ئێران و تورکیاوه دێن، 10 کهسمان گرتووه لهسهرئهوهى له فهیسبوک ڕهسمى چهکى داناوه بۆ فرۆشتن، لهرێگهى ئهوهى  کاتمان لێوهرگرتوه که بێت لێى بگرین و گرتومانه، چاودێرى دهکرێت، بهڵام رێژهى چهکى بێ مۆڵهت زۆره.

هاوڵاتی: مهسهلهى ئهم کوشتن و باندانه هۆکارهکهى بۆشایى ئهمنى نییه؟

سهرکهوت ئهحمهد: ئهوهى که له سلێمانی دهژى، دهزانێت بۆشایى ئهمنیى بوونى نییه، لیژنهیهکی وهزارهتى  ناوخۆى بهغداد هاته سلێمانى، بۆ ئهوهى چاوپێکهوتن لهگهڵ عهرهبهکان بکهن که بزانن دۆخیان چۆنه، چونکه وا باس ئهکرا له جنوبى عێراق ههر عهرهبێک بێته سلێمانى چارهنوسى نادیار دهبێت، ئهوهبوو له سهراى سلێمانى چاوپێکهوتنیان لهگهڵ 10 عهرهب زیاتر کرد، وتیان سلێمانییان پێ خۆشتره وهک له جنوب و رێزمان لێدهگیرێت .

ئێمه و ئاسایش له ههر شوێنێک تهقهکردن ههبێت، روداو ههبێت، که پهیوهندیمان پێوه بکرێت  یهکسهر دهچینه ئهو شوێنه و رێزمان له ههموو کهسهکان گرتووه به عهرهب و تورک و ههمویانهوه و به دهمیانهوه چوین.

هاوڵاتی: پێویستتان بهدامهزراندنى پۆلیس نییه، واتا بۆشاییتان نییه لهرووى کهمى کارمهندهوه؟

سهرکهوت ئهحمهد: چاودێرییهکان زۆر چڕ و پڕن، بهڵام ههر پێویستمان بهدامهزراندنى پۆلیسى تر ههیه، داوامان کردووه که 300 پۆلیس مان بۆ دابمهزرێنرێت، بۆ ناو قهزاى مهرکهزى سلێمانى.

ئێمه هێزێکى تایبهتمان داناوه زیاتر له 60 کارمهندن، حازرن بۆ ڕوداوى نهخوازراو لهههر کات و شوێنێکدا بێت.

هاوڵاتی: ئهو کهسانهى لهکاتى دهوامدا چهکیان پێیه لێیان وهردهگیرێت یا دهتوانن بیبهنه ماڵهوه؟

سهرکهوت ئهحمهد: فەرمانمان کردووه بۆ پۆلیسى تهواوى شوێنهکان،  کهس بۆى  نییه چهک بباتهوه بۆ ماڵهوه بێجگه له ئهفسهر و مفهوزى لێکۆڵینهوه، یا ئهو کهسانهى که ڕاسپێردراون به کارێک، بۆنمونه مهفرهزهیهکمان ههیه که لهوانهیه شهو ئیشمان پێ بێت، بۆیه بێجگه لهوانه کهس ناتوانێت چهک بهرێتەوە ماڵهوه.

هاوڵاتی: خهڵک گومانى لا دروست بووه لهناو لایهنه سیاسییهکان، یا کهسانى ناو حزبهکان داڵدهى تۆمهتباران دهدهن ئهوه راسته؟

سهرکهوت ئهحمهد: حاڵهتى وا ههیه، بهڵام وهک بهڕێوەبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى کۆبونهوهیهکمان کرد که هێزهکانى 70 و ههندێک لایهنى تر  ئامادهبوون، باسیان لهوهکردووه که ههر ئهفسهرێکى ئێمه تۆمهتبار بوو ئاگادارمان بکهنهوه تهسلیمیان دهکهین، ههر کهسێکیش که زانرا که ئهمه دهسهڵاتداره و کهسێکى حهشارداوه ئاگاداریان بکهن، کهسێک ئهگهر تاوانبارێکى حهشارداوه کهیسى بۆ دهکرێتهوه له دادگا و به شهریک له قهڵهم دهدرێت، پێویسته ئهمه چاودێرى بکرێت که لهشوێنێکدا که چهکدارى لهگهڵ نیه بدرێت به سهریدا و دهستگیر بکرێت.

رهنگه له قهزا و ناحیهکان که کابرا سهرۆک عهشیرهتێکه، حساب بۆ پۆلیس ههر نهکات، خۆى چهکداره و نازانێت یاسا چییه، نازانێت که خۆى بدا بهدهستهوه باشتره، رهنگه لهدهرهوه بێت خهڵکانى تر بیکوژن.

هاوڵاتی: هاوڵاتیانى سلێمانى هاوکاری دهزگا ئهمنییهکان دهکەن؟

سهرکهوت ئهحمهد: دهتوانم بڵێم ههر تاکێک خۆى  به پۆلیس دهزانێت، ههر شتێک ببینێت ئاگادارمان دهکاتهوه، ئهو ئاسایش و ئارامییهى که ههیه نیوهى بههۆى خهڵکى شارى سلێمانیهوهیه، لهڕێگهى تهلهفونى هاوڵاتیهکهوه توانیومانه تاوانبارى گهوره ئاشکرا بکهین و دهستگیریان بکهین.

هاوڵاتی: پێتوایه بههۆى پهیوهندییهکانى تۆڕهکانى کۆمهڵایهتى و سۆشیال میدیاوه کێشه کۆمهڵایهتییهکان زۆر بوون و ئهرکى ئێوهشیان قورستر کردووه؟

سهرکهوت ئهحمهد: حاڵهتى پهیوهندییهکان سۆشیال میدیا و ئینتهرنێت و سناپ چات و ئهمانه زۆرن، له بهختیارى کوڕێک گیراوه 2 ههزارو  780وێنهى ئافرهتى پێبووه 10وێنهیان هى یهک ئافرهته و ئافرهتهکه  زیرهک بووه و شکاتى کردووه، که ههڕهشهى لێکردووه و  که ئهوهنده پارهى نهداتێ بڵاوى دهکاتهوه، وێنهکانى دهستکارى کردووه، که خهڵک له ئهمه تێناگات و کهسوکارى تا له ئهم راستییه تێدهگهن، یان دهبێت خۆى بکوژێت یا کهسوکارى تا تێدهگهن تیا دهچێت، که بهنیاز بووه ههموو خاوهنى ئهو وێنانه وا لێبکات، ئهمه کێشانه بوونیان ههیه و پۆلیس دۆسیهى بۆ دهکاتهوهو رهوانهى دادگا دهکرێت.

بۆنمونه ژنێک هاته لام و زۆر گریا و ماڵ و منداڵى ههبوو، وتى» لهگهڵ کهسێکدا دهستم تێکهڵ کردووه و ههڕهشهم لێدهکات که ڤیدیۆکان دائهبهزێنم» بۆیه ناشتوانرێت بچێته بنکهیهک و داوا تۆمار بکات و لهگهڵ  داواکارى گشتى  قسهمان کردووه که ئهم کهسانه دهکهینه ههواڵدهر بۆ ئهوهى ئهوهنده هاتوچۆى پێ نهکرێت و مێردهکهى لێپرسینهوهى لهگهڵ بکات و لهماڵهوه ئاشکرا ببێت

تهنانهت بههۆى تۆڕهکانى کۆمهڵایهتییهوه پهیوهندى کوڕ و کوڕیش ههیه  که زیاتر به خۆى فهیسبوکهوهیه و ئهو کوڕانانهن که تهبیعهتیان ئافرهتانهیه.

بڕیارێکمان ههیه وهک پۆلیس، ههر کهسێک لهسهر تۆڕى کۆمهڵایهتى  شتى نهشیاو بڵاو بکاتهوه، ئهمه بابهتێکى یاساییه و داواکارى گشتى سکاڵاى لهسهر دهجوڵێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار