پیاوێکى نابینا ماوه‌ى چوار ساڵه به‌ته‌نها ڕادیۆیه‌ک به‌ڕێوه ده‌بات
6 ساڵ لەمەوپێش
دیمه‌ن ئیسماعیل
ئه‌گه‌رچى هه‌ڤاڵ هه‌ردوو چاوه‌کانى له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام نه‌بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م تواناکانی، هه‌ستاوه به‌ئه‌نجامدانى کارێک که‌هیچ که‌سێک به‌ته‌نها بوێرى نه‌بووه ئه‌نجامى بدات، دانانى ڕادیۆیه‌که له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا .
هه‌ڤاڵ ئیسماعیل، ته‌مه‌ن 42 ساڵ، پیاوێکى دانیشتوى شارى که‌لاره له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا ڕادیۆیه‌کى کردۆته‌وه.ئه‌و باس له‌سه‌ره‌تاکانى دانانى ڕادیۆکهى ده‌کات بۆ هاوڵاتی و وتی «خه‌ڵک به‌که‌م سه‌یرى نابینایانى ده‌کرد، منیش بیرم کرده‌وه ڕادیۆیه‌ک دابنێم که تایبه‌ت بێت به نابینایان... ویستومه ناوى نابینایان زیاتر بچێته پێشه‌وه نه‌ک به که‌م سه‌یر بکرێن». ڕادیۆکهى هه‌ڤاڵ، ناوى ڕادیۆى (گزنگ)ه، تایبه‌ت به نابینایانه.
په‌خشى ڕادیۆکه تا سنورى خانه‌قین و ده‌ربه‌ندیخان ده‌چێت، سه‌ره‌تا په‌خشه‌که‌ى تاسنورى باوه‌نور ده‌ڕۆیشت و چه‌ند خێرخوازێک هاوکارى کردووه، وتى»به‌هاوکارى چه‌ند که‌سێکى خێرخواز په‌ره‌م به ئیشه‌که‌م دا، تاوه‌کو سنورى ده‌ربه‌ندیخان بردم».
ئه‌و لهژورێکى ماڵه‌که‌ى دا به‌ئامێرى ساده کاره‌کان ئه‌نجام ده‌دات، جگه له‌خۆى سێ کارمه‌ندى نابیناى له‌گه‌ڵ بوو ، به‌ڵام به‌هۆى خراپى بارى دارایى له‌ئێستادا وازیان له به‌رنامه‌کانیان هێناوه«به‌ئوتومبێل له‌سه‌ر مه‌سروفى خۆم ده‌م هێنان بۆ ڕادیۆکه‌م و پاشان ده‌م بردنه‌وه، به‌رنامه‌یان پێشکه‌ش ده‌کرد، به‌ڵام ماوه‌ى ساڵێکه وازیان هێناوه، هه‌ندێک له به‌رنامه‌کانم ڕاگرتوه«.
ڕادیۆکهى هه‌ڤاڵ، پێک هاتوه له ژورێک و دوو لاپ‌تۆپ و چه‌ند جیهازێکى ساده‌ى تایبه‌ت بهڕادیۆکهی. سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تى ئیش پێکردنى ده‌ڵێت «له‌ڕێگه‌ى به‌رنامه‌ى تایبه‌ت بهنابینایانهوه ده‌توانن نابینایان گوێى لێ‌بگرن ، ئیش به به‌رنامه بکه‌ن نوسینه‌کان ده‌خوێنێته‌وه«.
ئه‌و سه‌ره‌ڕاى ئه‌م کارانه‌ش خۆى به‌رنامه‌کان ڕێک ده‌خات و به‌باشى ده‌زانێت فۆرماتى کۆمپیتهرهکهى بکات «خۆم به‌رنامه‌کان دروست ده‌که‌م و ئیشیان پێده‌که‌م». هه‌ڤاڵ خاوه‌نى چوار منداڵه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا کهمنداڵهکانى به‌شێکى کارپێکردنى کۆمپیوته‌ریان فێرکردووه.
به‌رنامه‌کانى ڕادیۆکه بابه‌تى (زانستی،مێژویی،ئاینی،لایه‌نى په‌روه‌رده‌یی)ن. هه‌ڤاڵ تا پۆلى یه‌کى ناوه‌ندى خوێندوه، به‌هۆى ڕوداوێکه‌وه چاوه‌کانى له‌ده‌ست دا، بوه هۆى دابڕانى له خوێندن «ته‌مه‌نم 15 ساڵ بوو له گوندى مه‌حمود قه‌جه‌ر مینى بۆمب ڕێژکراوى شه‌ڕى نێوان ئێران و عێراق ته‌قى پیامدا، به‌و ڕوداوه چاوه‌کانم له‌ده‌ست دا «.
سه‌باره‌ت به شێوازى هه‌ڵسوکه‌وت و ڕۆشتنه ده‌ره‌وه‌ى وتی»خێزانه‌که‌م له‌گه‌ڵمدایه بۆهه‌موو شوێنێک و له‌هه‌موو کاتێک دا هاوکارو پاڵپشتى سه‌ره‌کیمه«. جه‌ختیشى له‌وه کرده‌وه که خودا کاتێ شتێک له‌مرۆڤ ده‌سێنێته‌وه به‌هره‌یه‌کى تر‌ى پێده‌دات و وتى» منیش چاوم له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام مێشکم به‌باشى کارده‌کات».
گوڵاڵه عه‌بدولڕه‌حمان، خێزانى هه‌ڤاڵ، ته‌مه‌ن 44 ساڵ، باس له‌وه ده‌کات که هه‌ڤاڵ ئیش و کاره‌کانى زۆر قورسن، به‌ڵام»به‌هۆى به‌هێزى و ئیراده‌یه‌وه به‌رده‌وام بووه له ئیشه‌کانی». تا ئێواره له‌م ژوره‌دا کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى نابینایان بێ به‌ش نه‌بن له به‌رنامه‌کان.
سه‌ره‌ڕاى به‌ڕێوه‌بردنى ڕادیۆکهى، به‌رپرسى نابینایانه له که‌لار، و موچه‌یه‌کى که‌مى هه‌یه و وتى «موچه‌که‌م به‌شى ژیانم ناکات، به‌ڵام له‌به‌ر نابینایان ناتوانم ڕادیۆکه‌م دابخه‌م بۆ خه‌رجى ڕادیۆکه به‌کاریده‌هێنم».وتیشى» ته‌نها خێرخوازان شک ده‌به‌م، هاوکاریم بکه‌ن».
ئه‌گه‌رچى چه‌ندین به‌رپرس سه‌ردانیان کردوه به‌ڵێنى یارمه‌تى دانیان پێداوه، به‌ڵام هه‌ندێکیان به‌مه‌رجى به حزبیکردنى ڕادیۆکهى به‌ڵێنى هاوکاریان پێداوه، هه‌ڤاڵیش ڕ‌ازى نه‌بوه، جه‌ختیشى کرده‌وه «ئه‌گه‌ر ڕادیۆکه‌م دابخه‌م هه‌رگیز حزبایه‌تى ناکه‌م».