کوردێک له‌ به‌ریتانیا دیپرۆت ده‌کرێته‌وه‌ له‌سه‌ر رزگار کردنى مناڵێک

6 ساڵ لەمەوپێش



‎کاوه‌ ڕه‌ش/ به‌ریتانیا
‎نه‌جات ئیبراهیم ئیسماعیل، ته‌مه‌نى ٣٢ ساڵه‌و هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ ژنێکى ئینگلیز کردوه‌و خاوه‌نى سێ منداڵن، به‌ڵام ئێستا ده‌ست به‌سه‌ره‌و بڕیاڕى دیپۆرتکردنه‌وه‌ى بۆ عێڕاق له‌ئان و ساتدایه‌.

‎دواى ئه‌وه‌ى نه‌جات ویستویه‌تى ئه‌رکێکى مرۆيى ئه‌نجام بدات، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام له‌تاوانێکه‌وه‌ گلاوه‌.
‎له‌شوێنى ده‌ست به‌سه‌کردنه‌وه‌که‌یه‌وه‌ نه‌جات قسه‌ى بۆ ڕۆژنامه‌ى میترۆى به‌ریتانیانى کردوه‌و ده‌ڵێت": هیچ شتێک من به‌عێڕاقه‌وه‌ نابه‌ستێته‌وه‌، من هه‌رزه‌کار بوم کاتێک هاتوم بۆ ئێره‌، زۆربه‌ى ژیانى خۆم لێره‌ به‌سه‌ربردوه‌و من ته‌نها ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ ژن و سێ منداڵه‌کانم بژیم".
هه‌روه‌ها نه‌جات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌ که‌"‎من دانى پێدا ده‌نێم که‌منداڵه‌ ساواکانى براکه‌م به‌نایاساى هێناوه‌ته‌ به‌ریتانیا، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى نه‌مرن و لێره‌ چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى بۆ بکه‌ن، ته‌نها هاوکارى خێزانه‌که‌م کردوه‌، ‎من که‌سێککى قاچاغچى نیم، ته‌نها ئه‌وه‌م بۆ ئه‌وکچه‌ بچوکه‌ى براکه‌م  کردوه‌ خه‌ڵک ده‌بێ له‌وه‌ تێبگات"
‎نه‌جات کورێکى عێڕاقییه‌و له‌ته‌مه‌نى شازده‌ساڵییه‌وه‌ له‌٢٠٠٣ هاتۆته‌ به‌ریتانیا. دواى گه‌یشتنى به‌به‌ریتانیاو له‌دواى چه‌ندساڵێک هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکى ئینگلیزده‌کات به‌ناوى ئه‌یما، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مافى په‌نابه‌رى وه‌رده‌گرێت.
‎تاڕۆژى گیرانه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ژن و سێ منداڵه‌ ته‌مه‌ن ٦و ١٠و ١٤ساڵانه‌که‌ی،له‌شارى پۆرتسموس  ى به‌ریتانیا ژیاون.
‎خاوه‌نى غه‌سڵى شۆردنى ئۆتۆمبیل بوه‌و ده‌ڵێ هه‌رگیز پاره‌ى سۆشیالى وه‌رنه‌گرته‌وه‌، به‌ڵکو باجى داوه‌ به‌حوکمه‌ت.
‎براى نه‌جات به‌ناوى ته‌حسین له‌عێڕاقه‌وه‌ به‌ڕێ ده‌که‌ون بۆ به‌ریتانیا به‌گوته‌ى خۆیان له‌ترسى شه‌ڕى گروپه‌ تیرۆرستیه‌کانى عێڕاق و له‌ساڵى ٢٠١٥  له‌کامپى دانکیغ له‌فه‌ڕه‌نسا  ده‌گریسێنه‌وه‌، به‌ئومێدى گه‌یشتن به‌به‌ریتانیا.
‎له‌دیسه‌مبه‌رى ٢٠١٥ نه‌جات بۆى ده‌رده‌که‌وێت که‌ کچى براکه‌ى که‌ته‌مه‌نى پێنج مانگ بووه‌، له‌ناو خێوه‌ته‌کانى کامپى دانکیغ به‌ربۆته‌ نێو ئاگر و له‌سه‌دا په‌نجاى جه‌سته‌ى سوتاوه‌.
‎ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێکى ترسناک بوه‌و مه‌ترسى بۆسه‌رژیانى ئه‌و کچه‌ بچکۆله‌ دروست بووه‌.
‎به‌هۆى نه‌بوونى پێداویستى پزیشکى  و شوێنى سه‌لامه‌ت  نه‌جات بڕیار ده‌دات بڕوات بۆ فه‌ڕه‌نساو
‎له‌مانیگى جه‌نیوه‌رى  له‌گه‌ڵ خۆی،  کچ و کوڕى  براکه‌ى له‌گه‌ڵ دایکیان به‌به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته‌کراوه‌و که‌له‌ناو کامپه‌کانه‌وه‌ قاچاغچییه‌کان بۆیان ئاماده‌کردون و  له‌ڕێگاى  که‌شتیه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌ریتانیا، به‌ڵام هه‌رله‌گه‌ڵ دابه‌زینیان، نه‌جات  ئیبراهیم له‌به‌نده‌رى پۆرتسموس  ده‌ستگیر ده‌کرێت.
‎نه‌جات ده‌ڵێ ژیانى خۆم خسته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ له‌به‌ر منداڵى براکانم چونکه‌ ئه‌وانم جیاواز نه‌بینیوه‌ له‌هى خۆم.
‎ئێستاش باجه‌که‌ى به‌ژیانى خۆم ده‌ده‌م.
‎نه‌جات پێویست بوه‌ هه‌موو ڕۆژێک سه‌ردانى بنکه‌ى پۆلیس بکات بۆ ماوه‌ى ١٨ مانگ تا ڕۆژى دادگایى کردنی.
‎هه‌ره‌ها ١٢ مانگیشى له‌به‌ندینخانى کراوه‌دا به‌سه‌ر بردوه‌. دادور ڕه‌خنه‌ى له‌کاره‌که‌ى گرتوه‌و سه‌رزه‌نشتى کردوه‌، به‌ڵام ده‌لێ ڕاسته‌ تۆ ئه‌وکاره‌ت بۆ خێزانه‌که‌ت کردوه‌، بۆیه‌ من قبوڵ ده‌که‌م تۆ که‌سێکى قاچاغچییى نیت.
‎ته‌حسین که‌برا نه‌جاته‌  ئه‌ویش گه‌یشتۆته‌ لاى ژنه‌که‌ى دوو منداڵه‌کانى و مافى مانه‌وه‌یان پێ دراوه‌.
‎کچه‌ بچوکه‌که‌یان به‌ناوى ڕاوین ئێستا به‌ته‌واوى چاک بۆته‌وه‌، به‌ڵام کوره‌ بچوکه‌که‌یان به‌ناوى محه‌مه‌د به‌هۆى هه‌وکردنى گوێچکه‌یه‌وه‌ له‌کامپه‌که‌،  لایه‌کى  گوێچکه‌ى توشى که‌ێ‌ بوون بوه‌ته‌وه‌.
‎ حکومه‌تى به‌ریتانیا ده‌ڵێ، هه‌رکه‌سێکى بیانى تاوان ئه‌نجام بدات لێره‌، ڕه‌چاوى ئه‌وه‌ ده‌کرێ که‌ ده‌رى بکه‌یه‌ن له‌ووڵاته‌که‌مان.
‎نه‌جات ئێسته‌ له‌سه‌نته‌رى دیۆرتکردنه‌وه‌ى هارمۆندۆرز له‌نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى هیزرۆ ده‌ست به‌سه‌ره‌، بڕیاێ‌ بوو ڕۆژى چوارشه‌ممه‌  له‌ڕێگاى به‌غداوه‌ بیگه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تى  ناوخۆ بڕیاره‌که‌ى دواخسته‌وه‌ بۆ ڕۆژى  هه‌ینی.  هه‌رچه‌نده‌ پارێزه‌ره‌که‌ى هێشتا ئیش له‌سه‌ر که‌یسه‌که‌ى ده‌کات، به‌ڵام  ڕۆژنامه‌ى میترۆ ده‌لێ، به‌هۆکارى ئه‌منى  ڕێگاى نێوان به‌غداو موسڵ جارێ دیپۆرت نه‌کراوه‌ته‌وه‌ چونکه‌ پێویستى به‌هێزى پاراستن هه‌یه‌ له‌و ڕێگایه‌.
‎پارێزه‌رى نه‌جات ده‌ڵێ، دیپۆرتکردنه‌وه‌ى ئه‌و زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت بۆ خێزان و منداڵه‌کانی، ئه‌وان به‌ریتانین و هه‌رگیز سه‌ردانى عێڕاقیان. نه‌کردوه‌، بۆیه‌ بینینه‌وه‌ى یه‌کتریان کارێکى ئاسان نابێت
‎قسه‌که‌رى وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا،  ئاماده‌ نه‌بووه‌ هیچ لێدوانێکى فه‌رمى ده‌رباره‌ت که‌یسى نه‌جات ئیبراهیم  بدات، به‌ڵام ده‌ڵێ، له‌ماوه‌ى ده‌یه‌ى ڕابردودا نزیکه‌ى ٤٧هه‌زار په‌نابه‌رمان. دیپۆرت کردۆته‌وه‌ ئه‌وانى تاوان و توندو تیژیان ئه‌نجام داوه‌.  هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌وکه‌سانه‌ى پێشه‌لى یاساکان ده‌که‌ن و تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن هیچ گفتوگۆیه‌ک هه‌ڵناگرێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار