ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیى پارتى: ناکرێت حزبی عەلمانی پشتیوانیی سەلەفییەکان بکات به هه‌ر هۆکارێک بێت
سه‌لام عه‌بدوڵا بۆ هاوڵاتى: ده‌بوو یه‌کێتى و گۆڕانیش وه‌ک پارتى روونکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر دواکه‌وتنى پێکهێنانى حکومه‌ت بدایه
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
سه‌لام عه‌بدوڵا ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، نێچیرڤان بارزانی، جێگرى سه‌رۆکى پارتى روونکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر دواکه‌وتنى پێکهێنانى حکومه‌ت داوه، بۆیە «ده‌بوو یه‌کێتى و گۆڕانیش روونکردنه‌وه بده‌ن».
سه‌لام عه‌بدوڵا له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، له‌باره‌ى پرسی بهشداریپێنهکردنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له کابینه‌ى نوێی حکومه‌تدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، به‌شداری پێنه‌کردنى کۆمه‌ڵ له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تدا، ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى خۆیان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ده‌موچاوى نوێى پارتى له‌ناو حکومه‌تدا بێت، به‌ڵام بۆ وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان، ئه‌گه‌ر که‌سێکى تر‌ى شاره‌زاى وه‌ک ئاشتى هه‌ورامى نه‌بێت، ئه‌وه ته‌نها خۆى داده‌نرێته‌وه«.
جه‌ختیشده‌کاته‌وه، پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى موچه‌ى نایاسایى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن ببردرێت و ده‌بێت په‌رله‌مان بڕیارى بۆ ده‌ربکات و حکومه‌ت جێبه‌جێى بکات.
لەبەشیکی تری قسەکانیدا، باس لە قسەیەکی پشووتری دەکات کە پڕفرۆش‌ترین کتیب لە پێشانگای نێوەدەوڵەتی هەولێر، کتێبە ئاینییەکان بووە، هەروەها دەڵێت «نابێت حزبى عه‌لمانى، پشتیوانى له سه‌له‌فییه‌کان بکات»
هاوڵاتى: پێکهێنانى حکومه‌ت زۆر دواکه‌وت، باس له‌وه ده‌کرێت ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستى مانگى شه‌ش، هۆکاره‌که‌ى ڕێکنه‌که‌وتنى لایه‌نه‌کانه له‌سه‌ر پۆسته‌کان؟ یان چ شتێکى تر دوایخستووه؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: وه‌ک له وتاره‌که‌ى کاک نێچیرڤان بارزانیدا باسى لێوه‌کرد، دواکه‌وتنى حکومه‌ت هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت، واچاکتره لایه‌نه‌کان بگه‌نه رێکه‌وتن، واباشتریشه ئێستا دواکه‌وێت، نه‌ک دواى حکومه‌تێکى لاواز و ناموتهفیق و ناته‌با بێت، بۆیه دواکه‌وتنى پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌م، هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه بێت کارێکى باشه.
خه‌ڵک پێی خۆشه زوو حکومه‌ت پێکبهێنرێت، چونکه هه‌موو خه‌ڵک له نیگه‌رانیدا ده‌ژیت، تێناگات ده‌ڵیت ئێمه ده‌نگمان داوه به‌م حکومه‌ته، ماوه‌ى شه‌ش مانگه ته‌شکیل نابێت، ئه‌بوایه رونکردهوهکه له‌لایه‌ن هه‌موو حزبه‌کانه‌وه بدرایه یه‌کێتى و گۆڕانیش وه‌ک پارتى روونکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر دواکه‌وتنى پێکهێنانى حکومه‌ت بدایه.
هاوڵاتى: پارتى وه‌زیره کۆنه‌کان داده‌نێته‌وه یان ده‌موچاوى نوێ ده‌هێنێته ناو کابینه‌ى نۆیه‌م؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: من پێمباشه له هه‌موو کابینه‌یه‌کدا ده‌موچاوى تازه بێته پێشه‌وه، ناشکرێت وه‌زیرێک بیست ساڵ له شوێنێکدا بێت، بۆ ئه‌م وڵاته خه‌ڵکى تێدا نیه؟ که‌سى تر پێنه‌گه‌یشتووه؟ که‌سى تر خوێندنى ته‌واو نه‌کردووه؟ که‌سى تر ئه‌زمونى په‌یدا نه‌کردووه، مه‌فروزه گۆڕانکارى هه‌بێت و که‌سى نوێ له‌ناو پارتیدا بکرێته وه‌زیر.
هاوڵاتى:پێت وایه به‌دیلى ئاشتى هه‌ورامى هه‌یه بۆ وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان لاى پارتى؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: ئه‌وه ئیشێکى ته‌کنیکى تایبه‌ته، چونکه ناتوانرێت هه‌موو که‌سێک بکرێت به وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کان. مه‌سه‌له‌که وزه‌یه که‌پێویسته شاره‌زایى تیا هه‌بێت، له‌و بواره‌دا ئه‌زمونى هه‌بێت، به ته‌ئکید که هه‌بێت داده‌نرێت که نه‌شبێت ئه‌وه دیاره ئاشتى هه‌ورامى داده‌نرێته‌وه.
هاوڵاتى: دواى قسه‌کانى عه‌لى باپیر به‌شدارى کۆمه‌ڵ لاى پارتى گه‌شتووەته خاڵى کۆتایى و به‌شدارییان پێ ناکه‌ن؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: عه‌لى باپیر خۆى رونکردنه‌وه‌ى دا وتى ئه‌م حکومه‌ته به شایسته‌ى کۆمه‌ڵ نازانین که به‌شدارى بکات، واته ئه‌وان ئه‌م حکومه‌ته به شایسته‌ى خۆیان نازانن، له‌به‌رئه‌وه به‌شدارى پێنه‌کردنیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى خۆیان.
هاوڵاتى: واته به‌شداری به کۆمه‌ڵ ناکرێت له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تدا؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: به‌و قسانه‌ى خۆیان بێت هه‌ر عه‌یبه بیکه‌ن، چونکه خۆیان ده‌ڵێن شایسته‌ى حزبه‌که‌مان نیه، که شایسته نیه بۆ به‌شدارى تێدا ده‌که‌ن.
هاوڵاتى: به‌ڵام پێتوانییه پارتى به ئه‌نقه‌ست گفتوگۆى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ دواخست، بۆ به‌شدارییان له حکومه‌تدا؟
سه‌ڵام عه‌بدوڵا: پارتى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و گۆڕان کردووه‌و ئه‌وان کورسى په‌رله‌مان و ده‌نگه‌کانیان له‌دواى پارتییه‌وه‌یه، به‌پێى ریزبه‌ندى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا ده‌کرێت، کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسییه‌وه سه‌لام و عهلهیکى لێکراوه. ئه‌وه ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامییه که بڵێت شایسته نیه، باوه‌ڕ ناکه‌م حزبه‌که‌شى به قسه‌ى نه‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان خۆیان، خۆیان به‌ند کردووه به‌و لێدوانه‌وه که به‌شدارى حکومه‌ت ناکه‌ن.
هاوڵاتى: تا چه‌ند پارتى ئاماده‌یى تێدایه پرۆژه یاسای چاکسازى خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کان ئه‌وانه‌ى به‌نایاسایى موچه وه‌رده‌گرن و پارتین موچه‌کانیان ببڕدرێت؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: هه‌موو حزبه‌کان له‌کاتى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یان داناوه که چاکسازى پێویسته ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانیان بێت، پێویستیشه ئەوانەی به نایاسایى خانه‌نشین کراون، موچه‌که‌ى ببڕدرێت.
هاوڵاتى: واتا پارتى به‌رجه‌سته‌ى ده‌کات به کردارى یا ته‌نها به قسه پشتگیرى ئه‌و پرسه ده‌که‌ن؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: ده‌بێت به بڕیار و یاسا له‌په‌رله‌مان ده‌ربچێت و حکومه‌تیش سور بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى به ته‌ئکید ده‌توانرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدام، ئه‌وانه‌ى پارتیشن موچه‌کانیان ببڕدرێت.
هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوودا، وتارێکت نوسیبوو له‌سه‌ر پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى کتێب له هه‌ولێر که کتێبه ئاینییه‌کان پڕفرۆشترینن و ره‌خنه‌ت له‌وباره‌یه‌وه گرتبوو که هه‌ولێر بووه‌ته کابوڵ؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: مه‌به‌ستم له‌وه‌یه که پڕفرۆشن. ئامارێکم ته‌قدیم کرد که ئامارى پێشانگاکه خۆیانه، که ده‌ڵێت ئه‌مساڵ پڕ فرۆشترین کتێب کتێبى ئاینییه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا که سه‌رده‌مى عیلم و زانست و ته‌کنیکه، له وڵاتێکدایت که پڕ فرۆشترین کتێب کتێبى ئاینى بێت، بۆ زانستى، یان ئه‌ده‌بى نه‌بوو، پرسیارم کردووه‌و پرسیاره‌که‌شم پرسیارێکى مه‌نتیقى بووه.
هاوڵاتى: به‌ڵام هه‌ندێک که‌س وهڵامیداوهتهوهو به‌شێک له نوسه‌رانى چه‌پیان تۆمه‌تبار کردبوو که شه‌وانه خه‌ریکى خواردنه‌وه‌ن و ئاگایان له کتێب خوێندنه‌وه نه‌ماوه، قسه‌ت چیه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: ئاخر ئه‌وه ئهقڵهکهیانه، کتیب خوێندنه‌وه و خواردنه‌وه که‌ى په‌یوه‌ندى به یه‌که‌وه هه‌یه، ئه‌وه رۆشنبیرییهکهیانه بۆیه ئه‌و قسه‌یه ده‌که‌ن.
هاوڵاتى: سه‌له‌فییه‌کان تا دێت گه‌شه ده‌که‌ن، باس له‌وه ده‌کرێت پارتى و یه‌کێتى پاڵپشتیان ده‌که‌ن، پێتوایه زه‌ره‌ر له پرسى دیموکراسى و مه‌ده‌نى و کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌دات؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: پێموایه تێکه‌ڵکردنى ئاین و سیاسه‌ت هه‌ڵه‌یه، چونکه هه‌ریه‌که‌یان ته‌ریقه‌ى خۆیان هه‌یه، بۆیه لاى من به پێویستى نازانم هیچ لایه‌نێک پشتیوانى له‌وانه بکات، که مه‌به‌ستى ئاینه، بابچێت له حزبێکى ئاینى کاروبارى خۆى بکات.نابێت حزبى عه‌لمانى پشتیوانى له سه‌له‌فییه‌کان بکات، چونکه سه‌له‌فییه‌کان پێچه‌وانه‌ى بیروباوه‌ڕى عه‌لمانییه‌تن، ناکرێت پشتیوانیان بکرێت به‌هه‌ر هۆکارێک بێت. بڕواناکه‌م سه‌له‌فییه‌کان ئه‌وه‌نده به‌هێزبن، بتوانن هه‌موو ده‌سه‌ڵاتى کوردستان بگرن، بڕواناکه‌م کلتورى کوردى ئه‌و توندوتیژیه قبوڵ بکات به‌رامبه‌ر ئافره‌ت یا به‌رامبه‌ر ئاینه‌کانى تر.