وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى شوێنه‌کانى که‌ڵه‌شاخ داده‌خات

چه‌ندین شوێنى تایبه‌ت به‌ که‌ڵه‌شاخ کراونه‌ته‌وه‌ و "به‌بێ چاودێری"سه‌رقاڵى کارکردنن

6 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

ئاریان شهوکهت،  ٤٧ساڵ، ماوهى شهش ساڵ سهرئێشهیهکى بهردهوامى لهگهڵدا بووه و بۆ چارهسهر، زۆر پزیشک گهڕا، بهڵام بێ سود بوو، تا ئهوکاتهى ھاوڕێیهکى پێشنیارى بۆ کرد، بچێت کهڵهشاخ بکات، ئهوهش لهدهست ئهو ئازاره تونده رزگاریکرد که شهکهتى کردبوو.

ئاریان که راھێنهرى کاراتییه، ئێستا ساڵانه دووجار کهڵهشاخ دهکات و دهڵێت کاتێک ئهو کاره دهکات، ھهست به باشى تهندروستى دهکات.

«دواى دوو کاتژمێر له ئهنجامدانى کهڵهشاخهکه، ھهست به ئارامى ئهکهم و ئازارهکهم زۆر کهم دهبێتهوه و تا سى ڕۆژ دوایکردنى کهڵهشاخهکه ھیچ ئازارێک نامێنێت و لهشم سوک دهبێت». ئاریان وتى.

کهڵهشاخ بهشێوازێکى چارهسهر دادهنرێت لهدهرهوهى زانستى پزیشکی، که لهرێگهى وهرگرتنى «خوێنى پیس» لهجهستهوه دهکرێت، لهرێگهى چهند ئامێرێکى تایبهتهوه.

لهھهرێمى کوردستان، خهڵکێکى زۆر ئهو کاره بۆ خهڵکى دهکهن، ھهرچهنده پزیشکهکان به رێگهیهکى زانستى دانانێن بۆ چارهسهرى ھیچ نهخۆشییهک.

شهفیق عهلی، یهکێکه لهو کهسانهى ماوهى ١٤ساڵه کهڵهشاخى بۆ سهدان کهس کردووه و بهبێ پشکنینى خوێن، کهڵهشاخ بۆ ھیچ کهس ناکات به هاوڵاتی وت «ئهو خوێنهى دهریدهھێنی، کۆبونهوهى خرۆکهى سورى مردووه که ماوهى چوار مانگ جارێک کۆدهبنهوه، لهو شوێنهدا دهبن به ئازار و گرژ بونى ماسولکهکان، باشترین چارهسهریش کهڵهشاخ گرتنه«.

ئهو کهسانهى ئهو کاره دهکهن، پشت به چهند رێنماییهک دهبهستن بۆ کارهکهیان، لهوانه ئهو کهسهى کهڵهشاخ دهکات، پێویسته خوێنى له سهدا ٨٥ کهمتر نهبێت، تا توشى زیانى تهندروستى نهبێتهوه.

 شهفیق که لهساڵى ٢٠٠٥هوه سهرقاڵى ئهو کارهیه و کهڵهشاخى بۆ سهدان کهس کردووه وتى «بۆ پیاوان ئهو کهسانهى کهڵهشاخیان بۆ دهکرێت، پێویسته تهمهنیان له ٢٣ ساڵ کهمتر نهبێت، ژنانیش مهگهر حاڵهتى تایبهتى پێویسته له دواى تهمهنى ٤٠ساڵیهوه بۆیان بکرێت».

وتیشى «ئهوانهى سهردان دهکهن، زیاتر تهمهنى ٢٥ساڵین، چونکه ئهو تهمهنه خوێن یان زۆره زۆرتر توشى ئازار و فشارى خوێن دهبن».

زۆبهى ئهو کهسانهى سهردانى شهفیق دهکهن، ساڵانه دوو جار یان زیاتر سهردانى دهکهن، بهڵام ئهوانهى نێرگهله و مهشروبات و جگهره دهخۆن و پارێزى ناکهن ھهیه چوارمانگ جارێک یاخود شهش مانگ جارێک ئهو کاره دهکهن.

بهڕاى زۆربهى ئهوانهى کهڵهشاخ دهکهن، ئهو کاره ھێنانه دهرهوهى خوێنى پیسه و له ھهموو بهشهکانى لهشى مرۆڤ دهتوانرێت له ١٠٠ شوێندا بکرێت.

شهفیق عهلی، له ئهکادیمیهى میسرى خولى بینیوه و شێوازهکهیان فێرکردوه، وهک حهزێک برهوى به کارهکهى داوه و بهردهوام شتى لهسهر دهخوێنێتهوه و پێیوایه بۆ زۆر نهخۆشى باشه وهک گرژبونى ماسولکهکان و سهرئێشه و شهقیقه و جیوب و چهورى بهرز، بۆژناننیش کاتێک ھۆڕمۆناتى تێکدهچێت، یاخود بۆ زیپکه و پاککردنهوهى پێست و ھهر نهخۆشییهک که پهیوهندى به خوێنهوه ھهبێت، باشە.

ئهو کهسهى کهڵهشاخى بۆ دهکرێت، تهنھا دوو ملیم له پێستى دهبڕدرێت و به ئامێرى تایبهت خوێنهکه ڕادهکێشرێت، لهو شوێنهى که ئازارهکهى تێدایه و دواى سێ ڕۆژ  تا ھهفتهیهک به تهواوى شوێنهکهى ساڕێژ دهبێتهوه.

لهبارهى رێگهپێدانیان لهلایهن وهزارهتى تهندروستییهوه، شهفیق باس لهوه دهکات لهبرى قهدهغهکردنى ئهو کاره با چاودێرییان بکهن « ئهمه شهپۆلێکه و ھاتووه ناتوانن ڕێگرى لێبکهن، لهبرى ئهوه بابێن ڕهچاوى پاک و خاوێنى تهواو بکهن».

باسى لهوهشکرد، وهرزهکانى بهھار و پایز زۆر گونجاوه بۆ کهڵهشاخ گرتن، تهنها له ناوهڕاستى ھاوین و ناوهڕاستى زستان باش نییه بکرێت، تهنھا له حاڵهتى زۆر پێویست دا نهبێت.

ئهو کهسانهى که کهڵهشاخیان کردووه باس لهوه دهکهن دواى دوو کاتژمێر ئازاریان نامێنێت و جهستهیان ھهست به ئارامى دهکات.

گێلاس عیزهت، تهمهن٣٩ساڵ، له تهمهنی٢٨ساڵیهوه تائێستا سێ جار کهڵهشاخ ى کردووه و وتى «شان و ملم زۆر ئازارى ھهبوو،  بهردهوام توشى گرژى ماسولکهکان دهبوم،  لهو کاتهوهى کردومه تائێستا ئازارى وام توش نهبۆتهوه«.

شوێنهکانى کهڵهشاخ و شوێنهکانى دیکهى تایبهت به دهرمان و چارهسهر لهدهرهوهى وهزارهتى تهندروستى لهلایهن لیژنهیهکهوه چاودێرى دهکرێت که بهپێى یاسایهکى پهرلهمان دامهزرێنراوه.

جهلال کهریم، بهرپرسى ڕاگهیاندنى کۆمهڵهى ڕووهکناسانى کوردستان، لهساڵى ٢٠١٥هوه لیژنهیهکیان بۆ ئهو مهبهسته پێکهێناوه، بهڵام لهئێستادا سهردانى ئهو لیژنهیه کهمبۆتهوه له نوێنهرى پارێزگاو ئاسایش.

وتی» ئهو کهسانه له سهر بنهماى بڕوانامه و شارهزایى و خولى تایبهتى دهبینن و مهرجیان بۆ دادهنرێت، ئهمهش وهک مۆڵهت نا، پشگیرى کارکردنمان بۆ کردووه«.

وهزارهتى تهندروستى، بڕیارى قهدهغهکردنى کهڵهشاخى دهرکردووهو بهم نزیکانه سهرجهم ئهو شوێنانه دادەخرێن که ئهو کارهیان تێدا دهکرێت.

ئارام رۆستهم، راوێژکارى وهزیرى تهندروستی، لهلێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت «کهڵهشاخ به فهرمانى وزارى قهدهغهیهو فهرمانهکه دهرچووهو پێویسته قهدهغه بکرێت».

باسى لهوهشکرد، بڕیارهکه ٢٩ى نیسان وهزیرى تهندروستى ئیمزاى کردووهو رهوانهى ڕۆژنامهى وهقائیعى کوردستان کراوه، ڕۆژى بڵاوکردنهوهى له ڕۆژنامهکه، کارى لهسهر دهکرێت و لهڕێگهى تیمهکانهوه، سهردانى شوێنهکان دهکرێت و ئهو شوێنانهى کهڵهشاخ ى لێدهکرێت ھهمووى دادهخرێت.

ئارام رۆستهم وتیشی»سکاڵاى زۆر ههبووه و دراونهته دادگا، تیمهکان دهستبهکار دهبن».

پسپۆڕانى پزیشکى جهختدهکهنهوه که کهڵهشاخ کارێکى زانستى نییه و پهیوهندى به چارهسهرى پزیشکییهوه نییه.

دانا عومهر، پسپۆڕى نهخۆشییهکانى خوێن به هاوڵاتی وت «کهڵهشاخ زانستى نییه و ئهو خوێنهى که ئهوان باسى دهکهن که گوایه خوێنى پیسه ئهسڵى نییه و تهنها بۆ ئهو کهسانهى که خوێنیان زۆره و میسرییهکان بهکاریان ھێناوهو ئهوکات کانۆلا و بانکى خوێن نهبووه«.

وتیشی»لەڕووى دینیشهوه، خوێن بهخشین باشتره لهو کاره، چونکه کهسێک سودى لێ وهردهگرێت».

لهبارهى خوێنه مهیوهکهشهوه، که گوایه خوێنى پیسه، ئهو پزیشکه وتی»ھیبارین ماددهیهکه که ناھێڵێت خوێن بمهێت، ئهم مادهیه ئیش ناکات و دهمهێت و ئۆکسجین تیا نامێنیت، بۆیه خوێنهکه ڕهش دهبێت».

باسى لهوهشکرد، ھهر کهسێک خوێنى زۆر بێت و ئازارى ئێسقان و ماسولکهکانى ھهبێت، برینداریشى بکهیت و خوێنی لێبڕوات، لهشى سوک دهبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار