ئەبوبەکر هەڵەدنی: لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێم فەزاحەتەو ئیدانەی دەکەین

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: شەعبان هەورامانی

ئەبوبکر هەڵەدنی ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم چاوپێکەوتنەی ‌-دا لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناوچەکانی خواکوڕک و برادۆست لە باشووری کوردستان ئیدانە دەکات و بە «فەزاحەت» ناوی دەبات.

هەروەها دەنگدانی هەدەپە بۆ کاندیدی جەهەپە لە هەلبژاردنەکان بە «هەڵەیەکی گەورەناودەبات» چونکە پێیوایە جەهەپە دژایەتی پرسی کورد دەکات لە تورکیا.

ئەبوبەکر هەڵەدنی لەم چاوپیکەوتنەدا وەڵامی چەند پرسیارێکی ‌ دەداتەوە تایبەت بە مردنی محەمەد مورسی و هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی ئەستەنبول و لەشکرکیشی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێم.

هاوڵاتی ڕوداوی مردنی محمد مورسی دەبێتە هۆی ئەوەی ئیسلامیەکان لەناوچەکەدا پێداچونەوە بە سیاسەتەکانیاندا بکەن؟

 ئەبوبەکر هەڵەدنی: ئیسلامیەکان دەبێت پەند وەرگرن لە ئەزمونی حوکمڕانی هەمو شوێنێکی دونیا، چ ئیسلامی بێت یا عەلمانی وەیا هەرهێزێکی تری نیشتیمانی، ئەبێت ئیسلامیەکان هەریەک لەوڵاتی خۆیاندا ڕەنگدانەوەی سروشتی کۆمەڵگای خۆیان بن. هێزی نیشتیمانی بن بۆ کۆمەڵگاکانی خۆیان بۆ گەلەکەی خۆیان سیاسەت بکەن، هەڵقوڵاوی ناوخەڵک بن وەزیاتر مۆرکێکی خۆماڵییان هەبێ.

هاوڵاتی له ههڵبژاردنی ئهستهنبول دوباره ئاکپارتی شکستی هێنا، لهکاتێکا ئۆردۆگان سهرهتا له ئهستەنبولهوه ئهستێرهکهی دهرکهوت، چۆن ئهمه ههڵدهنسگێنن؟

ئەبوبەکر هەڵەدنی: بەدڵنیاییەوە شکستی ئاکپارتی لەئەنقەرەو لە ئەستەنبوڵ و پاشەکشەکردنی دەنگەکانی بەرهەمی ئەو سیاسەتەیە لەچەندساڵی ڕابردودا گرتویەتیەبەر،چ بەرامبەر دۆسیەی ئاشتەوایی لە باکوری کوردستان،چ بەرامبەر دۆسیەی ئۆجەلان، دەرکەوت کە ئۆجەلان کاریگەرییەکی گەورەی هەیە، چ بەو سیاسەتانەی بەرامبەر بە گولەنیەکان و لەناو خۆی خۆیا سیادی کرد، ئاکپارتی جۆرێک لە غرورو خۆ بەزلزانین و بێ منەتی و بێ باکی بۆ دروست بوبوو، هەمان ئەو نەغمەیەی کەدەسەڵاتدارانی کوردستانیش هەیانە، بێ باکن لە خەڵک و لە میللەت.

بۆیە ئەوە بەرهەمی ئەو بێ باکیە بوو هەرچەندە من پێم وایە لە ڕاستیا سەرکەوتنی جەهەپە هیچ دڵخۆشکەرنیە چونکە بەدرێژای مێژووی ئەم پارتە سەرسەخترین و توندڕەوترین پارت بوە بەرمبەرا بە خواستەکانی گەلی کوردستان لە باکوردا.

ئیسلامیەکانی باشوری کوردستان بەخۆیاندا بچنەوە، خیتاب و گوتارەکانیان مۆرکی خۆماڵی پێوە دیاربێت

نیشتیمانیانە بێت و لەسەر هەندێ ئایدۆلۆژیا بێنەخوارەوە

هاوڵاتی پشتگیرو لاینگیریکردنی کورد لە باکور بۆ جەهەپە چۆن دەبینن؟

ئەبوبەکر هەڵەدنی: بەڕای من ئەوە هەر ئەو پەندە کوردییە کە دەڵێ دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە، تەنها وەکو کاردانەوەیەک وەکو سیاسەتێکی تاکتیکی مەرحەلی قۆناغ بەندی پەنایان بۆ بردووە، بەڵام. لەداهاتودا بۆیان دەردەکەوێت هەڵەیەکی گەورەیانکرد.

چونکە لەوکاتەوە کە جەهەپە دروست بووە وەکە حیزبێکی سیاسی دژی خواستەکانی گەلی کوردبوە لەباکور و هەرچی نەهامەتی و نەگبەتیەک بەسەر کوردا هاتووە لەو پارچە ئەزیزەی کوردستانا لەسەر دەستی ئەو شۆڤێنیستە توندڕەوانە بەسەریدا هاتووە.

هاوڵاتی ئایا مردنی محمد مورسی و شکستی ئۆردۆغان لە هەفتەیەکدا، بە نسکۆی ئیسلامییەکان هەژمارناکرێت؟

 ئەبوبەکر هەڵەدنی: نەخێر ئەوەی پەیوەندی بە مورسییەوە هەیە ئەوە دیارە مەزڵومیەتیەکە لە چ ئاستێکایە، بەزەبری کودەتاو عەسکەرتاریەت و پشتتێکردنی ئەوروپای درۆزن لەگەڵ دیموکراتیا ئەو ڕویداوە، کە بەرگری لە سیستەمێکی تۆتالیتار کە بەزەبری خوێن. هاتووە، ئینقیلابی بەسەر سندوقەکانی هەڵبژاردن و ئیرادەی خەڵکدا کردووە

ئەمە بە پێچەوانەوە ئەبێت ئیسلامیەکان والێبکات گەرموگوڕتریان بکاتەوە، ئەوەش پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە ڕاستە پارتێکی ئیسلامی لەسەر کورسی حوکمڕانیە بەڵام. دەبێت لەبیرمان بێت کە ئیمەی ئیسلامی،، هەروەها ئەوەی حکومەت و دەستەڵاتەکان دەهێڵێتەوە عەدالەت و دادپەروەری و ڕێزگرتنە لە شکۆی مرۆڤ و گەل و نەتەوە جیاوازەکان.

نەک ئەوەی ئەم. سیستەمە ئیسلامیە یاخود عیلمانییە ئیسلامی بون و عیلمانی بون فریایی کەس ناکەوێت، چەندە ئەو سیستەمانە لە خزمەتابن  عادالەت بەر جەستە ئەکەن و شکۆی مرۆڤ بەرز ڕادەگرن.

هاوڵاتی ئایا مردنی محمد مورسی و شکستی ئەردۆغان چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر حزبەکانی باشوری کوردستان؟

 ئەبوبەکر هەڵەدنی: بەدڵنیاییەوە کایگەریان دەبێت، چونکە تورکیا وڵاتێکی دراوسێی  نزیکە و لەولاشەوە ئیخوانیش وەکو پارتێکی ئیسلامی حەتمەن پارتە ئیسلامیەکان لەهەموو دونیادا ئەزمونەکانیان بەستووە بە ئیجابی کاریگەرییان. لەسەر ئەوانیش هەیە.

ئومێدەوارم ببێتە هۆی ئەوەی ئیسلامیەکانی باشوری کوردستانیش بەخۆیاندا بچنەوە، خیتاب و گوتارەکانیان مۆرکی خۆماڵی پێوە دیاربێت نیشتیمانیانە بێت و لەسەر هەندێ ئایدۆلۆژیا بێنەخوارەوەو و دروشمیان و شێوازی کارکردنیان وەڵامدەرەوەی خواستی ئێستای کۆمەڵگاکان بێت، وەڵامدەرەوەی  ئەو کێشەو گرفتانەبێت کە کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتیەکان بەتایبەتی لە باشوری کوردستان ئێمە بەدەستیەوە دەناڵێنین، وتارێکی گشتگیربێت، ئەبێت حزبە ئیسلامیەکان حزبی هەمو خەڵکبن، حزبی جەماوەری و  نیشتیمانی بن و لەسەروی هەموشیەوە بەرگری لێ  بکەن. لە هەموو ئەو دەستکەوتانەی خەڵکی کوردستان و لە خەبات و ماندوبونی سەدەیەکی نەتەوەکەمان.

چونکە هەموو ئیسلامیەکانی دونیا هەریەک بۆ گەل و نەتەوەو قەوارەی خۆی ئیش دەکات و خەبات ئەکات، خزمەتی دەکات و ئەبێت ئێمەش بۆ گەل و نەتەوەو قەوارەکەی خۆمان لەپێش هەموو شوێنێکی ترەوە دابنێین، لەپێش هەموو ئایدۆلۆژیایەکەوە دایبنێین.

هاوڵاتی ئایا ئێوە وەکو حزبێکی ئیسلامی لەباشوری کوردستان پێتان. باشبوو کورد لە ئەستەنبوڵ دەنگ بەچ لایەنێک بدات؟ بۆچی؟

 ئەبوبەکر هەڵەدنی: من باوەڕم بەسیاسەتی دەستتێوەردان نیە لەکاروباری پارچەکانی تر، ئەوەی کە پارتی و یەکێتی پیادەی دەکەن، ئێمە ئەبێت هاوکاری پارچەکانی تری کوردستان بین، لەلای منەوە ئەبوایە هەدەپە و کورد لەباکوری کوردستان وەسیەت و ڕاسپردەکانی ئۆجەلانیان جێبەجێ بکردایە، بۆ ئەوەی ببوایە بەهەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ئەوەی جارێکی تر پرۆسەی ئاشتەوایی لەباکوری کوردستان لەتورکیا بکەوتایەتە سەرپێ، چونکە هەمولایەک بۆیان دەرکەوت کە توندوتیژی و شەڕوخوێن نەک چارەسەرنیە نەک بژاردەیەکی تەندروست نیە بەڵکو ئەوە ماڵوێرانی دێنێتەکایەوە.

شکستی ئاکپارتی لەئەنقەرەو لە ئەستەنبوڵ و پاشەکشەکردنی دەنگەکانی بەرهەمی ئەو سیاسەتەیە لەچەندساڵی ڕابردودا گرتویەتیەبەر،

چ بەرامبەر دۆسیەی ئاشتەوایی لەباکوری کوردستان، چ بەرامبەر دۆسیەی ئۆجەلان

هاوڵاتی ئایا لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆ ناو خاک و سنورەکانی هەرێمی کوردستان  بۆ ناوچەکانی برادۆست و هەنێک ناوچەی ترچۆن هەڵدەسەنگێنن ؟

 ئەبوبەکر هەڵەدنی:  ئەو لەشکرکێشیانە پێشێلکردنی سەروەری عێراقە بەحوحکمی ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، ڕێزنەگرتنە لە نەریتی دراوسێیەتی و دەستتێوەردانە لەکاروباری ناوخۆی هەرێمێکی ترو وڵاتێکی تر، ڕاوەدونانی چەکدارانی پەکەکە و سنوردارکرنی چالاکیەکانیان هیچ پاساونیە. بەم فەزاحەتە تورکیا لەشکرکێشی بکات بۆسەر هەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئیدانەکرنی ئەو ڕەفتارانەین و ئەمەش لاوازی پێگەی عێراق و پێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەگەیەنێ.

لەبەرئەوەی تورکیا زۆرترین سودمەندە لەداهاتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ڕێز بۆ بچوکترین عورف و نەریتی دراوسێیەتی دانانێت. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دامەزراوەیی نین، دەناڵێنن بەدەست گەندەڵییەکی ترسناک و ڕێکخراوەوە. ئابوری ئەم وڵاتە، بڕیاری ئەم وڵاتە لەدەست کۆمەڵێک گروپ و بنەماڵەو حزبی سیاسی گەندەڵدایە. بۆیە بەداخەوە بونەتە لەکەیەک بۆ هەرێمی کوردستانیش و عێراقیش، بۆیە ئەوان. لەپێگەیەکی لاوازەوە مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتێکی هەرێمایەتی گەورەی وەکو تورکیا دەکەن.

ئەگەر ئێمە دیموکراسی ڕاستەقینەمان بەرجەستە بکردایە، هاوڵاتیان لەپشتی حکومەتەکانی خۆیانەوە بونایە، عەدالەت و دیموکراسی ڕاستەقینە هەبوایە بەدڵنیاییەوە ئەوکاتە گەلیش قبوڵی نەدەکرد. بەڵام ئەم دوو سۆنگییەی لەنێوان گەل و دەسەڵاتدا هەیە بووەتە عاملێکی لاوازی بۆ پێگەی هەردوو حکومەتی عێراق  حکومەتی هەرێمی کورستان بەرامبەر بەدراوسێکانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار