ڕەوتی حیکمە لەسلێمانی دووچاری کێشە دەبێتەوە

سه‌ردانى ره‌وتى حیکمه‌ بۆ لاى قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى

6 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

ناکۆکی دەکەوێتە ناو بەرپرسان و ئەندامانی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە شاری سلێمانی. بەرپرسێکی ئۆفیسی رەوتەکە دەستگیردەکرێت و هەوڵی گۆرینی بەرپرسی گشتی رەوتەکەش دەدریت لە هەرێمی کوردستان.

به پێى بهدواداچونى هاولآتى (ی.م) بهرێوهبهرى ئۆفیسی رهوتى حیکمه لە سلیمانی، زیاتر له مانگێگه به پێى ماددهى 456گیراوه و شهش مانگ حوکم دراوه بهتۆمهتى «قۆڵبرین» لهئیستادا له زیندانى چاکسازی گهورانە، بەڵام بەرپرسانی حزبەکە لە سلێمانی لە سەرکردایەتیەکەی خۆیانیان شاردۆتەوە.

بهپێى پهیڕهوى ناوخۆى رهوتى حیکمه، ههر کهسێک له تاوانێکهوه بگلێت و زیندانى بکرێت و تۆمهتهکهى بهسهردا ساغ بکرێتهوه دوردهخرێتهوه له رهوتى حیکمه.

سهرچاوهیهک لهناو رهوتى حیکمه داوای کرد ناوی نەهێنرێت، بۆئەوەی دژایەتی نەکرێت لەسەر قسەکانی، بههاولآتى وت کە ئهو بهرێوبهرهى ئۆفیسهکهیان لە سلێمانی دهستگیرکراوهو ئێستا لهزینداندایه، بهڵام بهرپرسى رهوتهکهیان لە ههرێمى کوردستان ئەو پرسەی شاردۆتەوە له عهمار حهکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەو سەرکردایەتی حزبیان و تا ئێستا هیچ کهسێکیش لهشوێنهکهى دانهنراوه.

سهید حهسهن حهکیم، بهرپرسى گشتی رهوتى حیکمه له ههرێمى کوردستان رهتیکردهوه ئهو کهسهى کە سزادراوه بهرێوهبهرى ئۆفیسى رهوتى حیکمه بوبێت لە سلێمانی، ئەگەرچی دانى نا بهوهدا که لهزینداندایه، بهڵام وتی ئەو کەسە تهنها خۆبهخشێکه. بەڵام کە ئەو پێشتر لە سۆشیال میدیای ڕەوتی حیکمە لە سلێمانی ئەو کەسە بە بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی ناوهێنراوە.

بهپێى بهدواداچوونى هاولآتى رهوتى حیکمه له بهغدا بریاریان داوە سهید حهسهن حهکیم لابهرن لهپۆستهکهى، بۆیه لایهنگرانى سهید حهسهن کۆمهڵێک خهڵکیان بردووه بۆ بهغدا و بهڵێنى پارهیان پێداون کە تهنها پشگیریى له سهید حهسهن بکهن و داواى مانهوهیان بکەن له پۆستهکهیدا، لەبەرامبەر وەرگرتنی برێک پارەدا.

یهکێک لهو کهسانهى که چووه بۆ بهغدا و بهباشى نهزانى ناوى بهێندرێت بههاولآتى وت «پهنجا کهس دهبووین چووین بۆ بهغدا که زۆربهمان گهنجى بێکارین، هەروەها15 ژنى تێدا بووه، پێیان وتین موچهى مانگانهى 600 ههزار دینارمان بۆ دهبڕنهوهو کارمان بۆ دهدۆزنه‌‌وه، لە بەغداش ههر یهکێکمان  به سهرۆکى عهشیرهتێک و نوێنهرى کۆمهڵێک خهڵک ناسێندراین».

هاوکات جهختى لهوهشکردهوه له بهغدا دروشمیان پێ بهرزکردونهتەوه که ئەگەر سهید حهسهن نهگهڕێننهوه بۆ سلێمانى خۆپیشاندان دهکهن و نایانهوێت له شوێنى سهید حهسهن کهسى دیکه دابنرێت.

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد، (ی.م) پێش ئهوهى سزابدرێت بهڵێنى پارهکەى پێداون، لهئێستادا دهچنه بارهگاى رهوتى حیکمه کهس پارهکهیان پێ نادات و تهنها شهش کهسیان نهبێت که موچهیان بۆ براوهتهوه لهو ژمارهیهى چونهته بهغداد.

سهید حهسهن حهکیم لەوبارەیەوە وتى» ئێمه هیچ کهسێکمان بۆ بهغداد نهبردووه بێجگه له ئهندامانى خۆمان، ئهوهى وتراوه ئهسڵى نییه«.

سەید حەسەن حەکیم ئامۆزای عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەیە.

هاولآتى پهیوهندى کرد به عهبدوڵلا زهیدى وتهبێژى رهوتى حیکمه لهعێراق ئاماژهى بهوه کرد که لهسهر ئهو بابهته هیچ لێدوانێک نادات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار