مالیکى و سه‌درییه‌کان نیگه‌رانن له فوئاد حوسێن
له‌سه‌ر ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان دژه‌کان یه‌کده‌گرن
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
دوو ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق، ئاماژه به «توند»ییه‌کانى لایه‌نه عێراقییه‌کان ده‌که‌ن که فشار ده‌خه‌نه سه‌ر وه‌زیرى دارایى عێراق، له‌سه‌ر ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان.
دوێنێ سێشه‌ممه لیژنه‌ى دارایى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى و بازرگانى و کۆمپانیاى (سۆمۆ) بۆ هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى عێراق کۆبونه‌وه.
شیروان زرار ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت» له کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌کانى لیسته عێراقییه‌کان، به‌تایبه‌ت مالیکى و سه‌درییه‌کان توندن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که هه‌رێمى کوردستان نه‌وت ناداته به‌غداو ناکرێت هه‌موو مانگێک 453 ملیار دینار بنێردرێت بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، له‌وه‌ڵامدا وه‌زیرى دارایى باسى ئه‌وه‌ى کردووه که یاسا جێبه‌جێ ده‌کات».
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم په‌رله‌مانتاره کورده‌کانى «ئیحراج» کردووه و وتى» نازانین ئه‌مساڵ حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ده‌کات یان نا و هیچ شتێکى ره‌سمییان لاى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێنهگەیشتووە«.
هه‌روه‌ها شیروان زرار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که به‌و پێیه‌ى نرخى نه‌وت به‌رزبۆته‌وه، په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌کان داوا ده‌که‌ن به‌پێى نرخى ئه‌مڕۆى نه‌وت پاره له بودجه‌ى هه‌رێم ببڕدرێت و پێیانوایه نابێت له 325 ملیار دینار زیاتر بۆ هه‌رێم بنێردرێت، وه‌زیرى دارایش پێى راگه‌یاندن که ئه‌وه به‌شى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناکات.
هاوکات ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه راپۆرتێک ده‌درێته په‌رله‌مانى عێراق له‌لایه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى به هاوڵاتی وت «ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه راپۆرتێک له‌لایه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه ده‌ده‌ینه په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم».
ناوبراو ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که مالیکى و سه‌درییه‌کان زۆر به‌توندى قسه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى عێراق کردووه« ئێمه وه‌ک په‌رله‌مانتارى کوردى لیژنه‌ى دارایى نهرمبووین».
ده‌رباره‌ى ئیستحقاقى جووتیارانى هه‌رێمى کوردستان که لاى به‌غدایه‌و تا ئێستا نه‌نێردراوه بۆ هه‌رێم، شیروان زرار ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که وه‌زیرى بازرگانى عێراق باسى ئه‌وه‌ى کردووه که 499 ملیار دینار ئاماده‌یه بۆ ناردن و چاوه‌رێى واژۆى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌که‌ین.