«تۆخکردنه‌وه‌ی سنووره خێڵه‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگه ئێجگار ترسناکه»
ئومێد حەمە عەلی : یه‌کێتی هه‌موو سیفاتێکی حیزبی مۆدێرنی سیاسی له‌ده‌ستداوه‌و ده‌سته‌ی مۆنۆپۆڵکاری گه‌نده‌ڵ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: نازەنین گۆران
ئومێد حەمە عەلی نوسەر و پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دەستێوەردانی حزبی لە مەراسیمە کۆمەڵایەتیەکاندا دەڵێت « حیزبی کوردی شکستی هێناوه وه‌ک دیارده‌یه‌کی مۆدێرنی سیاسیی خۆی بچه‌سپێنێت و کاریگەریی له‌سه‌ر هزری گشتی کۆمه‌ڵگه دابنێت»
ئومێد حەمەعەلی لەم چاوپێکەوتنەوەی هاوڵاتی دا رەخنە لە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان دەگرێت، سەبارەت بە دەستێوەردانی لە فیستیڤاڵی ئێل بەگی جاف، کە هەینی رابردوو بەڕێوەچوو، تێیدا دەڵێت «ئەم حیزبه هیچ ئایدیا و فیکرێکی نه‌ماوه، که گوزارشت بکات له روانینی قووڵ و ستراتیژی ئه‌وان بۆ ئایندهی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه... هه‌ژارییان له ئاسته فیکری و فه‌لسه‌فییه‌که‌دا، وایکردووه ته‌نیا رێگای کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک به هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی زیاتر و زه‌قکردنه‌وه‌ی سیما خێڵه‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بزانن».
هاوڵاتی: چۆن هەڵسەنگاندن دەکەیت بۆ سەرپەرشیکردنی فیستیڤاڵی عەشیرەتەکان لە لایەن حزبەکانەوە؟
ئومێد حەمەعەلی: له‌وڵاتی ئێمه حیزب وه‌ک به‌رئه‌نجامێکی راسته‌قینه‌ی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌هاتووەته ئاراوه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌موچاو گۆڕینی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌شبوونه عه‌شیره‌تیی و مانه‌وه‌ی هزره خێڵه‌کییه‌کان بووه له ژێر ناونیشانی تازه و مۆدێرنی سیاسی‌دا، هێنده ئاماژه‌ی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته نه‌بووه، که هه‌رجاره به‌شێوه‌ی جیاوازی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌عبیر له خۆی ده‌کاته‌وه. حیزبی ئێمه له‌ئاستێکی گه‌وره‌دا هه‌وڵێک بووه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌سڵه خێڵه‌کییه‌که‌ی ده‌ڤه‌ری ئێمه، که تائێستا فه‌رمانڕه‌وایی بیر و ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌کات. ره‌نگه له‌رووکه‌شدا ده‌رکه‌وته خێڵه‌کییه‌کان هه‌ندێ جار پاشه‌کشه‌یان پێوه دیاربوبێت، به‌ڵام له‌و کاته‌دا ئه‌و نۆرمه خێڵایهتییانه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و له سه‌روکاریکردنی ناوخۆی حیزبه‌کاندا له ترۆپکی خۆیدا بووه. حیزبی کوردی شکستی هێناوه وه‌ک دیارده‌یه‌کی مۆدێرنی سیاسیی خۆی بچه‌سپێنێت و کاریگەریی له‌سه‌ر هزری گشتی کۆمه‌ڵگه دابنێ، بۆیه زۆرجار ئه‌و رووکه‌شه مۆدێرنه‌ی هه‌یبووه، فڕێده‌دا و به‌ته‌واوی وه‌ک هۆز و خێڵێکی سیاسی خۆی نمایش ده‌کات.
هاوڵاتی: پەنابردنی یەکیتی بۆ تیرەو هۆزەکان کە حزبێکە پەیرەوی سۆشیال دیموکرات دەکات تا چەندە ئەم ناوەی دەخاتە ژیر پرسیارەوە؟
ئومێد حەمەعەلی: هه‌ڵبه‌ت یه‌کێتی ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی سه‌ره‌تاییترین پره‌نسیپی سۆسیال دیموکراتی بکردایه، یه‌ک هه‌وڵی چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هاکانی دیموکراسی ده‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌ک ده‌بوو به رێگه‌ی فیکر و بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی دیموکراتییانه خزمه‌تی به بیناکردنی کۆمه‌ڵێکی دیموکرات و دادپه‌روه‌ر بدایه و ئه‌و دیاردانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زیاتر له ته‌پوتۆزی رابردوودا غهرقدهکهن، ئه‌م به‌ره‌نگاریان ببوایه‌ته‌وه. به‌ڵام خۆی کێشه‌که ئه‌وه‌یه، یه‌کێتی له‌جه‌وهه‌ردا هه‌موو سیفاتێکی حیزبی مۆدێرنی سیاسی له‌ده‌ستداوه و بنه‌ماڵه و ده‌سته‌ی سیاسی مۆنۆپۆڵکاریی به‌رژه‌وه‌ندیخواز و گه‌نده‌ڵ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. له‌لایه‌ک به‌ڕێوه‌بردنی حیزب زیاتر بنچینه خێڵایه‌تییه‌کان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، که بنه‌ماڵه‌ی سیاسی ده‌رکه‌وته‌یه‌کی روون و ئاشکرای ئه‌و فۆرمه به‌ڕێوه‌بردنه‌یه. له‌لایه‌کی تره‌وه، ئه‌م حیزبه هیچ ئایدیا و فیکرێکی نه‌ماوه، که گوزارشت له روانینی قووڵ و ستراتیژی ئه‌وان بۆ ئایندهی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه بکات. ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستمه بڵێم، هه‌موو شتێکیان له‌سه‌ر کاغه‌ز و له سه‌ر ئه‌رزی واقیع ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌کن. حیزبی ئێمه دوو شێوه‌ی هه‌یه، یه‌که‌میان حیزبه له‌سه‌ر کاغه‌ز و، دووه‌میان حیزبه له واقیعدا، ئه‌م دوانه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆر له‌یه‌کتر دوور که‌وتونه‌ته‌وه.
هاوڵاتی: هۆکاری دەستێوەردانی حزبەکان لە بۆنە کۆمەڵایەتیەکان مانای بەهیزی دەگەیه‌نێت یان لاوازی؟
ئومێد حەمەعەلی: هه‌ر پارتێکی سیاسی توانایی خۆی به پێویستی، ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و به‌ها و پره‌نسیپانه دابمه‌زرێنێت، که خۆی له‌سه‌ر بونیادناوه. له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا کێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م جوڵانه‌وه سیاسییانه ئه‌وه‌یه، پرهنسیپەکانیان ته‌نیا بۆ قۆناغ و سه‌رده‌مێکی دیاریکراو پێویسته، که زیاتر مه‌به‌ستیان هه‌ڵفریواندنی کۆمه‌ڵگه‌یه. له‌م قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌دا، پره‌نسیپه‌کانی جوڵانه‌وه سیاسییه‌کان رۆڵی کحولێکی به‌هێز ده‌بینن بۆ مه‌ستکردنی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه تا ئه‌و ئاسته‌ی مومکینه و پایه‌ی ئه‌و جوڵانه‌وه سیاسییانه به‌هێز ده‌کات. به‌دڵنیایی دابڕانی قووڵ له نێوان حیزب و کۆمه‌ڵگه‌دا دروستبووه و ئه‌مه‌ش مێژوویه‌کی هه‌یه، ئه‌و نوخبه سیاسییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن هه‌م گه‌نده‌ڵبوونیان و هه‌م هه‌ژارییان له ئاسته فیکری و فه‌لسه‌فییه‌که‌دا، وایکردووه ته‌نیا رێگای کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک به هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی زیاتر و زه‌قکردنه‌وه‌ی سیما خێڵه‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بزانن. ئه‌م نوخبه سیاسییه توشی داوه‌شانی هزری و سیاسی هاتوون و هه‌موو تواناییه‌کی بیرکردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی، نه‌ک هه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی دیموکراسییانه که هه‌ر که‌میان هه‌بووه، هه‌ر بیرکردنه‌وه به‌مانایه‌کی ساده له‌ده‌ستیان داوه.
هاوڵاتی: ئایا حزبەکان دەتوانن ئامانجی خۆیان بپێکن لە دەستێوەردانیان لە بۆنە کۆمەڵایەتیەکان؟ واتە ئەو ئامانجەی کە خۆیان هەیانە بە سەرکەوتن بۆیان دەشکێتەوە؟
ئومێد حەمەعەلی: خۆی گه‌ڕانه‌وه بۆ زه‌قکردنه‌وه و تۆخکردنه‌وه‌ی سنوره خێڵه‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئێجگار ترسناکه و پارچه‌پارچه‌بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی قووڵتر ده‌کاته‌وه، ئاسته‌نگی به‌رده‌م گۆڕانکاریی دیموکراتییانهش گه‌وره‌تر ده‌کات. ئه‌شێ له‌جێیه‌کدا ببێته پاڵپشتێکی جه‌ماوه‌ری بۆ حیزبێکی دیاریکراو، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا و له جێیه‌کی تردا له ئاستێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئێمه و ته‌نانه‌ت له‌ئاستی دابه‌شبوونه خێڵایهتییهکانی تردا نه‌یاری و رقی سیاسی به‌رهه‌مده‌هێنێت. هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندوو رێز و ره‌خنه‌ی بۆ رابردووی خۆی هه‌یه و له‌رووی مێژووییه‌وه سیماکانی ره‌گوڕیشه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ییانه‌ی خۆی ده‌پارێزێت و لهیادیانناکات، به‌بێ ئه‌وه‌ی بییه‌وێت له‌و رابردووه‌دا بمێنێته‌وه.
هاوڵاتی: ئایا ئەم گرەوکردنە شتیکی ئاساییە یان جۆرێکە لە شکست لەسیاسیەتی حزبەکان کە نەیانتوانی بە جۆرێکی تر سەرنجی خەڵکی بۆ خۆیان رابکێشن؟
ئومێد حەمەعەلی: ئه‌مه شکسته له‌ئاستی سیاسی و قووڵتر له‌وه شکست و کاره‌ساته له ئاسته فه‌لسه‌فی و فیکرییه‌که‌ی هێزه‌کانی ئێمه‌دا. حیزبی ئێمه بووه‌ته کائینێکی نابیرکه‌ره‌وه و هه‌موو ماناکانی بوونی خۆی فه‌رامۆشکردووه.