لیوا رزگار عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم بۆ هاوڵاتی: گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاته‌کان بۆ هاتوچۆ پێویستى بهههموارکردنهوهى یاسا هه‌یه
له‌سه‌دا 70%ی رووداوه‌کانى هاتوچۆ خه‌تاى شۆفێرانه
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
به‌رێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات له‌سه‌دا 70ى قوربانی رووداوه‌کانى هاتوچۆ په‌یوه‌ندى به تیژڕه‌وى شۆفێرانهوهیهو به‌شێکى هۆکاره‌که‌ى بۆ رێگاوبانه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه.
لیوا رزگار عه‌لى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ئه‌وه ده‌خاته‌روو به‌پێى یاسا داهاتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆ له‌سه‌دا 83 ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و له‌سه‌دا 17ى بۆ بهرێوهبهرایهتییهکانه و لامه‌رکه‌زییه‌تى گه‌رانه‌وه‌ى داهاته‌کان بۆ هاتوچۆ پێویستى بهههموارکردنهوهى یاسا هه‌یه.
هاوڵاتی: رووداوه‌کانى هاتوچۆ قوربانییه‌کانى که‌متر نییه له گیان له‌ده‌ستدانى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه، هۆکاره‌که‌ى په‌یوه‌ندى به خراپى رێگاوبانه‌کانه یا جێبه‌جێنه‌کردنى رێنماییه‌کانى هاتوچۆیه؟
لیوا رزگار عه‌لى: رووداوه‌کانى هاتوچۆ له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌یه و وه‌کو له‌هه‌موو جیهاندا بوونى هه‌یه، هۆکاره‌کانى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مرۆڤه‌کان و کهشو هه‌واو خراپى رێگاوبانه‌کان و توندوتۆڵ نه‌بوونى ئوتومبێله‌کان.
هۆکارى مرۆڤ له‌هه‌موو هۆکاره‌کانى دیکه زیاتره بۆ رووداوه‌کانى هاتوچۆ که رێژه‌ى له‌سه‌دا 70% زیاترى خه‌تاى شۆفێران خۆیانه که پابه‌ند نابن به‌و رێنماییانه‌ى هاتوچۆو و ئه‌و خێراییه‌ى له شه‌قامه‌کاندا بۆیان دانراوه، یان ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ى له‌لایه‌ن پیادهرهوى ده‌کرێت له‌کاتى په‌رینه‌وه‌دا که له‌و شوێنانه ناپه‌ڕنه‌وه که بۆیان دیارى کراوه‌و به‌و هۆیه‌وه زۆرترین رووداوى هاتوچۆ رووده‌دات.
هه‌روه‌ها رێگاوبانه‌کانى ئێمه به‌و شێوه‌یه خراپ نییه که هه‌موو گلییهکان بخه‌ینه ئه‌ستۆى رێگاوبانه‌کان، به‌ڵام یه‌ک تێبینى هه‌یه ئه‌و رێگاوبانانهى که هه‌مانه به‌شێوه‌یه‌کى گشتى، به‌تایبه‌تى له‌نێوان شار‌و شارۆچکه‌کان نه‌گونجاوه بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئوتومبێلهى که هه‌یه، بۆ نمونه رێگاى حاجى ئۆمه‌ران وه‌ختێک کراوه که له‌رۆژێکدا په‌نجا ئوتومبێلى پێدا رۆشتووه، به‌ڵام ئێستا رۆژانه هه‌زار ترێلهو بارهه‌ڵگرى پێدا ده‌روات، رێگاکانى دیکه‌ش هه‌مووى به‌و شێوه‌یه‌یه که ته‌حه‌مولى ئه‌و زۆره ژماره زۆره‌ى ئوتومبێل ناکات و پێویستیان به فراوانکردن و نۆژه‌نکردنه‌وه هه‌یه.
شه‌قامى سه‌ره‌کى 120 مه‌ترى له‌هه‌ولێر هیچ وه‌ستانێکى تێدا نییه، به‌ڵام رووداوى هاتوچۆشى تێدا روویداوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى شۆفێران پابه‌ند نیین به خێرایى ئه‌و رێگایه‌وه که بۆى دانراوه بۆیه رووداوه‌کانى هاتوچۆ رووده‌ده‌ن.
هاوڵاتی: له‌زۆربه‌ى وڵاتان سایدو رێگه‌ى بارهه‌ڵگر جیاکراوه‌ته‌وه له ئوتومبێلى بچوک؟به‌شێک له رووداوه‌کان له‌نێوان بارههڵگرو ئوتومبێلى بچوک رووده‌دات، ناتوانن داوا له لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بکه‌ن رێگا‌و ساید تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت؟
لیوا رزگار عه‌لى: له‌سلێمانى وه‌ره بۆ تاسوڵجه رێگاى بارهه‌ڵگره‌کان له‌لاى راستى شه‌قامه‌کانه، به‌ڵام بارههڵگرو ته‌نکه‌ره‌کان خێرا لێده‌خورن و ناچنه لاى راستى شه‌قامه‌که، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌چنه سه‌ر ئه‌و خه‌ته‌ى که بۆ ئوتومبێلى بچوک دیارى کراوه ئه‌مه به‌ته‌نها هۆکار نییه بۆ رووداوه‌کان، به‌ڵکو پێویسته شۆفێران رێنماییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن.
هاوڵاتی: به‌شێکى زۆر له ئوتومبێلى بارهه‌ڵگره‌کان دوکه‌ڵى ره‌ش ده‌که‌ن و ژینگه‌یان پیس کردووه، به‌ڵام لێپرسینه‌وه‌کانى هاتوچۆ بۆ ئه‌و حاڵه‌ته وه‌ک پێویست نییه؟
لیوا رزگار عه‌لى: ئه‌و ئوتومبێلانه‌ى دوکه‌ڵى ره‌ش له ئه‌ک جۆزهکهیانهوه ده‌رده‌چێت غرامه‌ى خۆى هه‌یه‌و ده‌بێت شه‌ش مانگ جارێک پشکنینى (pbi) بکات، بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له‌و دوکه‌ڵه ره‌شه بکرێت، هه‌ر شۆفێرێک سهرپێجى بکات هاتوچۆى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان غرامه‌یان ده‌کات.
هاوڵاتی: هاتوچۆى سلێمانى داواى لامه‌رکه‌زیه‌ت ده‌که‌ن تا داهاته‌کانى هاتوچۆ بۆ پێداویستییه‌کان خه‌رج بکرێت؟
لیوا رزگار عه‌لى: هه‌موو شتێک به یاسا ده‌بێت، به‌پێى یاسا کارپێکراوه‌کانى هه‌رێم له‌سه‌دا 17ى داهات بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆیه، له‌سه‌دا 83شى بۆ وه‌زاره‌تى داراییى و ئابووریه. وه‌زاره‌تى دارایش ئه‌و داهاته بۆ پرۆژه‌کانى رێگا و پێداویستییه‌کانى دیکه خه‌رج ده‌کات یا نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى رێگایه‌ک، واته له‌و بودجه‌یه‌ى بۆ پرۆژه جیاوازه‌کان ته‌رخان ده‌کرێت به‌شێکى به‌هۆى داهاته‌کانى هاتوچۆوه‌یه و ده‌خرێته‌وه خزمه‌تى هاوڵاتیان.
به‌پێى یاسا ده‌سه‌ڵاتى خه‌رجکردنى ته‌نها له شه‌خسى وه‌زیرى دارایدایه‌و ده‌بێت ئه‌و یاسایه هه‌موار بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى لامه‌رکه‌زییه‌ت جێبه‌جێ بکرێت و داهاته‌کانى هاتوچۆ بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان خه‌رج بکرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م داواکارییه به فه‌رمى نه‌کراوه، چونکه داواکارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌که‌وه که‌شفى بۆ ده‌رده‌کرێت وه‌زاره‌تى ناوخۆ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌دات، هه‌رچى داوایه‌کیان هه‌بووه بۆیان جێبه‌جێ کراوه، به‌ڵام داواى لامه‌رکه‌زى ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کى رێکخراو داوا بکرێت.
هاوڵاتی: رێژه‌ى سه‌رپێچیه‌کانى شۆفێران زۆر تۆمار ده‌کرێت یا که‌مى کردووه؟
لیوا رزگار عه‌لى: ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه ده‌کرێت زۆر که‌مه به‌راورد به‌و رێژه‌ى زۆره‌ى ئوتومبێل که ملیۆنێک و 700 هه‌زار ئوتومبێل له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌هه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه هه‌یه، به ئه‌و ئوتومبێلانه‌ى که تۆمار کراون یا بێسه‌ره‌تان.
ئێمه ناڵێین هه‌موو شۆفێران سه‌رپێچى ده‌که‌ن، زۆرجار وه‌ک خۆم گه‌شتومه‌ته ترافیک کاتژمێر دووى شه‌و بووه، شۆفێره‌کان وه‌ستاون و چاوه‌رێیان کردووه.
شۆڤێران ته‌نها رێنماییه‌کانى خێرایى لهرێگاکاندا جێبه‌جێ بکه‌ن رووداوه‌کانى هاتوچۆ و سهرپێچیهکانیش که‌مده‌بێته‌وه.
هاوڵاتی: ئایا هه‌وڵتانداوه وشیارى ته‌واو بگه‌یه‌ننه شۆڤێران تا له‌مه‌ترسى رووداوه‌کانى هاتوچۆ ئاگادار ببنه‌وه ؟
لیوا رزگار عه‌لى: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆ هه‌موویان رادێوى خۆیان هه‌یه‌و له که‌ناڵه‌کانى لراگهیاندندا چه‌ندین به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزیۆنى هه‌یه و که‌مته‌رخه‌مى نه‌کراوه، له‌قوتابخانه‌کان ئه‌فسه‌ران هۆشیارى ده‌ده‌ن به خوێندکاران، پیاوانى ئاینى له وتارى هه‌ینى رووداوه‌کانى هاتوچۆ باس ده‌که‌ن، به‌رده‌وام خه‌ریکى ئه‌وه‌ین، بۆ که‌مبوونه‌وه‌ى قوربانییه‌کانى رووداوه‌کانى هاتوچۆ و وشیارى هاوڵاتیان گره‌نتییه بۆ کهمبونهوهیان.
هاوڵاتی: له‌ساڵانى رابردوودا وه‌ک پێویست پشکنین بۆ ئه‌و ئوتومبێلانه نه‌کراوه که‌هاتونه‌ته هه‌رێمه‌وه‌و به‌شێک له رووداوه‌کان بۆ ئه‌وه ناگه‌رێننه‌وه که کوالێتیان خراپ بووه؟
لیوا رزگار عه‌لى: له‌هه‌موو ده‌روازه‌کان کوالێتى کۆنتڕۆڵ هه‌یه ئه‌و ئوتومبێلانه‌ى هاورده ده‌کرێن ده‌بێت به‌و فلته‌ره‌دا تێپه‌ر ببن و مه‌رجه‌کانى توندوتۆڵى و سه‌لامه‌تى تێدا بێت ئه‌وکاته رێگایان پێ ده‌ده‌رێت، هاورده‌کردنى ئوتومبێل په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى بازرگانییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئێمه تێبینى خۆمان داوه ده‌بێت ئه‌و ئوتومبێلانه ده‌یان مه‌رج هه‌یه که ده‌بێت تێیاندا بێت.
خۆتان ده‌زانن خراپى دۆخى ئابوورى کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئوتومبێلى کوالیتى نزم هه‌یه، هاوڵاتیان که بارى ئابووریان خراپ بوو په‌نایان ده‌برده به‌ر ئه‌و ئوتومبێلانه‌ى که نرخه‌کانیان که‌مه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخى خه‌ڵک باش بێت ده‌چن ئه‌و ئوتومبێلانه ده‌کڕن که توندوتۆڵیان باشه، وه‌ک ئه‌مریکى و ئه‌وروپى و یابانى.
هاوڵاتی: ئه‌وانه‌ى ئوتومبێلى بێ سه‌ره‌تایان هه‌بوو ژماره‌یان پێدرا؟
لیوا رزگار عه‌لى: ئوتومبێله بێ سه‌ره‌تاکان ئه‌گه‌ر کێشه‌ى تێدا نه‌بووبێت ئه‌و هاوڵاتیانەی چوون بۆیان کراوه به ژماره و ئه‌وه‌شى که نه‌چووه خۆى لێی به‌رپرسیاره، چونکه ماوه‌که‌ى ته‌واو بووه
هاوڵاتی: ئوتومبێل مراندن بریارى هه‌یه، به‌ڵام ئایا هاوکارى خاوه‌نه‌کانیان ده‌که‌ن تا ژماره‌ى ئوتومبێلى بێ کوالێتى که‌مبکه‌نه‌وه؟
لیوا رزگار عه‌لى: ئوتومبێل مراندن هه‌یه و به‌رده‌وامه بریاره‌که‌ى، ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت ئوتومبێلى کۆنه بمرێنێت ده‌توانێت، ژماره‌ى ئوتومبێله کۆنه‌که که مراندویهتى ده‌یدات له ئوتومبێله نوێیه‌که‌ى، ئه‌وکاته هاتوچۆ هیچ باجێکى لێ وه‌رناگرێت بۆ به‌ستنى ژماره‌ى ئوتومبێل.
هاوڵاتی: تاقیگه‌کانى پشکنینى ئوتومبێل که‌له‌لایه‌ن که‌رتى تایبه‌ته‌وه به‌رێوه ده‌برێن یه‌کخراون یا هه‌ر که‌سه‌و به‌شێوه‌ى جیاواز کار ده‌کات؟
لیوا رزگار عه‌لى: له‌نێوان خۆیاندا له شاره‌کاندا رێکه‌وتوون و کۆمه‌ڵه‌یه‌کیان دروستکردووه، پێکه‌وه وه‌ک پشک به‌شدارن و به‌هاوبه‌شى پشکنین بۆ ئوتومبێله‌کان ده‌که‌ن، ئێمه ئه‌وه به شتێکى باش ده‌زانین.