ئازاد که‌ریم: باوه‌ڕم به‌هیچ سیاسییه‌ک نه‌ماوه، ده‌مه‌وێ زیاتر خه‌ریکى کارى هونه‌رى بم
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن
ئازاد که‌ریم، ناسراو به ئازاده ڕه‌ش، له‌ساڵى1965 له دایک بووه و خه‌ڵکى گوندى شێخ هۆمه‌رى سه‌ر به ناحیه‌ى عه‌ربه‌ته، باوکى کوڕ و کچێکه، ساڵانێکى زۆر پێشمه‌رگایه‌تى کردووه و یه‌که‌م که‌س بووه په‌یامى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى راگه‌یاندووه، ئیستا وه‌ک پیشمه‌رگه‌ى دیرین خانه‌نشینه، زیاتر له بیست به‌رهه‌مى گۆرانى و ده‌یان به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزیۆنى تۆمارکراوى هه‌یه که هه‌ریه‌که‌ى چه‌ندین گۆرانى له‌خۆ ده‌گرێت.
هاوڵاتی: نازناوى ئازاده ڕه‌ش له چییه‌وه هاتووه؟ ئایا پێت ناخۆش نیه؟
ئازاد که‌ریم: له یه‌که‌م چرکه ساتى له دایک بوونم ئافره‌تێکى گونده‌که‌ى خۆمان وتبووى دڵتان به چى خۆشه منداڵتان بووه شتێکى ڕه‌شى ناشیرینه ئیتر ره‌شه بوو به نازناوم ئێستاش خه‌ڵکى گونده‌که‌و خزمه‌کانم هه‌ر به ڕه‌شه ناوم دێنن خه‌ڵکى دیکه به ئازاده ڕه‌ش ناوم دێنن، هه‌رگیز پێم ناخۆش نه‌بووه به پێچه‌وانه‌وه زۆرم پێ خۆشه.
هاوڵاتی: یه‌که‌م جار که‌ى ده‌ستت به گۆرانى وتن کرد؟
ئازاد که‌ریم: له منداڵیه‌وه حه‌زم له وتنى گۆرانى بووه به‌رده‌وام گۆرانیم وتووه به‌ڵام وه‌ک تۆمارکردن ساڵى ١٩٩٢ یه‌که‌م به‌رهه‌مم تۆمار کرد به‌ناوى (شه‌ماڵ بیشه‌نێ) له‌گه‌ڵ تیپى شنروێ ئاوازى ئازاد ساڵح بوو.
هونه‌رمه‌ندان له‌کوردستان ناتوانن سه‌ربه‌خۆ بنچونکه کار‌و مووچه‌و ژیانیان به‌ستراوه بهدهزگاکان و ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌م هه‌رێمه‌وه
هاوڵاتی: کام به‌رهه‌مه‌ى خۆتت زیاتر خۆشه‌ده‌وێت و هه‌ست ده‌که‌ى به دڵى خۆت بووه؟
ئازاد که‌ریم: هه‌موو به‌رهه‌مه‌کان وه‌ک یه‌کن لاى خۆم لاى خه‌ڵک جیاوازیان هه‌یه به‌پێى حه‌زو ویستى خه‌ڵک خۆی، من ته‌نها هه‌ندێکیان وه‌ک شێوازى تۆمار کردن تێبینى بچوکم له‌سه‌ریان هه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌ش هیچ رێگاى دیکه نه‌بوه وه‌ک ئێستا به‌یه‌ک جار تۆمار ده‌کران.
هاوڵاتی: هیچ کام له به‌رهه‌مه‌کانت ئاماژه به ده‌ربرینى ناخى خۆت ده‌کات ؟
ئازاد که‌ریم: هه‌موو ئه‌وانه‌ى که هۆنراوه‌ى خۆمن سه‌د له‌سه‌د په‌یوه‌ندى به ژیانى خۆم و کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه.
هاوڵاتی: تا چه‌ند به گرنگى ده‌زانى یاخود مه‌رجه هونه‌رمه‌ند خۆى هۆنراوه نوس و ئاواز دانه‌رى گۆرانییه‌کانى خۆی بێت؟
ئازاد که‌ریم: ئه‌گه‌ر ته‌نها گۆرانى بڵێى شتێکى ئاسایى یه و هه‌ر ده‌بێ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاعیر بى و مۆسیقى و ئاواز دانه‌ر بیت ئه‌وه به‌هره‌که گه‌وره‌تره‌و زۆر باشتره.
هاوڵاتی: بۆچى به‌شێکى که‌مى گۆرانییه‌کانت تا ئێستا کلیپ کراون ؟
ئازاد که‌ریم: خۆم زۆر که‌یفم به کلیپ نه‌بووه ته‌نها ده‌نگ تۆمار کردن لاى من مه‌به‌ست بووه ئێستاش حه‌زم له کلیپ نیه هه‌موو ئه‌و کلیپانهش که کراون به هه‌وڵى تیپه‌کان یان مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى و دۆسته‌کانم له که‌ناڵه‌کان کردویانه.
هاوڵاتی: خۆت دایمه که‌سێکى ونیت و که‌متر ده‌رده‌که‌ویت بۆچى؟
ئازاد که‌ریم: پێم خۆشه جار جار ون ببم که‌س پێویستى به ده‌رکه‌وتنى ئێمه نه‌بووه جار جار به زۆر ده‌رم ده‌خه‌ن ده‌ترسم خه‌ڵکى پێیان خۆش نه‌بێت زوو زوو بمبینن.
هاوڵاتی: وه‌ک پێویست گۆرانییه‌کانت له کهناڵەکانى ڕا گه‌یاندنه‌وه ده‌رناکه‌وێت بۆچى؟ تا چه‌ند له گهناڵه کانى ڕاگه‌یاندن رازین؟
ئازاد که‌ریم: من سوپاسى هه‌موو که‌ناڵه‌کان ده‌که‌م هه‌رگیز منیان فه‌رامۆش نه‌کردووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ک هونه‌رمه‌نده دیاره‌کان کاریان بۆ منیش کردووه به‌لام چه‌ند ساڵێک به‌هۆى تێکه‌ڵ بوونم به ململانێ سیاسیه‌کان به‌رهه‌مه‌کانم ڕاگیران ئه‌ویش هه‌قى خۆیان بوو چونکه که‌ناڵه‌کان حزبى بوون و به‌ڕه‌سمى فه‌رمانیان بۆ چوبوو ئێستاش نیزامى په‌خش و ئامێره‌کان گۆڕاون و به ئێچ دى په‌خش ده‌کرێن بۆیه به‌رهه‌مه‌کانى من له ئێستادا نابینرێن به ڤى ئێچ ئێس کراون و به‌سه‌ر چوون، هه‌ندێ که‌ناڵ په‌یدا بوون ده‌رگایان خستۆته سه‌ر پشت به‌جۆرێک على حسن مجید چى له کوردستان کرد ئه‌وانیش هه‌مان شتیان به‌رامبه‌ر هونه‌رى کوردى کردووه دۆخێکى وه‌هایان خولقاندووه جیلى ئێستا نازانن هونه‌رمه‌ند کامه‌یه‌و هونه‌رى ڕاسته‌قینه‌ش کامه‌یه.
هاوڵاتی: گۆرانییه‌کانى تۆ زیاتر بۆن و بهرامى ژیانى لادێ و کورده‌وارى هه‌یه تا چه‌ند به گرنگى ده‌زانیت هونه‌رمه‌ند کلتور و ڕه‌سه‌نایه‌تى بپارێزێت؟
ئازاد که‌ریم: ته‌بیعه‌تى ژیانى خۆم وابووه ئێستاش نیوه‌ى کاته‌کانم به سه‌ردان بۆ ده‌شت و لادێکان ته‌رخان ده‌که‌م پێم خۆش بووه به‌و جۆره کارى هونه‌رى بکه‌م هه‌م ڕه‌سه‌نایه‌تى پێوه دیاره هه‌م پڕاو پڕى خۆزگه‌ى خۆمه.
هاوڵاتی: تائێستا له ژیانى خۆتدا له چى په‌شیمان و له چى نیگه‌رانى ؟
ئازاد که‌ریم: ئه‌گه‌ر بڵێم له هیچ په‌شیمان نیم بڕوام پێ بکه‌ن چونکه کاره باشه‌کانم بوونه‌ته جێگه‌ى شانازى بۆ خۆشم و بۆ خه‌ڵکیش خراپه‌کانیش وانه‌م لێ وه‌رگرتوون بۆ ناسین و دۆزینه‌وه‌ى شته باشه‌کان.
هاوڵاتی: په‌شیمان نیت له‌و ئاواز‌و سرودانهى بۆ لایه‌نێکى سیاسى له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وتووته؟
ئازاد که‌ریم: نه‌ک هه‌ر ئاواز‌و سروود به‌ڵکو تێڕوانین و فکرى من بۆ گۆڕانکارى و چاکسازى زۆر فراوان و هه‌مه لایه‌نه بووه له سه‌رده‌مى شاخیش جیاواز بیرم ده‌کرده‌وه‌و جێگه‌ى تێڕامانى هه‌ڤاڵه‌کانم و به‌رپرسه گه‌وره‌کانیش بووه یه‌کێک له‌وانه که زۆربه‌ى جوڵه‌کان و تێڕوانینى منى په‌سه‌ند بووه کاک نه‌وشیروان مسته‌فا بوو له زۆر جێگه‌ش باسى ئه‌و ڕاستیه‌ى کردووه به نمونه ڕاپه‌ڕینى شارى سلێمانى یان دروست کردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ساڵى ٢٠٠٧ من به‌ناوى گۆڕانه‌وه بانگه‌وازم ده‌ست پێ کرد‌و کارم له‌سه‌رکرد، واته دووساڵ پێش هه‌ڤاڵانى ڕیفۆرم خواز من به ناوى گۆڕانه‌وه ده‌ستم پێ کرد.
به‌ڵام زۆر نیگه‌ران و بێزارم به ڕاده‌یه‌ک بڕوام به هیچ سیاسیه‌ک و حکومڕانێکى کوردستان نه‌ماوه، هه‌ر که‌سێک به نمایشى ئه‌سحابه هاته پێشه‌وه چووه پله‌و پۆست له‌و سه‌ره‌وه وه‌ک به‌چکه فرعه‌ون هاتنه ده‌ره‌وه بۆیه زۆر بێ هیوام ئێستا به‌وپه‌ڕى باوه‌ڕمه‌وه چاوه‌ڕوانى هاتنى محمدى مه‌هدى ده‌که‌م و خۆم به شوێن که‌وته‌ى ئه‌و ده‌زانم هه‌موو ژیانم بۆ خۆشه‌ویستى و مرۆڤایه‌تى و سروشت و خه‌ڵک و خاک ته‌رخان کردووه نه‌ک پاره‌و ماڵ، ئه‌گه‌ر محمدى مه‌هدی ش هات خوا بکات ئه‌ویش پێش بانگه‌وازى دادپه‌روه‌رى و یه‌کسانى نه‌چێته باره‌گا حزبیه‌کان و ده‌زگاکانى ئه‌م هه‌رێمه و خوى ئه‌وان وه‌رنه‌گرێ.
هاوڵاتی: بهکهسێکى توند داده‌نرێیت به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات ئایا ئه‌کرێت هونه‌رمه‌ند لایه‌ندارى بکات یان موڵکى هه‌موو لایه‌ن و کۆمه‌ڵگا بێت؟
ئازاد که‌ریم: من له چوارده ساڵیه‌وه پێشمه‌رگه بووم زیندانى سیاسى بووم له سێداره گه‌ڕاومه‌ته‌وه ڕۆح و ژیانم خستبووه پێناوى ئازادى و عه‌داله‌ت و مافى خه‌ڵک له‌هه‌ر کات و شوێنێک پێویست بکات ده‌بێ بجه‌نگین بۆ ئه‌و باوه‌ڕو دروشمانه‌ى خه‌باتى شاخ و شارمان بۆ کردووه و خوێنمان بۆى ڕژاوه‌و سه‌دان هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رمان شه‌هید بوون و گیانیان به‌خشى به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێک بێت پێویسته هه‌مان هه‌ڵوێستى شاخ و ڕابردوومان هه‌بێت.
هاوڵاتی: رۆڵى هونه‌رمه‌ندان له پرسه نیشتیمانى و به‌رگریکردن له ماف و هه‌ژاران چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنى؟
ئازاد که‌ریم: هونه‌رمه‌ندان له کوردستان ناتوانن سه‌ربه‌خۆ بن چونکه کار‌و مووچه و ژیانیان به‌ستراوه به ده‌زگاکان و ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌م هه‌رێمه‌وه بۆیه زۆر زه‌حمه‌ته هونه‌رمه‌ند به زه‌قى بکه‌وێته ململانێى ده‌سه‌ڵات چونکه هه‌موو ده‌رگاکانى لێ داده‌خرێت و ده‌بێته نه‌هامه‌تى بۆ خۆیى و ماڵ و منداڵه‌کانى.
هاوڵاتی: به‌گشتى ده‌بینیت هونه‌رمه‌ندان له به‌رگریکردن له دۆخى ژیانى خه‌ڵک بێده‌نگن پێتوایه ئه‌و بێده‌نگییه بۆچییه؟
ئازاد که‌ریم: هۆکاره‌که‌ى ترسه له گۆشه گیرکردنیان له‌لایه‌ن حکومڕانهکانهوه ده‌یانه‌وێ وه‌ک خه‌مخۆرى بێ ده‌نگ و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌ربکه‌ون له‌وه زیاتر هیچ چاره‌یه‌ک شک نابه‌ن بۆیه بێ ده‌نگن ئێمه بۆیه که‌مێک جیاوازین به‌ر له‌وه‌ى هونه‌رمه‌ند بین جه‌نگاوه‌رى دیار بووین بۆیه پێمان کراوه.
هاوڵاتی: بیرت له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه یاده‌وه‌رییه‌کانت بنوسیته‌وه؟
ئازاد که‌ریم: هه‌رگیز بیرم لێ نه‌کردۆته‌وه چونکه مشته‌رى نیه خه‌ڵک باوه‌ڕى به‌هیچ نه‌ماوه به‌ڵام جار جار به‌پێى مناسه‌به شتێک ده‌نوسم و ده‌ڕوات.
هاوڵاتی: ماوه‌یه‌کى زۆر دابڕاوى هۆکارى ئه‌و دابڕانه چییه؟
ئازاد که‌ریم: به‌هۆى ململانێى سیاسیه‌وه بوو ئێستا باوه‌ڕم به‌هیچ سیاسیه‌ک نه‌ماوه ده‌مه‌وێ زیاتر خه‌ریکى کارى هونه‌رى و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانم بم.
هاوڵاتی: ئێستا چى به‌رهه‌مێکى تازه‌ت هه‌یه؟
ئازاد که‌ریم: سێ به‌رهه‌مم ئاماده‌یه ماوه‌یه‌کى زۆره له‌ڕێگه‌ى کاک جه‌مالى ده‌لاک و نوسینگه‌ى وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى داواى هاوکارى و پشتگیریم له وه‌زیر کردووه بۆ یه‌که‌م جاریشمه ئه‌ویش ده‌نگى نه‌بوو تا ئه‌و سێ به‌رهه‌مه تۆمار بکه‌م له‌گه‌ڵ برایانم له گروپى مۆزیکى لوڕ.