به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بۆ هاوڵاتی: تائێستا سندووقى تایبه‌ت به‌پاره‌ى رێگاوبان کارا نییه‌و جێبه‌جێنه‌کراوه
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌خنه‌ى هاوڵاتیان له‌سه‌ر رسوماتى ژینگه و پاره‌ى رێگاوبان له‌جێگه‌ى خۆیدایه، به‌ڵام بڕیارى وه‌رگرتنى ئه‌و پارانه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه که سندوقى تایبه‌ت به رێگه‌وبان دابنرێت و ئه‌و پارانه بچێته ئه‌و سندوقه‌وه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و سندوقه کارا نییه و جێبه‌جێنه‌کراوه.
عه‌مید فه‌ره‌یدون له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، داهاتى مانگانه‌یان سه‌رو 10 ملیار دیناره، که له سه‌دا 17ى وه‌رده‌گیرێت بۆ په‌ره‌پێدانى هاتوچۆ و ئه‌و پرۆژانه‌ى ده‌یخه‌نه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه له دانانى هێماکانى هاتوچۆ و رێگاکانى ناو شار‌و دانانى هێماکانى نێوان شار‌و شارۆچکه‌کان و تاسه‌ى پلاستیکى که چه‌ندین ملیار دینارى بۆ خه‌رج ده‌که‌ن له‌مساڵدا.
هاوڵاتی: دواى ده‌ستبه‌کاربوونتان چیتان کردووه بۆ ئه‌وه‌ى رۆتینات نه‌هێڵن؟
فه‌ره‌یدون عومه‌ر: هه‌ر که ده‌ستبه‌کاربوم تێبینى ئه‌وه‌م کرد قه‌ره‌باڵغیه‌کى زۆر له‌ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌یه، کارى هاوڵاتیان تاڕاده‌یه‌ک دواده‌که‌وت، بۆنمونه رۆژانه چه‌ندین که‌س ده‌هاتنه لام و ته‌له‌فونیان بۆ ده‌کردم، تێبینیم کرد رۆژانه 700بۆ800 که‌س مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان رایى ده‌کرد که قهرهباڵهغیهکى زۆر زۆریش هه‌بوو، بۆیه پێداچونهوهیهکمان کرد به شێوازى کارکردن‌دا، توانیمان تواناى کارکردن زۆر بهرزیبکهینهوهو رۆژانه هه‌زارو بۆ هه‌زارو 500 مامه‌ڵه ته‌واو ده‌کرێت له‌ئێستادا.
یه‌کێکى دیکه له‌و کارئاسانیانه ئه‌وه‌یه که تۆمارمان نه‌هێشت، به‌ڵگه‌ى کۆمپیوته‌ر حوجهیه له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا، سجیلاتهکان ژماره‌یه‌ک کارمه‌ندى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردبو، کارى ترمان پێسپاردن و شوێنى ترمان پى پڕکردنه‌وه به‌و کارمه‌ندانه و ئێستا به سیستمى ئه‌لیکترۆنى کاره‌کان رایى ده‌که‌ین.
هاوڵاتی: به‌شێک له هاوڵاتیان گله‌یى ئه‌وه ده‌که‌ن رسوماتى هاتوچۆ زۆره له تازهکردنهو و مامه‌ڵه‌کانى هاتوچۆدا؟ چیتان کردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بژێوى ژیانى هاوڵاتیان بگونجێت؟
فه‌ره‌یدون عومه‌ر: راستى هه‌رچى ره‌خنه له‌سه‌ر رسوماتى ژینگه و ئه‌و بابه‌تانه ده‌گیرێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له شوێنى خۆیدایه و هاوڕام له‌گه‌ڵیاندا، به‌داخه‌وه به‌شێک له هاوڵاتیان ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌مان لێده‌گرن ئێمه رسوماتى رێگه‌وبانیان لێوه‌رده‌گرین ئه‌وه‌ش حاڵى رێگه‌وبانه‌کانه، له‌راستیدا ئێمه پێمان خۆش نییه و زۆر نیگه‌رانین، به‌ڵام خۆشتان ئاگادارن مانگى 12ساڵى رابردوو بریار له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ده‌رچوو که سندوقى تایبه‌ت به رێگه‌وبان دابنرێت، ئه‌و پارانه بچێته ئه‌و سندوقه‌وه و تائێستا ئه‌و سندوقه کارا نییه و جێبه‌جێنه‌کراوه، وه‌ک جاران هه‌موو ئه‌و رسوماتانه‌ى که وه‌رده‌گیریت له ژینگه و ریگاوبان وه‌ک رسوماتهکانى تر‌ى هاتوچۆ له سه‌دا 83ى ده‌بێته داهاتى گشتى و ده‌چێت بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و له سه‌دا 17ى ده‌بیته داهات بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ خه‌رجى ده‌کاته‌وه بۆ په‌ره‌پێدانى هاتوچۆ.
هاوڵاتی: ئه‌و داهاتانه‌ى که هه‌یه له مانگێکدا چه‌نده؟
فه‌ره‌یدون عومه‌ر: ماوه‌ى نۆ مانگه ده‌ستبه‌کاربووم، داهاتمان مانگانه سه‌رو 10 ملیار دیناره، که رێژه‌که به رێژه‌ى له سه‌دا 17 وه‌رده‌گیرێت بۆ په‌ره‌پێدانى هاتوچۆ له خه‌رجییه جێگره‌کانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى و ئه‌و پرۆژانه‌ى ده‌یخه‌ینه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه له دانانى هێماکانى هاتوچۆ و بۆیه کردنه‌وه‌ى رێگاکانى ناو شار‌و دانانى هێماکانى نێوان شار‌و شارۆچکه‌کان و تاسه‌ى پلاستیکى که چه‌ندین ملیار دینارى بۆ خه‌رج ده‌که‌ین له‌مساڵدا.
هاوڵاتی: تاچه‌ند خۆت دهستکراوهیت؟ ئایا کۆسپ له‌به‌رده‌م کاره‌کانتاندا بوونى هه‌یه؟
فه‌ره‌یدون عومه‌ر:راستى په‌یوه‌ندى ئۆرگانى خۆمان زیاتر له‌گه‌ڵ به‌ریوبه‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆ له‌هه‌ولێر و وه‌زاره‌تى ناوخۆدایه، ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى که‌من لێره‌م له روى دابه‌شکردنى پرۆژه‌کان و ئه‌وانه له‌راستیدا هه‌نگاوى باش نراوه بته‌وێت و نه‌ته‌وێت کۆسپ هه‌بووه وه‌ک هه‌ندێک رۆتیناتى ئیدارى و هه‌وڵمانداوه به‌سه‌ریاندا زاڵ بین تا باشتر و ئاسانتر پرۆژه‌کان و کاره‌کانمان ئه‌نجام بده‌ین.
هاوڵاتی: گله‌یى ده‌کرێت که ئه‌و تهندهرانهى بۆ پرۆژه‌کانى په‌ره‌پێدانى هاتوچۆ ده‌رده‌چێت بۆ خه‌ڵکى دیارى کراوه؟تا چه‌ند ئاگادارن؟
فه‌ره‌یدون عومه‌ر: له‌راستیدا ته‌نده‌ره‌کان هه‌مووى له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌کرێت یا له پاریزگا که زۆربه‌ى زۆرى له وه‌زاره‌ت ده‌کرێت و له‌به‌ر زۆرى که‌موکوریه‌کان هه‌وڵمانداوه شت زیاتر بۆ ئه‌م پارێزگایه بپچرین و که‌موکوریه‌کان پرکهینهوه.
وتومه بۆ من گرنگ ئه‌وه‌یه که ئیشه‌که‌م بۆ بکرێت و به‌شێوازى یاسایى بکرێت و منیش به‌رپرسیار نیم و هه‌موو ئه‌وانه له‌به‌شى گرێبه‌سته‌کان ده‌کرێت، به‌ڵام خه‌ڵکێک هه‌یه گله‌یى هه‌یه و ره‌خنه ده‌گرێت و گرێبه‌ستى تهندرهکان لاى من نییه، تا ئێستا یه‌کجار که‌سێک هاته‌لام و گله‌یى کرد له مه‌سه‌له‌ى ته‌نده‌رین دا و جاریکى تر له دوباره کردنه‌وه‌که‌دا ناوى نیه و بۆکه‌سێکى تر ده‌رچووه.
هاوڵاتی: هۆکار چییه مۆڵه‌تى پێدانى تاقیگه‌ى پشکنینى ئوتومبێل راگیراوه؟
فه‌ره‌یدون عومه‌ر: له‌راستیدا من سه‌رده‌مێکى تر به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆ بوم به‌داخه‌وه ئه‌و کاته سه‌رده‌مى دووئیدارهى بوو، وه‌زاره‌تى ناوخۆ له سلێمانى بوو بریار وابوو که رێگهنهدهین له پێنج تاقیگه زیاتر هه‌بێت، ئه‌و پێنج تاقیگه‌یه خه‌ڵکى پرۆفیشناڵ و شاره‌زا بون، ئه‌م پشکنینه شێوازێکه له ده‌ره‌وه هێنابومان و ئه‌و که‌سانه له‌و بواره‌دا له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئیشیان کردبوو، داواکارى زۆر بوو که رێگهبدرایه زیاتر له سه‌د دانه داده‌نرا، ئێمه ره‌چاوى ئه‌وه‌مان کرد ئه‌مه بۆ سه‌لامه‌تى گیانى خه‌لکه و بۆ ئه‌وه‌ى کوالیتى دانه‌به‌زێت، چونکه که هه‌موو شتیک زۆر بوو بۆریش ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئیشیان هه‌بێت هه‌ندێکیان له‌وه ده‌چێت ئاسانکارى بۆ ئوتۆمبیله‌کان بکه‌ن و ئێستا به فعلى هه‌یه که ئێستا نوسراوى دوو کۆمپانیام له‌وانه ئیمزا کردووه که رۆژیک پێشتر پشکنینى بۆکراوه و مهرجهکانیشى تیدا نیه، ئێستا 16بۆ17 کۆمپانیاى پشکنینى ئوتومبێل بونیان هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ولێر ته‌نها یه‌ک کۆمپانیا هه‌یه و دوو شوێنى کردۆته‌وه و له سلێمانى داواکارى هه‌یه بۆ زیاد کردنى.
هاوڵاتی: به‌ڵام باس له‌وه ده‌کرێت ده‌یانکه‌ن به‌یه‌ک و ده‌بنه کۆمپانیایه‌کى هاوبه‌شى پشکدارى؟
فه‌ره‌یدون عومه‌ر: ئێمه نامانه‌وێت بیکه‌ین به‌یه‌ک، ئه‌وه داواکاریه‌کى زۆرینه‌ى خۆیانه و ده‌یانه‌وێت بیکه‌نه کۆمپانیایه‌کى پشکدارى و له‌ناو خۆیاندا به‌شدارى بکه‌ن له دروستکردن و به‌رێوه‌بردنیدا و وه‌زاره‌تى ناوخۆش په‌سه‌ندى کردووه و داواى کردووه هه‌مویان یه‌کخرێن، له‌راستیدا ئێمه وه‌ک هاتوچۆ ئیجابیهتێک له‌مه‌دا ده‌بینین بۆیه پشگیرى له‌وه ده‌که‌ین، چونکه ئه‌و کاته داهاتى هه‌مویان به‌ش ده‌کرێته‌وه به‌سه‌ر هه‌مویاندا و له‌و کاته‌دا ناچێت یه‌کێک ئاسانکارى بۆ ئوتۆمبیلێک بکات تا ئیشه‌که‌ى بڕوات.
هاوڵاتی: کۆمپانیاکانى پشکنینى ئوتومبێل داهاته‌که‌ى چه‌ندى بۆ هاتوچۆیه؟
فه‌ره‌یدون عومه‌ر: تائیستا هیچى بۆ ئێمه نه‌بووه، به‌ڵام به‌شێوه‌ى ئه‌و گرێبه‌سته نوێیه وه‌ک ئه‌وه‌ى له هه‌ولێر هه‌یه، رێژه‌یه‌کى که‌م له‌و داهاته‌یان که ده‌کاته له‌سه‌دا 15 داهاتى گشتیان بۆ هاتوچۆ ده‌بێت.
هاوڵاتی: کامێرا جێگیره‌کان که‌ى ده‌که‌وێته‌وه کار؟
فه‌ره‌یدون عومه‌ر : ئیستا ته‌نها کامێره گهرۆکهکانمان کارده‌که‌ن، جێگیره‌کان تائیستاش کارناکه‌ن، چونکه ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که کراوه هه‌ندێک که‌موکورتى تیدا بوو لیژنه‌ى لیکۆڵینه‌وه‌ى بۆ پێکهات.
دواجار بڕیار بوو ئه‌و گرێبه‌سته چالاک بکرێته‌وه و ژماره‌ى کامێره‌کان زیاد بکرێت له 29 دانه‌وه بۆ 150 کامێراى جێگیر له پارێزگاى سلێمانى له‌گه‌ڵ هه‌مان کۆمپانیا واژۆ کراوه بۆ زیادکردنى، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگادارم جارێ راگیراوه.
هاوڵاتی: چه‌ند ئوتۆمبیل له پارێزگاى سلێمانى بوونیان هه‌یه؟
فه‌ره‌یدون عومه‌ر: له هه‌موو پارێزگاى سلێمانى 500 بۆ600هه‌زار ئوتومبێل هه‌یه، له هه‌موو هه‌رێمدا یه‌ک ملیۆن و 700 هه‌زارى تێدایه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌و ژماره زۆریه‌ى ئوتومبێلدا جاده و شه‌قامه‌کان وه‌ک خۆیانن که پێوستمان به چه‌ندین ئه‌نده‌ر پاس هه‌یه نیمانه.
یه‌کێک له گرنگترین گرفته بنه‌ره‌تیه‌کان له ناو سلێمانیدا که ره‌وشى ئێمه‌ى قورس‌تر و گرانتر کردوه نه‌بونى گواستنه‌وه‌ى گشتییه‌و که‌رتێکى ناچالاکه، به‌هۆى نه‌بونى گواستنه‌وه‌ى به‌کۆمه‌ڵه‌وه خه‌ڵک ناچاره ئوتومبێلى خۆى به‌کاربهێنێت که بۆته هۆى قه‌ره‌باڵغى جاده و شه‌قامه‌کان.
هاوڵاتی: دروستکردنى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى لۆدى هاتوچۆ له‌سه‌ر ناوشار که‌مده‌کاته‌وه؟
فه‌ره‌یدون عومه‌ر: دروستکردنى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سودى خۆى هه‌یه و کار ناکاته سه‌ر شه‌قامه‌کانى ناوه‌وه‌ى سلێمانى، لۆد که‌مده‌کاته‌وه، بۆنمونه له‌سه‌ر شه‌قامى شه‌ستى و مه‌نتیقه‌ى سه‌رچنار و رێگه‌ى تانجه‌رۆ و دوکان، ئه‌وه گرنگه ئه‌و شه‌قامى سه‌د مهتریهى که دروست ده‌کرێت تاچه‌ند ده‌به‌سترێته‌وه به تۆڕه‌کانى تر‌ى شه‌به‌که‌ى رێگاوبان له‌ناو شاردا.
جا له‌راستیدا ئێمه بیرمان له‌وه کرده‌وه له نه‌بونى گواستنه‌وه‌ى به‌کۆمه‌ڵ و پرد و نه‌فه‌ق و ئه‌وانه‌دا ئاراسته‌ى هه‌ندیک رێگه پێچه‌وانه بکه‌ینه‌وه پلانه‌که سه‌رکه‌وتوو بوو که‌له‌چه‌ند شه‌قامێکى ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ئه‌نجامماندا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانویست نه‌یهێناوه‌ته دى، یه‌که‌م زیاده‌رۆیى زۆرى ده‌ستگێر و عه‌ره‌بانه‌کان له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌کان، به‌شێکى پیاده‌ڕه‌و هاوکارمان نیه هه‌ر که‌سه و له‌هه‌ر کوى ویستى ده‌په‌ڕێته‌وه و ئه‌ڕوات به‌تایبه‌ت له‌دواى ته‌واوبوونى ده‌وام له دوانیوهرواندا ئه‌و شه‌قامانه‌ى ئاراستهکهیمان گۆڕیوه قه‌ره‌باڵغیه‌کى زۆریى هه‌یه.
هاوڵاتی: باس له‌وه ده‌کرێت پلانتان هه‌یه قۆناغى دووه‌مى گۆرینى هه‌ندێ ئاراسته‌ى تر ئه‌نجام بده‌ن، که‌ى ده‌کرێت؟
فه‌ره‌یدون: قۆناغى دووه‌م په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه به قۆناغى یه‌که‌مه‌وه که نه‌توانى ئه‌وه‌ى یه‌که‌م جیبهجێبکهیت وه‌ک ئه‌وه‌ى پلانى بۆ دانرابوو ئه‌وه‌ى دووه‌میش گرفتى بۆ دروست ده‌بێت بۆیه جارێ رامانگرتووه، ئه‌و زۆنه‌ى ده‌ستکارى کراوه تا نیوه‌رۆ باشه، له‌گه‌ڵ شاره‌وانیش کارمان کردووه بۆ ئه‌وه، به‌ڵام نه‌بونى دامه‌زراندن و بێ کارى واى کردووه نا‌توانیت فشار له ده‌ستگێر و عه‌ره‌بانچییه‌کان بکه‌یت له‌و شوێنانه نه‌وه‌ستن.
هاوڵاتی: چۆن کارئاسانى بۆ ئوتومبێله بێ سه‌ره‌تاکان ده‌که‌ن تا تابلۆیان پێبده‌ن؟
فه‌ره‌یدون عومه‌ر : به‌پێى ئه‌و رینماییه ساڵى 2017 بریار دراوه ئوتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا تۆمار بکرێت و به ژماره‌ى ساخته نه‌سوڕێنه‌وه، به‌ڵام وه‌ک تێبینى کرا که ئوتومبێله کۆنه‌کان که‌متر به‌ده‌م رێنماییه‌که‌وه چوبوون، ئه‌مساڵ هه‌مان رینمایی کارا کراوه‌ته‌وه به‌هه‌ندێک هه‌موارکردنه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت، هه‌موارکردنه‌وه له‌سه‌ر پێشنیارى ئێمه بوو، چونکه وتمان ئه‌و ئوتۆمبێله کۆنانه چونکه رسوماتهکانى زۆرن نایه‌ن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌وه رسوماتهکانیان بۆ که‌مبکه‌نه‌وه، خۆشبه‌ختانه رسوماتى پێدانى تابلۆیان بۆ که‌مکراوه‌ته‌وه به جۆرێک که هه‌موو ئه‌و ئوتۆمبیلانهى مۆدیل 1994 تا 2000 له‌سه‌دا 70 بۆیان داشکێنرا و ته‌نها له‌سه‌دا 30یان لێوه‌رده‌گیرێت و ئه‌وانه‌ى مۆدیل 2000 بۆ 2005 له‌سه‌دا 50ى بۆ داشکینراوه.