بەکتریایەک لەسلێمانی توانای بەرگریکردنی لە ١٥ دژەبەکتریا پەیدا دەکات
5 ساڵ لەمەوپێش
دیارى ئەبوبەکر
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا له نه‌خۆشخانه‌ی (شار)ی سلێمانی حاڵه‌تێکی مه‌ترسی تۆمارکرا، که یه‌کێک له نه‌خۆشه‌کان ئه‌و به‌کتریایه‌ی که تووشی بووه به‌رگری بۆ زیاد له 15 دژه‌به‌کتریای به‌هێز درووستکردووه.
دژه‌به‌کتریاکان دەرمانن بەکاردەهێنرێن بۆ ڕێگرتن و چارەسەرکردنی هەوکردنی بەکتریایی، بەڵام ساڵانە ئەم بەکتریایانە بەرگری پەیدا دەکەن بەرامبەر دەرمانەکان و لەناو ناچن.
بەرگری دژه‌به‌کتریا یەکێکە لە گەورەترین مەترسیەکان بۆ سەر تەندروستی جیهانی، بەرگری دژه‌به‌کتریا دەبێتە هۆی مانەوەی زیاتر لە نەخۆشخانە، تێچوونی زیاتر بۆ تەندروستی و بەرزبوونەوەی رێژەی مردن. بەرگری دژەبهکتریا خێراتر دەبێت لەڕێگای هەڵە بەکارهێنان و زێدە بەکارهێنانی دژه‌به‌کتریا.
بەرگری دژه‌به‌کتریا
زانیارییە گرنگەکان
•بەرگری دژه‌به‌کتریا یەکێکە لە گەورەترین مەترسیەکان بۆ سەر تەندروستی جیهانی، ئاسایشی خۆراک و گەشەسەندن لەمڕۆدا.
•دەکرێت بەرگری دژه‌به‌کتریا کار لە هەر کەسێک بکات، لەهەر تەمەنێک، لەهەر وڵاتێک.
•بەرگری دژه‌به‌کتریا بە شێوەیەکی سروشتی ڕوودەدات، بەڵام بەهەڵە بەکارهێنانی دژه‌به‌کتریاکان لە مرۆڤ و ئاژەڵدا کردەکە خێراتر دەکات
•ژمارەیەکی گەشە سەندوو لە هەوکردنه به‌کتریاییه‌کانی- وەکو(pneumonia, tuberculosis, gonorrhoea) لەگەڵ (salmonellosis)- چارەسەریان زەحمەتتر دەبێت هەرچەندە کاریگەری ئەو دژهبهکتریایانە کەم دەبێتەوە کە بۆ چارەسەر کردنیان بەکار دەهێنرێت.
•بەرگری دژه‌به‌کتریا دەبێتە هۆی مانەوەی زیاتر لە نەخۆشخانە، تێچوی زیاتر بۆ تەندروستی و بەرزبوونەوەی رێژەی مردن
پێشەکی
دژه‌به‌کتریاکان یان دژه‌به‌کتریاکان (antibiotic) دەرمانن بەکاردەهێنرێن بۆ ڕێگرتن و چارەسەرکردنی هەوکردنی بەکتریایی. بەرگری دژه‌به‌کتریا روودەدات کاتێک بەکتریا سیسته‌می به‌رگری خۆی دەگۆڕێت وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە.
بەکتریا بەرگری بۆ دژه‌به‌کتریا پەیدادەکەن کاتێک بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕووبه‌ڕووی دژه‌به‌کتریایه‌کی تایبه‌ت ده‌بنه‌وه. ئەو بەکتریایانە لەوانەیە مرۆڤ و ئاژەڵ تووشبکەن ، ئەو هەوکردنانەی کە ئەوان دەبنە هۆی زەحمەتتر چارەسەر دەکرێن لەوانەی کە بەهۆی ئەو بەکتریایانە کە هێشتا بەرگری دژه‌به‌کتریایان پەیدا نه‌کردووه.
بەرگری دژه‌به‌کتریا دەبێتە هۆی مانەوەی زیاتر لە نەخۆشخانە، تێچوی زیاتر بۆ تەندروستی و بەرزبوونەوەی رێژەی مردن.
پێویستە جیهان بەخێرایی ئەو شێوەیە بگۆڕێت کە لەڕێیەوە دژه‌به‌کتریا ڕادەسپێرێت یان بەکاری دەهێنێت. تەنانەت ئەگەر دەرمانی نوێش پێبگەیەنرێت، بەبێ گۆڕانی چۆنێتی به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کان، بەرگری دژه‌به‌کتریا وەکو مەترسییەکی گەورە دەمێنێتەوە. پێویسته شێوازی خۆپاراستنمان له هه‌وکردن ته‌نها به به‌کارهێنانی ده‌رمانه دژه‌به‌کتریاکان نه‌بێت، به‌ڵکو ده‌بێت شێوازی خۆپاراستنمان بۆ کەم بوونەوەی بڵاوبوونەوەی هەوکردن لەڕێگای کوتان، دەست شۆردن، ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی سەلامەت، لەگەڵ پاکوخاوێنیەکی باشتر بۆ خواردن بگرێتەوە.
مەودای گرفتەکە
بەرگری دژه‌به‌کتریا خه‌ریکه بەرزدەبێتەوە بۆ ئاستێکی مەترسیدار لە هەموو بەشەکانی جیهان. میکانیزمی نوێ بۆ بەرگریکردن له لایه‌ن به‌کتریاکانه‌وه دژ به ده‌رمانه‌کان دەردەکەون و بڵاودەبنەوە لە سەرتاسەری جیهان، هەڕەشە لە توانای ئێمە دەکەن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیە هەوکردنییە باوەکان. لیستێکی گەشەسەندوو لە هەوکردنەکان- وەکو pneumonia, tuberculosis, ژەهراوی بوونی خوێن، gonorrhoea، لەگەڵ -foodborne diseases خه‌ریکه زەحمەتتر دەبن چاره‌سه‌ر بکرێن،
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا له نه‌خۆشخانه‌ی (شار)ی سلێمانی حاڵه‌تێکی مه‌ترسی تۆمارکرا، که یه‌کێک له نه‌خۆشه‌کان ئه‌و به‌کتریایه‌ی که تووشی بووه به‌رگری بۆ زیاد له 15 دژه‌به‌کتریای به‌هێز درووستکردووه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆر مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه و زۆر به‌رکه‌وتن به به‌کتریاکانی نێو نه‌خۆشخانه‌که و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌کارهێنانی دژه‌به‌کتریا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لەو شوێنانەی کە دژه‌به‌کتریاکان دەتوانرێ بکڕدرێ بۆ بەکارهێنانی بۆ مرۆڤ یان ئاژەڵ بەبێ ڕاسپاردنی دکتۆر، سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی بەرگری دژهبهکتریاهکان خراپتر دەبێت، بەهەمان شێوە، لەو ووڵاتانەی کە ڕێوشوێنی چارەسەرکردنی ستانداردیان نییە، زۆرجار دژه‌به‌کتریاکان بەشێوەیەکی زیاد ڕادەسپێردرێن لەلایەن کارمەندانی تەندروستی و دکتۆرانی ئاژەڵەوە هەروەها بە زیادەڕۆیی بەکاردەهێنرێن لەلایەن خەڵکی.
بەبێ کردەی خیرا، ئێمە بەرەو سەردەمی دوای نەمانی دژه‌به‌کتریا دەڕۆین، کە هەوکردنە باوەکان و برینداربوونە سووکەکان دەتوانن جارێکی تر ببن به مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان.
ڕێگەگرتن و کۆنتڕۆڵکردن
بەرگری دژەبهکتریا خێراتر دەبێت لەڕێگای هەڵە بەکارهێنان و زێدە بەکارهێنانی دژه‌به‌کتریا. هەروەها لاوازی ڕێگری‌کردن و کۆنتڕۆڵکردنی هەوکردنەکان، هەنگاوەکان دەتوانرێ بگیرێنەبەر لە هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری و سنووردانان بۆ بڵاوبوونەوەی ئه‌م کاره‌ساته.
تاکەکان
بۆ ڕێگەگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی بەرگری دژه‌به‌کتریا، تاکەکان دەتوانن:
•تەنها ئەوکاتانە دژه‌به‌کتریا بەکاربهێنن کە ڕاسپێردرابێت لەلایەن پیشەگەری تەندرووستی باوەڕپێکراو.
•هەرگیز داوای دژه‌به‌کتریا مەکە ئەگەر کارمەندی تەندرووستیت بڵێت تۆ پێویستت پێی نییە.
•هەردەم بەدوای ڕێنمایی کارمەندی تەندرووستیت بکەوە لە کاتی بەکارهێنانی دژهبهکتریادا.
•هەرگیز دژه‌به‌کتریا به‌سه‌رچووه‌کان بەکار مەهێنە و بەشداری پێ مەکە.
•ڕێگە لە هەوکردنەکان و نه‌خۆشییه گواستراوه‌کان بگرە بە شۆردنی دەستەکانت بەبەردەوامی، ئامادەکردنی خواردن بەپاکوخاوێنی. دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتن لەگەل کەسانی نەخۆش، ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی سەلامەتتر، کووتاوەکان بە نوێیی بهێڵهرهوە.
•خواردن ئامادەبکە بە پاک‌وخاوێنی، لەڕێگای شوێنکەوتنی پێنج ڕینماییەکەی WHO بۆ خۆراکێکی سەلامەت تر(بەپاکی بمێنەوە، خواردنی خاو و کووڵاو جیابکەوە، بەتەواوی بیکوڵێنە، خواردن لە پلەی گەرمی سەلامەت بهێڵەوە، ئاوی سەلامەتتر بەکاربهێنە لەگەڵ کەرەستەی پڕۆسێس نەکراو).
پیشەگەری تەندرووستی
بۆ ڕێگرتن و کۆنتڕۆلکردنی بڵاوبوونەوەی بەرگری دژه‌به‌کتریا، پیشەگەرانی تەندرووستی دەتوانن:
•ڕیگری بکەن لە هەوکردنەکان بە دڵنیابوونەوە لەوەی کە دەستەکان و کەلوپەلەکان و ژینگەکەت خاوێنن.
•پێدان و ڕاسپاردنی دژه‌به‌کتریا تەنها لەوکاتانەی کە پێویستن، بەگوێرەی ڕێوشوێنەکانی ئێستا.
•ڕاگەیاندنی هەوکردنەکانی بەرگری دژه‌به‌کتریا بۆ تیمەکانی چاودێری.
•قسە لەگەڵ نەخۆشەکانت بکە دەربارەی چۆنیەتی وەرگرتنی دژه‌به‌کتریا بە شێوەیەکی درووست.
•قسە لەگەڵ نەخۆشەکانت بکە دەربارەی ڕێگرتن لە هەوکردنەکان( بۆ نموونە، کووتان، دەست شۆردن، پەیوەندی سێکسی سەلامەتتر، لەگەڵ داپۆشینی لووت و دەم لەکاتی پژمین).
کەرتی کشتوکاڵ
بۆ ڕیگریکردن و کۆنتڕۆلکردنی بڵاوبوونەوەی بەرگری دژه‌به‌کتریا، کەرتی کشتوکاڵی دەتوانێ:
•دژه‌به‌کتریا بدرێ بە ئاژەڵ تەنها لەژێر چاودێری پزیشکی ڤێتیرنەری
•دژه‌به‌کتریا بەکار نەهێنن بۆ زیادکردنی گەشە یان بۆ ڕیگرتن لە نەخۆشی لە ئاژەڵی تەندرووست
•ئاژەڵەکان بکوتن بۆ کەمکردنەوە پێویستی بە دژه‌به‌کتریا و جێگرەوە بۆ دژه‌به‌کتریا بەکاربهێنن لەوکاتەی کە بەردەستە
•بەرەو پێشبردن و جێبەجێکردنی کردەوەی باش لە هەموو هەنگاوەکانی بەرهەمهێنان و دەستکاری کردنی خۆراک لە سەرچاوە ئاژەڵی و رووەکیەکان
دواترین پێشکەوتنەکان
لەکاتێکدا کە هەندێک دژه‌به‌کتریا لە پەرەپێداندان، هیچیان پێشبینی ئەوەیان بۆناکرێ کە کاریگەربن بەرامبەر مەترسیدارترین ئه‌و بەکتریایانهی بەرگری دژه‌به‌کتریایان بۆ درووست بووه.
لەگەڵ ئاسانی و بەردەوامی گەشتکردنی خەڵکی لە ئێستادا، بەرگری دژه‌به‌کتریا کێشەیەکی جیهانییە، پێویستی بەهەوڵی هەموو نەتەوەیەک و سێکتەری زۆرە.
کاریگەری
کاتێک چیدی نەتوانرێ هەوکردنەکان لەڕێگای دژه‌به‌کتریا یەکەمییەکانەوە چارەسەر بکرێ، پێویست دەکات دەرمانی گرانبەهاتر بەکاربهێنرێت، ماوەیەکی درێژتر لە نەخۆشی و چارەسەر، بەزۆری لە نەخۆشخانەکان، نرخی چاودێری تەندرووستی بەرزدەکاتەوە، هەروەها دەبێتە بارگرانی ئابووری لەسەر خێزانەکان و کۆمەڵگا.
بەرگری دژه‌به‌کتریا بەدەستهاتەکانی دەرمانی سەردەمیانە دەخاتە مەترسییەوە. گواستنەوەی ئەندامەکان، چارەسەری کیمیایی و نەشتەرگەرییەکان وەکو لەدایکبوون لەڕێی نەشتەرگەری سکەوە مەترسیدارتر دەبن بەبێ دژه‌به‌کتریای کاریگەر بۆ ڕێگەگرتن و چارەسەرکردنی هەوکردنەکان.
وەڵامی WHO
چارەسەرکردنی بەرگری دژه‌به‌کتریا کارێکی لەپێشینەیە بۆ WHO. پلانێکی کردەیی بۆ بەرگری دژه‌به‌کتریا وردیلەکان، کەبەرگری دژه‌به‌کتریا دەگرێتەوە، پەسەندکرا لە ئەنجومەنی تەندرووستی جیهانی لەمانگی پێنجی ٢٠١٥. پلانە کردەییە جیهانییەکە ئامانجی دڵنیابوونە لە ڕێگرییکردن و چارەسەرکردنی هەوکردنە نەخۆشییەکان لەڕێگای دەرمانی سەلامەت و کاریگەر
«پلانە کردەییە جیهانیەکەی بەرگری دژه‌به‌کتریا وردیلەییەکان» پێنج ئامانجی ستراتیژی هەیە
•بەرەو پێشبردنی هۆشیاری و تێگەیشتن لە بەرگرییە دژه‌به‌کتریا وردیلەییەکان.
•بەهێزکردنی چاودێری و لێکۆڵینەوە.
•کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بەهەوکردن.
•چاککردنی بەکارهینانی دەرمانی دژه‌به‌کتریاکان.
•دڵنیابوون لەبەردەوامی وەبەرهێنانى ده‌رمانی نوێ لە وەڵامدانەوەی بەرگری دژه‌به‌کتریا.
ڕاگەیاندراوێکی سیاسی پەسەندکرا لەلایەن سەرکردەی ویلایەتەکان لەئەنجوومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە مانگی نۆی ٢٠١٦ ئاماژەی بەپابەندبوونی جیهان کرد بۆگرتنەبەری نزیکبوونەوەیەکی فراوان و کۆنتڕۆڵکراو بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری بنەڕەتی بەرگری دژه‌به‌کتریا. WHO پشتگیری ویلایەتە ئەندامەکان دەکات بۆ پەرەپێدانی پلانێکی کردەیی نەتەوەیی لەسەر بەرگری دژه‌به‌کتریا،
WHO پێشەنگی کردووە لەچەندەها دەستپێشخەری بۆ دەستنیشانکردنی بەرگری دژه‌به‌کتریا وردیلەییەکان:
هەفتەی هۆشداری دژه‌به‌کتریا جیهانی ئەنجامدەدرێ هەموو مانگی یازدەیەک لەساڵی ٢٠١٥ەوە لەگەڵ بابەتی سەرەکی «دژه‌به‌کتریا: بەئاگاییەوە بە کاری بێنە»، هەڵمەتی جیهانی فرە ساڵی قەبارەی چاڵاکییەکانی فراوان کردووە لەماوەی هەفتەیەک لەهەڵمەتەکە.
سیستەمی جیهانی چاودێری بەرگری دژه‌به‌کتریا وردیلەییەکان (GLASS)
سیستەمی پاڵپشتیکراوی WHO پشتگیری لێک نزیکبوونەوەیەکی بەستانداردکراو دەکات بۆ کۆکردنەوە و، شیکردنەوە و بەشداری پێکردنی زانیاری پەیوەست بە بەرگری دژه‌به‌کتریا وردیلەییەکان لەسەر ئاستێکی جیهانی بۆ ئاگادار کردنەوەی بڕیاردان، ئاڕاستە کردنی کردەی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی و هەرێمی.
لێکۆڵینەوەو پەرەپێدانی هاوبەشی جیهانی بۆ دژه‌به‌کتریا (GARDP)
جومگەی دەستپێشخەریی WHO و دەرمان بۆ دەسپێشخەری نەخۆشی فەرامۆشکراو(DNDi), GARDP لێکۆڵینەوەو پەرەپێدان هان دەدات لەڕێگای هاوبەشیکردنی گشتی و تایبەتی. لە ٢٠٢٣ هاوبەشییەکە ئامانجی گەیاندن و پەرەپێدانی تاوەکو چوار چارەسەرهەیە، لەڕێگای باشترکردنی ئەو دژە زیندەیانەی کە لە ئێستادا هەیە لەگەڵ خێراترکردنی تۆمارکردنی دەرمانی دژه‌به‌کتریای نوێ
گرووپی هەماهەنگی نێوان ئاژانسەکان لەسەر بەرگری دژه‌به‌کتریا وردیلەییەکان (IACG)
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (IACG)ی دامەزراند بۆ بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی لەنێوان ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەروەها بۆ دڵنیابوون لەکاریگەری ئەو کردە جیهانییە کە لە دژی ئەو مەترسییە لەسەر ئاسایشی تەندرووستی. (IACG) هاوسەرۆکی دەکرێت لەلایەن جێگری سکرتێری گشتی UN و ڕێکخەری گشتی WHO هەروەها لە نوێنەرانی پەیوەندیدار لە ئاستی باڵای ئاژانسەکانی UN لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ ڕیکخراوی نیودەوڵەتی تر و تاکی پسپۆر لەناو سێکتەرە جیاوازەکان.
ئه‌وه‌ی پێویسته له کۆتاییدا بیزانین ئه‌وه‌یه که له داهاتوویه‌کی نزیکدا جیهان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره ده‌بێته‌وه، مه‌ترسییه‌ک که واده‌کات مرۆڤه‌کان بکه‌ونه ژێر ڕه‌حمی به‌کتریا بچووکه‌کانه‌وه. گه‌ر به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر ئه‌م به هه‌ڵه بهکارهێنانهمان بۆ ده‌رمانه دژهبهکرتیاییهکان، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی مه‌ترسییه‌کی کوشندهبین بۆ وه‌چه‌کانی داهاتوو.