یه‌کێتى و گۆڕان گفتوگۆیان نه‌کردووه له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى پارێزگاری سلێمانی‌و هەڵەبجە
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تاوتوێی پرسی ئاڵوگۆڕى پۆستى پارێزگاریان نه‌کردووه له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، که پێشتر له‌سه‌رى رێککه‌وتبوون، له‌کاتێکدا په‌رله‌مان ماده‌ى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى هه‌موارکردووه‌ته‌وه، به‌جۆرێک ده‌کرێت له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نیش هه‌ڵبژێردرێت.
په‌رله‌مانى کوردستان دووشه‌ممه 8\7\2019 یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌موارکرده‌وه، به‌پێی هه‌مواره‌که، هه‌ڵبژاردنى پارێزگار له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن یان له‌نێوانیاندا به‌زۆرینه‌ى ره‌هاى ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێت له ماوه‌یه‌کدا که له (٣٠) ڕۆژ له مێژووى یه‌که‌م دانیشتنیان تێپه‌ڕ نه‌کات.
له‌چه‌ند ساڵى رابردوودا یه‌کێتى و گۆڕان رێککه‌وتنێکیان واژۆکرد بۆ ئاڵوگۆڕى پۆسته‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ر دوو ساڵ جارێک لاى یه‌کێکیان بێت، تا ئێستا جارێک ئه‌و ئاڵوگۆڕه کراوه، به‌ڵام دیار نییه ئه‌مجاره‌ش ئاڵوگۆڕ به پۆسته‌کان ده‌که‌ن یان نا له ئێستادا که واده‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان چه‌ند مانگێکه کۆتایی هاتووه‌و په‌رله‌مان تا هه‌ڵبژاردنى خولى نوێ واده‌ى کارکردنیانى درێژکردووه‌ته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له پشکى گۆڕان وتی «هێشتا ئه‌و پرسه باس نه‌کراوه و بابه‌تێکى یاساییه و زیاتر په‌یوه‌ندى به ماوه‌ى درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانه‌وه هه‌یه«.
وتیشى «ئێمه ماده‌م ده‌سه‌ڵاتێکى جێبه‌جێکردنمان هه‌بوو، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش که شه‌رعیه‌تى هه‌بوو، له رابردوودا گرفت بۆ ماوه‌ى یاسایى دروست ببوو، هه‌موارکردنى یاساکه زیاتر له پێناوى پێویستى بابه‌تیانه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌کان بوو، تا هه‌ڵبژاردنى داهاتوو درێژکراوه‌ته‌وه«.
نزار محه‌مه‌د، جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان له هه‌ڵه‌بجه، له لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی وتى «به فه‌رمى تائێستا باسى ئاڵوگۆڕى پۆسته‌کان نه‌کراوه، رێکه‌وتنه‌که وایه دوو ساڵ به دوو ساڵ بێت، به‌و پێیه‌ش بێت پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه وه‌رده‌گرین».
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا تائێستا یه‌کێتى هیچ رێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵیان جێبه‌جێنه‌کردووه «ده‌بوو جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و جێگرى قایمقاممان پێ بدرێت، به‌ڵام پێمان نه‌درا».
ساڵى رابردوو گۆڕان رێککه‌وتنه سیاسییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى هه‌ڵپه‌سارد، به‌و هۆیه‌شه‌وه په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه پچڕا و تا ئێستاش ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه.
وشیار ئیسماعیل، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت»رێکه‌وتنى دوو ساڵ به دووساڵ له‌نێوان یه‌کێتى و گۆران له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى سلێمانى کۆتایى هاتووه«.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد تا ئێستا به ره‌سمى و نا ره‌سمى یه‌کێتى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتوگۆى له‌گه‌ڵ گۆڕاندا نه‌کردووه «هه‌ر گفتوگۆیه‌ک له‌وباره‌یه‌وه بکرێت ده‌کرێته دواى پێکهێنانى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه«.
هه‌ریه‌که له پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان ده‌نگیان به هه‌موارى یاساى پارێزگاکاندا، به‌ڵام چوار فراکسیۆن که پێکهاتوون له نه‌وه‌ى نوێ، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، شیوعى ده‌نگیان پێنه‌دا.
ڕوپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووین له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا که‌سێک هه‌ڵبژێردرێت وه‌ک پارێزگار و واده‌ى ئه‌نجومه‌ن درێژبکرێته‌وه«.
هه‌روه‌ها ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌گکرتوو، بۆ هاوڵاتی وتى «دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆته پیشه‌یه‌کی خراپى ده‌سه‌ڵات، بۆته نه‌ریت، ئێمه نه‌مانتوانیوه تائێستا یه‌ک هه‌ڵبژاردن له کاتى خۆیدا ئه‌نجام بده‌ین و هه‌موو خوله‌کان درێژکراوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ى نهیسپێرین به ئاینده‌یه‌کى نادیار بۆیه ده‌نگمان پێنه‌دا».
لاى خۆشیه‌وه، مژده مه‌حمود، لەفراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ، له لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی له‌وه دوا که ده‌نگیان به هه‌موارى یاساکه نه‌داوه و وتى» ئیمه پێمان وایه که ئه‌م حکومه‌ته لێی بووه به نه‌ریت، واده‌ى په‌رله‌مان درێژده‌کاته‌وه، هه‌ڵبژاردن درێژده‌کاته‌وه، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان درێژده‌کاته‌وه، واده‌ى حکومه‌ت درێژده‌کاته‌وه که راسته‌وخۆ کارده‌کاته سه‌ر کارى هاوڵاتیان به باشى نه‌ڕوات و پرۆژه‌ى نوێ پێشکه‌ش نه‌کرێت و کارى باش نه‌کرێت».
هه‌روه‌ها وتیشى «هه‌موارى یاساکه له به‌رژه‌وه‌ندى حزبه نه‌ک خه‌ڵک، هەروەها هه‌ڵبژاردنى پارێزگار له ده‌ره‌وه، خاڵێکى زه‌ق بوو که ده‌نگمان پێنه‌دا چونکه پێویسته خه‌ڵک خۆى ده‌نگى پێبدات و هه‌ڵیبژێرێت، ئاستى گه‌نده‌ڵى ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه«