پەیامی تەڵەکەبازی ئەتۆمی ئێران
گرنگترین دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران کامانەن، توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیان چەندە؟
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەیمانگای واشنتۆن لە راپۆرتێکی شیکاریدا ئاماژە بە «بێتوانایی» ئێران دەکات لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بەپێچەوانەی زۆربەی سیاسیەکانی ئەمریکا و تەنانەت ڕۆژئاواش کە ترسی ئەوەیان هەیە ئێران بگات بە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.
راپۆرتەکە لەلایەن توێژەر سایمن هێندەرسنەوە نوسراوە، تێیدا ئاماژە بەوەدەکات کە «ڕەنگە ئێران چەند مانگێکی زۆری بوێت بۆ گەشتنەوە بە بنیادنانەوەی توانای پیتاندنی یۆرانیۆم پێش ڕێکەوتنامەی ٢٠١٥.»
لێدوانەکانی ئێران لەبارەی ئاوی قورسەوە جێی نیگەرانییەکی وەها نین. بەکارهێنانەوەی سووتەمەنی سەرفکراو بۆ بەدەستهێنانی پلۆتۆنیۆم ئەرکێکی قورسە و ئێران دامەزراوەیەکی وەهای نییە بۆ ئەو کارە.
سایمن هێندەرسن دەڵێت «پێشکەوتنی ئێران بۆ گەشەپێدانی ئامێرە پیشکەوتووەکانی توخم جیاکەرەوە، کە دەتوانن یۆرانیۆم لە ئاستێکی باڵاتردا بپیتێنن بەخێراتر و قەبارەی زۆرتر، تا ئێستا سنوردارە.».
ستراتیجی ئێستای ئێران
بەلەبەرچاوگرتنی لێدوانەکەی حەسەن ڕۆحانی لە ٨ی ئایاردا، ئێران نیازی وایە دەستبکاتەوە بە بونیادنانی توانستەکانی بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی. وەزیری دەرەوەش، جەواد زەریف، ئاگرەکەی زیاتر خۆشکرد بۆ گومانەکانی دروستکردنەوەی چەکی ئەتۆمی کاتێک وتی، «بژاردەکانی کۆماری ئیسلامی بێشومارن و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە هەموویان لەبەرچاو دەگرن... دەرچون لە پەیماننامەی نەپیتاندنی چەکی ناوکی یەکێکە لە بژاردەکان.»
ئەو مەبەستی ئەو پەیماننامەیە بوو کە لەنێوان وڵاتانی خاوەن چەکی ناوکی و وڵاتانی بێ خاوەنی چەکی ناوکی بەسترابوو لە ساڵی ١٩٧٠ کە تێیدا وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی بەڵین دەدەن لە زانیاری پێدان سەبارەت بە تەکنەلۆجیای ئاشتیانەی ناوکی ئەگەر وڵاتانی بێ خاوەنی چەکی ئەتۆمی هەوڵ نەدەن بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی. ئێران پێش شۆڕشی ١٩٧٩ ئیمزای ئەم پەیماننامەیەی کردووە.
مەرجەعی باڵا، عەلی خامنەیی، قسەکانی رۆحانی پشتڕاستکردەوە لە ١٤ی ئایاردا کاتێک ڕایگەیاند، «بەدەستهێنانی پیتاندنی لە 20% قورسترین بەشە و هەنگاوەکانی داهاتوو ئاسانترن.» بەم لێدوانەشی ئەوەی خستەڕوو کە ئاشنایی هەیە لەگەڵ فیزیای ناوکی و وەک بیرهێنانەوەیەکیش بوو بۆ ڕۆژئاوا کە ئێران چۆن دەتوانێت بەخێرایی کەرەستەی چەکی ناوکی بەرهەم بهێنێت ئەگەر دەست بکاتەوە بە پیتاندنی تەواوەتی. لەڕاستیدا لە پیتاندنی ٢٠%، زۆربەی کارەکانی جیاکردنەوەی زڕتوخمی ئەتۆمی پەرتبوو (یو-٢٣٥) لە یۆرانیۆمی سروشتی (یو-٢٣٨) تەواو دەبێت، وەک لەم وێنەیەدا دیارە:
دامەزراوە سەرەکییەکان
•کورەی توێژینەوەی ئاراک: پێش ڕیکەوتننامەی ٢٠١٥ی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئەم دامەزراوەیە توانای بەرهەمهێنانی پلۆتۆنیۆمی هەبوو بەڵام هیشتا کارا نەبوو، پلۆتۆنیەم تۆخمێکی کانزاییە کە بە ٨ کیلۆ دەتوانرێت چەکی ئەتۆمی پێ دروست بکرێت. لە ٨ی ئایاردا، ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشی نیشتمانی وتی کە ئێران چەسپاندنی پلانەکانی دەوەستێنێت پەیوەندیدار بە مۆدێرن کردنی کورەی ئاوی قورسی ئاراکەوە، مەبەست لەو ئاوەیە کە پڕە لە ئۆکسیدی دیتۆریۆم و لەگەڵ پۆلۆتۆنیۆم تێکەڵ دەکرێت بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی.
•بوشەهر: ئەم دامەزراوەیە کورەیەکی ڕووسیە لە کەنداوەی فارس کە نەبووەتە جێی نیگەرانی ڕۆژئاوا دەربارەی چالاکی سەربازی ناوکی و لە ئیستادا لە کاردایە. پلان هەیە کە مۆسکۆ بەردەام بێت لە دروستکردنی کورەی زیاتر لە دامەزراوەکە.
•فەردو: ئەم وێستگەیە لە قوڵایی شاخێک دروستکراوە لە ناوەڕاستی ئێران کە وا دەکات لە زۆربەی هێرشی سەربازی پارێزراو بێت، هەرچەندە ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆرە بۆمبێکی هەیە بۆ وێرانکردنی ئەم وێستگەیە و پێدەچێت لاواز بێت بەرامبەر هێرشی ئەلکترۆنی چونکە لەڕابردوودا ڤایرۆسی (ستەکسنێت)ی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ماوەیەک ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم وێستگەیەیان تێکدەدا. لە ئێستادا ئامێرەکانی ئەم دامەزراوەیە بۆ مەبەستی چەکی ناوکی بەکار نایەت بەڵام بەرپرسی چەکی ناوکی ئێران، عەلی ئەکبەر سالحی، لە کانونی یەکەمی ڕابردوودا هۆشداری ئەوەیدا کە ڕەنگە ئەمە بگۆڕدرێ کاتێک وتی، «لە ئێستادا ١٠٤٤ ئامێرمان هەیە لە فەردو وە ئەگەر دەسەڵاتداران بیانەوێت ئەوا دەستدەکەینەوە بە پیتاندنی 20%ی یۆرانیۆم.»
•نەتەنز: ئەم دامەزراوەیە وێستگەی ئامێرە سەرەکییەکانی ئێرانە، هەرچەندە یەک لەسەر سێی ئامێرەکانی لە ئێستادا کار دەکەن کە کۆی گشتیان ١٩٠٠٠ دانەیە. ئەگەر ئێران بیەوێت پیتاندن لەسەر ئاستێکی زەبەلاح دەستپێبکاتەوە ئەوا باشترین شوێن ئەم دامەزراوەیە. لە ٢٠ ئایاردا، وتەبێژێکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی کە ڕێژەی ٣.٦٧%ی یۆرانیۆمی بەرهەمهێنراو لە وێستگەکەدا دەبێتە چوار ئەوەندە کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی سنورداری ٣٠٠ کیلۆگرامی لە داهاتوویەکی نزیکدا تیدەپەڕێنن.
•پارچین: وێنە و بەڵگەکانی تری ئسرائیل کە لەم پێگە سەربازییەوە دەستیکەوت لە دەرەوەی تاران ئەوە دەخەنەڕوو رژێمی ئێران تاقیکردنەوەی لەوێ ئەنجامداوە تا بۆی روون ببێتەوە ئاخۆ دروستکردنی بۆمب سەردەگرێت.
•کورەی توێژینەوەی تاران: ئەم دامەزراوەیە سوتەمەنی پیتاندنی ٢٠%ی یۆرانیۆم بەکاردەهێنێت کە لە ئێستادا لەڕێی هاوردەکردنەوە دەستی دەخات. زۆرجار ئێران گریمانەی ئەوەی کردووە کە دەتوانێت سووتەمەنی خۆی بەرهەمبهێنێت بۆ ئەم وێستگەیە کە پێیوایە گرنگە بۆ توێژینەوە و بەرهەمهێنانی توخمی پزیشکی.
نیگەرانییە سەرەکییەکان بۆ واشنتۆن
بەپێچەوانەی بەکارهێنانی ئەو زمانە میدیایەی، ڕەنگە ئێران چەند مانگێکی زۆری بوێت بۆ گەشتنەوە بە بنیادنانەوەی توانستی پیتاندنی پێش ڕێکەوتنامەی ٢٠١٥. هەرچەندە پرۆسەی پیتاندن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان گەورەترین نیگەرانی نییە بەلەبەرچاوگرتنی ئەو توانایەی وڵاتەکە هەیەتی بۆ هێنانەوەی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ڕێگەی خۆی.
لێدوانەکانی ئێران لەبارەی ئاوی قورسەوە جێی نیگەرانییەکی وەها نین. بەکارهێنانەوەی سووتەمەنی سەرفکراو بۆ بەدەستهێنانی پلۆتۆنیۆم ئەرکێکی قورسە و ئێران دامەزراوەیەکی وەهای نییە بۆ ئەو کارە.
پێشکەوتنی ئێران بۆ گەشەپێدانی ئامێرە پێشکەوتووەکانی توخم جیاکەرەوە، کە دەتوانن یۆرانیۆم لە ئاستێکی باڵاتردا بپیتێنن بەخێراتر و قەبارەی زۆرتر، تا ئێستا سنوردارە. سەرەکیترین کێشە بۆ دیزاینی ئەم ئامێرانە زیادکردنی خێرایی و بەرزییانە لەکاتێکدا تووشی هیچ گرفت و شکانێک نەبنەوە. زاڵبوون بەسەر ئەم بەربەستانەدا پەیوەندی بە بەکارهێنانی کەرەستەی گونجاوی دروستکردنەوە هەیە وەک پۆڵای تایبەت و ڕیشالی کاربۆن بەلەبەرچاوگرتنی کێشەی ئامێرەکە و هەروەها ئەنجامدان و تێپەڕاندنی چەندین تاقیکردنەوەی ئەندازیاری.
ڕەنگە گەورەترین تەنگەژە بۆ واشنتۆن ئەوە بێت کە پەیامی چەکی ناوکی ئێران زۆرجار سادە و بێ زیان دەردەکەوێت. ڕای گشتی ئەمریکا و تەنانەت هەندێک لە کارەکتەرە سیاسییەکان تێگەشتنی سنورداریان هەیە بۆ کێشە تەکنیکییەکانی پشت ئەم پەیامە. هەتا ئێستا ئێران وا حساب دەکات کە دەتوانێت جەنگی وشە بباتەوە کە ئەمەشە ڕێی دەدات دەرباز بێت لە کێشە تەکنیکییەکانی و کە ڕەنگە جارێکی تر دووریبخاتەوە بۆ بوون بە وڵاتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی.