توێژه‌رێکی هارڤارد: هه‌رێمى کوردستان دژى دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارامه له‌باکوورى سوریا
ئه‌گه‌ر ناوچه‌ى ئارام دروست بکرێت، ئاواره‌ى زۆر به‌ره‌و هه‌رێمى کوردستان کۆچ ده‌که‌ن بۆیه هه‌ولێر دژیەتی
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
٤٠٠ ئه‌ندامى کۆنگرێسى ئه‌مریکا رایانگه‌یاندوه، ھاوپه‌یمانه‌کانیان له سوریا رووبه‌ڕووى ھه‌ڕه‌شه بووه‌نه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌مریکا رۆڵى یه‌کلاکه‌ره‌وه ببینێت له سوریا‌و ھێزه‌کانى له‌و وڵاته بھێڵێته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه تورکیا داواى دروستکردنى ناوچه‌یه‌کى ئارام ده‌کات که کورد خواستى له‌سه‌ر نییه.
له‌نامه‌یه‌کدا بۆ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى وڵاته‌که‌یان کۆنگرێسمانه‌کان داوایان له تره‌مپ کردووه، هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له سوریا بمێنێته‌وه ئه‌وه‌ش له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گرووپه تیرۆرستییه‌کان و پاراستنى ھاوپه‌یمانه‌کانیان که مه‌به‌ست لێى، هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته له زۆرینه‌ى کورد پێکیده‌هێین و توانییان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوا مۆڵگه‌ى داعشدا تۆماربکه‌ن له سوریا.
سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیارى کشانه‌وه‌ى به‌شێک له ھێزه‌کانیدا له سوریا که نیگه‌رانى به‌شێک له ئیداره‌که‌یى به دواى خۆیدا ھێنا، له‌گه‌ڵ زیادبوونى گوشاره‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر کورد، ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاوه‌کانى کشانه‌وه‌که‌ى خاوکرده‌وه‌و تورکیاش داوای‌کرد ناوچه‌یه‌که‌ى ئارام به درێژایى ٣٠ کیلۆمه‌تر له باکورى دروستبکرێت که مه‌بست لێى دورخستنه‌وه‌ى هیزه‌کانى سوریاى دیموکراته.
دوکتۆر ئامى هۆڵمز توێژه‌رى زانکۆى هارڤارد، پێى وایه ئه‌گه‌ر ناوچه‌ى ئارام له باکوورى سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه دروست بکرێت، ئه‌وا ژماره‌یه‌کى زۆر ئاواره ده‌بن و به‌ره‌و هه‌رێمى کوردستان کۆچ ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه هه‌ولێر دژى دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارامه له‌لایه‌ن تورکیاوه.
تورکیا له دژى هێزه‌کانى یه‌په‌گه‌و هه‌سه‌ده ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌کى پارێزراو له باکوورى سووریا به قووڵایى 30 کیلۆمه‌تر و درێژیى 400 کیلۆمه‌تر دروست بکات، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له ده‌سه‌ڵاتى هێزه کوردییه‌کان له باشوورى ئه‌و وڵاته بکات. له چه‌ند مانگى ڕابردوودا دانووستانى نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر درووستکردنى ناوچه‌ى پارێزراو و ئه‌وه‌ى که چ لایه‌نێک ئه‌و ناوچه‌یه کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه، درێژه‌ى هه‌یه، به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا ئه‌نجامێکى لێنه‌که‌وتۆته‌وه.
دوکتۆر ئامى هۆڵمز مامۆستاى بانگهێشتکراو له زانکۆى هاروارد و توێژه‌رى ئه‌نیستیتۆى ویلسۆن له وتارێکدا له‌باره‌ى چاره‌نووسى ناوچه‌ى پارێزراو ده‌نووسێت «ئه‌مریکاش خواستێکى بۆ درووستکردنى ناوچه‌ى ئارام له باکوورى سووریا نییه که تورکیاوه سه‌رپه‌رشتى بکات.
وتیشى «به له‌به‌رچاوگرتنى مێژووى کوشتنى مه‌سیحییه‌کانى ناوچه‌که، له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانییه‌کانه‌وه، پێده‌چێت ئه‌گه‌ر هێزى تورکیا له باکوورى سووریا جێگیر ببێت، ئه‌وا ئاواره‌بوونى مه‌سیحییه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه لێبکه‌وێته‌وه که زۆرینه‌یان له‌ناوچه‌کانیى ژێر کۆنتڕۆڵى کورددان»
هه‌روه‌ها وتى «ته‌نانه‌ت هه‌رێمى کوردستانى عێراقیش که له ناوچه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌ترى له چاو دیکه‌ى ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه، دامه‌زراندنى ناوچه‌ى پارێزراو له باکوورى سووریا قبووڵ ناکات، چوونکه له پاشهاته نه‌رێنییه‌کانى ئه‌و بابه‌ته ده‌ترسێت له ئه‌گه‌رى ئاواره‌بوون و کۆچى ژماره‌یێکى زۆر له خه‌ڵکى ئه‌و ناوچه‌یه بۆ هه‌رێمى کوردستان».
دوکتۆر ئامى هۆڵمز له وتاره‌که‌ى که له ماڵپه‌ڕى په‌یمانگاى نه‌شناڵ ئینترستدا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که له‌م دواییه‌دا هه‌رێمى کوردستانى عێراق له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ڕزگارى بووه و هێشتاش نزیکه‌ى یه‌ک و نیو ملیۆن ئاواره‌ى شه‌ڕى داعش له‌و ناوچه‌یه‌دان. ناوبراو ته‌ئکیدى کرده‌وه که ئه‌گه‌ر تورکیا له ناوچه‌ى باکوورى سووریا به بیانووى درووستکردنى ناوچه‌ى ئارام، جێگیر ببێت، ئه‌وا ژماره‌یه‌کى زۆر له خه‌ڵکى ناوچه‌که که نیگه‌رانییان له‌سه‌ر ته‌عامولى ڕابردووى تورکه‌کان هه‌یه، ناچار ده‌بن ئه‌و ناوچانه به‌جێبهێڵن.
دوکتۆر هۆڵمز پێشبینى ده‌کات که ئه‌گه‌ر سوپاى تورکیا بچێته ناوچه‌ى ژێر کۆنتڕۆڵى کورد له باکوورى سووریا، ئه‌وا نزیکه‌ى 300 بۆ 400 هه‌زار که‌س له دانیشتوانى ناوچه‌که ئاواره ده‌بن و ڕێگایه‌کیان جگه له په‌نابردن بۆ هه‌رێمى کوردستان، له به‌رده‌مدا نییه، به‌م بۆنه‌وه هه‌ولێر که په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌یه، دروستکردنى ناوچه‌ى پارێزراو له باکوورى سووریا، له‌لایه‌ن تورکیاوه قبووڵ ناکات.
مامۆستاکه‌ى زانکۆى هاروارد هۆشدارى ده‌داته ئه‌مریکا که تورکیا له ساڵى 2003دا پێشنیازى ئه‌مریکاى ڕه‌تکرده‌وه و ئیزنى به‌و وڵاته نه‌دا خاکى تورکیا بۆ داگیرکردنى عێراق به‌کار بهێنێت، واشنتۆنیش به شێوه‌ى ڕاشکاوانه دروستکردنى ناوچه‌ى عشقشه له باکوورى سوریا له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه، قبووڵ نه‌کات و کۆتایى به‌و بابه‌ته بهێنێ.