پێوه‌رى ئاو مه‌ترسى له‌سه‌ره
کارکردن به پێوه‌ره‌که له دهۆک و چه‌مچه‌ماڵ راگیراوه و گه‌رمیانیش تاوتوێی راگرتنى ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
پێوه‌رى ئاوى ماڵان دواى چوار ساڵ کارکردن تێیدا و دانانى له‌به‌شى زۆرى ماڵان‌دا، له ئێستادا مه‌ترسی له‌سه‌ر دروستبووه و کارکردن به پێوه‌ره‌که له دهۆک و چه‌مچه‌ماڵ راگیراوه و گه‌رمیانیش تاوتوێی راگرتنى ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و کێشانه‌وه که له خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌که‌دا دروستبووه.
به‌درێژایی چوار ساڵ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌رێگه‌ى چه‌ند کۆمپانیایه‌که‌وه سه‌رقاڵى جێبه‌جێکردنى دانانى پێوه‌رى ئاو بوو، به‌مه‌به‌ستى سنوردانان بۆ به‌فیڕۆدانى ئاو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکى کارکردنیدا کێشه‌کانى پێوه‌ره‌که ده‌رکه‌وت.
له هه‌رێمى کوردستان پاره‌ى ئاو دوو مانگ جارێک له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت و ئه‌م مانگه‌ش یه‌که‌م جاره له دواى به‌ستنى پێوه‌رى ئاوه‌وه له ماڵان‌دا له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رى تایبه‌ت به کۆمپانیاکانه‌وه پسوڵه‌ى پاره‌ى ئاو بۆ هاوڵاتیان بکرێت.
پێوه‌ره‌که له‌به‌شى زۆرى ماڵه‌کان له هه‌رێمى کوردستان به‌ستراوه و تا ئێستاش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆى سه‌ر به وه‌زاره‌تى شاره‌وانى سوره له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى.
زۆربه‌ى کێشه‌کانى پێوه‌ره‌که زۆر پاره خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌کانه و زۆر لایه‌نیش دان به‌وه داده‌نێن ئه‌و پێوه‌رانه به گوژمێکى زۆرى ئاو یان هه‌وا ده‌جوڵێن و له‌وانه‌یه له ڕاده‌ى خۆى زیاتر بخوێنێته‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو له پارێزگاى دهۆک و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بڕیارى راگرتنى پێوه‌رى ئاو درا. به‌پێی ئاماره‌کان ته‌نها له چه‌مچه‌ماڵ 3750 ماڵ پێوه‌رى ئاویان به‌ستوه.
ره‌مه‌ک ره‌مه‌زان، قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ، که له‌ئێستادا بڕیارى راگرتنى پێوه‌رى ئاوى داوه تا وردبینى بۆ ده‌کرێت و وتى «ده‌مانه‌وێت هه‌م له به‌ستنى و هه‌م له‌وه‌ى ئایا ئاو گلده‌داته‌وه و ده‌بێته کارئاسانى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى پاره‌ى ئاو له‌سه‌ر هاوڵاتیان یاخود نا، که وردبینیمان بۆ ئه‌وه کرد ئه‌وکات ڕێگریمان له پرۆسه‌که نابێت».
وتیشى «له‌لاى خۆم تاقیکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌م کردووه که‌به زه‌ختى ئاو یان بایه‌ک پێوه‌ره‌که زیاتر ده‌نوسێت».
قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ باسى له‌وه‌کرد، ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌که بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى که‌س و کۆمپانیایه‌ک بێت و کار ئاسانى بۆ هاوڵاتیان نه‌بێت، «من ناچمه ژێر ئه‌و باره‌وه و چونکه چه‌مچه‌ماڵ خۆى هه‌فته‌ى یه‌ک جار ئاوى هه‌یه و ئه‌وه‌ش دیسان ده‌بێته‌وه بارگرانیه‌کى زۆر بۆ هاوڵاتیان».
له که‌لار که له ئێستادا به‌رپرسانى ئیداره‌که تاوتوێی راگرتنى ده‌که‌ن، دره‌نگتر دانانى پێوه‌ر ده‌ستى پێکردووه و له‌ئێستادا 16 هه‌زار ماڵ پێوه‌رى ئاوى به‌ستووه، له کۆى 27 هه‌زار هاوبه‌شى ئاو له که‌لاردا.
سامان ره‌حیم به‌ڕێوبه‌رى ئاوى که‌لار، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «له‌و 16هه‌زار ماڵه‌ى به پێوه‌رى ئاو پاره‌یان لێکۆکراوهتهوه، 302 حاڵه‌تمان هه‌یه که کێشه‌یان هه‌یه و گله‌یى ئه‌وه ده‌که‌ن پاره‌ى زۆریان بۆ هاتۆته‌وه«.
وتیشى»داوامان له‌و به‌شداربوانه کردووه که سه‌ردانمان بکه‌ن و له به‌دواداچونداین بۆ ئه‌و ماڵ و هاوڵاتیانه‌ى که پاره‌ى زۆریان بۆ هاتۆته‌وه«.
به‌ڕێوبه‌رى ئاوى که‌لار باسى له‌وه‌کرد، ئه‌م پێوه‌ره بۆ ئه‌وه دانراوه که پاره‌ى ئاو به هاوسه‌نگى کۆبکرێته‌وه و ئاوى به‌فیڕۆ چوو گلبداته‌وه بۆیه که ئه‌مانه نه‌کرێت پێویسته به‌دواداچونى وردى بۆبکرێت.
بەپێی ئامارەکان، لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەسەدا 85 ماڵان پێوەریان داناوە و مانگی شوباتدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە. تا ئێستا به‌رپرسانى ئه‌و دوو پارێزگایه هیچ بڕیارێکیان له‌باره‌ى پێوه‌ره‌که‌وه نه‌داوه.
ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاوى سلێمانى، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى»ئهوانەى کێشه‌یان هه‌یه، ده‌توانن سه‌ردانمان بکه‌ن و به‌دواداچونى بۆ ده‌که‌ین».
به‌پێی ئاماره‌کان، له شارى هه‌ولێر له سه‌دا83 بۆ 84 ى ماڵه‌کان پێوه‌رى ئاویان به‌ستووه.
ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى هه‌ولێر به هاوڵاتى وت «زۆربه‌ى زۆرى کێشه‌کان له داخلکردنى ژماره‌یه‌که به ده‌ست که هه‌ڵه‌ى تێدا کراوه و ژماره‌یه‌کى زیاتر داخڵ ده‌کرێت و کاتێک خوێندنه‌وه‌ى پێشتر ده‌کرێت له‌وه‌شدا هه‌ڵه ده‌کرێت، بۆیه زۆربه‌ى کێشه‌کان ئاوا بووه«.
باسى له‌وه‌شکرد، 1018 حاڵه‌ت له شارى هه‌ولێر له سه‌رو ملیۆنێک دیناریان بۆ هاتۆته‌وه و ئه‌وانه‌ش زیاتر له داخڵکردنى ژمارهکاندایه و که ژماره‌یه‌ک به زیاده داخڵ کراوه.
ئارى ئه‌حمه‌د وتیشى «ئێمه له‌لایه‌ن لیژنه‌کانمانه‌وه چاودێرى ده‌که‌ین و ده‌ینێرینه تاقیگه و تا له‌راستى و دروستى پێوه‌ره‌که بکۆلێنه‌وه«.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له‌هه‌موو وڵاتێک‌دا پێوه‌رى میکانیکى هه‌یه وه‌ک ئوردن و هه‌مووى به‌هۆى پهستانێکهوه یان جوڵانێکهوه ده‌بێته هۆى جوڵانى پهروانهکهیهوه و ده‌جولێنرێت «له‌ئێستادا له‌وه ده‌کۆڵینه‌وه که وڵاتان چۆن ئه‌و کێشانه‌یان چاره‌سه‌ر کردووه و وتیشى»به‌پێى به‌رنامه لێى ده‌کۆلینه‌وه و چاره‌سه‌رى ده‌که‌ین».
له‌سنورى پارێزگاى دهۆک کێشه‌که گه‌وره‌یه، به‌پێی ئاماره‌کان به گشتى له دهۆک له سه‌دا60 ى ماڵه‌کان پێوه‌رى ئاویان به‌ستووه و ته‌نها له سه‌دا 13 یان کێشه‌یان نه‌بووه.
عه‌بدولسه‌مه‌د تێلى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد، پێوه‌ره‌که کێشه‌ى زیاد خوێندنه‌وه‌ى هه‌یه و ماڵ هه‌یه زۆر له ڕاده‌ى خۆى زیاتر پاره‌ى ئاوى بۆ هاتۆته‌وه.
وتیشى»ماڵ هه‌یه هه‌ر وابڕوات پێویست ده‌کات مانگانه قه‌رز بکات بۆ دابین کردنى پاره‌ى ئاوه‌که‌ى».
له‌باره‌ى جۆرى کوالیتى پێوه‌ره‌کانه‌وه، عه‌بدولسه‌مه‌د تێلى وتى «ئه‌م پێوه‌رانه تورکى و ئه‌ڵمانى و ئیتاڵین ئه‌ڵمانیه‌که له هه‌مویان باشتره و چونکه پێوه‌ره ئیتاڵیه‌کان پێویسته به‌رده‌وام خوێندنه‌وه‌ى ئاوى له‌سه‌ر بێت ئه‌گینا له‌برى ئاوه‌که هه‌وا ئه‌خوێنێته‌وه«.
بەپێی پێوه‌ره‌که، لەبەرانبەر بەکارھێنانی یەک مەتر سێجا (هەزار لیتر) بڕی ٥٠ دینار لە ماڵان وەردەگیرێت، بەمەرجێک لەنێوان سفر بۆ پێنج مەتر سێجا ئاو بەکاربهنرێت، ئەگەریش بڕەکە لەنێوان پێنج بۆ ١٥ مەتر سێجا بێت نرخەکە دەبێتە ١٥٠ دینار و لە ١٥ تا ٣٠ مەتر سێجا دەبێتە ٤٠٠ دینار و لە ٣٠ تا ٦٠ مەتر سێجا دەبێتە ٦٠٠ دینار و لە ٦٠ مەتر سێجا بەرەو سەرەوە دوو هەزار دینار وەردەگیرێت.
هەروەها بۆ پەرستگا و دەزگا حکومییەکان نرخی بەکارهێنانی یەک مەتر سێجا (هەزار لیتر) ٥٠٠ دینارە و بۆ کەرتی نیمچە حکومی و وەبەرهێنان ٧٥٠ دینار و بۆ کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری ھەزار دینار و بۆ شوشتنگەکان دوو ھەزار دینار دیاریکراوە.
محه‌مه‌د هۆگر، به‌ڕێوبه‌رى ڕێگه‌پێدراوى کۆمپانیاى گرنگ یه‌کێک له کۆمپانیاکانى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتىوتى «ئێمه ته‌نیا به‌رپرسین له خوێندنه‌وه‌ى پاره‌ى سه‌ر پێوه‌ره‌که و کۆکردنه‌وه‌ى، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێکى دیاریکراو ڕویدابێت ره‌نگه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بێت که ژماره‌یه‌ک به هه‌ڵه نوسرابێت، ئه‌گینا هه‌ڵى تێدا نه‌بووه«.
وتیشى «کارمه‌نده‌کانى ئێمه پێشتر خولى راهێنانیان پێکراوه و پێویستیشه له‌کاتى سه‌ردانکردندا باج یان پێوه بێت و جیهازى خوێندنه‌وه‌که‌یان پێ بێت تا رێگه بگیرێت له‌هه‌ر حاڵه‌تێک به ناوى کۆمپانیاى گرنگه‌وه بچنه ماڵان و پاره کۆکه‌نه‌وه و که چه‌ند حاڵه‌تێک هه‌بووه و ڕێگرى لێبکرێت».
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا لیژنه‌یه‌کى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ به‌دواداچونى پێوه‌رى ئاوى ماڵان، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاریان کرد و که‌موکوڕیى پێوه‌ره‌که‌یان راده‌ستى به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌که کرد و داواى چاره‌سه‌رکردنیان کرد.
دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «به‌ده‌ر له پێوه‌ره سینیه‌کان هه‌موو پێوه‌ره‌کان به‌ئاسانى به سیسته‌م ناکرێن و هه‌واو هه‌ر جوڵه‌یه‌ک ده‌خوێننه‌وه، بۆیه بۆ شوێنێک گونجاو ده‌بێت که 24 کاتژمێر ئاوى پێدا بڕوات».
وتیشى»پێویست بوو پێش دهۆک کارکردن به پێوه‌رى ئاو له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه گه‌رمیان و راپه‌رین راگیرێت و به‌ڵام ئیستاش دره‌نگ نیه و پێویسته ڕایبگرن».
دابان محه‌مه‌د جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و وه‌زیرى نوێى شاره‌وانى له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بین بۆ ڕاگرتنى ته‌واوه‌تى ئه‌م پرۆسه‌یه، که سودى چه‌ند که‌سێکى نا وه‌زاره‌ت و پێنج کۆمپانیا تێدایه و زه‌ره‌رى زۆر گه‌وره‌ش له‌م پرۆسه‌یه هاووڵاتیانن».